لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan/ئەرشیڤی ١

دوایین لێدوان: ٤ مانگ لەمەوپێش لەلایەن 82.199.212.15 لە بابەتی یاریدەیی بو وتارێک

لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan/سەرپەڕە


تەلارسازی

سڵاو پیرەھەڵۆی بەڕێز، وتاری تەلارسازیت گواستەوە بۆ بیناسازی. بە ڕای من ئەم ناوە ھاوتایەکی ھەڵەیە بۆ architecture. وشەی بینا بەرامبەرە لەگەڵ Building، لەکاتێک‌دا کاری ئارشیتێکت تەنیا سازکردنی بینا نییە، بەڵکوو شێوەکاری ئەرکی سەرەکی ئاڕشیتێکتێکە. گەرچی وشەی تەلارسازیش زۆر ھاوتایەکی باش نییە، بەڵام لە بیناسازی زۆر باشترە. ئەگەر بۆچوونێکی باشت ھەیە پێم خۆشە بیبیسم دەنا با بیگوازینەوە بۆ ھەمان تەلارسازی. لەگەڵ ڕێزم.--merkhas وتووێژ ١١:٠٢, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

دەستخۆش. بەڵێ ھەر دوو ناو بەکاردەھێنرێت، منیش ھەوەڵ ھەر بیناسازیم بیستبوو. ھەروەک گوتم تەلارسازیش زۆر باش نییە، بەڵام لە بیناسازی زۆر باشترە، چونکوو ھەر دوو ناو بەکاردەھێنرێت وا باشترە ناوە باشترەکەی ھەڵبژێرین، لەسەر ئیزنت وتارەکەی ھەر دەگوازمەوە بۆ تەلارسازی، ھەر بژی.--merkhas وتووێژ ١٢:٠٣, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
ئەوەی کە باوە لە زانکۆکاندا وشەی "تەلارسازی" -یە. میعماری لە "عیمارەت" -ەوە ھاتووە. عیمارەتیش لە کوردیدا پێ ئەڵێن "تەلار". لە فۆلکلۆردا ھەیە:
کردگتە وە بان بەرزیی عیمارەت ... بە پا مەشق ئەکەی، بە چاو ئیشارەت
کردگتە وە بان بەرزیی تەلارێ ... خەوەر ناپرسی لە دەردەدارێ
سەرجەم تەلاسازی واتە سازکردنی تەلار. لە کوردیی باکوردیدا "ئاڤاسازی" یا "ئاڤاھیسازی" -ی پێ ئەوترێ. سپاس.--Aza (talk) ١٣:١٦, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
بەڵێ کاک ئازا وایە، تەلارسازی دەبێتە ھاوتای میعماری، بەڵام ھاوتایەکی باش نابێت بۆ architecture. لە زمانی فارسی‌دا بەھۆی زۆر باوبوونی میعماری ئەم وشەیە بەکاردەھێنن دەنا میعماریش ھاوتایەکی باش نییە بۆ architecture، لە ھەندێک شوێن وشەی "مھرازی" دێننەوە. بەھەر حاڵ چونکوو لە تەلارسازی وشەیەکی باشترمان تا ئێستا نییە ھەر ئەم وشەیەی قبووڵ دەکەین.--merkhas وتووێژ ١٥:١٦, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو پیرەھەڵۆ گیان، ئەم کاتەت باش. بۆ نووسینی ھۆنراوە ئەم داڕێژەیە دابین کراوە، دەتوانی کەڵکی لێ‌وەربگری؛ زۆر جوانتر و ڕیکوپێکترە. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ٢١:٤١, ٢٢ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

واژوو

سڵاو پیرەھەڵۆی بەڕێز، سەیرێکی پەڕەی ویکیپیدیا:واژووت کردووە؟ بیخوێنەوە ڕینوێنیی باشی تێدایە. لەگەڵ ڕێزم. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж ١٥:٠٤, ٢٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

کاک چالاک گیان سپاس، ئەگەر لە ھەرکام لە ئەم ڕێگانەی 1،2،3 بە کار بهێنم، ناوی بەکارھێنەرییەکەم بە ئینگلیزی دەنووسێت، ناکرێ جۆرێکی پێبکەم بە کوردی بینووسێت؟--Pirehelokan (وتووێژ) ١٦:٥١, ٢٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بۆ ناکرێ پیرەھەڵۆ گیان. جنابت ئەگەر گرفتێکت ھەیە بۆ دەنگ ناکەی؟! ئەی ئێمە لێرە چ کارەین؟ لە لای سەرەوەی پەڕەکانی ویکیپیدیادا دەستی چەپ، نووسراوە «ھەڵبژاردەکانم»، کرتەی لەسەر بکە. لەو پەنجرەیەدا کە دەکرێتەوە بەشێکی تێدایە نووسراوە «نازناو»، لەوێدا ئەم کۆدە [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) بنووسە و بەشی «وەک ویکی‌دەق لەگەڵ واژۆ مامەڵەبکە (بێ بەستەرێکی خۆکار)» چالاک بکە، پاشان لەسەر «پاشەکەوت» کرتە بکە، ئیتر ناوەکەت بە کوردی دەنووسێ: «پیرەھەڵۆ». دەتوانی ھەموو گۆڕانکارییەکانی ویکیپیدیاش لێرەدا ببینی. لە خزمتدام. --چالاکWьтуwеж ١٧:٣٩, ٢٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

کاک چالاک گیان دەست خۆش بێت یاخوا، کورە ئەم کێشە ژیانمی تێک دابوو! لەمە بە دوا ھەر گرفتێکم بوو دێم بۆ لای خۆت! لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانیشەوە ھەمیشە سەیرم کردوە.

زۆر سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٨:٤٧, ٢٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

:) ھەین لە خزمت!--چالاکWьтуwеж ١٩:٤٢, ٢٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

تەختەکلیل

سڵاو پیرەھەڵۆی بەڕێر. مامە ھەر وەک واژووەکەت٬ خۆ ھیچ گرفتێکت لە تەختەکلیلەکەتدا نییە؟ ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بخوێنەوە و ئەگەر تەختەکلیلەکەت ستاندارد نییە دەتوانم یارمەتیت بدەم. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٢:٥٩, ٦ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک چالاکی خۆشەویست؛ ئەزانم کە لە ویکیپیدیادا کوردینووسی پەڵک بەکار دەھێنن. من ئەمە بە کار دەھێنم کە لە ئەم لینکانەی خوارەوەدا دامناوە، لەگەڵ یوونیکودە کوردییەکانیشدا سازگاریی ھەیە، ئەگەر بەوەش تایپ بکەم گرفتێکم نابێت. بەس ئەو گرفتە ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە جارجار لەملاولاوە نووسراوە لە ویکیپیدیادا کۆپی دەکەم.پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٩:٣٩, ٦ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

بەڵێ پیرەھەڵۆی گیان ئەو نووسراوانەی ئێستات لەگەڵ یوونیکودی کوردی سازگاریی ھەیە، تەنیا ئەگەر نووسراوە کۆپی دەکەی بیبە ناو کوردینووسی پەڵکەوە ھەتا کێشە دروست نەبێ. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٠:١٧, ٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری

سڵاو مامە Pirehelokan . بەڕێز تکایە لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆتدا دەنگی خۆت بۆ دوو بۆتی ElphiBot و CalakBot بنووسە با ئەم بۆتانە ئاڵایان بدرێتێ و زوو دەست بە کار بن. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣٠ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٢١:٥٣, ٢٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

پیرەھەڵۆی بەڕێز سپاس بۆ دەنگەکە. تکایە بۆ ElphiBotیش دەنگ بدە لە سەرەوەی CalakBotە لە ھەمان لاپەڕەدا. دیسان سپاس--چالاکWьтуwеж (٣١ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٠٩:١٨, ٢١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

سلام و رەحمەت م.پیرەهەڵۆ.. من دەمەوێت هەموو بابەتەکانم لە ویکیپیدیا بکشێنمەوە،چون من وایبۆچووبووم ویکیپیدیا سایتێکی سنوردار و ماف پارێزراوە..کەچی دەبینم بەشێکی باشی بابەتەکانم بەناوی خۆمەوە نەماون..هەموو ئەم بابەتانەش لە کتێبی"پایەبەرزانی نێو دونیای تەسەوف"وەرگیراون کە مافی بۆ نوسەر پارێزراوە نەک وەشاندنی لێرەدا.. Yad nursi (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Yad nursi:، سڵاو و ڕێز؛ لە دوای دەستخۆشی بۆ بەشداریت لە ویکیپیدیادا، ھەموو دەستکارییەکان لەگەڵ ناوی بەکارھێنەران و کات و چۆنییەتیی دەستکارییەکە پارێزراوە. دەتوانیت لە سەر مێژوو کرتە بکەیت، مێژووی ھەمووی دەستکارییەکان و ناوی دانەری وتارەکە و باقیی شتەکان دەبینیت. ویکیپیدیا زانستنامەیەکی ئازادە و نابێت تێیدا مافی بڵاو کردنەوە ژێر پێ بخرێت. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٤٥، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

مامۆستا گیان.. دەستان خۆشبێت.. وەلێ تێنەگەشتم ئێستا من دەتوانم بابەتەکانم رەشبکەمەوە.. چون من هەر خودی نوسینی نێو کتێبەکەم داناوە.. ئایا ویکی رێگام پێدەدات ئەو بابەتانە بکێشمەوە..!؟؟ Yad nursi (لێدوان) ‏٠٢:١٣، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

پێدانی مافی پاسدراوی خۆگەڕ

سڵاو پیرەھەڵۆی بەرێز. وەک ئەندامێکی چالاکی ویکیپیدیای کوردی، مافی پاسدانی خۆگەڕم پێدای. بژیت و بەردەوام بی.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٢، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٢١، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاوی دووبارە پیرەھەڵۆی بەرێز. مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەریشم پێدای. تکایە ئەم مافە تەنیا کاتێک ناوی پەڕە ھەڵەی ئاشکرای تێدا بوو بەکاربھێنە و ھەروەھا لە کاتی ئەرشیڤکردنی پەڕەکان ئەم مافە بەکارمەھێنە. بژیت.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٣، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

وتار

کاکە سڵام، ماندوو نەبیت و دەسەکانیشت خۆش بن، لە پێڕستی ١٠٠٠ وتاری سەرەکی تەنیا ٥٧ وتار ماوە کە بنووسرێت؛ کە هەندێکیان سەبارەتن بە معماری و عومران جا بێ زەحمەت ئەگەر دەرفەتت بوو ئا ئەم چەند عونوانە چەند کۆڵکەیەکیان بۆ بنووسە :) : تاق(Arch)، نۆکەند(Canal) و گومەز(Dome). ئەگەر دەرفەتت بوو تکایە لە دروست کردنی بەسی ڕیازیش دا یارمەتیم بدە بەڕاست دەمێکە ڕیازیم هەر نەدیە!!!! مادیوتووێژ (٥ی ڕەزبەری ٢٧١٤) ‏٢١:٣٨، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

یەخوا چاوەکانت خۆش بێت :) مادیوتووێژ (٧ی ڕەزبەری ٢٧١٤) ‏١٤:١٧، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵام

کاکەسڵام عەرز ئەکەم. ساڵی تازەت موبارەک بيت. وا دیارە کاکە چالاک ماوەیەکی زۆرە ناچالاکە، پێم وا نییە ئەمە ڕەوتێکی باش بێت بۆ ئەم ویکیە و کارەکان وا لە پێش ناچێت. جا جەنابت لە ویکی فارسیش بەشداریت کردووە تکایە زەحمەت بکێشە و بزانە چۆن دەتوانین چەند بەڕێوەبەريکی تازە ھەڵبژێرین. مادیوتووێژ (٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏١٩:١٢، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

مادیی بەڕێز، سڵاو

ساڵی تازە لە تۆش پیرۆز بێت. باشە کە جەنابیشت هەستت بەو بۆشاییە کردوە. لە سەر لاپەڕەی لێدوانەکەی بەڕێز چالاکیش پەیامێکم داناوە. ئەگەر باقیی بەکارهێنەران و چالاک خۆشی ڕایان لە سەر ئەوە بوو، ئەوا دەیکەین. پێویستە داواکارییەکە تۆمار بکرێ و بەکارهێنەرەکان دەنگ بدەن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٧، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەتەل

کاکە سڵام. لە کوردیدا شێعرێک هەیە بۆ کایە هەر وەکوو ئەم شێعرە: اتل متل توتولە. تکایە ئەگەر شێعرەکە ئەزانیت بۆمی بنێرە تاکوو بیکەم بە وتارێک. لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ جەنابت. مادیوتووێژ (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏٠٩:٣٥، ١٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

یەخوا دەستەکانت خۆش بێت، لوتفت کرد. ئەوەی من بە مناڵی لە سەقز بیستمە هەر وەک ئەمەیە بەڵام وشەکان شتی ترن جا ئیشەڵا ئەیدۆزمەوە و لێرە دایئەنم. مادیوتووێژ (٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏١٢:٠٣، ١٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

داوای بەڕێوەبەرایەتی

سڵاو مامە. ئەگەر بە ڕاستی ئەتانەوێ ببن بە بەڕێوەبەر بە بیروڕای من ٤ دەنگ زۆرزۆر کەمە و عەیبە بە ویکییەک بە ١٥ ھەزار وتارەوە چوار ئەندامی کۆمەڵگای ببێت. وا نابێت! پەیام و نامە بنێرن بۆ ھەموو بەکارھێنەرە چالاکەکانی ئێستا و پێشوو و دەنگ کۆ بکەنەوە. ئەسڵەن یەکێک لە ئەرکەکانی بەڕێوەبەر چالاک کردنەوەی کۆمەڵگای بەشداربووان و باشترکردنی پەیوەندیی نووسەرانە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٦:٥١، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

پیرۆزبایی

لە زۆربەی وییکیپیدیاکاندا دوو ھەفتە دیاری کراوە بۆ ماوەی دەنگدان بۆ بەڕێوەبەر. ئێستا دوو ھەفتەکەی جەنابیشت کۆتایی ھاتووە و بە ٨ دەنگی بەڵێ بە بیروڕای من سەرکەوتوویت و دەتوانیت لە https://meta.wikimedia.org/wiki/Steward_requests/Permissions داوای Administrator access بکەیت و ئەگەر ئەوانیش پەسەندی بکەن دەبیت بە یەڕێوەبەر. پیرۆزباییت لێ دەکەم و ئاواتی سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٦:٥٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز ئاسۆ سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٩:٤٣، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە باوەڕ خۆتان نادەن لە بەڕێوەبەرایەتی! ئازا کەن دەی. سڕینەوەی خێرا دەستان ماچ ئەکا!--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٢:١٢، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئاسۆ:، کورە بابم هەر ئەوەڵین چرکە کە بەڕێوەبەرایەتیم پێ درا یەکەم کار خێرا ئەمەم سڕییەوە، ئەمانە کەم خەفەتیان نەکرد بە دڵمانا! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١٢، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

Zor supas

zor zor supas kaka, daway leburdin dakam boardi keyboard nya. I really appreciate your help.Regards.Ravan (لێدوان) ‏١٧:٤١، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

YW, My pleasure, پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١٤، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری دانی دەسەڵاتی بارکردن

ئەگەر دەتوانن دەسەڵاتی "بارکردن" بدەن پێم بۆیە وێنەی فیلمەکان بارکەم. سپاس. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏١١:٠٠، ١٠ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Ismail.Sharifi:،
مافی بارکردنت پێ درا. تکایە ھەوڵ بدە کە دروست بە کاری بھێنیت. تکایە سەرەتا پێش ھەموو کارێک ئەم نووسراوانە و ھاوتای ئەمانە لە ویکییەکانی دیکەدا بخوێنەرەوە با شارەزای چۆنییەتیی بە کارھێنانی پەڕگەکان بیت. ئەگەر پەڕگەکەت ئازادە، پێویستت بە ھیچ مافێکی تایبەت نیە و دەتوانیت لە کۆمنزدا باری بکەیت.
لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٣٣، ١٠ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس پیرەھەڵۆ، دەستت خۆش بێت. چونکە لە ویکیپیدیان دیکە کارم گرگە باش لە بهرکردن دەزانم، ئیشاڵڵا باش بەکاری دەهێنم. ئیمجاریش دەست خۆش. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٢٣:٣٨، ١٠ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

چامپیوس لیگ

ڕۆژباش پیرەھەڵۆ. پێموایە ئەم وتارانەی بەکارھێنەر بیلال کوردە دروستیان دەکا پێشتر لە ویکیپیدیای کوردی دروست کراون (داڕێژە:وەرزەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا)، ھەڵبەت بە ناوێکی دیکە. نەمویست بۆخۆم ڕاستەوخۆ پێی بڵەم تاکوو سەری لێ نەشێوێ. تکایە بە نەرمی یارمەتی بدەن، سپاس. Houshang tabrizi (لێدوان) ‏٠٠:٠٥، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەو وتارانەی پێشووتر هەمووی کۆڵکەن، دەکرێت دواتر سوود لەوانەی بەڕێز بیلال کوردە وەربگرینەوە گەر ئەو زانیارییانەی نووسیویەتی زانستیبن ، دوایی خۆم لەمەجالێکدا پێداچوونەوەی بۆدەکەم >Kushared (لێدوان) ‏١٢:٢٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بەڕێز @Houshang tabrizi:، ئاگاداری ئەوە بووم، بەڵام کات نەبوو دروستی بکەم. بە داخەوە ئەم کێشەیە لە ویکیی سۆرانیدا بێداد دەکات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٢٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگومان کێشەی ھەیە لە وتارەکانیدا، ئەمەش لە بەکارھێنە نوێیەکاندا شتێکی ئاساییە. گرینگ ئەوەیە لە داھاتوودا چۆن دەبێ، بەھۆی کەمبوونی بەکارھێنەری چالاک لە چاو ویکیپیدیاکانی تر دەبێ نەرمێکی زۆرتر بنوێنین لەگەڵ بەکارھێنەرە نوێیەکان. دەستتان خۆش بێت.Houshang tabrizi (لێدوان) ‏١٨:٠٣، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

به‌رێز مامۆستا پیره‌هه‌ڵۆ

سڵاوت لێبێـت..كێشه‌ێكم هاته‌ پێش..ئه‌ویش وتاری غه‌وس م گواسته‌وه‌ بۆ شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی چون ئه‌وه‌ ناوه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌یه‌تی.. و غه‌وس ته‌نها یه‌كێكه‌ له‌ نازناوه‌كانی..به‌ڵام ئه‌فسوس من تێنه‌گه‌شتم بۆچی نایه‌ته‌ سه‌ر زوبانه‌كانی دیكه‌..واته‌ كه‌ به‌ زوبانی دیكه‌ بابه‌تی شێخ عبدالقادری گه‌یلانی ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ زوبانه‌كان كوردی ناوه‌ندی تێدانیه‌..هۆكاره‌كه‌ی نازانم و لێێ ناگه‌م ببورن كه‌ ماندووتان ئه‌كه‌م.. رێزی بێ پایانم بۆتان ..Yad nursi (لێدوان) ‏٢٣:٥٤، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Yad nursi:سڵاو و ڕێز بەڕێزم سپاس بۆ پرسیارەکەت. ھۆکاری ئەوەی کە لە دوای گواستنەوەی لاپەڕەیەک ناتوانی بەستەری بدەیت بە زمانەکانی ترەوە ئەوەیە کە پێشتر ئەو زمانانە بەستەر دراون بە وتارە پێشووەکەوە. بۆیە کاتێک ھەوڵی لەگەڵ دەدەیت پەیامێکت پێ پیشان دەدات کە ئەم لاپەڕەیە پێشتر بە itemێکی ترەوە بەستەر دراوە کە ھەمان وتارە پێشووەکەیە کە لێرەدا غەوس بوو. بۆیە ھەرکات ئەو کێشەیەت بوو لە سەر item کلیک بکە، لاپەڕەیەک دەکرێتەوە کە دەتوانیت دەستکاریی بکەیت لە خواری لاپەڕەکەوە لیستی ویکییەکانی زمانە جۆراوجۆرەکانی تیایە. لە سەر دەستکاریی بکە کرتە بکە و جا ئەوەی لە بەر ckb دا نووسراوە ھەمان وتارەکەی ویکیی سۆرانییە. بیگۆڕە و دەستکارییەکەت پاشکەوت بکە.
بەڵام چەن شت:
یەکەم؛ تکایە بێ ئاگادار کردنەوە و نووسین لە پەڕەی وتووێژدا وتارەکان مەگوێزەرەوە. چون ناوی زۆربەی وتارەکان بە وتووێژ دانراوە. بۆ وتاری غەوس لەگەڵت بووم و گواستمەوە. ئیتر نازانم چەنێک ناڕەزایی لێ بکەوێتەوە.
دووھەم؛ تکایە تاگی سەر وتارەکان لا مەبە بۆ نموونە تاگی بێلایەنی یان بێ سەرچاوە یان ھەر تاگێکی تر. ئەو تاگە یارمەتی دەدات کە کەسانی تر چاکسازی لە وتارەکەدا بکەن. بۆ نموونە بە داخەوە وتارەکەی غەوس وتارێکی باش نیە. بۆیە تا چاکسازیی تیا نەکرێت تاگەکان لامەبە.
سێھەم؛ سەرنجم داوە کە لە نووسینی ناوی وتارەکاندا کێشەت ھەیە. بۆ نموونە لە جێی عەبدولقادر نووسیبووت عه‌بدولقادر یان لە جێی وەلەد نووسیبووت وه‌له‌د. ئەم دوو جۆرە ئەگەرچی بە ڕواڵەت یەکێکن بەڵام لە ئینترنتدا کێشەیان لێ دەکەوێتەوە! سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵام

کاکە لە لاپەڕەی خەڵکی کورددا ڕای خۆم نووسی. من پێم وایە ئەمانە لاینگرانی خێڵی مەلەکشایین و دەیانەوێت تاییفەی خۆیان بناسێنن. ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم جۆرە مرۆڤە کۆنەپەرستانە زۆر دژوارە. گەورەترین و یەکەمین هۆکاری پێش نەکەوتنی ئێمە هەر ئەم تاییفانەن.

سەبارەت بە هەلوور بلووریش کە فەرمووبووت، من تەنیا لە کایەی کوردی ئەوەم دەزانی کە دروستم کرد. هی تریش فێر ببم دای دەنێم. لەگەڵ ڕێزی زۆرم. مادیوتووێژ (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١٣:٢٤، ٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و رێزم مامۆستا پیره‌هه‌ڵۆ

ده‌ستكاری وتاره‌كه‌ی شێخ نەجمەددین تەھا م كرد..خۆی بۆیه‌ ئه‌و وشه‌ و ده‌سته‌واژانه‌ی تێدابوو چون له‌ نامیلكه‌ی ژیانامه‌ی ئه‌و شێخه‌وه‌ وه‌رگیرابوو..ئه‌وانه‌ی باستان كرد و به‌شێكی تریشم ره‌ش كرده‌وه‌.. به‌ڵام تا ئێستاش ناتوانم و نازانم چۆن وێنه‌ دابه‌زێنم ته‌نانه‌ت ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ خۆیشم گرتوومن ناتوانم دایه‌نبه‌زێنم زۆر كێشه‌یه‌ دووباره‌ سوپاس بۆ هاوكاریتان..ماندووم كردن..Yad nursi (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

جەڵاڵ یان جەلال؟

کاکە گیان، ئەم کابرا کرماشانیە. (جەلال) فارسە تارانیەکان دەڵێن. لە کەڵھوڕیدا دەڵێن (جەڵاڵ)، نا (جەلال). ئەشێ حەتمەن بە سۆرانی بینووسین؟پەڕاو (لێدوان) ‏٢٣:٤٦، ١٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ، وەک دەبینیت جەڵاڵیش ڕەوانە کراوە بۆ وتارەکە. بەڵام لەبەر ئەوەی کە لە ھەر شوێنێکی کوردەواریدا ناوەکان بە جۆرێک دەوترێت، پێویستە ھەوڵ بدەین ناوە فەرمییەکان بنووسین. بۆ نموونە لە سنەوە تا مەریوان و لەوێوە تا پێنجوێن و عەربەت و ڕەنگە سلێمانی بە محەمەد دەڵێن محەمەو! (سوانی پیتی د). ئیتر حەمەش کە کورتکراوەیە ھەر ھیچ. بە قادر دەڵێن قایەر (دیسان سوانی د). ئینجا پیتی لامیش لە زۆر شوێندا بە ڵ دەخوێنرێتەوە. ئەمە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردەواریدا ھەیە (جگە لە کرمانج). واتە سۆرانی و ھەورامی و کەلھوڕ زۆربەی لامی ئاخری وشە فارسی و عەرەبیەکان بە ڵ دەخوێننەوە. وەکوو حاڵ، ماڵ، کەماڵ، جەماڵ، ساڵ، خاڵ، جەجاڵ و ھتد. بەڵام لە جەلالدا وا نیە! ڕەنگە لەبەر ھاتنی دوو ل پێکەوە. بۆیە من لە ھیچ ناوچەیەکی سۆرانی نەمبیستووە جەڵاڵ بڵێن یان لە شوێنێکدا نەمخوێندووەتەوە. لەبەر ئەوە جەڵاڵ بە فەرمی نازانم. بۆیە با ناوی وتارەکە جەلال بێت. ئەزانم لە سەر زاری تۆ خۆش نیە. بەڵام قەیناکا با وا بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٥، ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
حذف للكل 82.199.212.15 ‏٢٠:٥٠، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
حذف للكل 82.199.212.15 ‏٢٠:٥٢، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاست دەڵین کاکە گیان. وا بێت باشترە. سپاس.پەڕاو (لێدوان) ‏١١:٥٥، ٢١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو به ڕێز Pirehelokan

سڵاو قوربان، ئه وه ده وری سێ چوار ڕۆژ ده بێت وتارێکم دروست کردووه به ناوی (به نانا یۆشیمۆتۆ، به ئنگلیزیه که ی Banana Yoshimoto) به ڵام تا ئێستا قبوڵ نه کراوه و سه رچاوه که شی ویکیپیدیای ئنگلیزییه، هۆکاره که ی چییه؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن میر فه رهاد واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) لە لاپەڕەی لێدوانەکەتدا وڵامم داوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٦، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو

دەمەوێت کەمێک قسە بکەین ئەگەر کاتت ھەبێ. — ئەم لێدوانە لەلایەن Delan.jaff واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێز @Delan.jaff: فەرموو لە خزمەتدام. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٨، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ به‌رێز بەکارھێنەر:Pirehelokan

من پێویسم به‌ یارمه‌تیه‌ ده‌رباره‌ی دارێژه‌

--Delan.jaff (لێدوان) ‏١٣:٤٦، ٦ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Delan.jaff:، من خۆم داڕێژەم دروست نەکردووە لە ویکیی سۆرانیدا. بەڵام ئەگەر حەز دەکەیت داڕێژەی تازە دروست بکەیت، ھەروەکوو وتار سەرەتا بۆی بگەڕێ و دڵنیا بە کە بوونی نیە. بۆ نموونە دەتھەوێت داڕێژەیەک بۆ ئەلگوریتمەکان دروست بکەیت. لە بۆکسی گەڕاندا بنووسە: داڕێژە:ئەلگۆریتم. ئەگەر پێشتر نەبوو. ئەوا لە سەری کلیک بکە و لە پەڕە خاڵییەکەدا دەست بکە بە نووسین. ئەگەریش لە بواری تەکنیکییەکەیەوە کێشەت ھەیە، سەیری یەک دوو داڕێژە بکە بزانە چۆن نووسراون. بۆ نموونە سەیری داڕێژە:شاعیرانی کورد یا سەیری داڕێژە:مانگەکان بکە. ئەگەر پرسیاری تر ھەبوو، فەرموو لە خزمەتدام. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٠٨، ٦ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ به‌رێز بەکارھێنەر:Pirehelokan ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری ئه‌مه‌ بكه‌یت ، من چه‌ند داڕێژه‌ یه‌كم بۆ زیاد كردوه‌ به‌ڵام كار ناكات ، وه‌ شێوازی به‌كارهێنانی به‌ ته‌واوی تێی ناگه‌م --Delan.jaff (لێدوان) ‏١٥:٥٧، ٧ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Delan.jaff:، نازانم. ڕاستییەکەی لە بەکارھێنەران ئاسۆ یا Calak بپرسیت باشترە. ئەوان لەگەڵ داڕێژەکان کاریان کردووە. ئەگەر قسەی مافی بەکارھێنەری بێت، چارەسەر دەکرێت، بەڵام ئەگەر تەکنیکی بێت، من نازانم. پیرەھەڵۆ ([[لێدوانی بەکارھێن--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٨، ١١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)ەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏٠١:٥٧، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ به‌ڕێز @چاڵاك ، تكایه‌ پێویستم به‌ یارمه‌تیه‌ سه‌باره‌ت به‌ داڕێژه‌ --Delan.jaff (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو. پرسیارەکەت زۆر گشتییە. براکەم دەتەوێ چ داڕێژەیەک دروست بکەی؟ ئایا داڕێژەیەکی تایبەتت پێویستە کە لە ویکیی خۆماندا نییە؟--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٥، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو به‌ڕێز چاڵاك ، من زیاتر له‌ بواری مۆدێل و هونه‌ر به‌شداری بابه‌ته‌كان ئه‌كه‌م و بابه‌تی تازه‌ دائه‌نێم ، بۆیه‌ پێویستم به‌ داڕێژه‌ی زیاتره‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تیه‌كان ، سه‌یری چه‌ند داڕێژه‌ یه‌كم كرد ئه‌و دارێژانه‌ی تیا نه‌بوو كه‌ ئه‌مویست ، ئایه‌ خۆم ئه‌توانم داڕێژه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌م بۆ كاره‌كانم؟--Delan.jaff (لێدوان) ‏١٣:٣٤، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەمان ئێمە زۆرە. ئەگەر کوو بزانم دروست چ جۆر داڕێژەیەکت دەوی دەتوانم باشتر یارمەتیت بدەم. ئایا ئەو داڕێژەیەی دەتەوێ لە ویکی ئینگلیزی نموونەی ھەیە؟ ئەگەر بەڵێ لینک بدە ھەتا جێبەجێی بکەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٠، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

دەربارەی مۆدێلەکان چەندین داڕێژە ھەیە کە بە کوردی نیە بۆ نمونە(ڕەنگی پرچ ٫ ڕەنگی چاو ٫ قەبارەی جل ٫ قەبارەی پێڵاو ٫ پێوانەکانی لەشی مۆدێل ٫ ........) --Delan.jaff (لێدوان) ‏١٧:٥١، ٨ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Delan.jaff گیان دەکرێ وتارێکم بۆ نموونە نیشان بدەی و پێم بڵێی لەم وتارەدا چی کەمە یان چی دەتەوێ زیاد بکرێ؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٧، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

كاكه‌ چاڵاك گیان بۆ نمونه‌ سه‌باره‌ت به‌ Gigi Hadid (ببوره‌ نه‌م توانی به‌سته‌ر دابنێم به‌ڵام له‌ ویكی ئنگلیزی هه‌یه‌) دوو داڕێژه‌ی تیایه‌ به‌ ناونیشانی (eye color , hair color ) به‌ڵام له‌ كوردی بوونی نیه‌ و ناتوانیین زانیاریه‌كان زیاد بكه‌ین ، سوپاس --Delan.jaff (لێدوان) ‏١٢:٥٧، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

یاخود ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بتوانین چه‌ند داڕێژه‌یه‌ك زیاد بكه‌ین بۆ نمونه‌ (Measurements-پێوانه‌ ، قه‌باره‌كان جل و پێڵاو و چه‌ند قه‌باره‌یه‌كی تر) كه‌ له‌ به‌شه‌ ئنگلیزیه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بتوانین زیادی بكه‌ین جێگای شانازیه‌ بۆ ئێمه‌ و پێویستیشه‌ ،سوپاس--Delan.jaff (لێدوان) ‏١٣:١٥، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Delan.jaff گیان زانیم مەبەستت چییە. ئێمە داڕێژەی Infobox modelمان نییە. دەبێ ئەم داڕێژەیە دروست بکرێ. تا سبەینێ دروستی دەکەم. لێرەدا ھەموو پارامەترەکانی ئەم داڕێژەیە ھاتووە. بەڵام لەبارەی ئەو پارامەترانەی کە وتت تێیدا نییە دڵنیا نیم چون ئەگەر لە ویکی ئینگلیزی شتێک دانەنرابێ حەتمەن بۆیەکی ھەیە. جارێ با ئەم داڕێژەیە دانێین ئاگادارت دەکەمەوە. رێزم ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١١، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

كاكه‌ چاڵاك گیان لێرەدا چه‌ند داڕێژه‌یه‌ك كه‌مه‌ كه‌ من زۆر پێویستمه‌ چونكه‌ كورد زۆر ته‌ركیز ئه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌م زانیاریانه‌ بۆ نمونه‌ (weight ،measurements ، dress size , shoe size) له‌گه‌ڵ ڕێز و ده‌ست خۆشیم --Delan.jaff (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

Delan.jaff گیان داڕێژەکەم دانا و ئەو زانیارییانەی فەرمووت لە ویکی ئینگلیزیدا نییە تێیدایە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٩، ١١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ده‌ست خۆش كاكه‌ چاڵاك گیان ، من چۆن ده‌توانم به‌ كاری بینم؟؟ --Delan.jaff (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

نموونەیەکم لە وتاری جیجی حەدیددا بەکارھێنا.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٢، ١١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس كاكه‌ چاڵاك گیان ، به‌ڵام ناكرێت بكرێته‌ كوردی؟؟؟ ، وه‌ ئه‌گه‌ر بكرێت ته‌واوی داڕێژه‌كه‌م بۆ بنێریت --Delan.jaff (لێدوان) ‏١٩:٢٩، ١١ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک Delan.jaff ئێمە پارامەترەکان بە عەن قەست ناکەینە کوردی. بۆچی؟ ھەتا بەکارھێنەران بە ھاسانی بتوانن داڕێژەکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆپی بکەن و لێرەدا بە کاری بھێنن. بۆ ھەموو داڕێژەکە سەیری داڕێژە:Infobox model بکە. تەنیا پێویستی ئەوەی دەستی ڕاست کۆپی بکەی ناو وتارێک و ڕووبەڕوووی پڕ بکەیەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٥:٥٥، ١٢ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس كاكه‌ چاڵاكی گوڵ و دڵ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ كوردی نه‌بێت بۆ من سودی نابێت ، من ئه‌و داڕێژه‌یه‌ی تۆم زۆر به‌ دڵه‌ ئه‌گه‌ر بیكه‌یته‌وه‌ به‌ كوردی من زۆر سوپاست ئه‌كه‌م ، چونكه‌ به‌ ئنگلیزی بۆ من سوودی نیه‌--Delan.jaff (لێدوان) ‏٢٣:٤٢، ١٢ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک Delan.jaff ھەر ئێستا ئەگەر وتارێک دەنووسی تۆ تەنیا پیویستە داڕێژەکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا کۆپی بکەی و زانیارییەکان بکەیە کوردی. بەڵام ئەگەر داڕێژەکە ھەموو کوردی بێ تۆ دەبێ ھەم زانیارییەکان بکەیە کوردی و ھەم پارامەترەکان. یانی ئەمە دووجار کاتی تۆ دەگرێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٨، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
تۆزیکم دەستکاری وتاری ئیرینا شایک کرد. ئێستا سەیری داڕێژەکە بکە ئاوا ئاسانترە دانانەکەی.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤١، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

كاك چاڵاك له‌ كاتی پاشه‌كه‌وت كردنی وتاره‌كان پارامەترەکان پاش و پێش ئه‌كه‌ن و تێكه‌ل ئه‌بن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوردی بێت ئه‌و كێشه‌یه‌ی نابیت ، وه‌ داڕێژه‌ی (Religion واتا ئایین)ی تێدا نیه‌ ، وه‌ پارامەترە كوردیه‌كان پێویستن .له‌گه‌ڵ رێزدا--Delan.jaff (لێدوان) ‏١٢:١٣، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە


كاك چاڵاك ببوره‌ بێزاریشت ئه‌كه‌م به‌ڵام پێویستم به‌و داڕێژه‌ هه‌یه‌ كه‌ دروستت كردوه‌ به‌ڵام (Modeling information ) نیشان نه‌درێت . دوباره‌ سوپاس --Delan.jaff (لێدوان) ‏١٥:٥٩، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێزان @Delan.jaff:، @Calak: شوێنی تر زۆرە بۆ پرسیار و وڵامدانەوە و بیر و ڕا گۆڕینەوە. بۆ نموونە ویکیپیدیا:پرسگا. ھەم خەڵک شتتان لێوە فێر ئەبن، ھەم من بە ئیمەیل تیا ناچم :). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٩، ١٣ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو

سڵاو بەڕێزم کاکە من پەڕەی سەرکەوت دەروێشم دروست کردبوو بۆچی دەیسڕنەوە؟؟؟ من چەند سەرچاوەشم داناوە، من لە ویکیپیدیا تازەم گەر بشتوانن هاوکاریم بکەن سوپاستان دەکەم، — ئەم لێدوانە لەلایەن Sarkawt Darwesh واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێزم دەستت خۆش بێت بۆ ئەو ڕێگایانەی داتنابوو لەسەر سڕینەوەی ژیاننامەی Sarkawt Darwesh بەڵام ئازیزم ئەوەی من لەسەر ژیاننامەی خۆم دامناوە یانی چی پێویست دەکات من بڕۆم سەرچاوەی تر بهێنم ؟؟؟ من خۆم ماڵپەڕی فەرمی خۆمم داناوە ئیتر لەوە زیاتر چی ؟؟؟ ئەوە سەرچاوە نیە ؟؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن 5.42.194.222 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) .

بەڕێزم ئەوەی عەرزم کردیت و بۆم نووسیت ھەمووی دەقی ڕێباز و ڕێنوێنی ویکیپیدیایە و پێویستە ھەموومان ڕەچاوی بکەین و بۆ ھەموو کەسیش ھەر وەھا بووە. ویکیپیدیا ئینسایکلۆپیدیایەکە و یاسا و ڕێسای خۆی ھەیە. بەو حسابەی جەنابت بێت، ئەگەر من لە ماڵپەڕە فەرمییەکەی خۆمدا ھەر شتێک بنووسم دەتوانم لە ویکیپیدیاشدا لە سەر ژیانی خۆم ئەوە بنووسم. بۆ نموونە بنووسم من کوڕی تاھیر تۆفیقم یا بنووسم من شارەزاترین کەسم لە سترینگ تیۆریدا و ھتد. بەڕێزم بۆ ھەموو وتارەکان پێویست بە چەن سەرچاوەی بڕوا پێکراوی سەربەخۆ ھەیە، بە تایبەت بۆ کەسایەتییە زیندووەکان. فەیسبووک و ماڵپەڕی تاکەکەسیش نابن بە بەڵگە بۆ ئەوە وتارەکە نەسڕدرێتەوە. بۆ نموونە بڕوانە ئەمە و ئێرە و ئێرە و ئەمیشە] ببینە. ئەمانە چەن سەرچاوەن بە چەن زمانی جۆراوجۆر و ھیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نیە. بەڵام ھەموویان باسی ھونەرمەندێک ئەکەن. بەمانە ئەڵێین سەرچاوەی جیا و سەربەخۆ و بڕوا پێکراو. واتە ماڵپەڕەکان، ئینسایکلۆپیدیاکان، کتێبەکان و ھتد. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

چةند پرسيارێك و داواكارى

Hello Dear pirahalo Thanks alot for accepting my new article under the name هۆزى شێخان But in reference plz how to separate references? 2- plz make arabic word عشيرت شيخاني beside kurdish topic and make it directable to each other... 3- plz how can u add some new separate parts for the sqme article for example new sub topic as : shexanies famous peoples? 4- how to add some word for an article in blue clour so directle linked to other articles in wikipedia for example i want to add areas which our people live other articles present under the name koya , banimaran etc when i write down them i want the become blue... Best regards Farman BaniMarani (لێدوان) ‏٠٧:٠٢، ٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

مامۆستای رێزدار

وەڵاهی هۆکارەکەی ئەوەیە کە من تا رادەێیکی زۆر چیم لەنێو کتیبەکەم نوسیبوو ئەوەم نەقڵ کرد هەندێک شتی سادە نەبێ کە لە ویکی عەرەبی و سەرچاوەی ترەوە هێناومە.. پرسیارێکی ترم ئەوە بوو مامۆستای بەرێوبەر.. ئایا من مافی خۆگەرم پێ دراوە..!؟ Yad nursi (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

دەی ئەگەر وەھا بێت بۆچی بیسڕینەوە بەڕێزم؟ ئەگەر مەبەستتان مافی ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕە کە ئەوە لە دوایین نووسینی 50 وتار بە ھەموو بەکارھێنەرێک دەبەخشرێت و پێویست نیە داوای بۆ تۆمار بکرێت. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٦، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار

سڵاو پیرەهەڵۆ چۆن دەتوانم بە بۆت وتار دابنێم؟ --هیوا١٩٨٩ (لێدوان) ‏٢٣:٢٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Hîwa Seqiz:، یەکەم پێویستە بۆتت ھەبێت. بۆ ئەوە ئەشێ داواکاری تۆمار بکەیت. من خۆیشم بۆتم نیە. ویکیپیدیا:بۆت و وتارە ئینگلیزییەکەشی بخوێنەرەوە کە شارەزای یاسا و ڕێساکانی ببیت، جا ئەگەر گونجا و حەزت کرد داواکاری تۆمار بکە. لە ویکیی کوردیش لەو بەکارھێنەرانە بپرسە کە بۆتیان ھەیە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٣، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس پیرە هەڵۆی مە --هیوا١٩٨٩ (لێدوان) ‏٠٠:٢٠، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی گەڕاندنەوە

سڵاو بەڕێز: من لەجێی بەڕێز علاء داوای مافی گەڕاندنەوەی بۆ دەکەم. ئەو بۆتێک بەڕێوە دەبات بەناوی AlaaBot کە لەوانەیە ھەڵە بکات چوونکە ئەم ماوەیە تاقیکردنەوەی پێ دەکەین و پلانمان وایە باشتری بکەین. بەڕێز عەلائـ مافی بەڕێوبەرایەتی ھەیە لە ویکی عەرەبی و بە تەواوی بەکارھێنەرێکی بڕوا پێکراوە و جێی متمانەیە. زمانی ڕەسەنی خۆی عەرەبییە و کوردی نازانێت بۆیە من لەجێی ئەو داوام کردوو ھەروەھا پەڕەی داواکردنی مافی گەڕێنەرەوەکەش پارێزراو بوو. تکایە گەر توانیتان ئەمە بکەن. سوپاس.—ژیـار وتووێژ ‏٠٧:٣٥، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  پێدرا بۆ ماوەی سالێک.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠١، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە

مامە {{پێشنیاری سڕینەوە}} بەردەستە بۆ بەکارھێنان.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:١٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:١٩، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پله‌ی autoconfirmed

ئه‌م پله‌یه‌ چییه‌ و ئه‌ركی چییه‌ ؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Gyan333 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Gyan333: بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕ ببینە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:٣٣، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس

حەزم کرد بە خۆم ڕاستەخۆ سوپاسی یارمەتییەکانت لە کشوماتدا و بە تایبەتی هۆنراوەکە بکەم کە بۆ بە کوردی کردنی وتارەکە ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو. دیسانەوە سوپاس 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:١٧، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ساکاتا گینتۆکی:، سپاس، ویکیپیدیا بێ ھاوکاری ناکرێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٣، ١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێوەبەرانی تەکنیکی

سڵاو بەڕێزان. ئەمە پەیامێکی ئاگادارییە: دامەزراوەی ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکرێن بەسەر دوو گرووپدا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. بەڕێوەبەرانی ئاسایی (ئەوانەی ئێستا ھەن) ھەندێک لە مافەکانیان، وەک دەستکاریکردنی پەڕەکانی CSS و JS، لەدەست دەدەن دوای دامەزرانی گرووپی بەڕێوەبەرانی تەکنیکی، کە ئیتر ئەندامانی ئەو گرووپە مافی دەستکاریکردنی ئەو جۆرە پەڕانەیان دەبێت لەپاڵ مافە گشتییەکانی تری بەڕێوەبەران. ئێستا لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی پڕۆسەی پاڵاوتن و گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانەی کە دەیانەوێت مافی دەستکاریکردن و دروستکردنی ئەو پەڕانەیان ھەبێت بەڕێوەدەچێت. داواکراوە کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەشداری لەم ھەڵبژاردن و لێدوانە بکات تاکوو تا کۆتایی ماوەی دیاریکراو بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکان دیاریکرابێتن. سوپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن Eyubm واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Eyubm:، تکایە وتووێژەکانت بە دانانی چوار نیشانەی ~ ئیمزا بکە. ئینجا دەربارەی ئەو وتووێژە، وابزانم پێشتر کرا و دوو کەسمان ھەڵبژارد بۆ ئەو کارە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٣، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە من نووسیبووم. دووجار ھاتووە و واژووەکەشم بیرچووبوو. ھەڵبەت کێشەیەکم ھاتە پێش لەکاتی نووسینەوەی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٤:٠٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستکارییەکەت

دەمباش Pirehelokan، تاگی سڕینەوەت لە وتاری مەجدی فەرموودەی پێغەمبەر دابوو، بەھۆی بێناوەڕۆکییەوە؛ گەڕاندمەوە بۆ وەشانی ElphiBot، لە پێش دەستکارییەکەی تۆوە ئایپییەک بەشێکی ناوەڕۆکەکەی بەتاڵ کردبوویەوە. و ئاگاداریت بۆ دروستکەری پەڕەکەش نەناردبوو. بە پێویستم زانی تاگەکەش لابدەم بەو دوو ھۆکارەی کە باسم کرد. گەر ھەڵەم کرووە، تکایە وەڵامم بدەوە یان پەیامێکم بۆ بنێرە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٦، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس، من بە ھەڵە وامزانی تازە دروست کراوە. بەڵام ئیستەش بێ سەرچاوە و ھەتیوە. بۆیە شیاوی سڕینەوەیە مەگەر ئەوەی کە بە سەرچاوە پشت ببەستێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٧، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەتیوی یەکێک نییە لە پسخ، بەڵام بۆ سەرچاوەکەش بەڕاستی من شتێکم پێ شک نایە. ڕەنگە ھەر لە ویکیپیدیای عەرەبیشەوە وەرگیرابێ! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:١٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاگادارکردنەوەی دروستکەری وتار پێویستە

دەمباش Pirehelokan، ویستم بڵێم دروستکەری بەھمەن کازمیت لە دانانی تاگی سڕینەوەکە ئاگادار نەکردووەتەوە! دەبێت ئاگادار بکرێتەوە. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٤، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر:، سپاس. وامزانی بۆتێکمان ھەیە بۆ ئەوە:(. داڕێژە چی؟ داڕێژەمان ھەیە؟ وابزانم ئێپین یەکێکی دروست کردبوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٢٠، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆتمان نییە، نەمزانیوە داڕێژەشمان ھەبێت، بەڵام ئامرازەکانی توینکڵمان ھەن، کە دەتوانیت لە بەشی ڕێکخستنەکان > ئامرازەکان لای خۆت چالاکی بکەیت، بەڵام ھێشتا تەواو نەبووە. وە ئێستاش تاقیم کردەوە بۆ ئەوە، بەڵام دروستکەری پەڕەکە (کە خۆت بوویت) ئاگادار نەکرایتەوە. ھەڵبەت ئامرازەکانی توینکڵ ماویەتی کاریان لەسەر بکەین. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٤، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا

سڵاو لە گشت بەشداربووانی ویکیپیدیا. کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی داواکاربوون کە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بکرێت، بە تایبەت سیاسەتەکانی سڕینەوە. ئێوە بانگهێشت کراون کە بەشدار بن لە ئاماژەدان بە ڕەخنەکانتان، کێشەتان لەگەڵ چ سیاسەتێک هەیە و پێشنیارتان بۆ چاکسازی کردن لەو سیاسەتەدا چییە. بۆ بینینی گشت سیاسەتەکانی ویکیپیدیا، تکایە بنۆڕە پۆلی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. لێرە کرتە بکە بۆ بەشداربوون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

شیکاریی ژمارەیی

سڵاو پیرەهەڵۆ @Pirehelokan:، بزانە چۆنە؟ ئینگلیزیم باش نییە، فارسیەکەشی قورس بوو :\ لەمە باشترم بۆ دەر نەهات، دواتر بۆخۆشم پێیدا دەچمەوە، بەڵام ئەتۆش چاوێکی لێ بکەی ڕەنگە باشتر بێت Şûşe وتووێژ ‏١٦:٣٠، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی دڵنەرمی
دڵنەرمی ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٠٢:٣٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوە

سڵاو، لەبارەی ئەو وتارانەی کە پسخ و٧یان لێ دەدەی: سخ-و٧ پێوەرە گشتییەکەیە. ئەگەر کەسێکی ناگرنگ بوو ئەبێ سخ-کەس دانێیت، ئەگەر ڕێکخراو بێ بە نموونە سخ-ڕێکخراو دائەنێی. {{دسخ}} بەشی وتارەکان ببینە. پێشنیار دەکەم توینکڵ کارا بکەیت کە لە ئێستادا لەسەری کاردەکەم بەڵام بەشی سخ ٩٠٪‏ی تەواو بووە. لە ھەڵبژاردەکان»ئامرازەکان»گەڕان کارای بکە. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٣١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک پیرەھەڵۆ، تاگێکی سڕینەوەی خێرات لە جەماڵ پوورکەریم دابوو و دروستکەری پەڕەکەشت ئاگادار نەکردبوویەوە؛ توینکڵ کارا بکە و بحەسێوە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٧، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:، زۆر سپاس بۆ ئاگادارییەکەت. @ئارام بکر:، نەمزانیبوو کار دەکات. ئیستە لە ھەڵبژاردنەکانمدا زیادم کرد. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٩، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کۆدی nowiki

سڵاو بەڕێز پیرەھەڵۆ، پێویست ناکات لەدوای بەستەردان ئەم کۆدە دانێیت. دەبێت لەدوای بەستەردانەکەوە ڕاستەوخۆ پیتەکان دابنێیت. ئەم کۆدە نابێ بەم شێوەیە بەکار بێ. سپاس--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٤:١٦، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

یارمەتی

دەمباش Pirehelokan، کاک پیرەھەڵۆ دەتوانیت ھەرسێ پەڕەی خۆکوشتنی بەهاوکاری، خۆکوژیی بەهاوکاری و خۆکوژی بە ھاوکاری ڕێک بخەیت؟ بەڕاستی سەرم لێ تێکچووە و نازانم کامە ناوە ڕاستەکەیە، کامە ڕەوانەکەر و ... . زۆر سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٧، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

هەڵوەشاندنەوەی هەژمار

سڵاو پیرەھەڵۆ دەمەوێت هەژمارەکەم هەڵبوەشێتەوە تۆ دەتوانی چۆن یارمەتیم بدەی.سووپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏١٩:١٨، ١١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@دیاکۆ:، سڵاو، لێرە دەڵێت ناتوانی ھەژمارەکەت بسڕیتەوە، بەڵام دەتوانی ناوەکەت بگۆڕیت. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٣، ١١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

پشکنینی دەستکاری

دەمباش Pirehelokan، تکایە گەر دەتوانیت، لە وتاری مەلا عەبدولکەریم مودەریسدا بەسەر دەستکارییەکانی Abdurrahman.ashkouh دا بچۆرەوە. زۆر سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٦، ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا. ‏٠٤:١٩، ١٨ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

سلاوم لی بیت

سلاو کاکه من بشداری له ویکی پدیا دکم به کیبوردی معمولی باقی هاو ریان و خوشه‌ویستانی ویکی پدیا کوردیه دکنو کاری گروهی چاک تره Farid 1982 (لێدوان) ‏٠٤:٣١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس @Farid 1982:، سپاس بۆ پەیامەکەت. کیبۆردی مەعموولی و نامەعموولیمان نیە. ئەو کیبۆردی ئێوە فارسییە. بەداخەوە مەجبوور ئەبین وتارەکانتان دلیت بکەین ئەگەر بەوە بنووسن. ئەگەر حەز دەکەن ئەتوانم کۆمەکتان بکەم. ویندۆز ٨ خۆی کیبۆردی کوردیی ھەیە. ئەگەر سیستم عامڵێکی ترتان ھەیە بووشن من کۆمەکتان بکەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

== سیستم عاملی سیستمکم ویندوزی ١٠ اگر دتوانی کومک کی بە تیلیگرامم پیام بنیرە == paul_wesley_1982@ Farid 1982 (لێدوان) ‏١٤:٢٠، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Farid 1982:، تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە. یا بۆ ویندۆز ١٠ ئاوا بکە: ١. لەسەر ستارت (عەلامەتی ویندۆز) کلیک بکە. ٢. تێیدا بنووسە language. ٣. لەسەرlanguage settings کلیک بکە. ٤. کە ئەو سەفحە باز بوو لەسەر Add Language کلیک بکە. ٥. لەو باکسەکەدا بنووسە Kurdish ٦. لەسەر Central Kurdish یا کوردیی ناوەڕاست کلیک بکە و زیادی بکە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٤:٥٠، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

خوێندنەوە

سڵاو Pirehelokan، وەکوو بزانی ئەمە چۆن ئەخوێنرێتەوە؟ سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٧، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارام بکر:، سڵام، بان چاو. گونبەدی کاووس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٢٣، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

چالاکبوونی لیژنەی ناوبژی

بەشداربووانی بەڕێز: لە ماوەی ڕابردوودا چەند کێشە و ناکۆکییەک ڕوویدا لە نێوان ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کە بووە ھۆی ساردبوونەوەی ھەندێکیان و وازھێنانی ھەندێکیان لە دەستکاری. ھۆکاری سەرەکی ئەمە نەگەیشتن بە ئەنجامی کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەیە. لەسەر داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگە، لیژنەی ناوبژی بەم زووانە لە ویکیپیدیای کوردی دەکەوێتە کار و پاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەکرێت.

لە داھاتوودا، ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبن لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەکەدا سەرھەڵ بدات. ئێستا ئەو سیاسەتانەی کە لیژنە پێویستە لەسەری بڕۆن نووسراونەتەوە، لەسەر وەشانی حوزەیرانی ٢٠١١ی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە بە یەکدەنگییەکی زۆر چەسپاوە. ماوەی دیاریکراو بۆ وتووێژکردن لەسەر سیاسەتەکان و پێشنیارکردنی چاکسازی ھەتاکوو ١٥ی تەممووزە، ڕەنگە لەدوای ئەمەوە تەنیا لیژنە بۆی ھەبێت بڕیاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بات.

بە ھیوای ئەوەی چاوێک بە سیاسەتەکانی حازر کراون بخشێننەوە و لێدوان و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن. بەشداربوونتان یارمەتی دەدات کە پڕۆسەی پاڵاوتن بە خێرایی دەست پێ بکات و لیژنەکە زوو دابمەزرێت. سپاس، لەگەڵ ڕێزدا.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کرانەوەی ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی

 

سڵاو! ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لیژنەی ناوبژی لە ١ی ئاب دەست پێ دەکات، کە دوو ڕۆژی تر دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن پێویستە پەڕەی ھەڵبژاردنەکان بخوێننەوە و لە پەڕەی پاڵاوتنەوە خۆیان بپاڵێون. پڕۆسەی پاڵاوتن مانگێکی تەواو دەخاێنێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەتوانن بەشداری لە وتووێژ و دەنگدان بکەن و ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە ھەڵبسەنگێنن کە خۆیان پاڵاوتووە. دوو ڕۆژ پێش پاڵاوتن (لەمڕۆوە ھەژمار دەکرێت) بەکارھێنەران دەتوانن وتووێژێکی گشتی بکەن و خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە بکەن؛ ئێوەش بانگھێشت کراون تاکوو بەشداری بکەن! بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

Community Insights Survey

RMaung (WMF) ‏٠٠:٤٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

Community Insights Survey

RMaung (WMF) ‏٠٠:٥٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

Community Insights Survey

RMaung (WMF) ‏٠٠:٥٦، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

Reminder: Community Insights Survey

RMaung (WMF) ‏١٨:٥٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

Reminder: Community Insights Survey

RMaung (WMF) ‏١٥:٢٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

وتووێژ دەربارەی کێشەکانی بەکارھێنەری نوێ

دەمباش Pirehelokan,

سلاو من وەک بەکارهێنەرێکی تازە کۆمەڵێک گرفتم بۆ دروست بوە -- Barez Dara (لێدوان) ‏٠٤:٠٩، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

دەمباش Pirehelokan,

سلاو من وەک بەکار‌هێنەریکی نوێ توشی کۆمەڵێک گرفتم بومەتەوە -- Barez Dara (لێدوان) ‏٠٤:١٩، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Barez Dara:، ئێمە لە خزمەتداین. چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٤٢، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

دەمباش Pirehelokan,

سلاو من لە کارکردن لەسەر وەرگێرانی پڕەیەکم کە بابەتەکە تەواو ئەدازیاریە بەڵام کەسێک هەمان بابەتی کردوە بەلام هەم زۆر کەم و زۆر نازانستی کە لە چەند پەڕەگرافێک دەرناچێت.بەڵام ئاماژەی سڕێنەوە هاتۆتە سەر پەرەکە من چۆن بتوانم مافی هێشتنەوەی پەبڕەکەبەدەست بهێنم. -- Barez Dara (لێدوان) ‏٠٢:٥٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرداچوونەوە

دەمباش Pirehelokan، تکایە دەتوانیت بەسەر بەشدارییەکانی ئەم بەکارھێنەرەدا بچیتەوە؟ بڕێک وشەی داناوە کە خۆم سەرم لێیان دەرناچێ بۆ نموونە وشەی «ئینتەرنێت» ی گۆڕی بوو بۆ «ڕەشکە»! ھەڵبەت ھەندێکیانم گەڕاندەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥١، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ویب له زمانی ئینگلیسیدا واته مالی جالجالوکه نه‌ک تور!!! وشه‌ی net یانی توری ماسیگرتن

ویب له زمانی ئینگلیسیدا واته مالی جالجالوکه نه‌ک تورر!!! وشه‌ی net یانی توری ماسیگرتن. Hassan Alimohammadi Saqqez (لێدوان) ‏١١:٥٨، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Hassan Alimohammadi Saqqez:، سپاس بۆ پەیامەکەتان. دەی ماڵی جاڵجاڵۆکە ھەر تۆڕە بەڕێزم. بۆ نموونە ئەگەر سەیری فەرھەنگەکان بکەی وەک ھەمانە بۆرینە یا نووسراوە کوردییەکان تۆڕ یا بە واتای تۆڕداو ھاتووە واتە داوێک کە لە تۆڕ دروست بووە و قاچی تێدەگیرێ (یا بە وتای تۆڕی ماسیگر) یا بە مەعنای چنراوێک کە کونی تیایە و ئەو دیوی دیارە. ماڵی جۆڵاییکەرە ھەردووکی ئەمانەیە بۆیە تۆڕە. دەکرێ بوترێ جۆرێک تەونیشە، چون چنراوە. بەڵام تەون و تەونە زیاتر بۆ قاڵی و بەڕە و لێفە و... دەوترێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١٣، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئه‌میشه واته‌ی ویب به ئینگلیسی

Web a thin, silken material spun by spiders and the larvae of some insects, as the webworms and tent caterpillars; cobweb. Hassan Alimohammadi Saqqez (لێدوان) ‏١٢:٠٥، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئه‌میشه وشه‌ی تورر یان نت

Net

a device for catching fish, birds, or insects Hassan Alimohammadi Saqqez (لێدوان) ‏١٢:٠٩، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

جال

بیری شتیکی زور جوانت خستمو به‌ریزم. ئیمه له روژ‌هه‌لات به ویب ده‌له‌ین جال. وشه‌ی جالجالوکه یا عنکبوتیش هه‌ر لیره‌وه هاتوه. به‌لام بوچی گرنگه که جیا‌بکریته‌وه له‌گه‌ل نِت؟ چون له ئینگلیسیدا به ویب و نت وشه‌ی تر ساز ده‌بیت و وشه‌ی تور به‌ ته‌نهایی ناتوانیت هه‌مویان ساپورت بکات. وه‌ک: Webpage Webbrowser Weblog Webcam و ... سپاس Hassan Alimohammadi Saqqez (لێدوان) ‏٠٧:٥٦، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

nowiki

دەمباش Pirehelokan، تکایە لەنێوان بەستەر و پاشگر یان وشەی دوای بەستەرەکان تاگی nowiki بەکار مەھێنە. بڕوانە ئێرە سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٩، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

دەمباش Pirehelokan، تکایە دەتوانیت لە وتارە دروستکراوەکانی بەکارھێنەرە نوێیەکانی وتارە میکانیکییەکان کە قوتابیی زانکۆن ھاوکاری بکەیت جا بە ھەر جۆرێک بێت؟ ئاگادار بە! ھەندێکیان وەرگێڕی ئەلیکترۆنی وەکوو ئینکوردیشیان دەکار بردووە و مەھێڵە بەسەریانەوە بچێت و تاگی سڕینەوەیان لێ بدە. ھەریەکەیان چەند وتارێکیان دروست کردوون. بەیانی کۆتا ڕۆژە و ماوەی ئەرکەکەیان تەواو دەبێت! گەر ھاوکار بیت، سپاست دەکەم. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٩، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:، یەک دوانێکیانم سەیر کردن. باش نییە کوردییەکەیان. تێگەیشتنیان ئاسان نییە. بەبڕوام ھەرچیمان بۆ چاک بوو، چاکی بکەین. باقییەکەی پێشنیاری سڕینەوەیان لێ بەین. ئەگەر چاک نەکران دوای ماوەیەک بیانسڕینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٢٤، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو Pirehelokan، زۆر سپاس! ڕاستە بڕێکیان تەنیا لەبەر وەرگرتنی نمرە لەکۆڵیان کردوونەتەوە، بەڵام بەعزێکیان زۆر نایاب ئیشەکەیان کردووە. دەبێت وردەوردە خەریکیان ببین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارگەلی ژمارەکانی ئەم دوایییە

دەمباش Pirehelokan، وا دیارە بەکارھێنەرێک کۆمەڵە وتارێکی بێسوودی دروستکردووە وەک ٢١٣ کە لەبەر بێناوەڕۆکییەوە تاگی سڕینەوەیشیان لێی داوە. بۆ وتارەکانی تری بڕوانە تایبەت:پەڕە کورتەکان. بەدەست من بێ گشتیان دەسڕمەوە. تۆ چی دەڵێی؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٣، ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:، سپاس بۆ پێزانینەکەت. ئاگاداری ئەوە بووم. بە بڕوام تەواو بێسوود نین، چون بوونیان پێویستە و باقیی ویکییەکانیش ھەیانە. بەڵام دوو کێشەیان ھەیە: یەکەم، ژمارە خاڵییەکان، بۆ نموونە ١٩٨٢، بە ستانداردی گشت ویکییەکان ساڵن نەک ژمارە و ژمارەکان بە نووسینی ژمارە لە کەوانەدا دیاری دەکەن، وەک ٢ (ژمارە). دووھەم، وتارەکان تەواو کورتن و ھاوشێوە نین. بەبڕوام ئەو وتارانە بە بۆتێک دروست بکەین وەک باقیی ویکییەکان. داوا لە @Dahras sam: زانیارییەکان بەو شێوەیە کە پێویستە تەبیولەیت بکات (یانی بیانخاتە خشتەیەک)، جا @Calak: ئەرکی دروستکردنی وتارەکان بکێشێ. کاتێک ھەموو ویکییەکان ھەیانە ئێمە بۆ نەمانبێت؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:١٧، ٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
جا منیش لە خوام دەوێ شتێکی وا بکرێت! من مەبەستم ئەوەیە ئەو کارە تەنیا ژمارەی وتارەکان زۆر دەکات و ھیچی تر. مانای نییە وتاری ٢١٣ ئەمە ناوەڕۆکەکەی بێت و بەس: ٢١٣ ژمارەیەکی سروشتیە کەوتۆتە نێوان ٢١٢ و ٢١٤. ئەو بەکاربەرەی تاگەکەی لێی داوە ئەسڵەن لێرە نییە! چۆن زانیویەتی کە وتارەکە بێناوەڕۆکە؟ بەھەرحاڵ، گەر بە کەمێکی تر لە ناوەڕۆکەوە دروست بکرێن، پێم خۆشە گەر نا دڵنیام تا ١٠ ساڵی تریش کەس بەلایانەوە ناچێت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٥، ٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆ لە ویکیی ئینگلیزیشدا ھەر ئاوا کورتن ئەم وتارانە. ھەر زانیاریدانێکی زیاتر ھەیە و لە فارسیشدا وایە. دەتوانین بیسڕینەوە بەڵام باشتر وایە ھەمووی بە بۆت دروست بکرێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٦، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: ئێمە ئەوەندە ھەژارین تائێستا بۆتێکمان نییە کە کارەکانی خۆمانی پێ بەڕێ بکەین. ئەبووایە چەند کەسێکی تەکنیکی کە توانایان ھەیە ئەوەیان لە ئەستۆ بگرتایە! بەداخەوە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٥، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
، @Aram:، ئەمە بۆ بۆت زۆر لەبارە. ھەمووی ویکییەکانی تریش ئەم وتارانەیان ھەیە. چەنسەد وتارێک دەکات. چالاک لە بۆت شارەزایی ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:١٨، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

دە با ھەوڵێک بدرێت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٥، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

پۆلساز

دەمباش Pirehelokan، ماندوو نەبیت! تێبینیم کرد کە پۆلەکان بەدەست دروست دەکەیت. کاتێک پۆلێکی نوێ دروست دەکەیت بە ئامرازی پۆلساز ئەنجامی بدە (بۆ چالاککردن بڕۆ بۆ بەشی ھەڵبژاردەکان > ئامرازەکان > لە بەشی دەستکاری ئامرازی پۆلساز ببینەوە، چالاکی بکە و پاشەکەوتی بکە)؛ لە بەشی ڕاست دەبینیت ئامرازەکە زیادبووە. بەمشێوەیە پۆلەکان زیاد بکە:

ناوی پۆلە کوردییەکە بەبێ بۆشایی ناوی پۆل@Category:Category name by enwiki

بە ھێڵێکی نوێ پۆلێکی تر زیاد بکە و بە ھێڵێکی تری نوێ پۆلێکی تر و... (بەکورتی ئەوەندەی دەتەوێت) دوای داگرتنی دوگمەی دروستکردنی پۆل پۆلەکە/پۆلەکان دروست دەبێت/دەبن و ئەمە خۆکارانە ئەو پۆلانەی وا پێشتر دروستکراوان بۆ پۆلە نوێیەکە زیاددەکات، و دواتر بۆتێک دێت و نێوانویکییان بۆ دەکات. دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

Pirehelokan سپاس بۆ بەکارھێنانی ئامرازەکە، بەڵام ھەڵەیەکی بچووکت لە پۆل:قاوەخانەکان ھەیە. ئێستا بۆ نموونە تۆ دەتەوێت بە پۆلساز پۆلی کورد دروست بکەیت دەبێت بەم شێوەیە بکەیت: کورد@Category:Kurd. دەشتوانیت دەیان پۆل بە یەک جار دروست بکەیت. ھەر ڕیزە کۆدێک بە ھێڵێکی نوێ جیا بکەرەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٤، ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرداچوونەوە

دەمباش Pirehelokan، تکایە دەتوانیت بەسەر دوایین دەستکارییەکان لە کۆڵبەر و گەورەدێ، گاپیڵۆن دا بچیتەوە؟ سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٧، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:، دەستکارییە ساڵی ٢٠٢٠ی وتاری کۆڵبەر بگەڕێتەوە، چون وتارەکەیان خراپ کردووە تا باش. سەرچاوەکان کوژێنراونەتەوە و کەمێکیش ڕیکلام کراوە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:١١، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستەی ھەڵەچن

سڵاو @Pirehelokan: پرۆژەی دەستەی ھەڵەچن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێنووسە ناستاندارد و نادروستەکان کرایەوە. تکایە گەر دەتەوێت بەشداری بکەیت، ئەوا خۆت لێرەدا ناونووس بکە. کاتێکی خۆش! MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەر یەک نین؟

دەمباش Pirehelokan، باجەلانی و باجەڵانی ھەر یەک بابەت نین؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٥، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:، وا دیارە یەکێکیان دەربارەی زاراوەکە بوو نە خەڵکەکە. بۆیە گواستمەوە بۆ باجەڵانی (زاراوە). پێویستە دواتر ڕێککەوتنێکیش بکرێت لەسەر زاراوە، شێوەزار و بنزار و... سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٤، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستکارییەکانتم بینی و دەستەکانت خۆش بن! ڕاستە و ئەوانە بوونەتە ھۆی سەرلێشێوانمان! تکایە چاوێک لە پەیامی سەرەوەیش بکە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕێگە

سڵاو، لەبارەی وشەی ڕێگە، ھەرچەند ڕێگە و ڕێگا یەک شتن بەڵام وشەی ڕێگا زۆرتر بەکارھاتووە. ڕێگە و ڕێ زۆرتر بۆ (way) بەکاردێن. بۆ (road) پێشنیاردەکەم ڕێگا یان جادە بەکاربێنین. سەرچیا‏١٣:٢٠، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia:، ڕێگە و ڕێگا دوو جۆری گۆکردنی یەک وشەن. لاریم نیە بۆ گۆڕینی، بەڵام، کام بە بەڵگە ڕێگا باوترە؟ ئەگەر وەھایە ژینگە، کێڵگە، فێرگە، بارگە و پێگە و وتارەکانی تریش بگوێزینەوە. بەھەرحاڵ ئەوە ڕێی تێناچێت بوترێت جۆری گۆکردنی وشەیەک لە زاراوەیەکدا مەعناکەی دەگۆڕێت. ئەمە دیاردەیەکی باوە لە کوردیدا: گەورە/گەورا (زیاتر لە گەڕووسیدا)، نە/نا، کاکە/کاکا، بابە/بابا، پێگە/پێگا و دەیان وشەی تر کە یەک مەعنایا ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٤، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کەناڵی ویکیپیدیا لە دیسکۆرد کرایەوە

سڵاو @Pirehelokan: ئەم پەیامە بانگھێشتنامەیەکە لە کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد(en:Discord (software))ەوە.

دوای ئەوەی گەیشتین بەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) ناتوانن ڕێنمایییەکان بەباشی لە ویکیپیدیاوە وەر بگرن، بە چاک زاندرا کە کەناڵێک لە دەرەوەی ویکیپیدیا دروست بکرێت تا لە دۆخە پێویستەکان بەکارھێنەران بتوانن باشتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ (چ دووبەدوو یان بەکۆمەڵ) قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و باشتر لە یەکتری تێ بگەن.

تایبەتمەندییەکان
  • دیسکۆرد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بەشێوەی نامە، دەنگ و ڤیدیۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بە وێنە و ڤیدیۆ باشتر بابەتەکان شی بکەنەوە.
  • بۆ وێبگەڕەکان و زۆرینەی سیستمەکان بەردەستە.
پابەندییەکان
  • نابێت وەکوو جێگرەوەیەکی ویکیپیدیا سەیر بکرێت و بۆ ھەموو باسەکان ڕوو لەوێ بکرێ.
    • دەبێت تەنیا لە حاڵەتی پێویست بەکار بێت.
  • کەناڵەکە شوێنێک نییە بۆ دەمەتەقێی نێوان بەکارھێنەران.
بەخێربێیت!

بۆ چوونەژوورە بۆ کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد کرتە لێرە بکە.

گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، ئەوا لەخوارەوە بپرسە. سپاس! --MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

میلیشیا خۆبەخشەکانی ئێران(بەسیج)

کاک Pirehelokan دەتوانی سەیری ویکیپیدیای ئینگلیزی بکەیت، کە تۆ وتت خۆبەخش نین بەڵام لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا نوسراوە Volunteer militia established بەواتای: دامەزراوەی میلیشیا خۆبەخشیوەکان https://en.m.wikipedia.org/wiki/Basij زەمەند ‏١١:١٠، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

@Zamand Karim:، سپاس بۆ پەیامەکەت. تکایە ئاگادار بە کە ویکیپیدیا نابێت بە سەرچاوەی بڕواپێکراو (en:Wikipedia:Wikipedia is not a reliable source). بۆیە ئەوەی ویکیپیدیای ئینگلیزی یا لوڕی یا عەرەبی نووسیبێتی نابێت بە بەڵگە بۆ ئێمە. پێویستە سەرچاوەی سەربەخۆ و بڕواپێکراو ھەبێت بۆ سەلماندن. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣١، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

We sent you an e-mail

Hello Pirehelokan/ئەرشیڤی ١,

Really sorry for the inconvenience. This is a gentle note to request that you check your email. We sent you a message titled "The Community Insights survey is coming!". If you have questions, email surveys@wikimedia.org.

You can see my explanation here.

MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

  پیرەھەڵۆ، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە مایەیی خۆشحاڵییە بۆ من زۆر سپاس Haryad Xasraw وتووێژ ‏٢١:٣٧، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ساخت مقاله جدید

دەمباش Pirehelokan,

https://en.wikipedia.org/wiki/Secession_in_Turkey

لطفا این مقاله را به کردی ایجاد کنید. حتی اگر وقت ندارید خلاصه وو در چند خط ایجاد کنید تا بعدا تکمیلش کنیم. در .یکی عربی و انگلیسی هم در خصوص خرابکاری پانترکها نیاز به کمک دارم. دسی خوش بو.--Laudloy (لێدوان) ‏١٧:٠٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە


نقشه

https://commons.wikimedia.org/wiki/Commons:Deletion_requests/File:Zaza_Map.gif

https://commons.wikimedia.org/wiki/Commons:Deletion_requests/File:Zaza_in_Turkey.png

https://commons.wikimedia.org/wiki/Commons:Deletion_requests/File:Kurdish_languages.png

این پانترک احمق روانی سه تا نقشه کردهارو حذف کرده.

https://commons.wikimedia.org/wiki/Special:Contributions/Savemyinternet

این که بلاک شده

https://commons.wikimedia.org/wiki/Special:Contributions/Beshogur

این فاشیست خر هم کلا کارش دشمنی با کردهاست

تو متن نوشته میشه درخواست احیا داد

اگر به روندش آشنایی دارید اقدام کنید با توجه به اینکه نقشه ها استفاده میشده

و در روند نظرخواهی فقط خود فرد با یک کاربر زاپاس شرکت کرده فکر کنم امکان اعتراض باشه. Laudloy (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

تووڵامراز

دەمباش پیرەھەڵۆ، سڵاوی خوات لێبێت ئەوا بۆ هەفتەیەک زیاتریش ئەڕوات تووڵامراز لە سەرجەم بەکارھێنەران سەندراوەتەوە لە کاک ئارام پرسیوەە. وەڵامی نەبوو. گەر کێشەی تێدایە چاک بکرێت، یان بدرێتەوە بە بەکارهێنەران پێم وابێت دەبێت یەکدەنگی هەبێت لەسەر ئەوەی ئەم ئامرازە لە بەکارهێنەران بسەندرێتەوە. سپاس --هرياد وتووێژ ‏٠٧:٤٥، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

مێژووی ڕاپەڕینی کورد

سڵاو من وێنەی کتێبەکەم لایە دەتوانم بۆتی بنێرم لە وتارەکەدا دایبنێی مامۆستا (لێدوان) ‏١١:٣٦، ١١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

مێژووی ڕاپەڕینی کورد

سڵاو من وێنەی کتێبەکەم لایە دەتوانم بۆتی بنێرم لە وتارەکەدا دایبنێی مامۆستا (لێدوان) ‏١١:٣٦، ١١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@مامۆستا:، سپاس، پێویست ناکات. ئەرک بکێشە زانیاریی کتێبەکە زیاد بکە بە سەرچاوەکان بەم جۆرە: ناوی نووسەر، (ساڵی چاپ)، ناوی کتێب، ناوی چاپخانە، شار. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٥، ١١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەی یەک سەرچاوە

دەتوانی داڕێژەی یەک سەرچاوە لە وتاری مێژووی ڕاپەڕینی کورد لابەی مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٢٠، ١١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@مامۆستا:، تەلەگرام، فەیسبووک و باقیی سۆشیاڵ میدیا نابن بە سەرچاوە، مەگەر لە کەیسی تایبەتدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٣، ١١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوەی وتار

وتارەکەی من لەسەر کتێبە نەک کەسایەتی مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

çeqçeqe yan kasinî

دەمباش Pirehelokan,

[kasinî https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%86%DB%95%D9%82%DA%86%DB%95%D9%82%DB%95]

Em katet baş! Pirseke min li ser çeqçeqe yan kasinî heye. Gelo hûn ji rastbûna vî navî ji sedî sed bawer in? Mixabin em navê wê yê bi kurmancî nizanin. Loma min xwest ez ji we bipirsim.--Gomada (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gomada:، belê. ev nav rast e. Em dibêjin çeqçeqe u kasnî. Fars jî dibêjin kasnî. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٧، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی بەشداربوونی نەبەز
سڵاو برای خۆشەویستم، دەستخۆشیت لێ دەکەم لە کاتێکەوە ھاتوی بۆ ویکیپیدیای کوردی ھەر خەریکی باشترکردنی وتارەکان و زیادکردنی ئامرازی بەسوود و گرنگ بوویت بۆ ویکییەکەمان. ھیوادارم ھەمیشە بەگوڕەوە بەشداری بکەیت و بۆمان بەردەوام بیت. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٠:١٧، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahrirrr:، زۆر سپاس. بەرقەرار بیت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٩، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
 

وتاری شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٣٣، ١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ تەقینەوەی ھۆڵی زەماوەندی سەقز

 

وتاری تەقینەوەی ھۆڵی زەماوەندی سەقز پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٢٣:٣٤، ١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

 

وتاری وتووێژ:شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٣٠، ٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئامێرەکانی ڕووپێوی

وەک بزانی ئامێرەکانی ڕووپێوی هیچ وتارێکیان لەسەر نوسراوە. ئەگەر نا بە بۆچوونی تۆ بابەتێکی باشە بۆ نوسین مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:١١، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@مامۆستا:، بڕوانە بۆ پۆل:ڕووپێوی. لەوێ ناوی چەند وتارێک کە نووسراوە دەست دەکەوێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٢، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک Pirehelokan وابزانم دەبووایە بەستەرت دابایە. :) لەسەر ئیزنت چاکم کرد. @مامۆستا: دووبارە سەیرێکی وەڵامەکەی Pirehelokan بکەرەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٧، ٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی پاسدراوی خۆگەڕ

دەمباش Pirehelokan، دەتوانی مافی پاسدراوی خۆگەڕم بدەی بەمن.

پاسدانەکە دەرناکەوێت لە کوێدایە بۆ ناتوانم وتارەکە پاس بەم؟ ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٧:٢٧، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@هرياد:. لێرە لیستی پەڕە پاسنەدراوەکان دەبینیت. بۆ نموونە لە وتاری ھێڵی ئاسنینی حیجازدا ئەگەر بچیتە ئاخری وتارەکەوە لە ناو دوو براکەتدا نووسراوە لە لای چەپەوە بە فۆنتێکی بچووکتر نووسراوە [ئەم پەڕەیە وەک پاس دراو نیشان بکە]. دوای ئەوە کێشەکانی وتارەکەتان چارەسەر کرد لەسەر ئەوە کلیک بکەن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٢٥، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە پیرەھەڵۆ تکایە لە دیسکۆردی ویکیپیدیا بە وێنە پێم بڵێ لە کوێیە! دەستخۆش! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٠:٣٣، ٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک پیرەھەڵۆ لە کاک ئارام پرسی، وتی بۆ پاسدانەکە بەڕێوەبەر دەیکات. منیش داوای مافی بەسەرداچوونەوەکەرەوە دەکەم، سەر بە مافی پاسدرەوی خۆگەڕ بۆ ئاسانکردنی کارووباری بەڕێوەبەران. دڵنیابە کە بۆ سوودی ویکیپیدیا بەکاریدێنم، گەر واش نەبووم لێمبسەنەوە بڕوانە ئێرەش بۆ ئەوی لە بەسەرداچوونەوەکەران تێبگەیت. سپاس بۆ تێگەییشتنت! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٦:٠٨، ٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی بارکەر

سڵاوی خوات لێبێت کاک Pirehelokan گیان، داوای مافی بارکەر دەکەم

داوای مافی بارکەر دەکەم لەبەر ئەم ھۆکارانە؛

مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر

سڵاو خوات لێبێت کاک Pirehelokan گیان، داوای مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەرم

داوای مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر دەکەم لەبەر ئەم هۆکارانە؛

  • داوای مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر ئەکەم بۆ چاککردن و گواستنەوەی ئەو وتارانەی ھەڵەن لە ڕێنووسدا یان لەگەڵ ناوەڕۆکی وتارەکاندا نایەنەوە.
  • بە جوانی مافەکەم خوێندووەتەوە، ئەزانم بەکاری بێنم. بۆ ئەمە بەکاردێت ئەم مافە ڕێگە بە بەکارھێنەرەکان دەدات کە ڕەوانەکەر بەجێ نەھێڵن لەکاتی گواستنەوەی پەڕەیەک، بە پیشاندانی سندوقێک کە پرسیار دەکات ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ بھێڵدرێت یان نا. ئەو بەکارھێنەرانەی کە ئەم مافەیان نییە و پەڕەیەک دەگوازنەوە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ دەھێڵن.
 
ئەو ھەڵبژاردەیەی بەکارھێنەرانی خاوەن ماف بۆیان زیاد دەبێت
  • کە ھەندێک ناو ھەن کە ئینگلیزییە پێویستی بەو مافە بە وەک ئەمانە؛


ئەمە

Forced induction

ئەمەش

Human Be-In

ئەمەش

Mass flow sensor

ئەمەش

Variable compression ratio

سپاس بۆ تێگەییشتنت. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٤:٢٠، ١١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

مافپێدان

سڵاو Pirehelokan، تکایە نابێت ھەر بەکاھێنەرێک وتی فڵانە مافم بدەرێ، ئازا بیدەینێ. پێش گشت چتێ ئێمە پەڕەی پێشکەشکردنی داواکاریمان بۆ مافەکان ھەیە. پاشان، من ئەوەم پێ سەیرە ئەم بەکارھێنەرە بییەوێت لێدوانێک بدات یان پرسیارێک بکات دەچێت ھەرچی بەکارھێنەر ھەیە تێیان دەگەیەنێ! ئەوەتا لێرە داوای مافێکی کردووە و چووە ھەمان داوای لە ئێوە و کاک سەرچیاش کردووە (ئەوەندەی من بزانم)! ھەندێ ماف ھەن دەبێت سەرەتا بە کاتی بیدەن تا بزانن بەکارھێنەرەکە دەزانێ چۆن بەکاری بێنێ یان نا. قسەی پێش مافەکە بۆ وەرگرتنی مافەکەیە. ئێستا مادام مافی بارکەریشتان پێی داوە، دەبێت خۆتان بیخەنە ژێر چاودێری. تکایە لەمەودوا ھەر بەکارھێنەرێک داوای مافی کرد، ڕاستەوخۆ ڕەوانەی ئێرەی بکەن و پێی بڵێن لەوێ داواکاری پێشکەش بکات. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٣، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:، سپاس. وایە. پێویستە شوێنی لە شوێنی خۆیدا داوای بکەن. بەڵام دەربارەی پاسدەری خۆگەڕ ئەوە مافی خۆیانە بەکارھێنەران دوای نووسینی چەند وتار و ژمارەیەک دەستکاریی بەکەڵک مافەکەیان پێ بدرێت. دەربارەی بارکەریش ئەگەر بینرا خراپ بە کاری دێنێت ھەمیشە دەکرێت لێی بسێنرێتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٣، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ئەو شتانەی وتوتە بە چەند خاڵێ بیخەمە ڕوو تا کۆتایی بیخوێنەوە کاک ئارام؛
  • کاک پیرەھەڵۆ ئازا ئەو مافەی نەیاوە بە من. من لە ١١ی ١ ساڵی ٢٠٢١ داوای مافی پاسدرەوی خۆگەڕم کردووە. داوام پێشکەش کردووە بڕوانە ئێرە دوای نزیکەی ساڵێک ٢٧٠٠ دەستکاری (ئەو کاتە) دروستکردنی ٤٠ وتار ئەگەر ئەمە بەکارهێنەری (جێباوەڕ) نەبێ چییە؟ دوای مانگی ٣ سپاس بۆ کاک پیرەھەڵۆ دای پێم.
  • بۆ ئەوەشی ئەڵێی «من ئەوەم پێ سەیرە ئەم بەکارھێنەرە بییەوێت لێدوانێک بدات یان پرسیارێک بکات دەچێت ھەرچی بەکارھێنەر ھەیە تێیان دەگەیەنێ! ئەوەتا لێرە داوای مافێکی کردووە و چووە ھەمان داوای لە ئێوە و کاک سەرچیاش کردووە (ئەوەندەی من بزانم)!»
هەر ئێستا بڕۆن بۆ پەڕەی کاک سەرچیا ئەگەر من داوای هیچ مافێکم کردبێ لە کاک لێدوانی سەرچیا واز لە ویکیپیدیا ئەهێنم! بەوەش زۆر دڵگران بوم کە هەرچی بەکارھێنەر هەیە تێدەگەیەنێ بە هەرحاڵ من مافەم بۆ چییە تەنھا بۆ خزمەتکردنی ویکیپیدیاکەم نەبێ.
  • بۆ مافی بارکەریش زۆر بەجوانی خوێندومەتەوە ئەوەی گرنگ بێ ئەزانم لە کەسە کۆنەکان پرسیارم کردووە چی بکەم؟
  • بۆ ئەوەی وتوتە مافەکان با لەوێ پێشکەش بکەت ئێستا ئەتوانن ئەم بەستەرانە بکەنەوە بزانە داوام کردووە یان نا
بۆ مافی پاسدەری خۆگەڕ
بۆ مافی بارکەر
بۆ مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر
ئەوەشی وتوومە بەرچاوو ڕونیەکبێت بۆ تۆش و کاک Pirehelokan
لەکۆتایی ھەموومان لەسەر یەک ئامانجین خزمەت کردنی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٢٤، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
Pirehelokan [بڕوانە وەڵامەکەم بۆ -Haryad] من لێرە تەنیا ویستوومە بڵێم کە کارەکان وەک پێشتر ھەڕەمەکی نین و پڕۆژەمان بۆ کۆمەڵێک شت دروست کردووە وەک داواکردنی مافەکان. ئێستاش چ مافێکتان داوە/نەداوە، ئەوا لە پەڕەی پڕۆژەکە بە داڕێژەی کرا/نەکرا وەڵامی داواکار بدەنەوە. من بۆیە ئەمانەم بەلاوە گرنگە چونکە ئەرشیڤکردنێک ھەیە کە ئەوانەی دوای ئێمە کەڵکیان لێ وەردەگرن. دەی، لەشت ساق بێت. :)
@-Haryad: من چاک ئاگاداری داواکاریی مافی پاسدەری خۆگەڕەکەت بووم؛ دەمتوانی ڕاستەوخۆ بنووسم نەکرا. کە دوام خستووە، دیارە چاوەڕێم تا باشتر تۆم بۆ دەرکەوێت. لایە لە بەشدارییەکانت ھی وەرگێڕی مایکرۆسۆفتە! لێرەدا نەوتراوە ھەرکەس ١٬٠٠٠ دەستکاری کرد و ٣٠ وتارێکی دروست کرد، ئەوا دەبێت مافی پاسدەری خۆگەڕی بدەینێ. لێرەدا وتراویشە دەبێت بەشدارییەکانی بایی ئەوەندە ببن کە پێویستییەکی وا نەکات دوای ئەو، بەکارھێنەرانی تر بەسەر دەستکارییەکانی بچنەوە؛ من تا ئەم دەقەیەش بەسەر وتار و دەستکارییەکانی ئێوەدا دەچمەوە. باسی ئامرازەکان ھەر ناکەم کە گیانم دەرچووە لەگەڵتان؛ ھەر چاو دەنووقێنن و دوگمە دادەگرن! (ئێستا تۆزێ باشترە. یەک تۆز) ئینجا، ناڵێم لە ویکیپیدیا بڕۆ، بەس باشتر وایە پێش لێدواندان جوان بیری لێ بکەیتەوە. بڕوانە لێرە داوای مافی بارکەرت لە کاک سەرچیاش کردووە، بەس دوای ئەوەی Pirehelokan مافەکەی پێ دای، داواکەت لەوێ سڕییەوە. مافی بارکەر ٣ ڕۆژ و گوێزەرەوەی بەبێ ڕەوانەکەریشت ئەمڕۆ پێشکەش کردووە. ئێمە ڕۆبۆت نین ڕاستەوخۆ وەڵام بدەینەوە. بڕوانە دوو جاریش لەسەریەک داوای مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەرت کردووە و وەرت نەگرتووە.پاشان من نامەوێت لێرە سۆزدار بم. خۆم ماف دەدەمە بەکارھێنەرێک کە سوور بزانم شایەنییەتی. ئەسڵەن نازانم بۆچی مانگی جارێ ناوەکەت دەگۆڕیت. ھەر سەرمان لێ تێک چووە. ناوێک دیاری بکە و بیبڕێنەوە! دەزانم ھەموومان بۆ خزمەتکردنی پڕۆژەکە لێرەین، بەس وەک وتراوە «ھەموو شتێ بە خوێ و خوێش بە مانا.» وەسسەلام، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٩، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ناوی حەقی بە کێشەکانەوە نییەو ئارەزووی خۆمە عەرەبی ناستاندارد بوو کردم بە ئینگلیزی.
نازانم ئایە کێشەکەی وا ھەیە لەگەڵ من؟
ھەرچۆنێک بێت سپاس ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢١:٢٤، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:، سپاس. ویکیپیدیا یاسای ڕەقی تێدا نیە دەربارەی ژمارەی دەستکاری و ئەم مافانە بە ژمارە نین. ئەگەر ئەم بەکارھێنەرە یا ھەرکەسی تر بە وەرگێڕانی مەکینە وتار دابنێت (واتە بێ چاکسازیی زمانی)، پێویستە وتارەکان/دەستکارییەکان بسڕێنەوە. باشترە ساڵێک وتاری نوێمان نەبێت لەو ئەو وەرگێڕانانەی کەس لێیان تێناگات. ئەگەر دەرکەوێت ئەم بەکارھێنەرەش ئەم کارانەی بە نیەتپاکی نەبووە یا ئەگەر دەستکارییەکانی ھێند لە ئاستێکی خواردان (تکایە نموونەمان پیشان بدە) پێویستە مافەکەی لێ بسێنرێتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٩، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ئەمەوێت کێشە ببڕێنینەوە، نامەوێت درێژەی پێبەم تەواو! قسەکانت بە ھەند وەرگرم. سپاس ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢١:٤٩، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵا پیرەھەڵۆ گیان زۆر زۆرن! تەنیا بڕوانیتە ئەم وتووێژە بەسە. ئەوەندەشم پێی وتووە و وتووەتەوە ئیتر تەواو وەڕەز بوومە. تەنانەت تاقەتی وەڵامدانەوەی تریشم بۆی نییە. حەز دەکەی تۆش سەیرێکی بەشدارییەکانی بکە. وەک خۆم گەر بزانم ئاوا بەردەوامە، مافەکانی لێ دەستێنمەوە. ئیتر خۆشیتان، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٧، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Pirehelokan: ئەوەی کاک ئارام ناردوێتی بڕوانە ناوەڕۆکی وتارەکە چاکراوە کاک سەرچیایش تاگی سڕینەوەکەی لابردووە! ئەمەش وتارەکە خۆی ئەوەتا سپاس بۆ تێگەییشتنت! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٢٢، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەی خۆ ئێمە پێمان ناکرێ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ھەر وتارێکت، قەوانەکەت بۆ لێ دەینەوە! ئینسان دەبێت بە جارێک تێ بگات، بەس بۆ ئێوە دەبێت ھەموو ڕۆژێک ھەمان گۆرانیتان بۆ بخوێنین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٨، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
سپاس، @-Haryad:، @Aram:، مافی ئۆتۆپاترۆڵ بۆ ئەوەیە کە بەکارھێنەرانی جێی متمانە دیاری بکرێن کە باری سەرشانی باقیی بەکارھێنەران سووک بکەن. بە داخەوە دوای بینینی چەند وتاری دانراوی بەکارھێنەر ھەریاد بۆم دەرکەوت کێشەیان زۆرە و بڕێکیان تەنانەت تێگەشتن لێیان سەختە، بۆیە بە داخەوە مەجبوور بووم مافی پاسدەری خۆگەڕی لێ بسێنمەوە تا کاتێک وتارەکانی بە کوردییەکی تەواو دەنووسێت. بە داخەوە کێشەکە تەنیا وتارە زانستییەکان نین و تەنانەت وتارە ژیاننامەییەکانیش کێشەیان ھەیە. بۆ نموونە لە وتاری لیلیان گیشدا نووسراوە لە ساڵی ١٩١٢، بەشدار بوو لە کورتە فیلمێک بەناوی بێدەنگ، تا ساڵی ١٩٨٧ بەردەوام بوو کە دروست نیە. دیارە بەکارھێنەر ھەریاد زیاتر وەرگێڕان دەکات. پێویست نیە حەتمەن وەرگێڕان بکەیت. بەو زمانەی قسە دەکەیت شت بنووسە بە مەرجێک خەڵک تێبگەن و زانیارییەکانی دروست بێت یان وەرگێڕان لەو زمانانەوە بکە کە شارەزاییت لێیان ھەیە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٣٢، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: بەڵام، تەنھا ئەو ڕستەیە؟ جوان دیارە مەبەستم ئەوەیە لە ساڵی ١٩١٢ تا ١٩٨٧ بەشداری کردووە

تکایە کاک پیرەھەڵۆ ئەوا مانای ئەوە نییە کە من ھەموو وتارەکان ئاوا بێت تکایە بڕوانە ئەمە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٢:٣٤، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە کاک پیرەھەڵۆ گیان، مافەم بگەڕێنەوە لەوە بەدوا گرنگی زیاتر بە مانا دەدەم ئەو وتاری کە ئاماژەو پێکرد لەژێر ئامادەکردن وەک ئەبینی تاگی ئامادەکردن لەسەر بوو. تەنھا یەک وتاری زانستی ھەیە ئەویش بەھەمان شێوە تاگی ئامادەکردن لەسەرە بەسەرداچوونەوەی بۆ ئەکرێ بڕوانە ئەم وتارانە ھیچ کێشەی ھەیە؟ ڤەنێسە کیربی و ڤیکتۆریا ھامیلتۆن تکایە دووبارە بە بڕیارەکەت بچۆرەوە! 😞--ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٣:٠٠، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@-Haryad:، بەڕێزم ئەو ڕستەیەم وەک نموونە ھێنایەوە. کێشەکەش لەوەدایە کە وا دیارە ھێشتا پێت نەزانیوە کێشەی ئەو ڕستەیە لە کوێدایە. فیلمێک بە ناوی بێدەنگ لە ھیچ کوولەکەی تەڕێکدا نیە. ئەو ئەکتەرە لە فیلمێکی بێدەنگدا (en:Silent film) ڕۆڵی گێڕاوە (لەو سەردەمەدا فیلمەکان دەنگیان نەبوو). دیارە تۆ بەکارھێنەرێکی چالاک و نیەتپاکی، بەڵام لەبەر ئەوە مافەکەم سەندەوە کە بوونی ئەو مافە وەھا دەکات مۆتۆرەکانی گەڕانی وێب دەستکارییەکانت بێ واسیتە پیشان بدەن و بەکارھێنەرانی تریش بەسەریاندا نەچنەوە کە ئەمە زەرەری ھەیە بۆ ویکیپیدیا. ئەم بڕیارەش دڵگرانیی ناوێت. ئەم مافە تەنانەت داواکردنیشی ناوێت، ئەگەر بەکارھێنەرێک ئامادە بێت بەڕێوەبەرەکان خۆیان دەچن و مافەکەی پێ دەدەن. لێم ڕوونە ئێوەش بە زوویی و بە ئاسانی ئەم مافە و مافەکانی تر کە پێویستتانە دەست دەخەنەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٢٥، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@-Haryad:، سپاس بۆ پێشکەشکردنی ئەو نموونانە. بڕوانە بۆ دەستکارییەکانم لە وتاری ڤەنێسە کیربیدا. کارم بە وەرگێڕانە ھەڵەکان نیە، بەڵام بیر بکەرەوە بزانە ئەگەر بە کوردێک بڵێی کیربی لە ١٨ی نیسانی ١٩٨٨ لە لەندەن لەدایکبووە. بۆ سەرنوسەری گۆڤاری پێشووی وڵات لایڤینگ جەین و ئورۆلۆجیست ڕۆجەر کیربی. ئایا حاڵی دەبێت؟ ئایا تۆ لە باوک و دایکت کوردیی وەھات بیستووە؟ لە وەرگێڕاندا تەنیا زانینی زمانی یەکەم شەرت نیە، وەرگێڕانی دروستی بە ڕچاوکردنی ڕێزمانی زمانی دووھەمیش گرنگە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٠، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: سپاس بۆ تۆ کاک پیرەھەڵۆ گیان، بەسەرچاوە وا ئەکەم لە خزمەتدام. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٠:١٩، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاساییە. ئەوە کاری ئێمەی بەڕێوەبەرە کە ئەگەر دەتوانین 'لە خزمەتی' بەکارھێنەرەکاندا بین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٤٧، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: سڵاوی خوات لێبێت کاک پیرەھەڵۆ، ئەم وتارە نوێیەم دروستکردوە ئەمەوێت بزانم چۆنە لە ڕووی ڕێزمانی و وشەسازی سپاس.--ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢١:٠٧، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@-Haryad: دەست خۆش. منیش بەسەرداچوونەوەم بۆ کرد. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٢٥، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: دەستیی تۆش خۆشبێت، مامە پیرەھەڵۆ گیان بەسەرداچوونەوەیەکیش بۆ ئەمە وتارە بکە. سپاس ئەکەم ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:١٧، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: سڵاو کاکە پیرەهەڵۆ گیان، پێداچوونەوە بۆ ئەم وتارە ئەمەش بکە ئەزێت ئەدەم بکە. شتێکمان بۆ بکەن بۆ ماف سپاس بۆ تۆش ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢١:٢٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وۆرکشۆپی ویکیمیدیا

دەمباش Pirehelokan,

لە ماوەی پێشوودا، ئاگادارییەکمان بڵاوکردەوە لە سازدانی وۆرکشۆپێک بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی و کورمانجی. لە ئێستادا بەرەوپێشچوونی نوێ لەسەر بابەتەکە هەیە، بڕیارە لە ٩ی نیسان (مانگی داهاتوو) یەکەم وۆرکشۆپ دەربارەی ویکیدراوە (Wikidata) بکرێتەوە، لە ئێستاوە دەتوانن خۆتان ناونووس بکەن و چەند زووش بیکەن باشترە چونکە کورسییەکان سنووردارن، تا ئێستا دوو دانە وۆرکشۆپ کاتەکانیان دیاریی کراوە، لەداهاتوودا زیاتریش دەکرێتەوە لەهەمان لاپەڕەدا. وۆرشکۆپەکە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، کارئاسانیش دەکرێت بۆ ئەوانەی لە بەشێکی بابەتەکان حاڵی نابن و بۆیان دەکرێتە کوردی. ئەگەر بڕیاری بەشداربوونتان دا، واباشترە بە کۆمپیوتەرەوە بەشداری بکەیت، چونکە کارەکانی وۆرکشۆپەکە بە مۆبایل زۆر دژوارە یانیش ناکرێت.

دەربارەی کاتی بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپەکەش ئەوا یەکەم دانەیان لە کاتژمێر (Friday, 9 April 2021 16:30 to 18:00 (UTC)) هاوتایە لەگەڵ ٧:٣٠ ئێوارە بەکاتی هەولێر، تکایە گووگڵ بەکاربهێنن ئەگەر کاتی ناوچەکەتان جیاوازە. هەر پرسیارێکتان هەبوو ئەوا خۆشحاڵ دەبم. Kushared (لێدوان) ‏٠٩:١٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Kushared:، ھیوادارم ناوەرۆکەکەی تۆمار بکرێت و بخرێتە بەر دەست چون ڕەنگە من نەتوانم بەشداری ھەمووی بم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:١٢، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ هەموویان ناوەڕۆکەکەیان بە ڤیدیۆ دادەنرێت لە ویکیمیدیا کۆمۆنز و هەر لەو پەڕەیە بەستەرەکەی دادەنرێت. بەڵام ئامادەبوون گرنگە بۆئەوەی هەر پرسیارێکت هەبێت ئەوا ڕاستەوخۆ بیکەیت و فێرکارییەکانیش لەسەر داواکاری بەشداربووەکان بێت. بۆ هەر کامەیان حەزت کرد بەشداربە وە مەرج نییە لە هەمووی بەشداری بکەیت. پێموایە ئەوەی یەکەم بۆ هەمووان گرنگە کە لە ویکیدراوە بەشداریبکەن و فێربن چونکە پڕۆژەیەکی مەزنە بۆ داهاتووی ویکی. Kushared (لێدوان) ‏١٩:٤٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تاگی سڕینەوە

دەمباش Pirehelokan, ئەزانم بەڕێزتان لەمێژە لە ویکیپییدیان و شارەزان بەڵام وەک بیرخستنەوەیەک بیرتان چووبوو کە ئێوە دانەری تاگن و پێویستە ئاگاداریەک بۆ خاوەنی وتار بنێرن،{{subst:سخ-و٧-ئاگاداری|ناوی وتار|سەر=1}} ~~~~

من ئەنجامم دا بمبورن — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:١١، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad:، دەست خۆش. جاران کە بە توینکڵ تاگمان دادەنا، خۆی پەیامی بۆ دروستکەری پەڕەکە دەنارد. ئیستە شکاوە نازانم بۆ. ڕەنگە @Aram: بزانێت. بەھەرحاڵ بینیم تۆ لە وتووێژەکەیدا نووسیوتە، ئیتر من ئاڵا و دەمودەزگام بۆ دانەنا. وتم با نەترسێ. ھەر دێڕێکم نووسی کە تاگی لێدراوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٥، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، پارەکە چەند کێشەیەک کەوتە توینکڵ و ویستم نوێی بکەمەوە. بڕێک خەریکی بووم و ئیتر لەبەر ئەم گشتە کارە، کاتم بۆ توینکڵ نەما. تازەیش دەستم بەستراوە و کارەکانی توینکڵ دەکەونە پشووی ھاوین. ئێستا توینکڵ تاگی سڕینەوەی خێرا لێ دەدات، بەس ئاگادارکردنەوەی دروستکەرەکە دەبێت خۆتان زەحمەت بکێشن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٢، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سازکردنی داتابۆکس

سڵاو کاک پیرەھەڵۆ، چۆن دەتوانم ئەم داڕێژەیە {Infobox Central bank} ساز کەم؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٥:١٤، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Ahrirrr:، ئەگەر en:Template:Infobox central bank دەڵێیت، ھەر زانیارییەکانی ئەوان بکە بە کوردی و تەواو. بۆ نموونە لە label1دا بنووسە بنکەی سەرەکی، لە lebel2دا بنووسە پۆتانەکان، لە label3دا بنووسە دامەزران و... ئەوەی کە وشەی داڕێژە بخەیتە پێش ناوەکەیەوە ویکیپیدیا دەزانێت ئەمە داڕێژەیەکە نە وتار. من خۆم داڕێژە دروست ناکەم. @Aram:، شتێکی تایبەتی پێویستە داڕێژە دروستکردن؟ من زانیاریی تەواوم نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٤٨، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس بەڕێز @Pirehelokan: کاک @Aram: تکایە ئێوەش قسەی خۆتان بڵێن. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٧:٣١، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، نەخێر، شتێکی وای ناوێت. @Ahrirrr: مادام کۆدی ئامادە ھەیە، ھەر لە ویکیی ئینگلیزییەوە وەری بگرە و وەک کاک پیرەھەڵۆ وتی وەرگێڕان بۆ لەیبڵەکان بکە. مادام تۆیش سەرەتایت لە داڕێژەدا، تەنیا ئەوە بکە کە پیرەھەڵۆ پێتی وت. داوای ھیچ یارمەتییەکیش لە من مەکە و «خۆت بیکە!». تەنیا گەر دوای کارەکە کێشەیەکت ھەبوو، پرسیارم لێ بکە و تەواو. دەمەوێت خۆت فێر ببیت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: @Pirehelokan: زۆر باشە گەلێک سپاس بۆ بەڕێزتان. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Aram: جێبەجێ کرا تکایە ئەگەر دەتوانی چاوێکی لێ بکە بزانە وشەکانم درووست نووسیون؟ داڕێژە:Infobox Central bank ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١١:٥٢، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrirrr: ھەر بەو ئاسانییە. دەستکارییەکی بچووکم کرد، بەڵام بەراوردی وشە و وشەکاریم نەکرد چونکە من ھێندەش لە زمان باش نیم تا ئەو کارە بکەم. پیرەھەڵۆ لە من باشترە. سپاسی دووبارە و ماندوو نەبن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە زۆر سپاس بۆ ھەمووتان ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٧:٢٨، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری ئیمپراتۆر گاۆزووی ھان

دەمباش Pirehelokan, ببورن نەمزانی ئێوە ناوەکەتان گۆریوە بۆیە دوبارە ناوەکەم ھێنایەوە ھەمان شوێن، من لەوتار پشت بە ناوەڕاستەقینەکان ئەبەستم واتا ناوەکەی لە زمانە ڕەسەنەکەی خۆی چۆنە ئاوا لە کوردی ئەینووسم ئەمە ھۆکارەکەیە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٠٩، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad:، قەی ناکا. من ناوە ڕەسەنەکەی نازانم، بەڵام بە ئینگلیزی Gaoم زۆر بیستووە. لە فۆنۆلۆجیی کوردیدا دوو پیتی دەنگدار ناکەونە شوێن یەک (یانی CVVمان نیە). بۆیە پێویستە بە پیتێکی بێدەنگ جیایان بکەینەوە وەک گاوۆ یان گائۆ. بۆ ئاخرەکەیشی لە کوردیدا ناوم نەبینیوە بە /و/ تەواو بێت. بەزۆری یان /وو/ە یان /ۆ/ تەواو دەبن. بەڵام ئەمە چون ناوی بیانییە قەی ناکا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:١٨، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری پرۆژەی گەیاندنی خواردنی خێرا لە شاری ھەولێر

دەمباش Pirehelokan, تازە نامەیەکم بۆھات لەسەر ئەوەی بابەتەکە بۆ زانکۆ ئامادەکراوەو قوتابییانی زانکۆ
پڕۆژەیان ئامادەکردووە، داوام لێکرا بۆ ماوەی دە ڕۆژ ھیچ تاگێکی سڕینەوە لەسەر وتاری زانکۆکان دانەنێم
داوا دەکەم تا ئەم ماوەیە بەسەر دەچێت چاوپۆشی لە وتارەکە بکرێت ھەرچەنە پێشێلی سیاسەتەکان دەکات. بەڵام
لەوانەیە زیان لە چەن قوتابیەک بدات
سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٢٦، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکاری

سڵاو کاک پیرەھەڵۆی خۆشەویست، تکایە گەر دەتوانی وەڵامی داواکارییەکان لە «ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان» بدەوە. ھەروەھا تکایە وڵامی خۆتان لە «ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/ئیلام» بدەن. زۆر سوپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٠:٥٨، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrirrr: تکایە لەژێر داواکەدا تەگم بکە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٤٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە بەچاوان تەنانەت کاک @Danial2703kurdistan:یش داواکاری لە بەشی پەسندکراوی خۆگەڕ کردووە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢١:١٣، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

شلێر ڕەشیدی

دەمباش Pirehelokan, سڵاو کاک پیرەهەڵۆکان، بە پێی راسپاردەی جنابت لە هەمبەر فراوانکردنی سەرچاوەکان (ئەوەندەی لە توانادایە) بۆ وتاری شلێر ڕەشیدی، پێنج سەرچاوەی نوێم به وتارەکە ئیزافە کرد.. هیوادارم قەبوولی ئێوە بێت .. هەر وەها کە خۆتان چاکتر ئەزانن شاعیرانی کورد لە ئێراندا بایکوت و سانسۆر دەبن .. سپاس بۆ ئێوەKhabat4545 (لێدوان) ‏٠٥:١٢، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ویکیپرۆژە:ژنە ڕووسوورەکان

دەمباش Pirehelokan, داوام لێکراوە کە کات و ساتی دروستکردنی پڕۆژە بنێرم و ئەوانیش بیخەنە لیستی پێرستی ویکیپڕۆژەکانی ھەمان شێوە کە وەک ویکی ئینگلیزی دروستیان کردووە لە ویکییەکانی تر لەبەر ئەوەی بەرێزتان بەشداریتان لە پڕۆژە ھەبووە ناوی ئێوەش دەنووسم سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠١:٥٩، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەنگدان لەسەر ویکیپڕۆژەی وپ:داواکاری پەڕگە

سڵاو بەرێز @Pirehelokan تکایەکم ھەیە، پڕۆژە ئێستا دامەزراوە و کاردەکات!، بەڵام داوا کراوە ببێت بە یەکێک لە یاساکانی ویکیپیدیا بۆ مافی بارکەران، ھۆکارەکەشی ھەر لە داوایەکە ڕوونکراوەتەوە کەبۆچی؟ سوودی چییە؟ ئامانجی چییە؟ پڕۆژەکە چۆنە، تکایە (( لــێــرە )) زیاتر بخوێنەوە و بیرورای خۆت لەسەر پڕۆژەکە بڵێ و بەشداری بکە لە دەنگدانەکە دەنگی بەڕێزتان گرنگە بۆ پڕۆژەکە   زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٢٦، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی بەڕێوەبەر
ئەستێرەی بەڕێوەبەر دەدرێت بە بەڕێوەبەرێک کە بە دەست ویکیپیدیاوە ھیلاک دەبێت و بڕیاری دژوار دەدات بۆ ڕاگرتنی ویکیپیدیا.

ئەمەش شایەنی بەڕێزتانە. DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٢٦، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

خولەفای ڕاشدین لە وێژەی فارسی

سڵاو بەڕێز Pirehelokan, کاک ئارام لە پەڕەی وتووێژی خولەفای ڕاشدین لە وێژەی فارسی بانگی کردن، تکایە بەشداری گفتوگۆکە بن؛ پێداگریی من لەبەر بردنەسەری قسەکەم یان دژایەتیکردن لەگەڵ دروستکەرەکەی نێ، بەڵکوو نامهەوێ داسەپاندنی ئەو زمانە بەسەرماندا بگاتە ویکیپیدیاش. بە کورتی لەسەر بابەتەکە هەستیارم، پێشاوپێش سپاس بۆ هاوکاریتان Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:١٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەران

سڵاو بەڕێز @Pirehelokan:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە   زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:١١، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوە چۆن زیاد دەکرێت

سڵاو و ێز کاک پێرە هەڵۆ من تازەم بابەتێکم دانا لە ژێر ناوی دڵشاد کاوانی نووسەر و ڕۆمانووس. بە هۆی نەبوونی سەرچاوە لای بەڕێزتان سڕایەوە. من سەرچاوەم لایە بەڵام نەمزانی چۆن بۆی زیاد دەکرێت. لەگەڵ ڕێز دڵشاد کاوانی (لێدوان) ‏٠٦:٠٦، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ دانانی سەرچاوە لە ویکیپیدیا، بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە لە یوتیووب هەمان ڤیدیۆ لە کۆمۆنز. Kushared (لێدوان) ‏١٠:١٠، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەربەستن

سڵاو بەڕێز @Pirehelokan لەکاتی بەربەستن داوا دەکەم دەستکاریکردنی پەڕەی لێدوانەکەی خۆی ناچالاک نەکرێت و ئاگادارییەکی بۆ بچێت تا بتوانێت لە پەڕەی وتووێژەکەی سەبارەت بە بەربەستنەکە پرسیار بکات و وەڵام وەرگرێت   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad:، سپاس. چاکم کرد. ھەرچەند بەربەستنەکە بۆ سێ ڕۆژ بوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٣١، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمە لە ویکی Simple وادەکەین من پێم باشە لێرەش ھەمان شت بکەین بۆ نموونە کە کەسێک بەربەست دەکەین، ئاگادارییەک لە پەڕەکەی دادەنێین لە ڕیگەی داڕێژەیەک نموونە {{ئاگاداریی بەربەستن}} وە ئەو کەسەش ئەتوانێت لە پەڕەی وتووێژەکەی ھۆکارێکی گوونجاو دابنێت بۆ ئەوەی دوبارە بتوانێت دەستکاری ویکیپیدیا بکات. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٣٥، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی زڕبۆت

سڵاو بەرێز @Pirehelokan ئەتوانن تەنھا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر مافی زڕبۆتم بۆ چالاک بکەن تەنھا یەک تاقیکردنەوەی لەسەر دەکەم و مافەکە دەگەڕێنمەوە باری ئاسایی خۆی   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٢٢، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

How we will see unregistered users

Hi!

You get this message because you are an admin on a Wikimedia wiki.

When someone edits a Wikimedia wiki without being logged in today, we show their IP address. As you may already know, we will not be able to do this in the future. This is a decision by the Wikimedia Foundation Legal department, because norms and regulations for privacy online have changed.

Instead of the IP we will show a masked identity. You as an admin will still be able to access the IP. There will also be a new user right for those who need to see the full IPs of unregistered users to fight vandalism, harassment and spam without being admins. Patrollers will also see part of the IP even without this user right. We are also working on better tools to help.

If you have not seen it before, you can read more on Meta. If you want to make sure you don’t miss technical changes on the Wikimedia wikis, you can subscribe to the weekly technical newsletter.

We have two suggested ways this identity could work. We would appreciate your feedback on which way you think would work best for you and your wiki, now and in the future. You can let us know on the talk page. You can write in your language. The suggestions were posted in October and we will decide after 17 January.

Thank you. /Johan (WMF)

‏١٨:١٠، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

وتاری جەنگی ئایدین

سڵاو بەرێز @Pirehelokan، پێداچوونەوەیەکی خێرام بۆ وتارەکە کرد، وتارەکە مانادارە و ڕستەکانی ناوی تێگەیشتنیان ئاسانە، تکایە پێداچوونەوەیەکی بۆ بکەن دووبارە   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٢٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس، @Sakura emad:. ئەوە لیدی وتارەکەیە. تۆ خودا پێم بڵێ مەعناکەی چییە؟: شەڕی ئایدین (تورکیای ھاوچەرخ: ئەیدین بەرگری، بە واتای: «بەرگری کردن لە شاری ئایدین»، لە٢٧ی حوزەیرانی ١٩١٩ بۆ ٤ی تەممووزی ١٩١٩، زنجیرەیەک شەڕی چەکداری بەرفراوان سەری ھەڵدا کە لە قۆناغی سەرەتاکانی جەنگی گریکۆ لەگەڵ تورکەکان لە ساڵانی (١٩١٩–١٩٢٢) لەناوەو ودەوروبەری شاری ئایدن.
ھەر تێکستە ئینگلیزییەکە خراوەتە وەرگێڕی مایکرۆسافت و کۆپی پەیست کراوە، بێ ھیچ پیاچوونەوەیەک. ئەگەر ڕێگە بەم جۆرە وتارنووسینە بدەین لە ماوەیەکی کەمدا وتاری سپامی بێ کوالیتی ویکیپیدیای کوردی تێک دەدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٠٩، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەرێز @Pirehelokan وایە وەرگێڕی مایکرۆسۆفتە و دروستکەری وتاریش دانی پێدانا بەڵام پێم وایە پێداچوونەوەی بۆ کردووە و داواشی لێدەکەم زیاتر پێداچوونەوەی بۆ بکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری گوندێ شه‌تونس

سڵاو بەڕێز @Pirehelokan پێشنیارم کردبوو پێنجی مانگ وتارەکە بسڕنەوە، ئێستا خۆم کردن ببورن لەبەر ئەوەی پێنج ڕۆژ بەسەر پێشنیارەکە تێپەڕیوە ھیوادارم ھیچ کێشەیەک نەبێت :) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٤، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: سپاس. ڕاستییەکەی لەقەسد نەمسڕییەوە. بەھیوای ئەوە بووم کە کەسێک لە بەکارھێنەرەکان کە زانیاریی لەسەر ناوچەی ئامێدی ھەیە وتارەکە باش بکات. بەڵام ئەگەر ھیچکەس چاکسازیی تیا نەکرد و بۆمان ناسەلمێ ئەو دێیە لە کوێیە ئیتر چارەی ترمان نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستدەکەی بەڕێز @Pirehelokan و من کەسێک نیم حەزم لە سڕینەوە بێت بەڵام حەزم بەم نادادپەروەرییە نیە کە لە ویکیی سۆرانی دەیبینم (بڕوانە ئەم ڕوونکردنەوەیە)، حەزدەکەم پڕۆژەکەمان پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو بێت وەک ویکیپیدیای ئینگلیزی و ھەوڵ بدرێت بەرەو پێش ببرێت، و لەمەولا ئەوە یاسایە ئێستا کە ناوەڕۆکی بێسەرچاوە پەسەند ناکرێت گەر وتارێک بەتەواوی بێسەرچاوە بوو دوای ماوەیەک لە ئاگاداری درووستکەرەکەی وەک لە یاساکەدا ھاتووە وتارەکە یان دەسڕێتەوە یان دەکرێت بە ڕەشنووس و دەگوازرێتەوە ژێر ناوی بەکارھێنەری درووستکەر، ئەمە بۆ ئەوەیە پڕۆژەکە بپارێزین :) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دڵشاد کاوانی

سڵاو بەرێز @Pirehelokan لە بنەڕەتەوە من نیازی سڕینەوەی وتارەکەم ھەبوو، بەڵام دواتر بیرم چوو، ئێستا سەیری دەکەم بینیم بەرێزتان بەشداریتان تێدا کردووە، ئەم وتارە دەتوانم بڵێم ئەمە پێنجەم جاریەتی کە بەپێی یاسا دەسڕدرێتەوە و ھەر درووست دەکرێتەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٢٤، ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad:، سپاس بۆ ئەم پەیامە. بەڵێ، زۆرێک لە وتارەکەش کۆپی کراوە. تکایە تاگی سڕینەوەی لێ بدەن ئەگەر پێشتریش سڕابێتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٤، ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
پێشووتر تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە دراوە پێویست ناکات لێبدرێتەوە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٢٣، ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

هاوڕێک

ویرای ریز و سلاو زور خوشحال بووم که ده بینم ایوه لیره به ریوبه رن.(به لب توپ کیبوردی کوردیم نیه) Navid1401 (لێدوان) ‏١٥:٥٩، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Navid1401: سپاس بۆ پەیامەکەتان. ھیوادارم بەشداری پرۆژەکە بن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:١٦، ١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک پیرەھەڵۆ دەتوانم ئیمەیڵێکتان بۆ بنێرم؟ ئەوە له باره ی کێشەیەکه کە تۆش بەشداری تێدا (زۆر گرینگە ). Navid1401 (لێدوان) ‏٢٢:٠٨، ٩ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Navid1401:. دەتوانن ئیمەیل بنێرن. بەڵام بۆ بابەتی ویکیپیدیا تەنیا لە ویکیپیدیا قسە دەکەم و وڵام دەدەمەوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١١، ٩ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
له باره ی ویکیپیدیای فارسیه باش وایه ئیمەیڵ بنیرم. Navid1401 (لێدوان) ‏٢٢:١٩، ٩ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

یاریدەیی بو وتارێک

وێرای ڕیز و سڵاو پیرەهەڵو سەردمێک بو لە وتاری عێرفان قانعی لە سەر وشەی جاش مۆشکیل تان بو،دەتوانن ماڵپەڕ یان کتێب م پی بناسێنن باسی اوە بکات پاسداڕ و پیشمەرگەی مۆسڵمان جاشن؟؟ منیش هەر او مۆشکیلەی توم هەیه Navid1401 (لێدوان) ‏٢٠:٥٧، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

حذف للكل 82.199.212.15 ‏٢٠:٥٢، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Pirehelokan/ئەرشیڤی ١».