خەلافەتی عەباسی
دەوڵەتی عەباسی، خەلافەتی عەباسی یان عەباسییەکان، ئەو ناوەیە کە بە سێیەم خەلافەتی ئیسلامی مێژوو ئەوترێت و دووەم زنجیرەی فەرمانڕەوا ئیسلامییەکانە، کە دوای شۆڕشی عەباسی ھاتبوون. عەباسییەکان توانیان ئەمەوییەکان بڕوخێنن و خەلافەت بگرنە دەست، دەستیان گرت بە سەر ئەمەوییەکاندا و دەریان کردن و دەستیان بەسەر زۆربەیاندا گرت تەنھا ئەوانە ڕزگار بوون کە ڕۆیشتنە ئەندەلوس، لەوانە عەبدول ڕەحمان داخل کە درێژەی بە دەوڵەتی ئەمەوی دا لە ئەندەلوس.
دەوڵەتی عەبباسی
| |
---|---|
الدولة العبّاسیة
| |
ئاڵای دەوڵەت | |
نەخشە
| |
دەوڵەتی عەبباسی لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ٨٥٠ز | |
زانیاریی گشتی
| |
پایتەخت | کووفە، بەغدا، سامەڕا، قاھیرە |
زمانی فەڕمی | عەرەبی |
جۆری حوکم | شانشینی |
مێژووی دامەزراندن | ٧٥٠ ز |
مێژووی ڕوخان | (١٢٥٨ / ١٥١٧) ز |
دامەزرێنەر | ئەبوعەباس سەفاح |
دوایین خەلیفە | خەلیفە متوەکیلی سێیەم |
ئایین | ئیسلام |
دراو | دیناری عەبباسی |
ڕووبەر | ١٠٬٠٠٠٬٠٠٠ کم² |
دانیشتووان | ١٠٬٠٠٠٬٠٠٠ کەس (خەمڵێنراو) |
سەردەمی عەباسی یەکەم
دەستکاریئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی |
خەلافەتی ڕاشیدون |
ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب |
دەوڵەتی ئەمەوی |
موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان · یەزید کوڕی معاویە ··· موعاویە کوڕی یەزید ··· مەروان کوڕی حەکەم |
دەوڵەتی عەبباسی |
دەوڵەتی عوسمانی |
دەوڵەتی فاتیمی |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
پایتەختی خەلافەتەکان |
ناودارەکانی خەلافەت |
معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز |
پوختەی مێژوویی
دەستکاریدەوڵەتی عەباسی دامەزرا لەسەر دەستی ئەوانەی کە نەوەی بچووکترین مامی پێغەمبەری ئیسلام (محەممەد) بوون کە ئەویش عەبباسی کوڕی عەبدول موتەلیب بوو، و عەبباسییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان پشتیان بەو فارسانە بەست کە ئەمەوییەکان لە دەسەڵات دووریان خستبوونەوە، ھەروەک سودیان لە شیعە وەرگرت بۆ لەزراندنی بناغەی دەوڵەتی ئەمەوی، دوای ئەوەی عەباسییەکان شۆڕشەکەیان سەرکەوتنی ھێنا پایتەختیان گواستەوە بۆ بەغدا کە گەشەسەندنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی لەو سەردەمەدا بەڵام ئەستێرەی ئاوا بوو لەگەڵ ئاوابوونی خۆری دەوڵەتی عەبباسی، و لە گرنگترین ھۆکارەکانی ڕووخانی دەوڵەتی عەباسی، دەرکەوتنی بزووتنەوە جەماوەری و ئایینییە جیاوازەکان بوو لەو سەردەمەدا، ئەم ناکۆکیانەش بووە ھۆی جیابوونەوەی نەتەوە ناعەرەبەکان لە عەرەب، لەگەڵ ئەم نەتەوە سیاسییانە، کۆمەڵەی ئایینی جۆراوجۆر دەرکەوتن، تەوەری جیاوازی نێوانیان لەگەڵ عەبباسییەکان لەسەر خەلافەت و پێشەوایەتی موسڵمانان بوو، ھەر یەکێک لەو کۆمەڵانە دروشم و یاسا و ڕێگەی تایبەتی خۆی ھەبوو لە بانگەوازدا، و ھەر لە ھۆکارە ناوخۆیییەکان کە بووە ھۆی سەرھەڵدانی بزووتنەوە جیاوازەکان، فراوانبوونی ڕووبەری دەوڵەتی عەبباسی بوو، و ماوە و گەیاندن لە نێوان بەشەکانی دەوڵەت و پایتەختدا قورس بوو لەو کاتانە، ئەمەش وای لە والییەکان کرد سەربەخۆیی خۆیان بگرنە دەست لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکاندا بێ ئەوەی لەو ھێزانە بترسن کە لە پایتەختی خەلافەت دەنێرا بۆ کپکردنی بزووتنەوەکانیان، لە دیارترینی ئەو بزوتنەوانەش، ئەداریسە و ئەغالیبە و فاتمییەکان بوون.
حوکمی عەباسی لە بەغدا کۆتایی ھات لە ساڵی ١٢٥٨ز، کاتێک ھۆلاکۆخانی سەرکردەی مەغۆل دەستی کرد بە وێرانکردن وسوتانی شارەکە و کوشتنی زۆربەی خەڵکەکەی بە خەلیفە و مناڵەکانییەوە، ئەوانەی لە عەباسییەکان لە ژیاندا مانەوە ڕۆیشتن بەرەو قاھیرە دوای ڕووخانی بەغدا، جارێکی تر خەلافەتیان دامەزراندەوە لە ساڵی ١٢٦١ز، لەو کاتانە خەلیفە تەنھا ھێمایەک بووە بۆ یەکڕیزی ئایینی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام لە ڕاستیدا سوڵتانە مەمالیکە میسرییەکان حوکمی دەوڵەتیان دەکرد بە کردار، و خەلافەت بەردەوام بوو تاساڵی ١٥١٩ز، کاتێک سوپای عوسمانییەکان فەتحی شار و قەڵاکانی شام و میسریان کرد، دوایین خەلیفەی عەبباسی دابەزی لە نازناوی خەلیفە بۆ سوڵتانی عوسمانییەکان (سوڵتان سەلیمی یەکەم) بەم شێوەیە عوسمانییەکان بوونە خەلیفەی موسڵمانان وپایتەختیان لە قاھیرەوە گۆڕی بۆ قوستەنتینیە.
دامەزراندنی دەوڵەت
دەستکاریدەوڵەتی ئەمەوی لاواز بوو بە کاریگەری کۆچی دوایی دەیەم خەلیفەیان (ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک)، لە دوای ھیشام وەلیدی کوڕی یەزید دەسەڵاتی گرتە دەست بەڵام ئەمەوییەکان کوشتیان لەبەر ئەوەی ئاگای لە کاروباری دەوڵەت نەبوو، پاشان دابەشبوون و شەڕی ناوخۆ دەوڵەتی گرتەوە، کە ئەمانەش یارمەتی بەھێزبوونی کۆمەڵە و پارتە ئایینییەکان و بزووتنەوە سیاسییە دژەکانی دا کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە عێراق و ئێران بڵاوبوو بوونەوە، لە دیارترینی ئەو پارتانەش ئەو ھۆزانە بوون کە دەیانوت حەقی نەسەبی عەلی کوڕی ئەبوتالیبیان ھەیە بۆ خەلافەت و ئەو پارتەی کە دەیانوت حەقە نەسەبی عەبباسی کوڕی عەبدول موتەلیبی مامی پێغەمبەریان ھەیە بۆ خەلافەت.
بەڵام پارتی یەکەم چەند شۆڕشێکیان کرد لە دەوڵەتی ئەمەوی کە بووە ھۆی کوژرانی زۆر لە لایەنگر و سەرکردەکانیان لەوانە کوژرانی حسەینی کوڕی عەلی ساڵی ٦٨٠ز، وکوژرانی زەیدی کوڕی عەلی ساڵی ٧٤٠ز دوای ئەوەی شۆڕشی کرد لە کووفە، بەڵام پارتی عەبباسی وردە وردە گەشەی کرد و بێدەنگ بوو لە سەردەمی بەھێزیی ئەمەوییەکان و لاوازبوونی ئابوریان قۆستەوە بۆ بەرپاکردنی شۆڕشەکەیان، ھەروەک سودیان لەو جیاکردنەوە ڕەگەزییە وەرگرت کە ئەمەوییەکان دەیانکرد لە نێوان عەرەب و ناعەرەبەکان لە فەرمانبەری و سوپا و باجدا، بەو شێوەیە بنکەیەکی جەماوەری فراوانیان پێکھێنا بەتایبەت لە نێو جووتیاری گوند و کرێکاری ھەژاری شارەکاندا، ھەندێک لە لێکۆڵەرەوان بانگەوازی عەبباسی بە (شۆڕشێکی ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئابوری دادەنێن) لە ھەمان کاتدا ھەندێکی تر بە (شۆڕشی فارسی دادەنێن دژ بە عەرەب).
کەسایەتییەکی بەھێزی وەک ئەبو موسلیمی خۆراسانییان تیا ھەڵکەوت کە دامەزراندنی دەوڵەتی عەبباسی ڕاگەیاند لە خۆراسان پاشان شاری مەڕوەی گرت، و ئەبوعەباس کە ئەو کاتە کاروباری بزووتنەوەی عەبباسی ھەڵئەسوڕاند بە نھێنی چوو بۆ کوفە، ودواتر خەڵکی کوفە موبایەعەیان پێدا، تا دروستبوونی دەوڵەتی عەبباسی چووە قۆناغی کۆتایییەوە، سوپای ئەمەوی بە سەرکردایەتی مەڕوانی کوڕی محەممەد و سوپای عەبباسی بە سەرکردایەتی ئەبوعەباس لە نزیک ڕووباری زاب بەیەک گەیشتن، عەبباسییەکان سەرکەوتن و عێراقیان گرت و ڕۆیشتن بەرەو وڵاتی شام، و میسر دوای ئەوەی سوپای ئەمەوییان دەرکرد و خەلیفە مەڕوانی کوڕی محەممەدیان کوشت لە شەڕی بوسیبردا، و بە گرتنی میسر دەوڵەتی عەبباسییان دامەزرند، کە سێیەم قۆناغی مێژووی خەلافەتە لە دوای خەلافەتی ڕاشدین و ئەمەوی، موبایەعە درا بە ئەبوعەباس و ناونرا بە سەفاح واتە خوێن ڕێژ لەبەر ئەو خوێنە زۆرەی ڕشتی لە شەڕەکاندا، بە تایبەت کاتێک ڕۆیشتە دیمەشقی پایتەختی ئەمەوی، ماڵەکانی خێزانی ئەمەوییەکانی ڕوخاند و کۆشکەکانی سووتاندن خەلیفەکانیان لە گۆڕەکانیان دەرھێنان، کەسیان لێ نەمایەوە لە خێزانی ئەمەوییەکان تەنھا عەبدول ڕەحمان داخل نەبێت کە ڕۆیشت بۆ مەغریب و چووە ئەندەلوسەوە حوکمی ئەمەوی تیادامەزراند، بەڵام ئەبوعەباس پایتەختی لە حیرانەوە کە مەڕوانی کوڕ محەممەد پایتەختی ئەمەوی بۆ گواستەوە گۆڕی بۆ کووفە لەگەڵ ئەوەی کە زۆر تیای نەمایەوە ڕۆیشت بۆ ئەنبار تا وەفاتی کرد ساڵی ٧٥٤ز و لە ئەنبار نێژرا و موبایەعەی وەرگرت بۆ ئەبوجەعفەری مەنسووری برای.
خەلیفە ئەبوجەعفەری مەنسوور
دەستکاریخەلیفە ئەبو جەفعەری مەنسوور شاری بەغدای دروست کرد لەسەردەمی ئەبو عەباس لەسەردەمی خۆشی دا شاری بەغدای فراوانترکرد بەغدا بوو بە پایتەختی خەلافەت،
ماوەی حوکمی مەنسوور ماوەی جێگیرکردنی پایەکانی دەوڵەتەکە تازەکە بوو، دەستی گرت بەسەر ئەو شۆڕشە یەگ لە دوای یەکانەی کە ھەڕەشەیان لێدەکرد، ئەبوموسلیمی خۆراسانی کوشت لەگەڵ ئەوەی کە ھۆکاری بەدەسھێنانی عەبباسییەکان بوو بۆ خەلافەت لەبەر ئەوەی لە فراوانبوونی جەماوەرییەکەی دەترسا، پاشان دەستی بەسەر شۆڕشەکەی مەدینەدا گرت، ھەروەک دەستی بەسەر شۆڕشە ھاوشێوەکانی بەسڕە و واسیت و ئەھوازدا گرت؛ و مەنسوور یەکێک بوو لە بەھێزترین پیاوە عەبباسییەکان و ئاسایشی دابین کرد و شاری بەغدای بنیاتنا لەسەر ڕووباری دیجلە و پایتەختی عەبباسی بۆ گواستەوە و تێیدا مایەوە تا کۆچی دوایی کرد ساڵی ٧٧٥ز. لە ئاستی ئایینییەوە لە سەردەمەکەیدا ئەبووحەنیفەی بنیاتنەری مەزھەبی حەنەفی لای سوننە کۆچی دوایی کرد، لە دوای مەنسوور، محەممەد مەھدی کوڕی خەلافەتی گرتە دەست کە گرنگی دا بە خزمەتگوزارییە ناوخۆیییەکان و پۆستە و ڕێگاوبانی ڕێکخست و چاکسازی کشتوکاڵی کرد و خۆی سەرۆکایەتی دادی دەکرد، ھەروەک مەھدی لێزان و پابەند بوو بە شەریعەتی ئیسلامەوە، و گرنگی دەدا بە نەداران و نەخۆشەکان لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکە، بەمەش سەردەمی زێڕینی عەبباسییەکان دەستی پێکرد. محەممەد مەھدی کۆچی دوایی کرد ساڵی ٧٨٥ز، و موبایەعە درا بە موسا ھادی کوڕی، کە حوکمی درێژەی نەکێشا و ساڵی ٧٨٦ز مرد و بوار ڕەخسا بۆ ھارونی برای کە باوکی نازناوی (ڕەشید)ی پێدابوو لە ئەنجامی یەکێک لەو سەرکەوتنانەی بەسەر بیزەنتییەکاندا ھێنابووی تا دەسەڵات بگرێتە دەست.
ھارون ڕەشید
دەستکاریھارون ڕەشید گرنگی دا بە چاکسازی ناوخۆ و مزگەوتی گەورە و کۆشکی جوانی بنیاتنا، و لەم سەردەمەدا بۆ یەکەم جار لامپا بەکار ھات بۆڕوناک کردنەوەی ڕێگا و مزگەوتەکان، و زانست پێشکەوت بە تایبەت فیزیا، و زۆر داھێنانی وەک کاتژمێری ئاوی کرا، ھەروەھا ڕەشید گرنگی دا بە کشتوکاڵ و یاسایەکی بۆ دانا، و حوکمەتەکەی پرد وتاقی گەورەیان بنیاتنا و جۆگەیان ھەڵکەند لە نێوان ڕووبارەکان و دیوانێکی تایبەتی بۆ سەرپەرشتی ئەو ئیشانە دانا، ھەر لە ئیشەکانی ھانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دا لە نیوان ولایەتەکان و پاسەوانی ڕێگە بازرگانی نێوان شارەکانی کرد، و شارێکی بنیاتنا لە نزیک شاری ڕەقە لە ڕۆخی فوڕات بۆ پێشوازی میوانەکان، و ئیبن خەلکان ئەڵێت؛ ڕەشید ٩ جار حەجی کرد ولە ڕۆژێکدا ١٠٠ ڕکات نوێژی کردووە و نوێنەری نارد بۆ لای شارلمانی ئیمپراتۆری ڕۆمانی پیرۆز و ھاوڕێیەتی لە نێوانیان دروست بوو ھەروەک ڕەشید گرنگی دا بە فتح و فراوانکردنی دەوڵەتەکەی بە تایبەت لە قەوقاز و ئاسیای ناوەڕاست و ئەنادۆڵ، و سەردەمەکەی دوایین ھەوڵی عەرەبی لە خۆگرتووە بۆ فەتحی قوستەنتینیە ساڵی ٧٨٢ز، تا سوڵتانی عوسمانی محەممەد فاتیح فەتحی کرد لە ساڵی ١٤٥٣ز.
لە سەرەتای سەردەمەکەیدا پشتی بەست بە بەرمەکییەکان و وەزارەتی دا بە یەحیا بەرمەکی و ھەموو دەسەڵاتێکی دا پێی و باردۆخەکە بەو شێوەیە مایەوە تا ساڵی ٨٠٥ز، کاتێک ڕەشید ترسا لە فراوانبونی جەماوەری و لایەنگری خەڵک بۆیان، دەستی بەسەر دارایییەکانیاندا گرت و سەرکردەکانی کوشتن و بەشێکی زۆری لێ بەند کردن.
ھارون ڕەشید ساڵی ٨٠٩ز لە خۆراسان کۆچی دوایی کرد و بەپێی وەسیەتەکە موبایەعە درا بە ئەمینی کوڕی و پاشان مەئمونی کوڕی؛ بەڵام خەلیفە نوێیەکە (ئەمین) خێرا لادرا لە خەلافەت لەلایەن براکەیەوە کاتێک موسای کوڕی دانا بۆ جێگری خۆی، کاتێک مەئمون لە خۆراسان بوو بەمەی زانی موبایەعەی لە خەڵکی خۆراسان وەرگرت وبە سوپاوە ڕۆیشت بۆ بەرەنگاری براکەی، وشەڕ ماوی چوار ساڵ لە نێوانیان بەردەوام بوو تا مەئمون توانی گەمارۆی بەغدا بدات و سەرکەوێت بەسەر ئەمیندا ساڵی ٨١٣ز.
مەئمونی کوڕی ھارون
دەستکاریسەردەمی مەئمون جیا دەکرێتەوە بە ھاندانێکی تەواوی فەلسەفە و پزیشکی و بیرکاری و گەردوونناسی و گرنگی دانێکی تەواو بە بە زانستی یۆنانی، خەلیفە ساڵی ٨٣٠ز زانکۆی بەیتو لحیکمەی لە بەغدا دامەزراند کە لە گەورەترین زانکۆکانی سەردەمی خۆی بوو، چەند ئامێرێکی تەکنیکی دروست کران و زاناکان ھەوڵی پێوانی ڕووبەری زەویان دا کە ئەمەش نیشانەیەک بوو بۆ داننان بە شێوەی بازنەیی زەوی لەلایەک و پێشکەوتنی زانست لەلایەکی تر، ھەروەھا وەرگێڕان یەکێکی تر بوو لە سیماکانی سەردەمی مەئمون، کە لە ڕێگەیەوە زانست و ئەدەبی سریانی و فارسی ویۆنانی گواسترانەوە بۆ عەرەبی.
لەم ڕێگەیەوە زمانی عەرەبی شوێنێکی پێشکەوتووی گرت کە لە زمانی شیعر و ئەدەبەوە بووە بە زمانی زانست و فەلسەفە، ھەروەھا وەرگێڕانەکان بوونە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕۆشنبیری لە دەوڵەتدا، کرانەوەیەکی ڕۆشنبیری دەستی پێکرد بەرامبەر بیروباوەڕە ئایینییەکانی تر، مەئمون وتی قورئان دروست کراوە وخەڵکی ناچار کرد لەسەر ئەوە، ھەروەک موعتەزیلەی کردە ئایینی فەڕمی دەوڵەت و دروشمی سەوزی دانا لە جێگەی دروشمی ڕەش، پاشان گەڕایەوە بۆ دروشمە ڕەشەکەی نەوەی عەباسی و براکەی دانا لە جێگەی خۆی، و مەئمون سەردانی میسر و دیمەشق و دوورگەی سووریای کرد ولە بەترسوس لە باکووری وڵاتی شام مرد ونێژرا لە ساڵی ٨٣٣ز، موبایەعە درا بە محەممەد موعتسیم بیلای برای، کە شاری سامەڕای دروست کرد وفەتحی عەمورییەی کرد نزیک ئەنقەرە، و کاری وەرگێڕان و ڕاپەڕینە زانستییەکە ھەر بەردەوام بوو، و دەستگرتنی بەسەر شۆڕشی بابک خەرمی کە دەوڵەتی شاسیعەی لە ئازەربایجان دامەزراند بوو لە دیارترین ئیشەکانی بوون، بابک خەرزمی ئایینێکی تری دروست کردبوو بە تێکەڵکردنی ئیسلام و مەجوسی (ئاگر پەرستی) و چاکسازی ئابوری و کۆمەڵایەتی کرد کە توانی ٢٠ ساڵ بمێنێتەوە بە یاخی بوون لە دەوڵەتی عەبباسی، ھەتاکو سەرکردەی تورکی ئەفشین توانی دەستی بەسەرا بگرێت، ولە شۆڕشەکانی تر شۆڕشی زەت بوو لە باشووری عێراق.
دایکی موعتەسیم تورکی بوو، لەبەر ئەوە چواردەوری خۆی بە پاسەوانی تورکی گرت وەک ئەوەی مەئمونی برای بەرامبەر فارس کردی، پاسەوانە تورکییەکان سەرەتای سەردەمی موعتەسیم ٤٠٠٠ پیاو بوون، بەڵام لە زیادبووندا بوون تا پێکدادان لە بەغدا دروست بوو ئەمەش خەلیفەی ناچار کرد تا پایتەخت بگۆڕێت بۆ سامەڕا، ودوای مردنی ساڵی ٨٤٢ز موبایەعە درا بە واسیق بیلای کوڕی، وبەردەوام بوو لەسەر سیاسەتی باوکی لە ھێنانی ھۆزە تورکییەکان و پۆستی بەرزی پێدان لە دەوڵەتدا و بوونە سەرپەرشتیاری سوپا بە کردار، و واسیق نازناوی سوڵتانی لە سەرکردەی تورکی (ئەشناس) سەندەوە کە بووە سەرەتایەک بۆ لاوازبوونی دەوڵەت و نەمانی کۆنترۆڵی خەلیفەکان لەسەری، بە مردنی واسیق ساڵی ٨٤٧ز موبایەعە درا بە ئەبوفەیسەڵ جەعفەر متوەکیل بیلای برای، کە زۆربەی مێژوو نوسان ڕێکەوتی خەلافەتەکەی بە سەرەتای لاوازبوونی دەوڵەتی عەبباسی دادەنێن.
سەردەمی عەباسی دووەم
دەستکاریسەردەمی عەبباسی دووەم کە ناسراوە بە سەردەمی پاسەوانی تورکی، ئەم قۆناغانەی خوارەوە دەگرێتەوە.
دەرکەوتنی داڕمان
دەستکاریعەبباسییەکان وەک ئەمەوییەکانی پێش خۆیان نەیانتوانی یەک پارچەی دەوڵەتەکەیان بپارێزن، عەبدول ڕەحمان داخل ھەر لە دامەزراندنی دەوڵەتی عەبباسییەوە سەربەخۆیی خۆی لێ جیاکردنەوە لە ئەندەلوس، و لە خەلافەتی موسا ھادیدا ئیدریسی کوڕی عەبدوڵڵا توانی ھەڵبێت لەو کوشتارگەیەی بۆ خێزانەکەی ولایەنگرانی بڕیار درابوو لە مەدینە، ڕۆیشت بەرەو مەغریب و دەوڵەتی ئیدریسی سەربەخۆی دامەزراند و مەڕاکیشی کردە پایتەخت، ھەروەھا لە سەردەمی مەئموندا، ئیبراھیمی کوڕی ئەغلەب ولایەتی ئەفریقیای گرتە دەست کە لیبیا و توونس و باکووری جەزائیری دەگرتەوە، و حوکمی ئەم ولایەتە مایەوە بۆ نەوەکانی تا دەرکەوتنی دەوڵەتی فاتیمی، ونەوەکانی ئەغلەب پارێزگاریان تەنھا لە خوتبە وناوی خەلیفە کرد لەسەر سکەی پارەکەیان.
بەم شێوەیە دەوڵەتی عەبەسی ھەر لە سەردمی بەھێزییەکەیدا نەیتوانی یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتەکەی بپارێزێت، کە ئەمەش لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکە دەرکەوت لە سەردەمی لێک ھەڵوەشاندا.
بێجگە لەوە یەکێک لە دیارترین سیماکانی ھەڵوەشانی دەوڵەت دەستێوەردانی سوپا بوو لە دانانی خەلیفەکاندا، یەکەم سوڵتانی تورکییەکان (ئەشناس) کۆچی دوایی کرد ساڵی ٨٤٤ز، وەسیفی تورکی لە جێگەی دانرا و کاتێک واسیق مرد ساڵی ٨٤٧ز موبایەعە نەئەدرا بە متوەکیل بیلا ئەگەر سوڵتان وەسیف نەیویستایە لە کاتێکا خێزان و نزیکەکانی عەبباسییەکان حەزیان دەکرد محەممەدی کوڕی واسیق یبلا موبایەعەی بدرێتێ.
متوەکیل ھەوڵیدا دەست بگرێت بەسەر شۆڕشەکەدا ھەندێک لە سەرکردەکانی سوپای کوشت و پایتەخت گوێزرایەوە بۆ دیمەشق بەڵام بە فشاری تورکەکان ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ سامەڕا دوای دوو مانگ، مەزھەبی ڕەسمی لە موعتزەلییەوە گۆڕی بۆ سونەی شافعی، و بڕیاری ڕوخانی ئارامگەی حسەینی کوڕی عەلی لە کەربەلا و عەلی کوڕی ئەبوتالیبی لە نەجەفدا وقەدەغەی سەردانی بۆ کردن، ھەروەک فەرمانی بە ڕوخانی ھەموو کەنیسەکانی عێراق و ناوچەکانی تر کرد بە ھەمان شێوە بۆ کەنیسە یەھودییەکانیش، و ھێمای دیاریکراوی دانا لەسەر جلی مەسیحی و یەھودییەکان و قەدەغەی ئەسپ سواری لێکردن، لەگەڵ ئەو بانگەوازە بەردەوامەی بۆ شەریعەتی ئیسلامی دەیکرد بەڵام کردارەکانی ڕێ نەئەکەوتن لەگەڵ شەریعەدا، کە ڕژێمی ئەھلی ئیسلامی ماف وکەڕامەتێکی فراوانتری داناوە بۆ یەھود و مەسیحییەکان.
دوا جار ھەندێک لە سەربازە تورکەکان ڕێکەوتن لەگەڵ مونتەسیر بیلای کوڕیدا لەسەر کوشتنی لە دانیشتنی خواردنەوەکەیدا ساڵی ٨٦١ز، و خەلافەتی مونتەسیر بیلا درێژەی نەکێشا و تورکەکان دەستیان گرت بەسەریدا موبایەعە درا بە ئەبوعەباس موستەعین بیلا کوڕی موعتەسیم بیلا، لەبەر ئەوەی پیاوەکانی سوڵتان نەیانئەویست موبایەعە بدەن بە ھیچ کام لە مناڵەکانی متوەکیل.
سەردەمی ئاژاوە وشەڕە ناوخۆیەکان
دەستکاریسەردەمی موستەعین بیلا سەرھەڵدانی دەوڵەتی تاھیری بە خۆیەوە بینی لە خۆراسان، ھەروەک تەبرستان سەربەخۆیی وەرگرت، و دەسەڵاتی سوڵتان مایەوە لە خێزانی بەغای تورکی، کە ئەمەش بووە ھۆی دروستبونی ئاژاوە لە ناو خودی تورکییەکانیشدا، یاخی بووەکان گەمارۆی بارەگای خەلیفەیان دا لە سامەڕا، ڕای کرد بۆ بەغدا، لەو کاتە سەربازەکان موبایەعەیان دا بە موعتەز بیلا، کە سوپاکەی بە ٥٠ ھەزار جەنگاوەرەوە نارد بۆ بەغدا، و خەڵکەکەی ھەستان بە لابردنی موستەعین و موبایەعەیان بە مەعتەز دا بۆ ئەوەی ڕێگە لە خوێن ڕشتن بگرن، ھەروەک موستەعین خۆیشی موبایەعەی بە مەعتەز دا، و لە خەلافەتی مەعتەز بیلادا دەوڵەتی تۆلۆنی لە میسر دامەزرا، کە ھیچ دەسەڵاتێکی بۆ خەلیفە نەھێشتەوە تەنھا ناوھێنانی لە خوتبە و سکەی پارەدا نەبێت، و یەعقوب سەفار دەستی گرت بەسەر وڵاتی فارس، لەگەڵ ئەوەی مەعتەز لەگەڵ تورکەکان ڕێ دەکەوت بەڵام لایان برد لە ساڵی ٨٧٠ز لەبەر دابەزینی ئاستی ئابوری دەوڵەت و موبایەعەیان دا بە موھتەدی بیلا کوڕی واسیق، وم ەعتەز لە بەندیخانەکەیدا مرد لە برسییەتی و تینوویەتیدا.
خەلیفە موھتەدی بیلا ویستی ھێزی تورکەکان بشکێنێت، بایکالی سەرکردەیانی کوشت، و تورکەکان کوشتیانەوە پێش ئەوەی ساڵێک لە خەلافەت تەواو بکات، و موبایەعە درا بە موعتەمید بیلای کوڕی متوەکیل، لەم سەردەمە زەنوج شۆڕشیان کرد لە بەسڕە و واسیت، و بەغدا دەیناڵاند بە دەست تێکچوون و دابەزینی ئاستی ئابوری دەوڵەتەوە ھەروەک تۆلۆنییەکان سەربەخۆیی خۆیان تەواو کرد لە میسر، ڕیگەیان گرت لە ناوھێنانی خەلیفە لە خوتبەدا، و توانیان دەستبگرن بەسەر زۆربەی شام، و عەبباسییەکان تەنھا عێراقیان بەدەستەوە مابوو، ھەر لەم سەردەمەدا ھەردوو ئیمام بوخاری و موسلیم کۆچی دواییان کرد کە ناسراون بە کۆکۆدنەوەی فەرموودەکانی پێغەمبەر، و تائیفەی ئیسماعیلی دەرکەوتن.
موعتەمید کۆچی دوایی کرد ساڵی ٨٩٢ز، و موبایەعە درا بە موعتەزید بیلا کە لە خەلافەتی ئەم و موکتەفا بیلای کوڕیدا بارودۆخ باشبوونی بە خۆوە بینی لە ڕووی سیاسی وئابورییەوە، و عەبباسییەکان میسریان گێڕایەوە و ئیسماعیلییەکانیان لە چەند شوێنێک تێک شکاند و دەوڵەتی سامانی دەرکەوت کە تەبرستانی گێڕایەوە و کۆنترۆڵی فارس و خۆراسانیان کرد لەگەڵ ھێشتنەوەی ناوی خەلیفە لە دەسەڵاتدا، و بەغدایان کردەوە بە پایتەختی دەوڵەت.
موکتەفا مرد ساڵی ٩٠٨ز، موبایەعە درا بە موقتەدیر بیلا، لەگەڵ ئەوەی دووجار لابرا، جارێک لە سەرەتای سەردەمەکەیدا لابرا و موبایەعە درا بە عەبدوڵڵای کوڕی مەعتەز کە کوژرا لە ڕۆژی دووەمی خەلافەتەکەیدا لە ئەنجامی ئەو ئاژاوەیەی کە دروست بوو لە نێوان لایەنگرەکانی و لایەنگرانی موقتەدی بیلا، خەلافەتەکەی یەک ڕۆژ بوو لەبەر ئەوە ھیچ کام لە مێژوو نوسان بە خەلیفە دای نانێن، و جاری دووەم لابرا ساڵی ٩٢٩ز کە لایان برد بەھۆی دەست بەسەراگرتنی ژنان و کارگوزارەکان بەسەر دەوڵەتدا ود وای سێ ڕۆژ گەڕێنرایەوە و بەردەوام بوو لە خەلافەت تا کوژرا ساڵی ٩٣٢ز لە شەڕێکدا لەگەڵ مۆنسی تورکی یەکێک لە سەرکردەکانی سوپا، قاھیر بیلای برای بووە خەلیفە و مۆنس لای برد دوای دوو ساڵ و بەندی کرد، و لە سەردەمی ئەم خەلافەتەدا دەوڵەتی بوەیھی دەرکەوت لە وڵاتی فارس و خۆراسان، ھەروەک توونس و جەزائیر و لیبیا بە تەواوی سەربەخۆییان وەرگرت لەگەڵ دەرکەوتنی دەوڵەتی فاتیمیدا، کە دەستیان گرت بەسەر دەوڵەتی ئەغلەبی و دەوڵەتی ڕۆستەمی و بەنو مەدرار.
پاشان لە خەلافەتی ڕازی بیلا دا دەوڵەتی ئەخشیدی دەرکەوتن لە میسر و دەستیان گرت بەسەر بەشێکی فراوانی شامدا. لەو کاتانە پایەی ئەمیری ئەمیران گەشەسەندنێکی وای بە خۆیەوە بینی کە یەکسەر موبایەعە نەدرا بە خەلیفە، بەڵکو ھەفتەیەک وەستان تا ئەمیری ئەمیران گەڕایەوە لە واسیت و موبایەعەی دا بە موتەقی بیلا.
ساڵەکانی دواتر ململانێ ڕوویدا لەسەر پایەی ئەمیری ئەمیران، لەم کاتانە ئیبن بەریدی ئەو پایەی وەرگرت کە خەڵک لایان برد لەبەر زوڵم، و جارێکی تر ئیبن ڕایق گەڕێنرایەوە بۆ ئەو پایە، خەلیفە ڕای کرد بۆ مووسڵ بۆ لای حەمدانییەکان ناسری حەمدانییەکان ئیبن ڕایقی کوشت و خۆی پۆستەکەی وەرگرت و خەلیفەی گەڕاندەوە بەغدا، و پاشان تۆرۆنی تورکی جێگەی گرتەوە کە خەلیفەی بەند کرد و موستەکفا بیلای لە جێگەی دانا ساڵی ٩٤٤ز، کە لابرا لە ساڵی ٩٤٦ز، و لەماوەی کورتی خەلافەتەکەیدا سێ کەس پایەی ئەمیری ئەمیرانیان وەرگرت کە دوایین جاریان درا بە بنەماڵەی بوەیھییەکانی دامەزرێنەری دەوڵەتی بوەیھی، کە ئەمان خەلیفەیان لابرد وموتیع بیلایان دانا لە جێگەی، کە ئەم سەردەمەش فراوانبوونی جەماوەری فاتمییەکانی لە خۆ گرت لە تونسەوە تا میسر و وڵاتی شام، کە لەو کاتە جیھانی ئیسلامی بەسەر سێ خەلیفەدا دابەش بوو بوو لە یەک کاتدا، لە قوڕتوبە (ئەندەلوس) و قاھیرە و بەغدا، لاوازترینیان دەسەڵاتی بەغدا بوو.
خەلافەتی موتیع بیلا جیاواز نەبوو لەوانەی پێش خۆی، شەڕ بەردەوام بوو لە نێوان بوەیھی و حەمدانییەکان و سەربازە تورکەکان، و بیزەنتییەکان ھێرشیان کردە سەر دەوڵەت و بەشێکیان لە ئەنادۆڵ و کیلیکیا گێڕایەوە و تورکەکان شۆڕشیان کرد بەسەر بوەیھییەکاندا ساڵی ٩٧٤ز و خەلیفەیان لابرد و تائیع بیلای کوڕیان دانا، کە خەلافەتەکەی شەڕە یەک لە دوای یەکەکانی لە خۆ دەگرت تا تورکەکان لایان دا ساڵی ٩٩١ز، وموبایەعە درا بە قادر بیلا کە چل ساڵ لە حوکم مایەوە، ئەم ماوەیە سەرھەڵدانی دەوڵەتی غەزنەوی وداڕمانی خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس لە خۆگرت، لەگەڵ بەردەوام بوونی شەڕ لە نیوان بوەیھی و تورکەکان، پاشان ماوەیەک ھێمنی بەسەردا ھات دوای ئەوەی بوەیھییەکان حوکمیان گرتە دەست، پاشان دەوڵەتی بوەیھی لاواز بوو و تورکەکان بەرزبوونەوە و گەیشتنە بەرزترین ئاست لە کۆتایییەکانی خەلافەتی قادر، کاتێک ئەرسەلانی کوڕی عەبدوڵڵا ھەستا بە دانی خوتبەیەک لەسەر مەترسی فاتمییەکان لە بەغدا، خەلیفەی عەبباسی داوای لە تەغرۆل بیگی سەرکردەی سەلجوقییەکان کرد تا بێتە بەغدا ساڵی ١٠٥٥ز، و خەلیفەی عەبباسی جێگیر بکات، بەمەش ماوەی سەلجوقی لە بەغدا دەستی پێکرد.
سەردەمی عەباسی سێیەم
دەستکاریسەردەمی عەباسی سێیەم، ناسراوە بە سەردەمی قەڵمڕەوی سەلجوقی و ئەم قۆناغانەی خوارەوە دەگرێتەوە.
سەلجوقییەکان بە گشتی
دەستکاریسەلجوقییەکان ھۆزێکی تورک بوون، لە چین جێگیر بوون و ڕۆیشتن بەرەو بوخاری و ئیسلام بوون لە سەردەمی دامەزرێنەرەکەیاندا (سەلجوق)، پاشان لەژێر سەرکردایەتی تەغرۆل بێگدا یەک لە دوای یەک دەستیان گرت بەسەر دەسکەوتەکانی دەوڵەتی غەزنەوی و چوونە بەغداوە لەسەر داوای خەلیفە، کە تەغرۆل بێگی کرد بە سوڵتان و ناوی (پاشای ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای) لێنا و کچەکەی خۆی کردە ھاوسەری، و کاتێک وەفاتی کرد ساڵی ١٠٦٣ز، ئەو کاتە تەغرۆل بێگ جێگیر بوونی سیاسی و ئابوری دەستەبەر کردبوو لە بارودۆخەکاندا، لە دوای ئەو ئەلب ئەرسەلان ھات کە دەسەڵاتی فراوان بوو تا قودس، و لەدوای سەرکەوتنی لە جەنگی مەڵاز گرد دەوڵەتی سەلجوقی بنیاتنا لە ئەنادۆڵ، کە یەکەم دەوڵەتی لەو جۆرە بوو، پاشان کوژرا لە یەکێک لە داستانەکانیاندا ساڵی ١٠٦٤ز، مەلیکشای کوڕی دەسەڵاتی گرتە دەست، کە سەردەمی ئەم مردنی خەلیفە قائیمی بە خۆیەوە بینی دوای ئەوەی خەلافەتەکەی ٤٥ ساڵ بەردەوام بوو و ئاستی ژیان باشبوونی بەخۆیەوە بینی، و موبایەعە درا بە موقتەدی بۆ خەلافەت، مەلیکشا گرنگی دا بە ھونەر و زانست و لە بەغدا و ناوەندی چاودێری گەردوونناسی و مزگەوتێکی گەورەی دروست کرد ناسرا بەناوی (جامعی سوڵتان)، ھەر لەم سەردەمە عومەر خەییام دەرکەوت و قەڕامیتەکان چەند جارێک لە بەسڕە شۆڕشیان کرد، و بە مردنی لە ساڵی ١٠٩٢ز، سەلجوقییەکان ھێزەکەیان لە دەستدا، کە بووە چەند دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە وڵاتی شام و عێراق و وڵاتی فارس، بەلکو مەیدانەکە بووە ھاوپەیمانی نێوان پاشاکانی سەلجوقی لە دژی یەکتری بۆ فراوانکردنی ولایەتەکانیان، کە ئەم شەڕە ناوخۆیییە بەردەوامانە کاری کردە سەر جێگیری دۆخی سیاسی و ئابوری لە وڵاتەکەدا، و ئەمەش سەرکەوتنی ھەڵمەتی یەکەمی خاچھەڵگری ئاسان کرد لە ساڵی ١٠٩٨ز، لەو کاتە موستەھزیر لە پایەی خەلیفەدا بوو لە ساڵی ١٠٩٤ز و.
شەڕەکانی سەلجوقی و ئاوابوونییان
دەستکاریھەڵمەتی خاچھەڵگری یەکەم توانی چوار مەمالیکی لاتینی لە ڕۆژھەڵات دابمەزرێنێت، کە ئەوانیش میرنشینی ڕەھا و ئەنتاکییە و تەڕابولس و بەیتولموقەدەس بوون، کە لە ژیر دەستی فاتمییەکان بوو لە ساڵی ١٠٩٦ز و سەلجوقییەکان نەیانتوانی وەڵامی خاچھەڵگرەکان بدەنەوە لە کەنارەکانی وڵاتی شام، وازیان ھێنا لەبەرەو پێشچوون بە ئاڕاستەی ئەنقەرە و ناوجەرگەی ئەنادۆڵ، ھەروەک پێشڕەوییەکانیان وەستا بە ئاڕاستەی حەلەب و عێراق و خەلافەت گیربوو بوو بە جەنگە ناوخۆیییەکان وشۆڕشەکانی قەڕامیتەکان، لەبەر ئەوە نەتوانرا بەرگرییەکی ئەوتۆ لە خاچھەڵگرەکان بکرێت.
لە کۆتایییەکانی سەردەمی موستەھزیر دۆخەکە جێگیر بوو بۆ سوڵتان محەممەد سەلجوقی کە وەفاتی لە ساڵی ١١١٨ز دا جارێکی تر دۆخەکە ئاڵۆز بوویەوە لە نێوان میراتگرەکەی مەحموود سەلجوقی و داودی برای و ھەندێک لە مامەکانی، بە مردنی خەلیفە لە ھەمان ساڵدا، موستەڕشید بوو بە خەلیفە، و لەخەلافەتەکەیدا عیمادەدین زەنگی والی مووسڵ دەرکەوت کە موڵکەکانی فراوان کرد تا حەلەب و حومس بگرێتەوە، و لە دوای خۆی نورەدین زەنگی دەرکەوت کە شام و میسریشی گرت، لە کاتی گەشەسەندنی دەوڵەتی زەنگی، شەڕی ناوخۆی سەلجوقییەکان ھەر بەردەوام بوو، مەسعوود سەلجوقی سەرکەوت بەسەر مەحموودی برایدا و خەلیفە موستەڕشیدی کوشت ساڵی ١١٣٥ز، کاتیک بەرگری لە مەحموودی برای دەکرد، و خەلیفە ڕاشید بیلا بووە خەلیفە لە دوای ئەو، بەڵام سوڵتان مەسعوود سەلجوقی ھەر زوو لای برد، خەلیفە ڕای کرد بۆ ئەسفەھان تا کوژرا ساڵی ١١٣٦ز، پاشان موقتەفا بیئەمرلا بووە خەلیفە.
خەلیفەکان کۆنتڕۆڵی بەغدا دەکەنەوە
دەستکاریموقتەفا توانی حوکمی بەغدا و چواردەری جیابکاتەوە لە سەلجوقییەکان کە خەریکی بەرەنگاری یەکتر بوون، و پاڵپشتی خێزانی زەنگییەکانی کە دەورێکی باڵایان بینی لە بەرەنگاربوونەوەی خاچھەڵگرەکان و ڕەھایان گێڕایەوە لێیان و کاتیک مرد ساڵی ١١٧٠ز، و موبایەعە درا بە موستەنجید بیلای کوڕی، مایەوە لەسەر سیاسەتی باوکی بە پاراستنی سەربەخۆیی بەغدا و دەوروبەری، و چاکسازی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری ئەنجامدا، لە خەلافەتەکەیدا دەوڵەتی زەنگییەکان لە میسر خوتبەی عەبباسیان گێڕایەوە دوای مردنی دوایین خەلیفەی فاتمییەکان، بەمەش خەلافەتی ئیسلامی یەکی گرتەوە جارێکی تر، ھەروەک ئەم سەردەمە دەرکەوتنی فەرمانڕەوایی ئەیوبییەکان بوو بە سەرکردایەتی سەلاحەددینی ئەییووبی کە توانی دەست بگرێت بەسەر وڵاتی شام و حیجاز و یەمەن و میسر و لیبیا، و سەڵاحەددین لە سەردەمی خەلیفە موستەزی بیئەمرلا توانی قودس بگێڕێتەوە کە دوایین شار بوو خاچھەڵگرەکان دەستیان بەسەردا گرتبوو ساڵی ١١٨٧ز لە ئەنجامی شەڕی تەحیندا، و ڕووبەڕووی ھەڵمەتی سێیەمی خاچھەڵگرەکان بوویەوە، و لەدوای موستەزی کوڕەکەی (ناسر لدین لا) جێگەی گرتەوە کە وەک باوکی و باپیری توانی سەربەخۆیی بەشێکی گەورەی عێراق بپارێزێت، لەژێر فەرمانڕەوایی خۆیدا نەک وەزارەت و سوپا، کە زۆر لە مێژوونوسان ئەم سەردەمە بە سەردەمی گەڕانەوی شکۆی خەلافەت دادەنێن، وناسر کە ناسرابوو بە دانایی وەفاتی کرد لە ساڵی ١٢٢٥ز دوای خەلافەتێکی دوور و درێژ کە بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ بەردەوام بوو.
لە ڕاستیدا بارودۆخی عیراق زۆر باش بوو لە سەردەمی ناسر، ولە دوای مردنی سەڵاحەدینی ئەیوبی مناڵەکانی بووە ناکۆکیان لەسەر دەسەڵات وەک سەلجوقییەکان پێشتر، ھاوپەیمانیان بەست لە دژی یەکتر و دژایەتی یەکتریان کرد، و ھۆزە تورکی و شەرکەسییەکانیان ھێنا کە دواتر بە مەمالیکەکان ناسران، بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی ئیسلامی وەک بوخاری و کابول و دەوروبەریان زۆر خراپ بوو، بەھۆی تووشبونیان بە غەزوو وت ێکدانەکانی مەغۆل بە سەرکردایەتی جەنگیز خان، ھەروەک لە عێراق ئەو گرنگییە نەئەدرا بە زانست و ھونەر وەک سەردەمی زیڕینی دەوڵەت.
لە دوای ناسر کوڕەکەی زاھیر بیئەمرلا خەلافەتی گرتە دەست، بەڵام وەفاتی کرد ساڵێک دوای باوکی، و موبایەعە درا بە موستەنسیر بیلای کوڕی ساڵی ١٢٢٦ز کە زانکۆی موستەنسیرییەی دامەزراند، ھەروەک لە سەردەمەکەیدا خولێک بۆ میوانداری ھەژارەکان و ئازادکردنی بەندەکان کرا، ولە خەلافەتەکەیدا مەغۆل دەستیان گرت بەسەر وڵاتی فارس و نزیکبوونەوە لە عێراق.
خەلافەتی موستەعسیم یبلا و کۆتایی دەوڵەت
دەستکاریموستەنسیر وەفاتی کرد ساڵی ١٢٤٢ز، موستەعسیم بیلای کوڕی جێگەی گرتەوە کە دوایین خەلیفەی عەبباسیdەکان بوو لە بەغدا، و خەلافەتەکەی چەند ڕووداوێکی گرنگی مێژووی خەلافەتی عەبباسی بە خۆیەوە بینی، لەوانە شکستی حەوتەم وھەشتەم ھەڵمەتی خاچھەڵگری کە دوایین ھەڵمەتی خاچھەڵگری بوون لەو ماوەیەدا، بەگشتی ھەڵمەتی خاچھەڵگری یەکەم و سێیەم و چوارەم نەبێت ھیچ کام لە ھەڵمەتەکان سەرکەوتنێکی زۆریان بە دەستنەھێنا، و لە دەرئەنجامی ھەشتەم ھەڵمەتی خاچھەڵگری دەستکەوتەکانی خاچھەڵگرەکان لە ڕۆژھەڵاتدا تەنھا ئەنتاکییە و تەڕابولس و عەککا بوو وەک دوورگەی لەیەک دابڕاو و بەیەکەوە نەبەستراو لە ڕووی جوگرافییەوە، ھەروەک سەردەمی خەلافەتەکەی کۆتایی دەوڵەتی ئەیوبی بەخۆیەوە بینی لە ساڵی ١٢٥٠ز.
ڕووداوی سێیەم ڕووخانی بەغدای پایتەخت بوو لەسەر دەستی مەغۆل بە سەرۆکایەتی ھۆلاکۆ خان کە داوای خۆبەدەستەوەدانی لە خەلیفە موعتەسیم بیلا کرد، بەڵام خەلیفە ڕەتی کردەوە و مەغۆلی وریا کردەوە لە سزای خوا ئەگەر خەلافەت بڕوخێنێت، وبەھۆی ئەو لاوازییە زۆرەی کە ھێزی خەلافەتی گرتەوە لەو کاتانە بوونە ھۆی ڕووخانی شارەکە و خەلافەتەکە، لە کاتێکا مۆنگۆ خان فەرمانی کردبوو بە ھۆلاکۆی برای خەلافەت بھێڵێتەوە ئەگەر خەلیفە مل کەچ بێت بۆی. پێش ئەوەی بەرەو بەغدا بڕوات، ھۆلاکۆ ھۆزەکانی لوڕی لەناو برد و پاشان ئیسماعیلییەکان خۆیان دا بە دەستەوە دوای ئەوەی قەڵای ئەلموتی پایتەختیان گیرا لە باکووری ئێران، وھۆلاکۆ زۆری لێ کوشتن پاشان ھۆلاکۆ سوپاکەی کردە دووبەشەوە و گەمارۆی بەغدای دا و بەنداو و کەناڵەکانی ئاودێری وێرانکرد کە بووە ھۆی تێکدانی کشتوکاڵ و گەیشتنی ئاو بە شارەکە، پاشان کەوتە بۆمباران کردنی قەڵا و مەنجەنیقەکان کە ڕووخانی حاکمە عەبباسییەکانی ئاسان کرد یەک لە دوای یەک ھەتا دەوری شاری دا لە ھەموو لایەکەوە، پاشان موستەعسیم ویستی وتوێژ بکات لەگەڵیان بەڵام ھۆلاکۆ ڕەتی کردەوە، و بەغدای گرت لە ١٠ی شوباتی ١٢٥٨. کوشتارگەیان گێڕا بە حەقی خەڵکەکەی و بەپێی ھەندێک سەرچاوە ژمارەی کوژراوان گەیشتنە ملیۆنێک کەس، ھەروەک شارەکەیان تاڵان کرد و سووتاندیان، کتێبخانەکانیان پێچایەوە وا باس دەکرێت ڕووباری دیجلە ڕەش بوو لەبەر زۆر ئەو وەرقە سوتاوانەی فڕێدرایە ناوی، ھەمان حاڵ بەشی مزگەوت و کۆشک و زانکۆکان بوو، و ھۆلاکۆ بڕیاری بەند کردنی خەلیفەی دا وخواردن و خواردنەوە لێ قەدەغە کرد تا کۆچی دوایی کرد لە ٢٠ی شوباتی ١٢٥٨ز بەمەش خەلافەتی عەبباسی لە بەغدا کۆتایی پێ ھات.
سەردەمی عەبباسی چوارەم
دەستکاریسەردەمی عەباسی چوارەم یان سەردەمی سوڵتانە مەمالیکییەکان، دابەش دەبێت بۆ ئەم قۆناغانەی خوارەوە.
خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە
دەستکاریمەمالیکەکان حوکمی میسریان گرتە دەست لە سالی ١٢٥٠ز لە دوای نەمامی دەوڵەتی ئەییوبی، لە زۆربەی حاڵەتەکان حوکم لە ناو یەک خێزاندا نەئەمایەوە و دەگۆڕا، نزیکەی ٤١ سوڵتانی مەملوکی بوون ھەندێک لە سوڵتانەکان لائەبران ودائەنرانەوە، ٢٨ سوڵتانیان لەسەر دەستی مەمالیکەکان خۆیان لەناو بران، ئەم ڕکەبەرییەش بووە ھۆی ناجێگیری سیاسی لە نێویاندا.
لەگەڵ ئەوانەشدا، مەمالیکەکان دەورێکی دیاریان گێڕا لە پاراستنی ڕۆژھەڵات لە سەرەتای سەردەمەکەیاندا، دوای ئەوەی ھۆلاکۆ بەغدای گرت و خەلافەتەکەی ڕوخاند، بە ھێزەکانییەوە بەرەو وڵاتی شام ڕۆیشت، نەسیبینی گرت ڕەھا و حەلەب، لەم نێوەندەدا سەیفەدین قوتز بە سوپایەکەوە لە میسرەوە دەرچوو بۆ وڵاتی شام، کە ھۆلاکۆ دوای وێرانکردنی حەلەب دیمەشقی سووتاند، و سوپای مەمالیک و ھۆلاکۆ بەیەک گەیشتن لە شەڕی عەین جالووت لە جەلیل ساڵی ١٢٦١ کە سەرکەوتن بۆ مەمالیکەکان بوو، بەم شێوەیە میسر لە شەڕی مەغۆل ڕزگاری بوو، و مەمالیکەکان پێیان تیا جێگیر کرد وکۆنتڕۆڵی وڵاتی شام و حیجاز و میسریان کرد، بەمەش دەوڵەتێکی فراوانیان دامەزراند.
قەتز لە ڕێگە گەڕانەوە بۆ میسر گیانی لە دەست دا و زاھیر بێبرس بووە سوڵتان لە دوای ئەو، کە بێبرس سەرکەوتوو بوو لە شەڕەکانیدا لەگەڵ خاچھەڵگرەکان، فەتحی یافا و ئەنتاکییە و قەڵاکانی دەوروبەری کرد، سێ ساڵ تێپەڕ بوو جیھانی ئیسلامی بێ خەلیفە بوو، لەگەڵ ئەوەی سوڵتانی ئەیوبی لە دیمەشق موبایەعەی دا بە ئەبوعەباس ئەحمەد بەڵم لەو کاتە مەمالیکە بە بەھێزی لە میسر دەرکەوتن، و کاتێک قەتز دەستی گرت بەسەر دیمەشقدا لە ئەنجامی شەری عەین جالوت، خەلیفە ڕۆیشت بۆ حەلەب کە ھێشتا لەژێر دەستی ئەیوبییەکان بوو، لە حەلەب موبایەعەی پێدرا و ناونرا حاکم بیئەمر لا، لەگەڵ ئەوەی ئەم خەلیفە تەنھا لە حەلەب ناوی ھەبووە لەبەر ئەوە زۆر لە مێژوو نوسان ئەم خەلیفەیە لائەبەن لە لیستی خەلیفەکاندا و دای دەنێن بە ھەوڵێک بۆ ژیانەوەی خەلافەت، بەڵام ھەوڵی تەواو لەسەر دەستی زاھیر بێبرس درا لە سالی ١٢٦٢ز، کاتێک ئەحمەدی کوڕی خەلیفە زاھیر بیئەمر لا گەیشت بێبرس ئاھەنگێکی گێڕا و موبایەعەیان بەڕەسمی موبایەعەیان پێدا و ناویان نا موستەنسیر بیلا و بڕیاری دەرکرد ناوەکەی بخرێتە سەر سکەی پارە و ناوی بھێنرێت لە خوتبەی ھەینیدا.
بێبرس داوای لە خەلیفە کرد کە ڕاسپاردەیەک بنوسێت و ھەموو ئیش و بەڕێوەبردنێکی دەوڵەت باتە دەستی، و خەلیفەش ئەو ڕاسپاردەیەی دا پێی کە خۆی ھیچ شتێکی لە دەستدا نەبوو، و تەنھا وەک ھێمایەک بۆ دەوڵەت و سەرچاوەیەک بۆ شەریعییەتەکەی بوو، ھەروەک باس لەوە کرا بوو لە ڕاسپاردەکەدا کە بەغدا بگەڕێنرێتەوە بۆ دەوڵەت و کورسی خەلافەت ببرێتەوە ئەوێ، کاتێک خەلیفە خۆی بە سەرکردایەتی سوپاکەی دەرچوو بەرەو عێراق، لە یەکێک لە شەڕەکاندا لەگەڵ مەغۆل کوژرا پێش ئەوەی بگاتە بەغدا، و لە قاھیرە موبایەعە درا بە حاکم بیئەمر لای دووەم و سی ساڵ مایەوە.
بە گشتی دەوڵەتی عەبباسی وەک مانای دەوڵەت ڕوخا لەگەڵ ڕوخانی بەغدا ساڵی ١٢٥٨ز، بەڵام خەلافەتی عەبباسی بەردەوام بوو تا ساڵی ١٥١٧ وەک ھێمایەک بۆ دەوڵەت و ڕۆلە ئایینییەکەی، و خەلافەتی عەبباسی ڕوخا لەگەڵ ڕوخانی دەوڵەتی مەملوکی لە شەڕی مەرج دابق کە سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی سەرکەوت بەسەر مەمالیکەکاندا، بە ھیزەکانییەوە بەرەو باشوور ڕۆیشت و فەتحی زۆربەی شارەکانی وڵاتی شامی بە ئاشتی کرد و پاشان بەرەو میسر ڕۆیشت و دوایین مەمالیک (ئەشرەف تومان بای) لە شەڕی ڕیدانییە شکاند لە نزیک قاھیرە، و لەگەڕانەوەی خۆیدا سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی دوایین خەلیفەی عەبباسییەکان متوەکیلی سێیەمی برد بۆ قوستەنتینیە دوای ئەوەی خەلیفە دەستبەردار بوو لە لە دەسەڵات بۆی، بەمەشە نەک خەلافەت ڕۆیشتە دەستی عوسمانییەکان بەڵکو لقی یەکەمی خەلافەت کۆتایی پێ ھات کە لقی عەرەبی یان بە شێوەیەکی وردتر (لقی قوڕەیش) لەبەرئەوەی ھەموو خەلیفەکانی پێشتر بە ڕاشدین و ئەمەوی و عەبباسییەکان دەچوونە سەر ھۆزی قوڕەیش کە ھۆزی پێغەمبەر محەممەد بوو، ولقی دووەمی خەلافەت کرایەوە کە نەوەکانی عوسمان بوون.
عەبباسییەکان دوای نەمانی خەلافەتەکەیان
دەستکاریچەند دەوڵەتێک دامەزران کە لە نەوەی خێزانی عەبباسییەکان بوون، بەھۆی ئەو شوێنەی لە جیھانی ئیسلامیدا ھەیەتی لە دوای نەمانی دەوڵەتی عەبباسی و ھەندێک جار میرنشینی عەبباسی پێش ڕوخانی دەوڵەتەکە بە شێوە سەربەخۆ دائەمەزران، کە ھیچ کام لەوانە داوای حەقی خەلافەتیان نەئەکرد دوای ڕوخانی خەلافەتی عەبباسی بە تەواوی لە ساڵی ١٥١٧ز یان لە دوای ھەڵوەشاندنەوەی خەلافەت لە ساڵی ١٩٢٢ز وبە گشتی تا ئەمڕۆ، لە شوێنی جیاواز لە جیھانی ئیسلامیدا ژمارەیەکی زۆر خێزان دەژین کە دەگەڕێنەوە سەر عەبباسییەکان بە ئەسڵ، بە تایبەت لە سعودیە و یەمەن و تورکیا و ئێران و وڵاتی شام و میسر و سوودان و ھیندستان و پاکستان و ئەفغانستان و ئۆزبەکستان، لەگەڵ ئەوەی دوایین دەوڵەتیان لە ناوچوو ساڵی ١٩٦٧ ھەندێک لە عەبباسییەکان لە شوێنی دیاردان وەک سەرۆکی سۆدان (عومەر ئەلبەشیر).
- میرنشینی بادینان: کۆنترین میرنشینی سەربەخۆی عەبباسییە و دامەزرا لە ساڵی ١٣٦٧ لە باشووری کوردستان (کوردستانی عێراق) لەسەر دەستی مەلیک بەھادین عەبباسی یەکێک لە حەفیدەکانی خەلیفە موستەعسیم و شاری عەمادییە کە دەکەوێتە پارێزگای دھۆک پایتەختەکەی بوو وم یرنشینەکەی ھەندێک لە ناوچەکانی ھەولێر و مووسڵی دەگرتەوە، ئەم میرنشینە ماوەیەکی زۆر مایەوە، و توانی سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت لەگەڵ ئەوەی دەکەوتە سەر سنووری دوو ئیمپراتۆری گەورە عوسمانییەکان و سەفەوییەکان، لەگەڵ ئەوەی کۆتایەکەی لەسەر دەستی ھیچ کام لەو دوو ئیمپراتۆرییەتە نەبوو بەڵکو لەسەر دەستی میرنشینی سۆرانی ڕکەبەری بوو لە ساڵی ١٨٣٤ز. خێرا عوسمانییەکان دەستیان کرد بەسەریدا و خێزانی فەرمانڕەواکە ڕۆیشتن بەرەو حەلەب و ھەندێکیان بەرەو جیزان و یەمەن ڕۆیشتن وئێستا بە (ئال عاسم) ناسراون.
- میرنشینی جەعلین، لە باکووری سوودانی ئێستا دامەزرا، و دەگەنەوە بە عەبباسی کوڕی عەبدول موتەلیب ڕاستەوخۆ بێ ئەوەی بچنەوە سەر نەوەی خەلیفە عەبباسییەکان لە قاھیرە و بەغدا، دوای نەمانی مەمالیکەکان ھەندێکیان ڕۆیشتن بەرەو سۆدان کە سەربەخۆییان ڕاگەیاند لە ساڵی ١٥٨٨ لەسەر دەستی سەعید ئەبودەبو سوشەندیان کردە پایتەخت، ١٧ میری عەبباسی حوکمیان کرد تا محەممەد عەلی پاشا دەستی بەسەرا گرت لە کاتی فەتحی سۆدان لە ساڵی ١٨٢٣، بەوە دۆڵی نیلی ڕێکخست.
- میرنشینی بەھالبۆر، دامەزرا لە وڵاتی سەند ساڵی ١٧٠٢ لەسەر دەستی میر محەممەد موبارەک خانی یەکەم، جێگیربوونی ھۆزە عەبباسییەکان لە ھیندستان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەردەمی عەبباسی، دەگەنەوە بە عەبباسی کوڕی عەبدول موتەلیب ڕاستەوخۆ بێ ئەوەی بچنەوە سەر نەوەی خەلیفە عەبباسییەکان لە قاھیرە و بەغدا، و میرنشینەکەیان جیا دەکرێتەوە بە گەشەی ئابوری و گرنگی دان بە زانست و ئەدەب بەتایبەت زانستی شەریعە، و ئەم میرنشینە کۆتایی نەھات بە شەڕ بەڵکو لە ئەنجامی سەربەخۆیی ھیندستان لە ساڵی ١٩٤٧ و دابەشبوونی بۆ دوو دەوڵەت کە پاکستان و ھیندستانی ئێستان، و دوایین خەلیفەی عەبباسی لە بەھاولبۆر خرایە سەر پاکستان.
- میرنشینی بستیکی عەبباسی دامەزرا ساڵی ١٦٧٣ لەسەر دەستی میر عەبدول قادر کوڕی حەسەن یەکێک لە حەفیدەکانی ھارون ڕەشید، کە ناوچەی ئەھواز وکەنارەکانی کەنداوی عەرەبی لەلای ئێران، ١١ میر حوکمیان کرد تا شای ئێران محەممەد ڕەزا بەھلەوی دەستی بەسەرا گرت ساڵی ١٩٦٧ز، کە دوایین دەوڵەت بوو لە نەژادی عەبباسییەکان بێت، و خێزانە فەرمانڕەواکەی ڕۆیشتن بەرەو شانشینی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین.
ئایین
دەستکاریئایینی ئیسلام یەکێک بوو لە پێکھێنەرە سەرەکییەکانی دەوڵەتی عەبباسی لەسەر دامەزرا، ئەم ئایینە پێشکەوتنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی لەلایەکەوە سلبی بوو و لە لایەکەوە ئیجابی بوو، کە بڵاوبوونەوەی ئیسلام لە نێو نەتەوە نا ئیسلامەکاندا کە بە ڕێگەی تایبەتی خۆیان و بە کاریگەری فەلسەفە و بیروباوەڕە کۆنەکانیان تێگەیشتن لێی، و ھەندێک ئیجتیھاد کرا لەلایەن فەقێکان کە بووە ھۆی دروستبوونی تائیفە و مەزھەبی جۆراوجۆر لە ناو دامەزراوە ئیسلامییەکەدا، و ھەندێکیان نەمان و ھەندێکی تریان تا ئەمڕۆ ماون. لەو تائیفە ئیسلامیانەی دروستبوون لە سەردەمی عەبباسی موعتەزیلە و مورجیئە و ئیبازی و ھتد، ھەروەک لە شیعەدا چەند تائیفەیەکی جیاواز دەرکەوتن وەک، ئیسماعیلی و عەلەوی و دوڕزی، ھەروەھا سۆفیگەری دامەزرا لە سەرەتای سەردەمی عەبباسی.
لە دیارترین کاریگەرییەکانی سەردەمی عەبباسی، پێشکەوتن و گەشەسەندنی چوار مەزھەبە گەورەکە بوو کە ئەوانیش (شافعی و مالیکی و حەنبەلی و حەنەفی)ن، ھەروەھا گرنگییەکی زۆریان دا بە فەرمودەکانی پێغەمبەر و ناودارترین کۆکەرەوەکانی فەرمودە لەو سەردەمە دەرکەوتن وەک بوخاری و موسلیم و تورمزی و ئەحمەد کوڕی حەنبەل و ئەوانی تر.
گفتوگۆ ئیسلامییە فەلسەفییەکان یەکێک لە سیماکانی سەردەمی عەبباسی بوو بە تایبەت لە سەردەمی بەھێزیدا، لە دیارترین ئەو گفتوگۆیانە ئەوەبوو کە لەسەر ئەزەلییەتی قورئان بوو، کە موعتەزیلە و ئیبازییەکان وتیان قورئان دروست کراوە و خەلیفە مەئمون پشتی گرتن، لە کاتیکا سوننە و ئەشاعیرەکان دەڵێن قورئان تەنھا وتەی خوایە، ھەروەک چەندین گفتوگۆی تر ڕوویدا لەسەر بینینی خوا لە ڕۆژی دواییدا، و گفتوگۆی پەیوەست بە ڕەگەزی فریشتە و زۆر بابەتی تر.
لەگەڵ ئەوەی ئیسلام ئایینی دەوڵەت بوو بێ دیاریکردنی مەزھەب و تائیفە، بەڵام ئایینەکە کاریگەر دەبوو بە تائیفەی خەلیفەکان، مەئمون و موعتەسیم و واسیق موعتزەیلەیان ڕاگەیاند وەک ئایینی دەوڵەت، و متوەکیل شافعی کرد بە مەزھەبی ڕەسمی، بەڵام موعتەسیم بیلا بەلای شیعەدا دەیشکاندەوە لەگەڵ خەلیفەکانی کە لە سەردەمی دەوڵەتی بوەیھی ھاتن، بە پێچەوانەی ئەو خەلیفانەی لە سەردەمی دەوڵەتی سەلجوقیدا ھاتن بە لای سوننەدا دەیانشکاندەوە.
لە سەردەمی گەشەسەندنی عەبباسی پەیوەندی دەوڵەت لەگەل دانیشتووە نا موسڵمانەکاندا باشترین حاڵەتی ھەبوو بە تایبەت لە سەردەمی مەنسوور و ڕەشید.
ڕۆشنبیری
دەستکاریشیعر
دەستکاریلەم سەردەمە ڕەوانبێژترین و زمانپاراوترین شاعیرە عەربییەکان دەرکەوتن کە تا ئێستا شیعرەکانیان ئەوترێتەوە، دیارترین سیماکانی شیعری عەبباسی جۆراوجۆری بابەتەکانییەتی کە ھەموو ڕوەکانی کۆمەڵگە و بابەتەکانی دەگرتەوە، کە دەبنە سەرچاوەیەک بۆ لێکۆڵینەوەی بارودۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی قۆناغە جیاوازەکانی سەردەمی عەبباسی.
شیعری عەبباسی بە پلەی یەکەم شیعری عەرەبی بوو، لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەک شاعیر دەرکەوتن کە شیعریان بە فارسی و تورکی دەنووسی، و پاڵپشتی کران لەلایەن فەرمانڕەوا و سوڵتانەکانی ناوچەکەیان، بۆ نمونە؛ جەلالەدینی ڕۆمی لە دایک بوو ساڵی ١٢٠٧ز، کە بە فارسی شیعری ئەنوسی و دامەزرێنەری ڕێگەی مەولەوییە.
ئەدەب
دەستکاریئەدەب یەکێک لە بوارە دیارەکانی سەردەمی عەبباسی، و تایبەتمەندییەکانی بریتی بوو لە ڕەوانبێژی زمانی بەکارھێنراو لەلایەک و ھەمەجۆری شێوازەکەی لەلایەکی تر، لەگەڵ گەشەسەندنی دەوڵەتدا و دەرکەوتنی ژمارەیەکی زۆر ئەدیب و شاعیر و چیرۆکنوسان، جوانکاری تێکست و گرنگی دان بە وشەکاری کە لەڕاستیدا بووە ڕکەبەری لە نێوان ئەدیبەکان و ڕکەبەرەکاندا، وەک ئەو مشتومڕانەی ڕوویدا لە نێوان بەدیعو زەمان ھەمزانی و خەواڕزمی لە کۆتایییەکانی سەدەی دەیەم.
لەگەڵ ئەدەبی نوسراودا، ئەدەبی گێڕانەوە بڵاوبوویەوە لەوانە چیرۆکەکانی (ھەزار و یەک شەوە) کە لەوەوە ھەموو چیرۆکە خەیاڵییە عەرەبییەکان نوسراون وەک سیندیباد و عەلی بابا و عەلائەدین و زۆری تر لەو چیرۆکانەی کە ئەگێڕانەوە لە کۆڕەکاندا، تا نوسرانەوە لە سەدەی دەیەم، و وەرگێڕان بۆ زۆر لە زمانە ئەورووپییەکان و سەرکەوتنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی.
بیناسازی
دەستکاریعەبباسییەکان گرنگییەکی دیاریان دا بە بیناسازی، چەند شارێکی نوێیان بنیاتنا لەوانە شاری بەغدا و سامەڕا و متوەکیلییە و ڕحبە. ھەروەک عەبباسییەکان ھەستان بە بنیاتنانی تۆڕێکی فراوان لە ڕێگا وپرد بە تایبەت لە عێراق، و فێرگە و زانگە ونەخۆشخانەکانیان کردەوە لە شارە گەورەکاندا و شوێنی تایبەت بۆ میوانداری نەدارەکان و ئوتێلی تایبەت بە ڕێبوارەکانی شارەکە، ھەروەک ئاویان لە ڕێگە گشتییەکانیانی ناو شار و دەرەوەیدا دانا.
ھونەری بیناسازی عەبباسی کاریگەری بیناسازی عێراقی کۆنی لەسەر بوو بە تایبەت بیناسازی ئاشوری و فارسی. لەگەڵ بیناسازیدا ھونەری زەخرەفە تێکەڵ کرا، کە زۆر لە ڕەخنەگران بە زمانی ھونەری ئیسلامی دادەنێن، زەخرەفەی مزگەوت و کۆشکەکان بە شێوە ئەندازەیی و ڕوەکییەکانی لە ئەورووپا بە ئەرەبیسک ناو دەبرا.
مۆسیقا وگۆرانی
دەستکاریپێشکەوتنی مۆسیقا بەستراوە بە بارودۆخی باشی ئابوری دەوڵەتەوە لە سەردەمی بەھێزیدا و لەلایەن خەلیفەکانەوە پاڵپشتی مۆسیقا و گۆرانی دەکرا ھەر لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە، مۆسیقای عەرەبی تێکەڵ کرا لەگەڵ جۆرەکانی مۆسیقای سریانی و فارسی و دواتر بەھۆی ھاتنی وەفدی ھۆزی کوردی و سەلجوقییەکانەوە ئامێرە مۆسیقییە ھەوایییەکان بەکارھێنران و جێگەی ئامێرە مۆسیقییە وەترییەکانی گرتەوە کە لای عەرەب پێشتر بەکار دەھێنران.
زانست
دەستکاریزانستە گشتییەکان
دەستکاریعەرەب لە نیمچەدوورگەی عەرەبی زانستی ھەمەجۆریان نییە، ھەروەک ئەمەوییەکان گرنگیان نەدا بە بوارە ھەمەجۆرەکانی زانست، لەبەر ئەوە دامەزراندنی زانستی عەرەبی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەبباسی، سەرەتا پشتیان دەبەست بە وەرگێڕانی ئیشی فەیلەسوف و زانا یۆنانییەکان وەک ئەرستۆ و ئەفڵاتون ئەمەش بە پاڵپشتی چینی فەرمانڕەوا، و لە قۆناغی دووەمدا زانا عەبباسییەکان داھێنانیان کرد لە زانستی بیردۆزی و تەکنییەکاندا لە یەک کاتدا، ھەر لەو کاتانە نەزانی و نەخوێندەواری لە ئەورووپادا بڵاو بوون بە شێوەیەکی ترسناکانە کە ئەگەر ھەوڵی خەلیفەکان و دەوروبەریان نەبوایە زانستی ئیغریقی بە تەواوی تیا دەچوو، ئەمەش وای کردووە کە ژمارەیەک لە مێژوونوسە ڕۆژاوایییەکان زانست لە ڕاستیدا بە یەکێک لە دامەزراوەکانی شارستانی ئیسلامی دەژمێرن، جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمەوییەکانی ئەندەلوس بە ھەمان شێوە ھانی زانستیان داوەو لە ڕێگەی قوڕتوبەوە زیاتر زانستەکان گوازراوەتەوە بۆ ئەورووپا تا لە ڕێگەی بەغداوە. بێجگە لە قۆناغی شەڕی خاچھەڵگری و بوونی سەفەراتەکان، کە گوێزانەوەی ئەم زانستانە بوونە ھۆکاری دروستبوونی شارستانەتێکی مرۆڤایەتی نوێ.
زۆر لە مێژوونوسان ھۆکاری ئەو داڕمانەی لە زانستی عەبباسیدا ڕوویدا لە سەدەی دەیەمەوە ناگەڕێننەوە بە تەنھا بۆ ئاڵۆزی باری سیاسی و خراپبونی ئاستی گوزەران، بەڵکو ھۆکارێکی تر دەرکەوتنی ئاڕاستە ئایینییە توندڕەوەکان بوو کە دەستی گرت بەسەر کۆشک و بەشێوەیەکی سلبی کاری کردە سەر زانست.
لە دیارترین دەستکەوتەکانی سەردەمی عەبباسی، کێشانی یەکەم نەخشەی ھەموو جیھان بوو لەسەر دەستی (ئیدریسی) کە ساڵی ١١٠٠ز لە دایک بووە وکتێبەکەی لە بواری جوگرافیادا بە یەکەم کتێبی ئەو بوارە دادەنرێت لە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوادا. ھەر لە زانا دیارەکانی عەبباسییەکان ئیبن ھەیسەمە کە نزیکی ھەزار دانراوی ھەیە لە بواری پزیشکی و فەلسەفە و بیرکاری و فیزیا، و زانا عەبدوڵڵا بەتانی ناسراو بە زانستی بیرکارییە و ھەروەک زانا (ئیبن سینا) دەرکەوت لە بواری یاساکانی پزیشکی و زانا (ئیبن بیتار) دەرکەوت لە بواری دەرمانناسیدا لەگەڵ زانا جابری کوڕی حەیان کە زانایەکی کیمیا بوو و ھارون ڕەشید یارمەتی دا. ھەروەک زانا (کەنەدی) ھەیە کە لە دیارترین فەیلەسوفەکان بوو و ھەروەھا ڕازی کە دانراوی پزیشکی و گەردووناسی دیاری ھەیە و بە ھەمان شێوە زانستی مێژوو پێش کەوت و لە مێژوونوسە دیارەکانی ئەو سەردەمە (ئیبن کەسیر)ە ھەروەھا ئیبن خەلکان، ھەر لەو زانستانەی لە دەوڵەتی عەبباسیدا دروستبون زانستی جەبرە کە خواڕزمی یاسای یەکەم لۆگاریزمی داھێنا لە جیھاندا.
تەنھا موسڵمانەکان سەرگەرمی زانست نەبوون وزۆر لە زانا نا موسڵمانەکان دەرکەوتن وەک کسیۆفیلی کوڕی توما کە لە پایەی گەورەی زاناکانی گەردوونناسی بوو لای خەلیفە، ھەروەھا قەیسی مارۆنی مێژوونوس کە دانراوێکی دانا مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی نوسییەوە لە سەردەمی دروستبوونی ئادەم تا خەلیفە موعتەزید، و زۆر زانای تر.
وەرگێڕان
دەستکاریعەبباسییەکان گرنگیان دا بە وەرگێڕانی کتێب و نوسراوە کۆنەکان بۆ عەرەبی، کە ئەوە سەرەتای شۆڕشە ڕووناکبیری شارستانییەکەی سەردەمی عەباسی بوو، عەرەب گوێیان نەدا بە زمانی یۆنانی کە زۆربەی دانراوە کۆنە زانستییەکانی پێ نوسرا بوو وەک ئەوانەی ئەرستۆ و ئەفلاتون، لەگەڵ گرنگی دانی خەلیفەکان بە زانست بەتایبەت ئەبوجەعفەری مەنسوور و ھارون ڕەشید و مەئمونی کوڕی، دەستکرا بە وەرگێڕان لە بەگشتی لە سریانییەوە و بە شێوەیەکی کەمتر لە فارسییەوە، و وەرگێڕانەکان بە دوو قۆناغ ئەکرتن لە یۆنانییەوە بۆ سریانی و پاشان لە سریانییەوە بۆ عەرەبی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ماڵپەڕی قصة الاسلام ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- پوختەی مێژووی ئیسلامی، لە نووسینی سوھەیل تەقوش.
کتێبنامە
دەستکاری- Abbas، Tahir (2011). Islamic Radicalism and Multicultural Politics: The British Experience. London: Routledge. ISBN 978-0-415-57225-5. LCCN 2009050163.
- Abun-Nasr، Jamil (1987). A history of the Maghrib in the Islamic period (بە ئینگلیزی). Cambridge: Cambridge University Press. ISBN 0-521-33767-4.
- Al-Abbasi، A. M. M. (1986). Nader al-Bayan fi Dhikr Ansab Baniabbassian (بە فارسی). Doha.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - al-Hassan، Ahmad Y. (2002). «Gunpowder Composition for Rockets and Cannon in Arabic Military Treatises in Thirteenth and Fourteenth Centuries: A Gap in the History of Gunpowder and Cannon». History of Science and Technology in Islam. لە 20 September 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 May 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - al-Hassan، Ahmad Y. (2002a). «Transfer of Islamic Technology to the West: Part II: Transmission of Islamic Engineering». History of Science and Technology in Islam. لە 24 September 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 May 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - al-Hassan، Ahmad Y. (2002b). «Transfer of Islamic Technology to the West: Part I: Avenues of Technology Transfer». History of Science and Technology in Islam. لە 7 May 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 May 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - Al-Khalili، Jim (4 January 2009). «The "First True Scientist"». BBC.co.uk. لە 26 April 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 May 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - «The Islamic World to 1600». Applied History Research Group, University of Calgary. 1998. لە ڕەسەنەکە لە 5 October 2008 ئەرشیڤ کراوە. لە 30 October 2008 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - Baker، Hugh D. R. (1990). Hong Kong Images: People and Animals. Hong Kong University Press. ISBN 962-209-255-1.
- Baniabbassian، M. (1960). Tarikh-e Jahangiriyeh va Baniabbassian-e Bastak (بە فارسی). Tehran.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - The Chinese Machiavelli: 3,000 Years of Chinese Statecraft. Transaction Publishers. 2004 [1976]. ISBN 0-7658-0568-5. LCCN 2003059346.
- The Grove Encyclopedia of Islamic Art & Architecture. Oxford University Press. 2009. ISBN 978-0-19-530991-1. لە 2013-03-15 ھێنراوە.
- The Caliph's Splendor: Islam and the West in the Golden Age of Baghdad. Simon & Schuster. 2012. ISBN 978-1-4165-6762-2.
- Poverty and Charity in Middle Eastern Contexts. Albany: State University of New York Press. 2003. ISBN 978-0-7914-5737-5. LCCN 2002042629.
- Encyclopedie de l'Islam [The Encyclopedia of Islam] (بە فەرەنسی). Vol. 5 (New ed.). Leiden, Netherlands: E. J. Brill. 1983.
- Brague، Rémi (2009). The Legend of the Middle Ages: Philosophical Explorations of Medieval Christianity, Judaism, and Islam. Chicago: University of Chicago Press. ISBN 978-0-226-07080-3. LCCN 2008028720.
- Brauer، Ralph W. (1995). Boundaries and Frontiers in Medieval Muslim Geography. Philadelphia: American Philosophical Society. pp. 7–10. ISBN 0-87169-856-0. LCCN 94078513.
- Chapuis، Oscar (1995). A History of Vietnam: From Hong Bang to Tu Duc. Westport, CT: Greenwood Press. ISBN 0-313-29622-7. LCCN 94048169.
- Clinton، Jerome W. (2000). The Poetry of Nizami Ganjavi: Knowledge, Love, and Rhetoric. Houndmills, UK: Palgrave Macmillan. ISBN 0-312-22810-4. LCCN 99056710.
- Challenges of the Muslim World: Present, Future and Past. International Symposia in Economic Theory and Econometrics. Emerald Group Publishing Limited. 2008. ISBN 978-0-444-53243-5.
- Cotter، Holland (29 December 2001). «The Story of Islam's Gift of Paper to the West». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە 27 May 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 May 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - Crone، Patricia (2012). The Nativist Prophets of Early Islam.
- de Camp، L. Sprague (1976). Literary Swordsmen and Sorcerers: The Makers of Heroic Fantasy. Sauk City, WI: Arkham House. ISBN 0-87054-076-9. LCCN 76017991.
- Dimand، Maurice S. (1969). «Islamic Glass and Crystal». McGraw-Hill Dictionary of Art. Vol. 3: Greece to Master F. V. B. New York: McGraw-Hill Book Company. LCCN 68026314.
- Dimand، Maurice S. (1969a). «Islamic Painting». McGraw-Hill Dictionary of Art. Vol. 3: Greece to Master F. V. B. New York: McGraw-Hill Book Company. pp. 205–211. LCCN 68026314.
- Dimand، Maurice S. (1969b). «Islamic Pottery and Tiles». McGraw-Hill Dictionary of Art. Vol. 3: Greece to Master F. V. B. New York: McGraw-Hill Book Company. pp. 211–216. LCCN 68026314.
- Dimand، Maurice S. (1969c). «Islamic Textiles». McGraw-Hill Dictionary of Art. Vol. 3: Greece to Master F. V. B. New York: McGraw-Hill Book Company. pp. 216–220. LCCN 68026314.
- Dunn، Kevin M. (2003). Caveman Chemistry: 28 Projects, from the Creation of Fire to the Production of Plastics. Universal Publishers. ISBN 978-1-58112-566-5.
- The Encyclopedia of Military History from 3500 B.C. to the Present (2nd ed.). New York: Harper & Row Publishers. 1986. ISBN 0-06-181235-8.
- Eglash، Ron (1999). African Fractals: Modern Computing and Indigenous Design. New Brunswick, NJ: Rutgers University Press. ISBN 978-0-8135-2614-0. LCCN 98026043.
- Fitzgerald، Charles Patrick (1961) [1950]. China: A Short Cultural History. Praeger.
- Frazier، Ian (25 April 2005). «Invaders: Destroying Baghdad». The New Yorker. Vol. 81, no. 10. pp. 48–55. ISSN 0028-792X.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - Ghosh، Stanley (1961). Embers in Cathay. Garden City, NY: Doubleday. LCCN 61010347.
- The New Encyclopedia of Islam. Walnut Creek, CA: AltaMira Press. 2002. ISBN 0-7591-0190-6.
- «The Encyclopedia of Fantasy». Arabian fantasy. New York: St. Martin's Press. 1999. ISBN 0-312-19869-8. LCCN 96037472.
- Gregorian، Vartan (2003). Islam: A Mosaic, Not a Monolith. Washington, DC: Brookings Institution Press. pp. 26–38. ISBN 0-8157-3282-1. LCCN 2003006189.
- El-Hibri، Tayeb (2021). The Abbasid Caliphate: A History (بە ئینگلیزی). Cambridge History Press. ISBN 978-1-316-63439-4.
- Hill، Donald Routledge (1993). Islamic Science and Engineering. Edinburgh: Edinburgh University Press. ISBN 0-7486-0455-3. LCCN 94139614.
- Hoiberg، Dale H.، ed. (2010). «Abbasid Dynasty». Encyclopedia Britannica. Vol. I: A–Ak – Bayes (15th ed.). Chicago. ISBN 978-1-59339-837-8.
{{cite encyclopedia}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - Hoiberg، Dale H.، ed. (2010a). «Nestorian». Encyclopedia Britannica. Vol. VIII: Menage – Ottawa (15th ed.). Chicago. ISBN 978-1-59339-837-8.
{{cite encyclopedia}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر) - Holt، Peter M. (1984). «Some Observations on the 'Abbāsid Caliphate of Cairo». Bulletin of the School of Oriental and African Studies. 47 (3). University of London: 501–507. doi:10.1017/s0041977x00113710. S2CID 161092185.
- Huff، Toby E. (2003). The Rise of Early Modern Science: Islam, China, and the West (2nd ed.). Cambridge: Cambridge University Press. ISBN 0-521-82302-1. LCCN 2002035017.
- Isichei، Elizabeth (1997). A History of African Societies to 1870. Cambridge: Cambridge University Press. p. 192. ISBN 978-0-521-45599-2. LCCN 97159218.
- Jenkins، Everett Allo (1999). The Muslim Diaspora: A Comprehensive Reference to the Spread of Islam in Asia, Africa, Europe, and the Americas. Vol. 1. Jefferson, NC: McFarland. ISBN 0-7864-0431-0. LCCN 98049332.
- Kitagawa، Joseph Mitsuo (1989). The Religious Traditions of Asia: Religion, History, and Culture. New York: Macmillan Publishing Co. ISBN 0-02-897211-2. LCCN 89008129.
- Kraus، Paul (1942–1943). Jâbir ibn Hayyân: Contribution à l'histoire des idées scientifiques dans l'Islam. I. Le corpus des écrits jâbiriens. II. Jâbir et la science grecque. Cairo: Institut Français d'Archéologie Orientale. ISBN 978-3-487-09115-0. OCLC 468740510.
- Labib، Subhi Y. (1969). «Capitalism in Medieval Islam». The Journal of Economic History. 29 (1): 79–96. doi:10.1017/S0022050700097837. S2CID 153962294.
- Lapidus، Ira (2002). A History of Islamic Societies. Cambridge: Cambridge University Press. ISBN 0-521-77056-4.
- Leaman، Oliver (1998). «Islamic Philosophy». Routledge Encyclopedia of Philosophy. Routledge. لە ڕەسەنەکە لە 6 June 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 May 2015 ھێنراوە.
{{cite encyclopedia}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - Lewis، Bernard (1995). «The Middle East». The Cambridge History of Iran. Vol. 1A. Cambridge: Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-29135-4.
- Lucas، Adam Robert (2005). «Industrial Milling in the Ancient and Medieval Worlds: A Survey of the Evidence for an Industrial Revolution in Medieval Europe». Technology and Culture. 46 (1): 1–30. doi:10.1353/tech.2005.0026. S2CID 109564224.
- «'Abbasids». Cambridge Biographical Dictionary. Cambridge: Cambridge University Press. 1990. ISBN 0-521-39518-6. LCCN 90001542.
- Meisami، Julie Scott (1999). Persian Historiography: To the End of the Twelfth Century. Edinburgh: Edinburgh University Press. ISBN 978-0-7486-1276-5. LCCN 2012494440.
- Mikaberidze، Alexander (2004). «The Georgian Mameluks in Egypt». The Napoleon Series. لە 29 December 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 May 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - Ahmed، Leila (1992). Women and Gender in Islam: Historical Roots of a Modern Debate. Yale University Press. ISBN 978-0-300-05583-2.
- The Middle East: A History (6th ed.). Boston: McGraw Hill. 2004. ISBN 0-07-244233-6. LCCN 2003041213.
- Pavlidis، T. (2010). «11: Turks and Byzantine Decline». A Concise History of the Middle East (9th ed.). Boulder, CO: Westview Press. ISBN 978-0-8133-4388-4. LCCN 2009005664.
- Petersen، Andrew (1996). Dictionary of Islamic Architecture. Routledge. ISBN 978-0-203-20387-3.
- Rabin، Sheila (15 August 2015). «Nicolaus Copernicus». Stanford Encyclopedia of Philosophy. Stanford. لە 9 November 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 27 November 2016 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - 17e Congrès international des sciences historiques: Madrid, du 26 août au 2 septembre 1990 [17th International Congress of Historical Sciences: Madrid, From 26 August to 2 September 1990] (بە فەرەنسی). Vol. 1. Comité international des sciences historiques [International Committee of Historical Sciences]. 1992. ISBN 978-84-600-8154-8.
- Schwarz، George R. (2013). «History of the Caravel». Nautical Arcaheology. Texas A & M University. لە 6 May 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 3 May 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - China: A History in Art. New York: Harper & Row. 1973. ISBN 0-06-013932-3. LCCN 72076978.
- Söylemez، Mehmet Mahfuz (2005). «The Jundishapur School: Its History, Structure, and Functions». The American Journal of Islamic Social Sciences. 22 (2): 1–27. doi:10.35632/ajiss.v22i2.455.
- «Chemistry in Iraq and Persia in the Tenth Century A.D.». Memoirs of the Asiatic Society of Bengal. VIII (6): 317–418. 1927. OCLC 706947607.
- Toomer، G. J. (December 1964). «Book Review: Ibn al-Haythams Weg zur Physik by Matthias Schramm». Isis. 55 (4). Chicago: University of Chicago Press: 463–465. doi:10.1086/349914.
- Vásáry، István (2005). Cumans and Tatars: Oriental Military in the Pre-Ottoman Balkans: 1185–1365. Cambridge: Cambridge University Press. ISBN 0-521-83756-1. LCCN 2005296238.
- Verma، R. L. (1969). «Al-Hazen: Father of Modern Optics». Al-'Arabi. 8: 12–13. PMID 11634474.داڕێژە:Full citation needed
- Visser، Reidar (2005). Basra, the Failed Gulf State: Separatism and Nationalism in Southern Iraq. New Brunswick, NJ: Transaction Publisher. ISBN 3-8258-8799-5.
- Wade، Geoffrey (2012). «Southeast Asian Islam and Southern China in the Fourteenth Century». Anthony Reid and the Study of the Southeast Asian Past. Singapore: Institute of Southeast Asian Studies.
- Wilber، Donald N. (1969). «Abbasid Architecture». McGraw-Hill Dictionary of Art. Vol. 1: Aa–Ceylon. New York: McGraw-Hill Book Company. LCCN 68026314.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەلافەتی عەباسی تێدایە. |
- New International Encyclopedia. 1905. .
- «Abbasid Caliphs» (streaming RealAudio)، In Our Time، UK: BBC Radio 4، 2 February 2006
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی). - «Abbasid Caliphate»، Encyclopaedia Iranica (entry)، لە ڕەسەنەکە لە 16 April 2019 ئەرشیڤ کراوە، لە 15 June 2007 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەلافەتی عەباسی تێدایە. |