سیەھپۆش یان سیاھپۆش (بە کرمانجی: Siyehpûş یان Siyahpoş) شاعیرێکی کلاسیکی سەدەی ھەژدە و نۆزدەی کوردە کە غەزەل و مەسنەویی بە زمانی کرمانجی لێ بە جێ ماوە. زانیاری سەبارەت بە ژیانی سیاھپۆش زۆر کەمە. وا دیارە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ساڵی لە دایکبوونی بە بۆچوونێک ١٧٧٩ و بە بۆچوونێکی دیکە ١٨٢٠ی زاینییە. لە شێعرەکانیدا زۆر لە وشەی فارسی و عەرەبی کەڵکی وەرگرتوە[١] گرنگترین کاری بەجێماوی سیاھپۆش مەنزوومەی بەدیعولجەمال و سەیفولملووکە کە بە کوردیی کرمانجی نووسراوە. ھۆنراوەکە مەسنەوییەکی درێژی بەزمی-ڕەزمییە کە شاعیر لە نێوان مەسنەوییەکەدا غەزەلی داناوە.[٢][٣]

نموونەی مەسنەوی

دەستکاری

ئەم نموونەی ژێرەوە چەن دێڕ لە مەسنەوییە داستانییەکەی سەیفولملووک و بەدیعولجەمالە:

نموونەی غەزەل

دەستکاری

ئەم غەزەلەی ژێرەوە یەکێک لەو چەندین غەزەلەیە کە سیەھپۆش لە نێوان دێڕەکانی مەسنەوییەکەی سەیفولملووک و بەدیعولجەمالدا نووسیویەتی:

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «پیریۆنسی، مادێح. "پوختەی چیرۆکی سەیفولملووک و بەدیعولجەمالی سیاھپۆش بە سۆرانی،" گۆڤاری ڕامان، ژمارەی ٢٣٨، مانگی ٣، ساڵی ٢٠١٧» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ Siyahpoş, (2011). "Seyf-ul Milûk û Bedî-ul Cemal," (Amadekar: Bedirxan Amedî), Nûbihar, Îstanbul.
  3. ^ «پیریۆنسی، مادێح. "پوختەی چیرۆکی سەیفولملووک و بەدیعولجەمالی سیاھپۆش بە سۆرانی،" گۆڤاری ڕامان، ژمارەی ٢٣٨، مانگی ٣، ساڵی ٢٠١٧» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.