هێڵی ئاسنینی حیجاز یاخود ڕێرەوی ئاسنینی حیجاز هەروەها ڕێرەوی شەمەندەفەری حیجازی (بە تورکی عوسمانی : حیجاز تەیمور یۆلی، بە تورکی هاوچەرخ : Hicaz Demiryolu) بریتیە لە هێڵێکی ئاسنینی دوور و درێژ (بە دووری ١٠٥٠ ملم)، هەردوو شاری دیمەشق و مەدینەی بەیەک دەبەستەوە ،[١] لەسەردەمی حوکمرانی سولتانی عوسمانی عەبدولحەمیدی دووەم دامەزرا بۆ مەبەستی سەربازی و گواستنەوەی حاجیان و بەهێزکردنی هەژموونی خۆی لە ناوچەکە .[٢] دەستپێکی کارکردنی بۆ ساڵی ١٩٠٠ دەگەڕێتەوە کە لە ساڵی ١٩٠٨ کرایەوە ، وە لە ئیشکردن بەردەوام بوو تاوەکو ساڵی ١٩١٦ و خاپوورکردنی ڕێرەوەکە لە دەرەنجامی جەنگی جیهانی یەکەم و سەرهەڵدانی شۆرشی مەزنی عەرەبی کە بووە هۆی لەناوبردن و هەڵوەشاندنەوەی دەولەتی عوسمانی.

ھێڵی ئاسنینی حیجاز
ناو بە زمانی فەرمیالخط الحديدي الحجازي
وڵاتسووریا، ئوردن، عەرەبستانی سعوودی
پۆتانی شوێن٣٢°٣٧′٤٧″N ٣٦°٦′١٣″E
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٨
Track gauge1050 mm track gauge
باری کەلەپووریTentative World Heritage Site
TerminusHejaz Railway Station
Terminus locationدیمەشق
Wikimedia route diagram templateTemplate:Hejaz railway
پێوەری کەلەپووری جیھانیWorld Heritage selection criterion (ii)، World Heritage selection criterion (iv)، World Heritage selection criterion (vi)
Map

دوای ئەوەی سولتانی عوسمانی عەبدولحەمیدی دووەم سەرکەوتوو بوو لە ڕاکێشان و دامەزراندنی هێڵی تەلەگراف لە نێوان دیمەشق و مەدینە (١٩٠٠) ئەمە بووە هاندانی سولتان کە بیر لە دامەزراندی هێڵی شەمەندەفەریش بکاتەوە لە نێوان ئەم دوو شارە.[٣]

بودجەی تەرخان کراوی پڕۆژەکە ٣.٥ ملیۆن لیرەی عوسمانی بوو ،بەڵام دواتر بڕی زیاتری تێچوو ئەم کورتهێنانەش بە بەخشین خێرخوازی لە ناوەخۆی دەولەتی عوسمانی پڕ کرایەوە .[٤] سەرەتای کارکردنی پڕۆژەکە لە ١٩٠٠ لە ناوچەی موزەیریبی حۆران لە سووریا دەستی پێکرد ، لەسەر هەمان ڕێچکەی کۆنی حاجیان درێژ بوویەوە بەرەو شاری دەرعا و مەدینە ،کە بەهۆیەوە ماوەی گەشتی حاجیانی ناوچەی ئەنادۆڵ و دیمەشقی لە چل ڕۆژەوە بۆ پێنج ڕۆژ کەمکردەوە ،[٥] .[٦]

هێڵەکە لە دیمەشق دەستی پێدەکرد تاوەکو شاری بەسرا باشووری سوریا لە وێوە دابەش دەبوو بۆ دوو هێڵ،یەکێکیان بە ئاراستەی ئوردەن بەرەو باشوور دەڕۆیشت ئەوکەی تر بەرەو خۆڕئاوا بۆ شارەکانی نابلس و حەیفا عەکا دەچوو ،لە شاری عەکا لقێکی لێ دەبوویەوە بەرەو میسر. ئەو هێلەی بەرەو ئوردەن دەڕۆیشت هەریەک لەشارەکانی مەفرەق و زەرقا و عەممان و مەعانی دەبڕی تا دەگەیشتە خاکی حیجاز و شاری مەدینە.[٧]

ڕێرەوەکە نۆ ساڵان لە خزمەت بەردەوام بوو لە نێوان دیمەشق و مەدینە کە بۆ کاری حەج و بازرگانی و سەربازی بەکاردەهات ،دوای سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی یەکەم و دەرکەوتنی گرنگی هێلەکە بۆ کار و باری سەربازی هەژموونی هێز بەسەر بەریتانیەکان بۆیە هێزە بەریتانیەکان بەهاوکاری شۆڕشگێرە عەرەبەکان دەستیان کرد بە تێکدان و وێرانکردنی ژێرخانی هێلەکە بەتایبەت لە لایەن لۆرانسی عەرەبیەوە لە ١٩١٧ ،کە لەوساوە هیچ کۆششێک نەکراوە بۆ چاکردنەوە و بە ئیش خستنەوەی هێڵەکە.[٨] لەم ساڵانەی دوایی هەندێک لە وێستگەکان نۆژەن کرانەوە بۆ کاری مۆزەخانە و گەشتیاری مێژوویی.

بیرۆکە و ئامانجەکانی دەستکاری

 
سولتان عەبدولحەمیدی دووەم کە لە ١٩٠٠ بەردی بناغەی پڕۆژەکەی داڕشت .

هێلی ئاسنینی حیجاز لە تۆماری عوسمانیەکان بە ناوی “هێلی ئاسنینی حیجازی حەمیدی “ تۆمارکراوە، خۆی بیرۆکەی پڕۆژەکە بۆ ساڵی ١٨٦٤ دەگەڕێتەوە لەسەردەمی سولتان عەبدولعەزیزی یەکەم ،لە ساڵی ١٨٨١ پڕۆژەکە نوێ کرایەوە بەڵام کۆسپ و تەگەرەی زۆری لەپێش بوو بۆیە جێبەجێ نەکرا.[٩] دواتر عزەت پاشا ڕاوێژکاری دووەمی سولتان عەبدولحەمیدی دووەم بیرۆکەکەی بۆ سولتان نوێ کردەوە ،ئەوەبوو سولتان لە ١٩٠٠ فەرمانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەرکر. لەو ساتەدا سولتان کاری لەسەر پاراستنی یەکێتی هەرێمەکانی دەولەتەکەی دەکرد کە هەڕەشەی پارچەبوونیان لەسەر بوو . سولتان ڕاوێژکارەکەی ئەحمەد عزەت پاشای ڕاسپارد بۆ سەرپەرشتی پڕۆژەکە بەجۆرێک هەریەک لە هێلە ئاسنینیەکانی ئەنادۆل و بەغدا و حیجاز بەیەک ببەستێتەوە لەگەڵ دامەزراندن و پەرەپێدانی هێلی تەلەگراف تاوەکو بە ئاسانی و خێرایی پەیوەندی بە ویلایەتەکانی شام و بەغدا و حیجازەوە بکات. بیرۆکەی هێلەکە بۆ گەیشتن بوو بە شارەکانی مەککە و جەددە بەڵام جێبەجێ نەبوو.[١٠]

ئامانجەکان دەستکاری

 
جانب من أعمال إنشاء خط سكة حديد الحجاز، حوالي سنة 1905م.

وێستگەکان دەستکاری

وێنەخانە دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکیەکان دەستکاری

  • مۆزەخانەی ڕێرەوی حیجاز
  • ڕێرەوی ئاسنینی بەغدا
  • شەمەندەفەری خێرای حەرەمەین
  • هێلی ڕێرەوە ئاسنینیەکانی ئیسرائیل
  • هێلی ئاسنینی کوردستان
  1. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  3. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  4. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  5. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  6. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  7. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  8. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  9. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  10. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..

ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Portal/images/ا' not found.