ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠

(لە ئۆڵمپیکی ھاوینەی ٢٠٢٠ەوە ڕەوانە کراوە)

یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ٢٠٢٠ (خولی ٣٢ ئۆڵۆمپیاد) لە ٧ ئەیلوولی ٢٠١٣ لە شاری مێوانکرای بوێنس ئایریسی ئەرجەنتین ڕاگەیاندرا کە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە شاری تۆکیۆ دەکرێ پاشی ململانێیەکی زۆر لەگەڵ شارەکانی ئەستەنبوڵ و مەدرید لە پێشبرکێکە دەرچوو،[١] ھەروەھا دوورگەکانی فارۆ بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەرزشیدا بەژداری ئۆڵۆمپیاد دەکا بەڵام لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند کە ئۆڵۆمپیادەکە بە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتای جیھانی سارس کۆڤید ٢ دەگوازرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی یاریزانان و بەژداربوو و ئامادەبوان. ئەمەش یەکەم ئۆڵمپیادە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسک دوابخرێت دوای ئەوەی ھەردوو ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠–١٩٤٤ بەھۆی جەنگی دووەمی جیھان ئەنجام نەدران، لەگەڵ ئەوەش ناوی ئۆڵمپیادە ھەر وەک خۆی مایەوە، لە پێناو بەبازارکردن و ڕیکلامە بازرگاینەکان.[٢] یارییەکان بەزۆری بە بێ ئامادەبوونی ھاندەر بەڕێوەچوو بەھۆی بەردەوامی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی. لە ھەمان کاتدا بڕیاردرا یارییەکانی پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە نێوان ٢٤ی ئاب بۆ ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ دوای ١٦ ڕۆژ دوای کۆتایی ئۆڵمپیاد بەڕێوەبچێت.[٣] ئەمە دووەم ئۆڵمپیادە کە ولاتی ژاپۆن میوانداری کرد دوای ئەوەی ساڵی ١٩٦٤ بۆیەکەم جار میواندار کرد.[٤] لەم پاڵەوانییەتدا چەندین یاری نوێ بۆ ئۆڵمپیاد زیاد کران لەوانە باسکەی ٣x٣، ھەروەھا BMX کە شێوەیەکە لە نمایش بە پایسکیل قەبارە بچووک ئەنجام دەدرێت زیاکردکران ھەروەھا لێژنەی ئۆڵمپی نێودەولەتی ڕێگای بە ولاتی خانەخویدا کە چەند وەرزشیچکی دیکە زیاد بکاتە لەوانە، کاراتێ، سۆتبۆڵ، بەسیبۆڵ، سکیتبۆرد لەگەڵ چەند یارییەکی دیکەدا.[٥] ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانی زۆرتین مەدالیا بەدەست بھێنت بە کۆکردنەوەی ١١٣ مەدالیا لە ناویان ٣٩ مەدالیای زێر، ولاتی چین پلەی دووەمی بەدەست ھێنا بە ٨٨ مەدالیا (٣٨) مەدالیای زێر؛ و ژاپۆن ولاتی خانەخوێ بە کۆکردنەوەی ٥٨ مەدالیا (٢٧)زێر پلەی سێیەمی بەدەست ھێنا، بەریتانیای گەورە لە پلەی چوارەم بە کۆکردنەوەی ٦٥ مەدالیای جۆراوجۆر (٢٢ مەدالیای زێر) جێگیر بوو. ھەریەکە لە ولاتی قەتەر، فلیپین، بەرموودا بۆیەکەم جار لە مێژووی بەشداریان لە ئۆڵمپیاد مەدالیای زێریان بەدەست ھێنا،[٦][٧][٨] ھەروەھا بورکینافاسۆ، سان مارینۆ، تورکمانستان بۆیەکەمجار لە مێژووی بەشداریان لە ئۆڵمپیاد مەدالیایان بەدەست ھێنا.[٩][١٠][١١]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXXII. Olympiad
بەشێکە لە2020 Summer Olympics and Paralympics
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
دروشمUnited by Emotion، Unuiĝinta per emocio، United by Emotion
وڵاتژاپۆن
جێتۆکیۆ
پۆتانی شوێن٣٥°٤١′٢٢″N ١٣٩°٤١′٣٠″E
یاریگاJapan National Stadium
لە پێشئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦
لە دوایئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤
ژمارەی چاپ32
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٨ی ئابی ٢٠٢١
ڕێکخەرTokyo Organising Committee of the Olympic and Paralympic Games
Officially opened byناروھیتۆ
Oath made byRyota Yamagata، Kasumi Ishikawa، Kosei Inoue، Reika Utsugi
Torch lit byNaomi Osaka
بەختدارMiraitowa
یاریی کۆتاییی2020 Summer Olympics closing ceremony
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/tokyo-2020
Map

ھەڵبژاردنی شاری خانەخوێ

دەستکاری

کاندیدکردنی شارەکان

دەستکاری

چەندین شار ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بەڵام لە ناویاندا تەنھا سێ شار وەک کاندیدی سەرەکی ھەڵبژێردران بۆ کێبڕکێکردن لەسەر مافی میوانداری کردنی ئۆڵمپادەکە لە وانە تۆکیۆ و ئە ستەنبوڵ و مەدرید ھەروەھا ھەردوو شاری پێشکەوتوو باکو (ئازەربایجان) و دەوحە (قەتەر) نەیانتوانی ڕەزامەندی پێویست بەدسەت بھێنن بۆ چوونە ناو کێبڕکێکەوە. ھەروەھا ئۆفەری شاری ڕۆما وەلانرا و ئەویش نەی توانی دەنگی پێویست بەدەست بھێنێت

پێشکەشکردنی داواکاری

دەستکاری

ڕۆژی ١٦ ی ئایاری ٢٠١١ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی خشتەی کاتی بۆ دیاریکردنی شوێنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ ڕاگەیاندو پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ شوێنی یاریی ئۆڵۆمپی ٢٠٢٠ ی دەست پێکرد. دوا وادەی پێشکەشکردنی داواکاری لە ١ ی ئەیلوولی ھەمان ساڵدا دەستنیشانکرا، (IOC) لە دوو ڕۆژی دواتردا ڕای گەیاند کە لە شەش شارەوە ئۆفەری وەرگرتن مافی میوانداریکردنی پالاوانێتییەکەیان بەدسەت گەیشتووە کە ئەوانیش: باکو، دەوحە، ئەستەمبوڵ، مەدرید، ڕۆما و تۆکیۆ. لە ٢٣ ی ئایاری ٢٠١٢ بە فەرمی ڕاگەیەنرا: ئەستەمبوڵ و مەدرید و تۆکیۆ. دەچنە ناو پێشبڕکێی میوانداریکردن

دەنگدان

دەستکاری

لیژنەی نێودەوڵەتی (IOC) لە ٧ ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە ١٢٥ ەمین دانیشتنی IOC لە شاری بوێنس ئایرس لە ئەرجەنتین دەنگی دا بە ھەڵبژاردنی شاری خانەخوێی ئۆڵمپیکی ھاوینەی ٢٠٢٠، بە بەکارھێنانی سیستەمێکی دەنگدان تەواوکەر. لە سەرەتادا ھیچ کام لە شارە کاندید کراوەکان نەیانتوانی لە خولی یەکەمدا زیاتر لە ٥٠ ٪ ی دەنگەکان بەدەست بھێنن؛ لە خولی دەنگدانی دووەم کێبرکێکە لە نێوان مەدرید و ئەستەمبوڵ بوو دوای ئەوەی لە خوللی یەکەم دەنگی پێویستیان نەھێنا لەم خولەدا مەدرید بەھۆی کەمی دەنگ لە کێبڕکێکە دوورخرایەوە. لە خولی سێیەم پێشبڕکێکە لە نێوان نێوان تۆکیۆ و ئەستەنبوڵ بوو. تۆکیۆ ٦٠ دەنگ لە بەرامبەر ٣٦ دەنگ بۆ ئەستەمبۆڵ بوو. بەم شێوەیە شاری تۆکیۆی ولاتی ژاپۆن مافی مێوانداری کردنی ئۆلۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بەدەست ھێنا.

ھەڵبژاردنی شاری میوانداری ئۆڵۆمپیادی٢٠٢٠[١٢]
شار وڵات خولی ١ خولی ٢ خولی ٣
تۆکیۆ   ژاپۆن ٤٢ ٦٠
ئەستەمبوڵ   تورکیا ٢٦ ٤٩ ٣٦
مەدرید   ئیسپانیا ٢٦ ٤٥

دواخستن

دەستکاری

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر وەرزشوانان و ئامادەبوانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادەکە بەرزبووەوە. ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ جەختیان کردەوە کە ئەوان چاودێری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر ئامادەکارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و ھەروەھا کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەم ڤایرۆسە. لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و ڕێکخرانی ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر چارەنووسی پالاوانێتییەکە کۆبوونەوەیان ئەنجامدا تاوتوێی کێشەوگرفتەکانیان کرد کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو کرد. چونکە پێشتر ڕاگەیەندرا کە دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا کۆتایی مانگی دوانزدەی ساڵی ٢٠٢٠ بەردەست نابێت. بەو ھۆکارە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند کە ئۆڵۆمپیادەکە بە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتای جیھانی سارس کۆڤید ٢ دەگوازرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی یاریزانان و بەژداربوو و ئامادەبوان. لە سالی ٢٠٢١ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕاگەیەند یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ بە شێوەیەکی فەرمی دەست پێدەکەن ڕۆژی یەکەم بە مەراسیمی کردنەوە بۆ ماوەی ٤ سەعات دەست پێ دەکات.

وڵاتە بەشدار بووەکان

دەستکاری
وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆلۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠

داڕێژە:Px2 [ئ]

خشتەی ڕۆژمێری یارییەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠

دەستکاری
OC ئاھەنگی کردنەوە بەردەوامی ڕکابەری 1 دابەشکردنی مەدالیاکان CC ئاھەنگی داخستن
تەممووز /ئاب ٢٠٢١ 21
چوارشەم
22
پێنجشەم
23
Fri
24
Sat
25
Sun
26
Mon
27
Tue
28
Wed
29
Thu
30
Fri
31
Sat
1
Sun
2
Mon
3
Tue
4
Wed
5
Thu
6
Fri
7
Sat
8
Sun
ڕووداوەکان
  ئاھەنگەکان OC CC N/A
Aquatics   Artistic swimming 1 1 2
  Diving 1 1 1 1 1 1 1 1 8
  مەراسۆنی مەلەوانی 1 1 2
 مەلەوانی 4 4 4 5 5 4 4 5 35
  تۆپی ناو ئاو 1 1 2
  تیرکەوانی 1 1 1 1 1 5
  گۆڕەپان و مەیدان 1 3 4 5 6 5 8 8 7 1 48
  بەدمینتۆن 1 1 1 2 5
بەیسبۆڵ
  بەیسبۆڵ 1 1
  سۆفتبۆل 1 1
تۆپی سەبەتە   تۆپی سەبەتە 1 1 4
  3×3 سەبەتە 2
  بۆکسینگ 2 1 1 1 4 4 13
Canoeing   Slalom 1 1 1 1 16
  Sprint 4 4 4
پایسکیلسواری   Road cycling 1 1 2 22
  Track cycling 1 2 1 2 2 1 3
  BMX 2 2
  Mountain biking 1 1
  ئەسپسواری 1 1 2 1 1 6
  شمشێربازی 2 2 2 1 1 1 1 1 1 12
  ھۆکی سەرزەوی 1 1 2
  تۆپی پێ 1 1 2
  گۆڵف 1 1 2
جمناسیک   Artistic 1 1 1 1 4 3 3 18
  Rhythmic 1 1
  Trampolining 1 1
  تۆپی دەست 1 1 2
  جودۆ 2 2 2 2 2 2 2 1 15
  کاراتێ 3 3 2 8
  Modern pentathlon 1 1 2
  Rowing 6 4 4 14
  Rugby sevens 1 1 2
  Sailing 2 2 4 2 10
  Shooting 2 2 2 2 2 1 2 2 15
  Skateboarding 1 1 1 1 4
  Sport climbing 1 1 2
  Surfing 2 2
  Table tennis 1 1 1 1 1 5
  تایکواندۆ 2 2 2 2 8
  تێنس 1 1 3 5
  Triathlon 1 1 1 3
تۆپی بالە   Beach volleyball 1 1 4
  Volleyball 1 1
  بەرزکردنەوەی قورسایی 1 2 1 2 1 2 1 2 1 1 14
  زۆرانبازی 3 3 3 3 3 3 18
کۆی مەدالیا زێرەکان 11 18 21 22 23 17 21 21 25 20 26 17 27 23 34 13 339
کۆی کەڵەکەبوو 11 29 50 72 95 112 133 154 179 199 225 242 269 292 326 339
تەممووز /ئاب ٢٠٢١ 21
Wed
22
Thu
23
Fri
24
Sat
25
Sun
26
Mon
27
Tue
28
Wed
29
Thu
30
Fri
31
Sat
1
Sun
2
Mon
3
Tue
4
Wed
5
Thu
6
Fri
7
Sat
8
Sun
Total events

کۆی ئۆلۆمپیاد

دەستکاری

ئۆڵۆمپیادەکە بە ٥ یاری سەرەکی دەستپێدەکا:

  • بەسەر ھەڵ گەڕان (نموونە:بەسەرھەڵگەرانی دیوار و چیا)
  • کاراتێ
  • تەختەخلیسکێنە
  • یاری سەرشەپۆل
  • بەیسبۆڵ

ھەروەھا ١٥ پێشبرکێی نوێ

تەنھا یەک دەوڵەتی نوێ لەو ئۆڵۆمپیاتە ھەیە ئەویش وڵاتی

تێبینییەکان

دەستکاری


سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Tokyo wins race to host 2020 Olympics». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2021-08-21 ھێنراوە.
  2. ^ Facebook (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠). «Olympics history: Have the Games been postponed before?». Los Angeles Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  3. ^ «Tokyo Olympics to start in July 2021». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2021-08-21 ھێنراوە.
  4. ^ IOC (٢٤ی نیسانی ٢٠١٨). «Tokyo 1964 Summer Olympics - Athletes, Medals & Results». Olympics.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Kremers، Daniel (2020). «Outdoor sports in the periphery: Far from the compact games». لە Barbara Holthus (ed.). Japan Through the Lens of the Tokyo Olympics. Routledge. doi:10.4324/9781003033905. ISBN 978-1-00-303390-5.
  6. ^ «Flora Duffy wins Bermuda's first Olympic gold ahead of GB's Georgia Taylor-Brown». The Independent (بە ئینگلیزی). ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «The Philippines Wins Its First Olympic Gold After Nearly 100 Years Of Trying». NPR.org (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «Weightlifter Meso wins Qatar's first ever Olympic gold medal». www.insidethegames.biz. 1627739160. لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  9. ^ «Hugues Zango wins Burkina Faso's first-ever Olympic medal». Punch Newspapers (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٥ی ئابی ٢٠٢١. لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «San Marino wins first Olympic medal in nation's history | NBC Olympics». www.nbcolympics.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ «Weightlifter Guryeva wins Turkmenistan's 1st Olympic medal». AP NEWS (بە ئینگلیزی). ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. ^ «Results of the IOC vote to host the 2020 Summer Olympics». Austin American-Statesman. Associated Press. 8 September 2013. لە 4 March 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 11 December 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرکییەکان

دەستکاری


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە