تایپکردنی کوردی دەستکاری

بەخێربێی Merkhasی بەڕێز. ھیوادارم بەردەوام بیت لە بەشداریکردندا. ئەوەی زۆرزۆر لە ویکیپیدیای کوردی بۆمان گرنگە، دروست نووسین کوردی و بەکارھێنانی پیتە دروستەکانی کوردی لە ستانداردی یونیکۆددایە. تکایە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردینووس بەکاربێنە. سوپاس. --ئاسۆ ٠٦:١٧, ١٩ ئازار ٢٠١١ (UTC)

زۆر سپاس ھاوڕێی بەڕێز
بە سەر چاو تا ئەو جێیەی بتوانم تێدەکۆشم بە ستانداردی یونیکۆد بنوسم Merkhas ١٣:٢٨, ١٩ ئازار ٢٠١١ (UTC)

حوسێن حوزنی موکریانی دەستکاری

سوپاس بۆ وتاری حوسێن حوزنی موکریانی. بەڵام وتارێکی دیکەش ھەیە بە ناوی :حوسین حوزنی موکریانی. لە ویکیپیدیا بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. تکایە تێکەڵیان بکە. --ئاسۆ ١٥:٢٢, ١٩ ئازار ٢٠١١ (UTC)

دە ست خۆش
بە داخەوە ئەم وتارەم نەدیتبوو لە بەر وەی کە نێوی حوسێن بە ھەڵە حوسین نووسرابوو.
بە سەر چاو تێکەڵیان دەکەم گەرچی ئەم وتارە بێ سەرچاوەشە.Merkhas ١٦:١٣, ١٩ ئازار ٢٠١١ (UTC)

بارکردنی وێنە دەستکاری

تکایە بۆ ھەر وێنەیەک کە لە ویکیپیدیا باری دەکەیت، زانیاریی پەڕگە بنووسە. ھەموو شتێک لە ویکیپیدیا دەبێ ئازاد و سەرچاوەدار بێت. بۆ نموونە ئەو وێنانە بۆ کیمیابارانی سەردەشت بارتکردووە، دەبێ سەرچاوەیەکی بۆ بێنیتەوە کە نیشان بدات بە ڕاستی ھی سەردەشتە نەک شارێکی دیکە لە کام سەرچاوە وەرگیراوە و وێنەگر کە زەحمەتی کێشاوە و خاوەنی وێنەکەیە مافی ئەوە ئەدات کە بە ئازادانە لە ویکیپیدیا دابنرێت؟ نموونەیەک لە دانانی زانیاری بۆ وێنە: پەڕگە:QebriBêsarani.jpg، ئەزانم زۆربەی وێنەکانی ئێستامان زانیاریان نییە، بەڵام لە داھاتوودا دەبێ ھەوڵێکیان بۆ بدەین. ھیوادارم ئەمەش وەک باسی یونیکۆد لەبەرچاو بگریت. زۆر سوپاس.--ئاسۆ ٢٠:٤٦, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)

بە سەر چاو ھاوڕێی بەڕێز
زۆر سپاسی ڕێنوێنیەکانت ئەکەم
تێکۆشانی ئێمە بۆ دەوڵەمەندکردنی ویکیپیدیای کوردییە ، لە بەر وەش ھەر کارێک کە پێویست بێت دەیکەین
بە داخەوە زۆر گەڕام بەڵام نموونەیەکم نەدیتەوە کە چۆن زانیاری بۆ وێنه‌کان دابنێم
دەستخۆشیت لێ ئەکەم بۆ ناردنی ئەم نموونەیە ، زۆر بە کەڵک بوو.
ھیوادارم ھەر سەرکەوتوو بی بەڕێز ئاسۆ ، ھەر بژی Merkhas ٢١:٤٩, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)

ویکیپرۆژەی جوگرافیای کوردستان دەستکاری

ماندوو نابیت. لە مێژەوە پەڕەی ویکیپیدیا:ویکیپرۆژەی جوگرافیای کوردستانم دروست کردووە، بەڵام بە داخەوە کەس گوێی پێنەداوە بە تایبەت برادەرانی باشووری کوردستان کە بە ڕاستی لەم بوارەدا زۆر کەم بەشدارییان کردووە. ھیوادارم جەنابت ھەر وەک ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە پەرەپێدانی وتارەکانی جوگرافیای کوردستان بەشداری بکەیت. زۆر سوپاس، --ئاسۆ ٢٠:٠٩, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)

زۆر سپاسی ھەستی بەرزت ئەکەم بەڕێز ئاسۆ
بەڵێ بەداخەوە زانیارییەکان سەبارەت بە جوگرافیای شار و گوندەکانی کوردستان زۆر کەمن و دەبێ ھەوڵێکی بۆ بدەین.
بە داخەوە ھەم بەکارھێنەران زۆر کەمن کە بەشداری بکەن ھەم سەرچاوەکان.
بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تێکۆشانی بێ‌وێنەی ئێوە لە سەر پەرەپێدانی وتارەکان لە ویکیپیدیای کوردی ئێمە زیاتر ھان دەدا کە بە باشی بەشداری بکەین.
بە سەر چاو ھاوڕێی بەڕێز ، ھەرچی لە دەسمان بێ بە شانازییەوە دەیکەین.merkhas وتووێژ , ٢١:٤٠, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)

ڕۆژژمێری جەلالی دەستکاری

ئەی ھاوار! کورە پێویستمان چی بوو بە ڕ‌ۆژەکانی ڕۆژژمێری جەلالی؟ ماندوو نەبی بەڵام ٧ کاتژمێر کاتی خۆت داناوە بۆ شتێک کە پێویستمان پێ نییە! تازە ئەم کارە تیکرارییانەش بە دەستی نایانکەین، بۆتەکان ئەو کارانە دەکەن. بۆ نموونە لە ساڵی ١٥٠٠ تا ٢٠٢٥ مان بە بۆت دروست کرد لە ١٠ خولەکدا! ئێمە ڕۆژژمێری گریگۆریمان کردووە بە ستانداردی ویکیپیدیای کوردی لە ھەر شوێنێکیش ڕێکەوتی کوردی و ئێرانی و قەمەری ببینین دەیکەین بە زایینی. ئەم ڕۆژژمێرە پێی ئەڵێن کوردی قسە و باسی زۆری لەسەرە. ناوی مانگەکان و سەرەتاکەی لای ھەر کەسێک شتێکە. بە ڕاستیش لای زۆربەی کوردەکانەوە باو نییە! تەنیا بڕێک لە کوردەکانی ڕۆژھەڵات بەکاریدێنن، لاساییکردنێکی ڕۆژژمێری فارسییە.--ئاسۆ ٠٨:٥٧, ٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)

دەگەڵ ڕێز و سڵاو
بە بڕوای من کاک ئاسۆ ، ئەگەر ئێرە ویکیپیدیای کوردییە دەبێ ڕێز لە ھەموو بیر و باوەڕەکانی خەڵکی کورد بگیرێ.
جا ئەو بیر و باوەڕانە ھەڵە بن یان ڕاست، ئەفسانە بن یان ڕاسەقانی.
ئێرە ویکیپیدیای کوردی سۆرانییە و بۆ ئەو بەشەی خەڵکی کورد کە بە زاراوەی سۆرانی قسان دەکەن دروست کراوە
ھەرچی بێ نیوەی بەکارھێنەران و ئەو کەسانەی کەڵکی لێ وەردەگرن خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن.
ھەروەھا ئەگەر تەنیا بڕێک لە کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش لە ڕۆژژمێری جەلالی کەڵک وەرگرن، ئێمە دەبێ وا زانیارییەکان بنووسین کە ئەوانیش بە چاکی تێ بگەن .
دوای وەش کاک ئاسۆی خۆشەویست ، خۆ ئەمن نە گوتوومە ڕۆژژمێری جەلالی ببێتە ستانداردی ویکیپیدیای کوردی نە حەولیشی بۆ دەدەم وای لێ بێ ، بەڵام لەبەر وەی کە کەسانێک ھەنە کە بە ڕۆژژمێری جەلالی ئیش دەکەن و لە ڕۆژژمێری گریگۆری تێ‌ناگەن دەبێ ئەوانیش لە بەر چاو بگرین. ئەرکی مە زانیاریدانە نەک چ شتێک ڕاستە یان نا، ئەوەی کە ڕۆژژمێری کوردی قسە و باسی لەسەرە و ھەر کەسەی لە سەر سەرەتا‌کەی شتێکی دەڵێ نابێتە وەی کە ھەر ڕێکەوتێک بەم شێوەیە نووسرابێ لە سەر ویکیپیدیای کوردی بیسڕینەوە یان بیگۆڕین بە زایینی.merkhas وتووێژ١٤:٢١, ٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)
کێشەیەکی تری ئەو وتارانە داتناوە ئەوەیە کە بۆ ھەمیشە ڕۆژێکی ھەتاوی لەگەڵ ڕۆژێکی تایبەتی گریگۆریدا بەرامبەر نییە، چوونکا ساڵی پڕ لەو دوو ڕۆژژمێرەدا قاعیدەیەکی جیاوازیان ھەیە لەوانەیە رۆژێک بەر و دوای ببێت.
گەورەم، ڕۆژژمێر شتێکی زۆر زانستی و ئاڵۆز و پیچیدەیە، ناسینی دەقیقی حەرەکەتی خۆر و زەوی و ئەستێرەکانی پێویستە. ھەندێ کەس وادەزانن گۆڕینی چەند ناو و گۆڕینی ساڵی سەرەتا دەبێتە ڕۆژژمێرێکی تر؛ بەڵام ئەم شتە کە پێی ئەڵێن «ڕۆژژمێری کوردی» بە بیروڕای من تەنیا ھەوڵێکی بێقازانجە بۆ خۆ جیاواز نیشاندان. بە ژمارەی نووسەران و بە ژمارەی ناوچەکانی کوردستانیش ناوی جیاواز ھەیە بۆ مانگەکان. بۆ ساڵی سەرەتاش کە ھەر کەسێک شتێک دەڵێت! سەردانی Kurdish calendar بکە، سەرچاوەی زۆربەی بەشەکانی نووسراوەکانی دوکتۆر «دیلان ڕۆشەنی»یە کە بەڕێوبەری ئاکادێمیی زمانی کوردییە. بە قسەی ئەو وتارە ئەمساڵ ٢٦٢٣یە نەک ٢٧١١ . بە بیروڕای من پەرەپێدانی ئەم بە کوردیکردنی ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوییە، زۆرتر کاری ڕێبازی ئەدەبیی گۆڤاری سروە و نووسەرانی موکریان بوو کە بەداخەوە بە بۆچوونی من ھەنگاوێکی ھەڵەیە لە نزیک نیشاندانی کەلتووری ئێرانی و کوردی. ئەلفوبێمان کرد بە لاتینی بۆ ئەوەی تورکە فاشیستەکان وایان کرد، ڕۆژژمێر دەکەین بە ھەتاوی بۆ ئەوەی پان ئیرانیستە دژ بە عەرەبەکان وایان کرد، گەرەکیانە ھەموو شێوەزارەکانی زمانەکەمان بکەن بە یەکێ چونکا ئەوان وایانکرد و ھتد. کورە کاکە تاکەی خۆمان ئەوەندە بە کەم دەزانین کە ھەر لاسایی ئەوان دەکەینەوە؛ خۆ ئەیشزانین ڕێگەکەیان ھەڵەیە بەڵام دیسان ھەر وا دەکەینەوە.--ئاسۆ ١٩:٣٣, ٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)
چۆنت پێ باشە بەڕێز ئاسۆ وا دەکەین ، بۆ من ھیچ جیاوازییەکی نییە چ ڕۆژژمێرێک دەبێتە ستانداردی ویکیپیدیای کوردی.
بەڵام ھەردووکمان بە باشی دەزانین کە زۆربەی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژژمێری زایینی بە کار ناھێنن و ئەو سڕینەوەی ڕۆژژمێری جەلالی لە سەر ویکیپیدیای کوردی دوور لە ڕێبازەکانی ویکیپیدیایە جا لاسایی کردنەوە بێ یان ھەر شتێکی تر.merkhas وتووێژ ٢٠:١٦, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)

شێوەیەکی نووسینی کێشەسازکەر دەستکاری

باوان، تکایە وتارەکان بە شێوەیەک بنووسە کە لە ھەردەم پێویستیان بە نوێکردنەوە و زەحمەتی ئیزافە نەبێت. بۆ نموونە نووسیوتە: «... یەکێک لە ٨١ پارێزگای تورکیا...». لەوانەیە سبەی پارێزگایەکی تر دروست ببێت و دەبێ ئێمە ٨١ وتار نوێ بکەینەوە تەنیا بۆ ژمارەیەک. سپاس--ئاسۆ ٠٩:٠٢, ١٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)

بە سەر چاو ، ئەم پارێزگایانەی تورکیا ھەندێک گۆڕانکاری دیکەیان ماوە ، ئەگەر ڕۆیشتمە سەریان ئەم ھەڵەیەش چاک ئەکەم . زۆر سپاس merkhas وتووێژ ٠٩:٣١, ١٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)

سەبارەتی وتاری پارێزگاکان دەستکاری

سڵاو. سپاس کە خۆت ماندوو ئەکەی بۆ ویکیپیدیا. سەبارەت بە ناوی وتاری پارێزگاکان بۆچوونێکم ھەیە پێم خۆشە ڕای ئێوەش (و ئەندامانی تریش) بزانم. خوا ئەیزانێ چەن پارێزگامان ھەیە لە دونیا، ئەگەر ئێمە بۆ ھەموویان بنووسین "پارێزگای ..." ئەوا ھەزاران وتارمان دەبێ کە بە وشەی پارێزگاوە دەست پێ ئەکەن. ئەگەر بیانکەین بە مەسەلەن "نەینەوا (پارێزگا)" باشتر نییە؟ بەو شێوەیە پێڕستی وتارەکانی پیتی پ نابێتە سەدان لاپەڕەی یەک لەدوای یەکی تایبەت بە پارێزگاکان. ڕاستە لە ئینگلیزیدا مەسەلەن ئەنووسێ "Tehran province" واتە "پارێزگای تاران" بەڵام دیارە کە وشەی province ناکەوێتە پێشەوە و ئەو گرفتەی ئێمەی نییە.--Aza ١٠:٥٩, ٢٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)

منیش لەگەڵ هەمان بۆچوونی کاک ئازەم --Kurdish EAgle ١٧:٢٣, ٢٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)
دەگەڵ ڕێز و سڵاو بۆ ئێوە ھەڤاڵانی خۆشەویست
گەرچی لە داھاتوودا ‌ھەر وڵاتەی پۆلی تایبەت بە خۆی دەبێت و پێڕستی پارێزگاکانی لە پۆلەکەی خۆیدا دەنووسرێ بەڵام بە لەبەرچاو گرتنی ئەم مەسەلەش ، بۆچوونی ئێوەم پێ باشە و ئەم شێوەی نووسینی ناوی پارێزگاکان پەسەن ئەکەم. -- merkhas وتووێژ ١٩:٠٩, ٢٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)

سڵاو Merkhas، زۆر پیس خەریکی کاکە! ھەر ماندوو نەبی و قاڵبت ساغ بێ. Merkhas گیان ناوی کوردی یەزد، ھێزە و ناوێکی کۆنە. بۆ ئەوەی کە دڵنیا بی ئەم ناوە کوردییە با پێت بڵێم ئەو وشانەی «زد»یان تێدایە، لە فارسیدا وەکوو خۆیان دەمێننەوە بەڵام لە کوردیدا دەبن بە «ز». بۆ وێنە:

  • فارسی دزد کوردی دز
  • فارسی مزد کوردی مز
  • و فارسی یزد کوردی ھێز!

ھەروەھا لە نووسینی وتارەکاندا دەبێ ناوی وتارەکە لە سەرتادا تۆخ بنووسرێ.

سەرکەوتوو بی!--:)چالاکلێدوان ٢٣:٥١, ٨ ئایار ٢٠١١ (UTC)

سڵاو بەڕێز چالاک ، سپاس بۆ ھەستی بەرزت ، شاد بووین بە گەڕانەوەت بۆ سەر ویکیپیدیای کوردی ، ھیوادارم ھەر وەک پێشوو بەردەوام بی لە پەرەپێدانی وتارەکان.
بەداخەوە کاک چالاک ئەو کات کە لە سەر ناوی یەزد وتووێژ کرا جەنابتان لە سەر ویکیپیدیا نەبوون ، من بۆخۆم کاتێک کە وتاری پارێزگای ھێزم دانا (ھەر وەک لە پەڕی وتووێژی بابەتەکەدا باسم کرد) پێم وابوو لە سەر ئەم ناوە پێک ھاتوونە ، من بۆخۆم ئەم ناوەم(ھێز) نەبیستبوو ، لە ھیچ شوێنێکی تریش وەک کتێب و فەرھەنگ و ئینتێرنێت نەمدیتەوە، دۆستانی تریش ھەم پێیان وابوو یەزد لە ھێز باشترە ، ھەر بۆیەش ناوەکەمان گواستەوە بۆ یەزد ، سەبارەت بە بۆچوونی جەنابتانیش دەبێ ئەم ناوە لە شوێنێکی باوەڕ پێکراو نووسرابێ یان لەسەری کۆدەنگی ساز بکرێ.
بە ڕای من کاک چالاک بۆ ناوی وتارەکە ، یەزد باشترە ، جەنابتانیش ئەگەر بەڵگەتان ھەیە دەتووانن لە ناوەڕۆکی بابەتەکە ئه‌م ناوه‌ی باس بکه‌ن. ھەر بژی--merkhas وتووێژ٠٠:٣٧, ٩ ئایار ٢٠١١ (UTC)
کاک Merkhas، من ئەم وشەیەم لەوانەی بەساڵاچوو و گەڕاوەن بیستووە و بەڵگەکەشم ھەر ئەوانن. ئێستا کە ئەوانیش دێن وردەوردە نامێنن، زۆر سەیر نییە من و تۆیەکی ڕۆژھەڵاتی کە زمانی زگماکیمان نازانین و تەنانەت فارسی باشتر دەزانن بە بیستنی وشەی ڕەسەن سەرمان لە گێژەوە بێ و پێ‌بکەنین یا لە شوێنێکی وەکوو ئێرە داوای بەڵگە بکەین! بەڕاستی زۆر بۆ خۆمان بە داخم. فارس دەڵێ «منم، دشمن خودم!». نەقلی ئێمەیە کاکە گیان. ئێستا چاو لە TRT6 بکە. کابرا وا دەزانێ تورکی ستەمبولی قسە دەکەن، بۆ؟ چون کوردی خۆیان لە بیر چۆتەوە و بە لەھجەی تورکی، کوردی قسە دەکەن! لە پاش ئەوە کاتێک ھەر لەم ویکییەدا دەڵێم لە جیاتی «گۆل» کە تورکییە بڵێین «زرێچە» کە ڕەسەنە و تەنانەت لە ئەوێستاشدا ھاتووە، ئەڵێن نا باو نییە. من و تۆ دەبێ بیڵێین ھەتا باو بێ یا نا؟ کورد ئەگەر کوردی زانیبا نەدەھات تورکییەکەی بڵێ تۆ کە دەزانی تورکییە و کوردیشی ھەیە بۆ وا لەسەری دەکەیەوە!! ھەر ھیچ، زۆر جار کە قسەی وا دەبیسم تەواو لە کورد و کوردایەتی و زمانی کوردی سارد دەبمەوە چ بگا بە بەشداری لە ویکیپیدیادا. سپاس بەقوربان، سەرم ئێشاندی.--:)چالاکلێدوان ١٢:٣٨, ٩ ئایار ٢٠١١ (UTC)
کاکە چالاک ، داواکردنی بەڵگە لە سەر ویکیپیدیا ، مافی ھەموو کەسێکە و یەکێک لە ڕێبازەکانی ویکیپیدیایە. من کە دەڵێم بۆ ناوی وتارەکە یەزد باشترە ، لەبەر وەی نییە کە یەزد ڕەسەنترە یان ھێز وشەیەکی کوردی نییە ، بەڵکوو یەزد باشتر دەبیندرێتەوە. دوای وەش من دژایەتی لەگەڵ بەکارھێنانی وشە ڕەسەنەکان ناکەم ، من ڕای ئێوەم سەبارەت بە وەی کە وشەی «زرێچە» لە «گۆل» ڕەسەنترە یان گواستنەوەی وتاری «ناوچەی دەریای ڕەش» بۆ «ناوچەی زەریای ڕەش»(بە ھۆی وەی کە زەریا کوردیترە) زۆر پێ باش بوو ، بەڵام سەبارەت بە ناوی یەزد ، دەبێ ئەوەی لەبەر چاو بگرین کە (ئەگەر نەڵێین ھەموو کەس) زۆربەی خەڵک ناوی ھێز بەکار ناھێنن ، بەڵام دیسان ئەمەش نابێتە ھۆی وەی کە تازە لە ھیچ شوێنێک باسی ئەم وشەیە نەکەین و بۆ ھەمیشە لە زمانی کوردی بیسڕینەوە ، ھەر بۆیەش لە ناوەڕۆکی بابەتەکە یان لە جێیەکی‌تر دەبێ باسی بکەین.
کاک چالاک من کە دەبینم چەند کەسێک بێ وچان ، تێدەکۆشن تا ویکیپیدیای کوردی دەوڵەمەند بێ ، حەز دەکەم منیش یەکێک لەم تێکۆشەرانە بم ، بەڵام سارد بوونەوەی ئەم کەسانە منیش سارد ئەکاتەوە ، ھەر بۆیەش ھیوادارم ھیچ کات لە خزمەت بە زمانی گەلە زوڵم لێکراوەکەمان سارد نەبنەوە. ئێوە سەر‌مەشقی ئێمەن ، ئێمەی کە تازە ھاتووینە سەر ویکیپیدیای کوردی.--merkhas وتووێژ١٦:٤٢, ١٠ ئایار ٢٠١١ (UTC)
Merkhas گیان، سەد بریا ھەموومان وەکوو تۆ تێ‌گەییشتوو باین. بەڕێز Merkhas، من قەت ناڵێم بەڵگە پێویست نییە یا کەس ھەقی نییە داوای بەڵگە بکات. من دەڵێم ھەندێک شت بەڕاستی ھەن، بەڵام بەڵگە دۆزینەوە بۆیان زۆر زەحمەتە. من دەڵێم ئەمە نابێ ببێتە لەمپەڕێک بۆ بەکاربردنیان. پاشان من کەی وتوومە ئێوە دژایەتیتان لەگەڵ بەکارھێنانی وشەی ڕەسەن ھەیە؟ من بە گشتی باسی ئەم مەسەلەیەم کرد و مەبەستم ئێوە یا کەسێکی تر نەبوو. ئەوانە ھیچ، من ھەموو شانازییەکەم ئەمەیە کە کوردم و کوردی قسە دەکەم. من بە زمانەکەمان شانازی دەکەم و ھەموو حەولەکەم لە ژیانمدا ئەمە بووە کە چاکی بناسم. من تەنانەت ئەگەر لە ویکیپیدیاشدا بەشداری نەکەم، لە خزمت کردن بە زمانەکەمان ماندوو نابم. ئێستاش کە ناتوانم لە ویکیپیدیادا بەشداری بکەم، ھەر وەخت دەرفەتم پەیا کردووە سەرێکم ھەر داوە و دەستکارییەکم - ھەر چەندیش بچووک بووبێ - کردووە. سەرکەوتوو بی برای خۆشەویست.--:)چالاکلێدوان ٢٠:٤١, ١٠ ئایار ٢٠١١ (UTC)
ئێوە جێگای ڕێزن کاکە چالاک ، ئەم ھەستە بەرزەی کە ئێوە ھەتانە نیشان دەدە کە چەندە عاشقی زمان و گەلەکەمانن ، ھەر بژی و ھیوای سەرکەوتنتان لە سەرجەم قۆناغەکانی ژییانتان. --merkhas وتووێژ٢١:١٣, ١٢ ئایار ٢٠١١ (UTC)

زێڕ بۆ تۆ دەستکاری

 
من نیشانێکی زێڕ دەدەم بە Merkhas لەبەر چالاکیی بێوێنەی لە ویکیپیدیا. ئافەرین. --Aza ١٤:٢١, ٢٥ ئایار ٢٠١١ (UTC)

سپاس کاکە ئازا، ھیوادارم بتووانین بە ھەوڵ و تێکۆشان و بە بەڕێوبەرایەتی ئێوەی بەڕێز ویکیپیدیای کوردی بگەیەنینە ئاستێکی زۆر باش، ھەر بژی و سەرکەوتوو بی--merkhas ١٥:٢١, ٢٥ ئایار ٢٠١١ (UTC)

وتاری وڵاتان دەستکاری

سڵاو: ئه‌م کاته‌تان باش.... من ته‌نها چه‌ند تێ بی نییه‌کم هه‌بوو له‌سه‌ر ناوی وڵاتان. به‌ڕێزتان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ ده‌بێت وتاره‌که‌ پوخت و چڕو پڕ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری لیستی وڵاته‌کان بکه‌ن نوسینه‌کان ئه‌ڵێی راویان ناون ئه‌منه‌ کورت و بێ که‌ڵکن؟ ئه‌مه‌ به‌ پێی چ یاسایه‌ک په‌یڕه‌و ده‌کرێت که‌ من بۆ خۆم کۆمه‌ڵێک راپۆرت ژیانی ناودارانم داناوه‌، که‌ چی له‌سه‌ره‌وه‌ فلته‌رتان لێداوه‌ ( ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ یاساکانی ویکیپیدیا ناگونجێت)... هیوادارم وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان وتار نوسین به‌و شێوه‌ی وڵاته‌کان بێت، من رۆژی 50 دانه‌تان بۆ ئه‌نووسم. له‌گه‌ڵ رێزما --Ghamgeen ١٧:٣٣ , ٢٨ ئایار ٢٠١١ (UTC)

سڵاو بەڕێز Ghamgeen، ژیانت باش
ھاوڕێی بەڕێز، ھەر وتارێک کە لەسەر ویکیپیدیای کوردی دەنووسرێ، ئەگەر کورت بێت، لە ژێر وتارەکە دەنووسن کە «ئەمە کۆڵکە وتارە ...». ھەروەھا ئەگەر وتارەکە دوور لە ستانداردی شێوازی نووسین لە ویکیپیدیا بێت (یانی: بە ستانداردی یوونیکۆد نەنووسرێ، یان پەیڕەوی شێوازی نووسینی کوردی نەبێ، یان نووسراوەکان بە شێوەی زانستنامەیی نەنووسرابێ) لەسەر وتارەکە تاگی خاوێنکردن دادەنرێ، یانی ئەم وتارە پێویستی بە خاوێنکردن ھەیە. بۆ نموونە:
  • سەرجەم وتارەکانت بە ستانداردی یوونیکۆد نەنووسرابوو کە دۆستان چاکیان کرد.(دەتووانی چاو لە مێژووی بابەتەکان بکەی). بۆ نموونە: 1994 دەبێتە ١٩٩٤ یان «ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ» دەبێتە «ئەم بابەتە لەگەڵ» و ھتد.
  • «ئه‌کته‌رێکی لێهاتووی کوردی تورکیایه»، بە شێوەی زانستنامەیی دەبێتە: «ئەکتەرێکی کوردی تورکیایە» یان «ئه‌کته‌رێکی شۆخ و شه‌نگی تورکییه» بە شێوەی زانستنامەیی دەبێتە «ئەکتەرێکی تورکییە» و ھتد، کە ئەمانەشیان چاک کردووە.
  • چەند شتی‌تر ماوە کە پێویستیان بە خاوێنکردن ھەیە، بۆ نموونە لە وتاری ئێرکان پێتەکایەدا، ئەم ناوانە (بۆستۆن - فەنەرباشی - رۆژە خۆشەکان - مرواری سپی یڵماز و ھتد) نابێ لە نێو تیژکەوانە()دا بن، بەڵکوو دەبێ لە نێو [[]]دا بن. ھەروەھا لە بواری ڕێزمانی کوردیش خاوێنکردنیان پێویستە بۆ نموونە: «رۆژ» و «رێ» دەبنە «ڕۆژ» و «ڕێ» یان «بەدەستھێناوە» دەبێتە «بەدەست ھێناوە» و ھتد.
سەبارەت بە وتاری دەوڵەتەکانیش، ئەم وتارانە تەنیا دروست کراون و بۆ تەکمیل کردنیان زۆریان ماوە.
برای بەڕێزم ئێمەش کە تازە ھاتینە سەر ویکیپیدیا ئەم گرفتانەمان ھەبوو (دەتووانی چاو لە وتووێژەکانی سەرەوە بکەی)، ھەر بۆیەش ھیوادارم ئەم گرفتانەت نەبێتە سارد بوونەوەت لە نووسینی وتار بۆ ویکیپیدیای کوردی، ھەر بژی و سەرکەوتوو بی.--merkhas ٢٢:١٢ , ٢٨ ئایار ٢٠١١ (UTC)

I guess you are using the pywikipediabot framework for your bot? The error message you see appears because you are using a too recent version of python on your computer (probably 3.0 or higher). You have to replace this version with the 2.4 version and than this message will (hopefully) dissapear. You can find more information on how to install your bot on meta:Pywikipediabot/Installation - Foxie001 ١٤:٤٠, ٥ ئاب ٢٠١١ (UTC)

سەبارەت بە پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین دەستکاری

سڵاو بەڕێزم

سەبارەت بەو بەشداریکردنەی کە دەربارەی پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین نوسراوە بەڕێزت وتت کە ویکیپیدیا جێگای ڕیکلام کردن و لێکۆڵینەوەکانی دەستە ھەوەڵ نییە, نەبوونی سەرچاوەی باوەڕ پێکراو و نووسین بە شێوازی نازانستنامەییە, بەڵام ئەم پەیمانگایە باوەڕ پێکراوە لە کوردستاندا و بۆ ھەر سەلماندنێکیش من ئامادەم کە بیخەمە بەر دەستتان و تەنانەت ئەم پەیمانگایە لە سەنتەری چالاکی گەنجانیشدا جێگای مەشق کردنی ھەیە و لە زۆربەی پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری کردووە, تکایە ئەگەر ھەڵەیەک ھەیە ئاگادارم بکەرەوە و زۆر سوپاست دەکەم دەست و پەنجەت خۆش بێت.

ڕێژوان جاف


_________________________ I have added cool emoticons to this message. To see them go to http://x.exps.me?0aa784f77f51133aca9ce4d48d3e4f83


_________________________ I have added cool emoticons to this message. To see them go to http://x.exps.me?0aa784f77f51133aca9ce4d48d3e4f83


_________________________ I have added cool emoticons to this message. To see them go to http://x.exps.me?0aa784f77f51133aca9ce4d48d3e4f83


لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە کێشەکانی وتارەکەم باشتر باس کردووە، دەتوانی ڕای خۆت لەوێ بنووسی. ھەر بژی و سەرکەوتوو بی.--merkhas وتووێژ ١٤:١٩, ٧ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

دانانی ناوەڕۆک دەستکاری

ئەگەر ئەرک نەبێت یەک پرسیار ,ئایا (ناوەڕۆک) چۆن دادەنرێت؟

ڕێژوان جاف ١٠:٤٨, ٨ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

ناوەڕۆک ھەمان زانیارییەکانی وتارەکەیە کە دەینووسی. ھەر شتێک کە لە نێو وتارەکە دابێ، دەبێتە ناوەڕۆکی وتارەکە. جا نازانم وەڵامی پرسیارەکەت وەرگرت یان مەبەستت شتێکی‌تر بوو. ھیوای سەرکەوتن، بژی. --merkhas وتووێژ ١٥:٠٢, ٨ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

بەڵێ دەستەکانت خۆش

ڕێژوان جاف ١٦:٠٨, ٨ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)


_________________________ I have added cool emoticons to this message. To see them go to http://x.exps.me?0aa784f77f51133aca9ce4d48d3e4f83

چۆن بتوانم په‌ڕگه‌ دابنێم دەستکاری

سڵاو ئایا چۆنبتوانمپه‌ڕگه‌یه‌ک له‌ بابه‌تێک به‌ سه‌رکه‌وتویی دابنێم زۆر گه‌ڕام نه‌مدۆزیه‌وه‌ تکایه‌ با به‌ ڕونکردنه‌وه‌وه‌ بێت

سڵاو، لە پێش‌دا ئەم وێنەی کە دەتھەوێ دایبنێی لە کامنزدا بگەڕێ بزانە ھەیە، ئەگەر ھەبوو کە باشتر بەڵام ئەگەر نەبوو بۆخۆت لێرە باری بکە (ئاپلۆدی بکە). پاشان بۆ دانانی پەڕگەکە لە ناو وتارەکە بەم شێوەیە ئەم کارە بکە:[[پەڕگە:Example.png|200px|thumb|شرۆڤەیەک لە وێنەکەت]].
Example.png= ناونیشانی وێنەکەتە
200px = ئەندازەی وێنەکەتە بە پیکسێل،‌ بۆ نموونە 200px. ئەم ئەندازەیە بۆخۆت دەتوانی بیگۆڕی.
بەڵام کاتێک وێنەیەک بار دەکەی دەبێ ئاگادار بی کە ژێدەر و مۆڵەتنامەی وێنەکەت دەبێ دەستنیشان بکەی دەنا تووشی سڕینەوە دەبێت. بۆ نموونە چاو لە ئەم وێنانە بکە بزانە چۆن ژێدەر و مۆڵەتنامەیان بۆ دانراوە:پەڕگە:QebriBêsarani.jpg - پەڕگە:Ethnic Map Of West Azerbaijan Province.png - پەڕگە:BDP-Logo.jpg. ئەگەر لە ھەر جێگایەک تووشی کێشە بووی نیگەران مەبە، بەکارھێنەرانی بە ئەزموونی ویکیپیدیا، بە شانازییەوە یارمەتیت دەدەن. بژی.--merkhas ١٦:٣٥, ١٣ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

_______ زۆر سوپاس، ده‌مێک بوو به‌ دوای ده‌گه‌ڕام

ھاوڕێی خۆشەویست، منیش تەلارسازی بە باش دەزانم، تەنانەت پێشتر لە چەن وتاریشدا لەو وشە کەڵکم وەر گرتوە. بەڵام ھەروا کە نووسیبووم لە زانکۆ کوردیەکاندا بینیومە کە بە بیناسازی ناوی لێدەبرێت. بۆیە وامزانی کە بیناسازی بە گوێی خەڵکی ئاشناتر بێت ھەتا تەلارسازی. ئێستەش ھەرجۆر کە خۆتان بە باشتری دەزانن وابکەن! لەگەڵ ڕێز و سپاسدا بۆ تێبینیتان پیرەھەڵۆ

داواکاری دەستکاری

بەڕێز لابردنی پێش ناوی "مەلا" ، " شێخ" ، "ئاغا" و هتد لە هەندێک لە کەسایەتیەکان کارێکی گونجاو نیە بۆ نمونە لابردنی "مەلا" لە پێش ناوی مەلا مستەفا بارزانی یان مەلای جزیری یان مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس وا ئەکات کە نەناسرێنەوە و لابردنی ئەو پێس ناوە ناسینەوەیان ئەستەم ئەکات ، جەنابت لە دوو شوێنا ئەم کارەت کردوە لە مەلا مارف کۆکەیی کە بێ وشەی مەلا ناسینەوەی سەخت و لە راستیدا بە تەواوی ناوی ئەو شاعیرە تێک ئەدات کەس مارف کۆکەیی ناناسێ بەڵکو مەلا مارف کۆکەیی ئەناسن ، هەروەها لە مەلا عەبدوڵڵا سووری کە عەبدوڵڵا سوری پیاوێکی عەرەبی خەڵکی سووریەیە و مەلا عەبدوڵڵا سوری کوردە و خەڵکی ناوچە بە مەلا سووری ئەیناسن . ئەم بابەتانە کە باسم کردن لە ناو کوردا جیاوازیان هەیە و زۆر جار بە بێ هێنانی ئەم پێش ناو و پاش ناوانە کەسایەتی ناسراو ناناسرێتەوە بۆ نمونە حەمە رەشی خانی بانە ، نە "حەمە رەشی" نە " حەمە رەشی بانە" رێک و پێک و گونجاو نیە تا پاشناوی " خان" بەکار نەبردرێ . تکایە ئەو گۆڕانکاریانە پوچەڵ بکەرەوە یان بۆچونی خۆت دەڕبڕە با باسەکە بخەینە بەرچاوی دیتری بەشداربوان ، سپاس Baneh k (talk) ٠٩:١٧, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. لە ھەر شوێنێکی ویکیپیدیا پێش ھەموو شتێک دەبێ سیاسەتەکان جێبەجێ بکرێ و پاشان ئەگەر شتێک ڕووی بدات کە سیاسەتەکان نەتوانێ وەڵامی بداتەوە دەبێ لەسەری کۆدەنگی ساز ببێت. بەپێی سیاسەتەکان ئەگەر ئەم ناوە نازناوێکی فەرمی ئەم کەسایەتییانە بێت ھیچ کێشەیەکی نییە. بۆ نموونە ھەژار نازناوی فەرمی عەبدوڵڕەحمان شەڕەفکەندییە و دانانی ئەم ناوە بۆ وتارەکە کێشەی نییە، بەڵام "مامۆستا ھەژار" کە زۆرتر بەکار دەبردرێ کێشەی ھەیە چونکوو مامۆستا نازناوێکی نافەرمییە، ھەر وەک "مام" جەلال، "پێشەوا" قازی محەممەد، "دوکتۆر" قاسملوو، "حەزرەتی" موحەممەد، "ئیمام" عەلی و ھتد کە نازناوێکی نافەرمین. بەڵام وادیارە سەبارەت بە پێش ناوەکانی مەلا (وەک "مەلای جزیری")، شێخ (وەک "شێخ مەحموود") دەبێ لە سەری دەنگدان بکرێ و کۆدەنگی ساز ببێت. بە ڕای من سەرجەم کەسایەتییەکان دەبێ ھەر بە ناوی سەرەکی خۆیان بنووسرێن و نازناوەکان ڕەوانە بکەین بۆ ناوە سەرەکییەکەیان. بەڵام بە داخەوە بە ھۆی کەمبوونی بەکارھێنەرانی ئێستای ویکیپیدیای کوردی کۆدەنگییەکی زۆر باش ساز نابێت و من بۆ کاتی ئێستا ئەم دوو ناوەی دەگوازمەوە بۆ ھەمان ناوەکەی پێشوویان و وا باشترە وزە و توانای خۆمان بۆ بەشە گرینگەکان بەکار بێنین. سەرکەوتوو بی.--merkhas ١٢:١٩, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

داوای ئاڵای بۆت بۆ AsoBot دەستکاری

ئەم کاتەت باش بەڕێز. تکایە لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆتدا دەنگی خۆت سەبارەت بەو داواکاریمە بنووسە، زۆر سپاس--ئاسۆ (talk) ٢٠:٤١, ٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

یارمەتی دەستکاری

سڵام مێرخاسی بەڕێز. براکەم بڵێی بتوانی یارمەتیمان بدەی؟ تا جنابت لێرە بووی من نەبووم، ئێستا من لێرەم جناب نەماوی! حەیف بوو دەنا لەگەڵ یەک باین ئاورمان دەکردەوە :) حەیف بوو وەڵڵا!--چالاکWьтуwеж (٢٥ی خەرمانانی ٢٧١٣) ٢١:٥٢, ١٦ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

پەڕگە:Atletico Madrid logo.png بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک دانراوە لەسەر پەڕگە:Atletico Madrid logo.png کە داوا دەکات بە خێڕایی بسڕێتەوە لە ویکیپیدیا، ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ١ی پەڕگەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، لەبەر ئەوەی پەڕگەکە بەکارنەھێنراوە و دووبارەیە یان پەڕگەیەکی کوالێت-نزمی لەبەرگیراوەی ھەمان شێوەی پەڕگەیەکی ترە

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە.

—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە