ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦


ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ (ناوی فەرمی: Games of the XXXI Olympiad) پاڵەوانییەتییەکی یارییەکانی ئۆڵمپیادە کە کۆمەڵە یارییەکی وەرزشی لەخۆدەگرێت. ڕۆژی ٥ی ئابی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و ڕۆژی ٢١ی ئابی ٢٠١٦ کۆتایی ھات. پاڵەوانییەتییەکە لەشاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ لە بەڕازیل. بەڕێوەچوو لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٦ وڵاتی جیاواز زیاتر لە ١١ ھەزار یاریزان بەشدارییان تێداکردووە.[١][٢] ھەردوو ولاتی کۆسۆڤۆ، سوودانی باشوور بۆیەکەم جار لە مێژوویان بەشداریان لە ئۆڵمپیاد کرد، ھەروەھا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا تیمێکی تایبەت بە ناوی ھەڵبژاردەی لێژنەی ئۆڵمپی تایبەت بەو وەرزشوانانەی ئاوارەی ولاتێک بوون بە ھەرھۆکارێک دروستکرا بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەم پاڵەوانییەتییە. ڕکابەرییەکان لە ٣٣ شوێنی ولاتی خانەخوێ بەڕێوەچوو. ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو ولاتانە ھات کە زۆرترین مەدالیای زێر (٤٦) دانە و ھەروەھا زۆرترین مەدالیای گشتی (١٢١) بەدەست ھێنا، ھاوکات توانی مەدالیای ژمارە ١٠٠٠ی خۆی لە ئۆڵمپیادی ھاوینە لە سەرەتای دروستبوونییەوە بباتەوە.[٣] دوای ئەو بەریتانیای گەورە بە بەدەست ھێنانی (٢٧) مەدالیای زێر و ٦٧ مەدالیای گشتی پلەی دووەمی بەدەست ھێنا، ولاتی چین بووە خاوەنی پلەی سێیەم دوای ئەوەی توانی ٢٦ مەدالیای زێر، ٧٠ مەدالیای گشتی بەدەست بھێنێت . ولاتی خانەخوێ واتا بەڕازیل لە پلەی ١٣ جێگیر بوو بە بەدەست ھێنانی ٧ مەدالیای زێر و ١٩ مەدالیای گشتی. لەم خولەی ئۆڵمپیاد ھەریەکە لە بەحرەین، فیجی، کەناری عاج، ئوردن، کۆسۆڤۆ، پۆرتوریکۆ، سەنگاپور، تاجیکستان و ڤێتنام بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئۆڵمپیاد بوونە خاوەنی مەدالیای زێڕ.[٤][٥]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXXI. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
دروشمViva sua Paixão، Um mundo novo
وڵاتبەڕازیل
جێڕیۆ دێ ژانێرۆ
یاریگایاریگای ماراکانا
لە پێشئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢
لە دوایئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
ژمارەی چاپ31
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن٥ی ئابی ٢٠١٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢١ی ئابی ٢٠١٦
Officially opened byMichel Temer
Oath made byRobert Scheidt
Torch lit byVanderlei Cordeiro de Lima
بەختدارVinicius
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/rio-2016
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/2016/
ھاشتاگRio2016

ھەڵبژاردنی ولاتی خانەخوێ

دەستکاری

بەشێوەی فەرمی ڕۆژی ١٦ی ئایاری ٢٠٠٧ دەرگای میوانداریکردنی بۆ پاڵەوانییەتییەکە کرایەوە[٦] لەئەنجامدا بۆ پێشبڕکێیەکە شاری ڕیۆ لەڕێگای دەنگدانەوە بەسێ خولی جیاواز ھەڵبژێردرا.

ئەنجامی خۆپاڵاوتن بۆ خانەخوێکردنی پاڵەوانییەتییەکە[٧]
شار وڵات خولی یەکەم خولی دووەم خولی سێیەم
ڕیۆ دێ ژانێرۆ   بەڕازیل ٢٦ ٤٦ ٦٦
مەدرید   ئیسپانیا ٢٨ ٢٩ ٣٢
تۆکیۆ   ژاپۆن ٢٢ ٢٠
شیکاگۆ   ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٨

ژمارەی وەرزشوانان ولاتە بەشدار بووەکانی ئۆڵمپیاد

دەستکاری

لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٦ وڵاتی جیاواز زیاتر لە ١١ ھەزار یاریزان بەشدارییان تێداکردووە.[١][٢] ھەردوو ولاتی کۆسۆڤۆ، سوودانی باشوور بۆیەکەم جار لە مێژوویان بەشداریان لە ئۆڵمپیاد کرد، ھەروەھا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا تیمێکی تایبەت بە ناوی ھەڵبژاردەی لێژنەی ئۆڵمپی تایبەت بەو وەرزشوانانەی ئاوارەی ولاتێک بوون بە ھەرھۆکارێک دروستکرا بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەم پاڵەوانییەتییە. ھەروەھا بەشی زۆری لە وەرزشوانانی کوێتی لەخۆوە گرتبوو دوای ئەوەی لێژنەی ئۆڵمپی سزای کوێتی دا بەھۆی بەشداریکردن لە خولە سەربەخۆکان.

 
نەخشەی قەبارەی شاندی ولاتە بەشداربووەکان
Participating National Olympic Committees

ژمارەی وەرزشوانان ولاتە بەشدار بووەکانی ئۆڵمپیاد

دەستکاری

11,238 athletes from 207 NOCs

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا "Olympic Athletes at Rio 2016". web.archive.org. 2016-08-21. Retrieved 2021-08-23.
  2. ^ ئ ا "About Rio 2016 Summer Olympics". web.archive.org. 2015-09-08. Retrieved 2021-08-23.
  3. ^ "How many millions each Olympic medal has really cost Britain". The Independent (بە ئینگلیزی). 2016-08-22. Retrieved 2021-08-23.
  4. ^ "Rio 2016 Olympics Medal Table". www.insidethegames.biz. Retrieved 2021-08-23.
  5. ^ "Rio Olympics 2016 Medals Tally - Medals Table Standings by Country". olympics.sporting99.com. Retrieved 2021-08-23.
  6. ^ "2016 Bid Process Launched". International Olympic Committee. 16 May 2007.
  7. ^ "Past Bid Results". GamesBids.com. Retrieved 31 October 2015. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.