Baneh k
کاک رەزا ئەو کاتەت باش و دەستخۆش بۆ بەشدارییەکانت. تکایە بۆ ئەم وێنانەی کە بارت کردووە زانیارییەکانی ژێدەر و مافی بڵاوکردنەوە زیاد بکە. ھەر وێنەیەک کە لەسەر ویکیپیدیا بار دەکرێ دەبێ ژێدەر و مۆڵەتنامەی ھەبێ دەنا تووشی سڕینەوە دەبێ. بۆ نموونە چاو لێرە بکە با باشتر ئاگادابی. بۆ مۆڵەتنامەش چاو لە ویکیپیدیا:تاگەکانی مافی بڵاوکردنەوەی وێنەکان بکە. بۆ نموونە بۆ بەرگی کتێبەکان مۆڵەتنامەی Non-free book cover بەکاربھێنە. سەرکەوتوو بی.--merkhas وتووێژ ٠٧:٥٦, ٢٦ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
ھاوڕێی بەڕێز؛ وتاری جوانت داناوە. دەست خۆش بێت.
بەس لە نووسینەکانتدا ئەم خاڵانەت لە بەرچاو بێت.
خاڵ(point) و کاما(comma) ئەشێ بێ بەین لە دوای وشەوە بێن، لە دوای خاڵ یان کاما ھەر وشەیەک کە دەنووسی پێویستە بەینی پێ بدەی. بۆ نموونە:
نالی شاعیری کورد، لە ساڵی 1795دا لە دایک بوو. لە ساڵی 1855 کۆچی دوایی کرد. دروستە
نالی شاعیری کورد،لە ساڵی 1795دا لە دایک بوو.لە ساڵی 1855 کۆچی دوایی کرد. نادروستە
نالی شاعیری کورد ، لە ساڵی 1795دا لە دایک بوو . لە ساڵی 1855 کۆچی دوایی کرد. نادروستە
نالی شاعیری کورد ،لە ساڵی 1795دا لە دایک بوو .لە ساڵی 1855 کۆچی دوایی کرد . نادروستە
بە ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان؛ پیرەھەڵۆ
گوندەکانی بانە
دەستکاریسڵاو. تکایە لە دروستکردنی داڕێژەی گوندەکانی بانە دەست ڕاگرە. خشەیەکی فارسی ھەیە ئێستا ئامادەی دەکەم. تۆ ناوی گوندەکان بکە بە کوردی و ئێمە بە ئۆتۆماتیک وتار بۆ گشت گوندەکان دروست دەکەین. سپاس--ئاسۆ (talk) ١١:١٠, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC) ناوەکانم کۆپی کرد. تکایە ڕیزی ناوەکان تێکمەدە با پاش بە کوردی کردنیان ھەر بەو ڕیزەوە بیانخەمەوە لای ژمارەی دانیشتوانەکانیان. دیسان سوپاس --ئاسۆ (talk) ١١:٣٤, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
- بەڕێز چەند ناوێکی ترم لە کۆتایی هەر بەشێکا زیا کردووە کە جەنابتان نەتان نوسیبوو ، دوای ئەوەش لە بانە ٣ گوند بە ناوی بەردەڕەش هەیە کە هەندێک گۆڕانکاریم ئەنجام داوە ، ئەوجا چەن گوند وەک " بێلوو" و "ماسیەر" لە مەریوانیش بونیان هەیە بۆ ئەوانیش شڕۆڤەم زیا کردوە ، جا خۆت وەستای باشتریان چێ ئەکەی ، م ئاوام لەدەس هات ... سپاس Baneh k (talk) ١٤:٢٧, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
- دەست خۆش، ماندوو نەبی. پێرارەکە چەند شەو لە کەوپێچ خەوتم؛ بۆ کانیسوور و ئارمردە و وزمەڵێش ڕۆشتووم! یادی بەخێر. دوو پرسیار: ئەی ئەو چەند ناوە کە نەتکردووە بە کوردی چین؟ من بۆ نووسینی ناوی گوندەکانی مەریوان تێکۆشاوم ئەو ناوە بنووسم کە خودی خەڵکی گوندەکە بە لەھجەی خۆیانەوە دەڵێن، تۆش ئەو خاڵەت لەبەرچاو گرتووە؟ --ئاسۆ (talk) ١٤:٥٨, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
- ئەوانەی کە کردوومن بە کوردی وا لە سەدا سەد لە ناوەکەیان متمانەم هەیە و بەو شێوازەن کە لای خەڵکی ناسراون ، ئەو چەن دانە کە نەمکردوون وا هەندێک دووشکم ، چونکە چەن دێهاتێک هەن کە چۆڵ کراون یا خود ناویانم کەمتر بیستووە ، چاوەڕوانم بە زووترین کات ناوەکانیان ساخ وەکەم و بیان نووسم . بژیت Baneh k (talk) ١٥:٠٥, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
- بەڕێزم تکایە پیاچوونەوەیەکی وردتری بۆ بکە با ئەگەر کێشەیەک نییە وتارەکانی دروست کەین. بە بیروڕای من ناوی شار و گوندەکان چونکوو یەک وشەن بەسەر یەکەوە بنووسرێن دروستترە؛ بۆ نموونە کانیسوور باشترە لە کانی سوور. (فارسەکان ھەموو وشەیەک لەتلەت ئەکەن، یانێ ئێمە ئەزانین ئەم وشە لە چییەوە وەرگیراوە بۆ نموونە: ویکیپدیا)سپاس --ئاسۆ (talk) ١٩:٠٣, ١ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
- کاکە ئەم وتارەم دروست کردووە: لیستی گوندەکانی بانە. خۆم ھەندێ دەستکاریی ڕێنووسی ناوەکانم کردووە تکایە تۆش پیابچۆرەوە. تکایە ئیتر دەستکاریی داڕێژە:گوندەکانی شارستانی بانە مەکە. کاتێک لیستەکە ھیچ ھەڵەی تێدا نەما ئەو کاتە داڕێژەکەش نوێ دەکەینەوە. ئەم کارە زۆر بۆم گرنگە چونکوو پێم خۆشە ببێت بە ستاندارێک بۆ شارستانەکانی تریش. سپاس --ئاسۆ (talk) ١٠:٥٣, ٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
- مامۆ گیان وەڵڵا جا دەسەڵات چیە ، ئەگینا من زۆر لەگەڵ تێکەڵ کردنی ناوی ئەو دێهاتانە نیم وەکوو: کانی سێو= کانیسێو ، بەڵام سپاس. من زیاتر دەسکاریان ناکەم جگە لە ناوی "کانی خراط" کە نازانم چیە بەڵام وابزانم گەر هەڵە نەبم "کانی خەرات" راستە و داینێ گەر هەڵەش بوو وا دواتر چاک یەکرێ ، وانیە؟ بزاڤ (talk) ١٦:٤٣, ٣ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
بزاڤی بەڕێز بە AsoBot وتارەکانم دروستکرد بۆ گوندەکانی بانە: پۆل:گوندەکانی بانە. جا ئەم گوندانە دوو جار ناویان ھاتبوو: بڕوێشکانی، گوێزڵێ، کانیسێف، کانیسێو و ھەروەھا کانیسوور ھەم ناوی گوندە ھەم شارەدێ. تکایە سەیرێکیان بکە بزانە کێشەی تریشیان ھەیە؟ --ئاسۆ (وتووێژ) ٢١:٠٢, ١٠ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
- هەڤاڵ ئاسۆی ئازیز، سپاس ، کاکە کانیسوور لەبەشی نمەشیرا وەک شارەدێیە بەڵام کانیسوورێکی ترمان هەیە لە بەشی نەنۆرا کە گوندە و بچووکترە، بانە چەندین دێهاتی یەک ناویان هەیە، بۆیە ئەبێ شتێک دوای ناوەکەیان زیا کەین وەک : کانیسوور(شارەدێ)، کانیسوور(گوند) یان کانیسوور(نمەشیر) کانیسوور(نەنۆر)، هەندێک هەڵە لە ناوی گوندەکانا هەیە بۆ نموونە: ساتیار(سیاتیار) لەراستیدا "سیاتیارە" نەک ساتیار کە ئەوە پێم وابێ پێویستە بگوازرێنەوە، چەندین نموونەی تری وا هەن کە گەر ئەجازەت لەسەر بێ وردە وردە رایانئەگوێزم ، بەڵام بۆ ئەو ناوە دووپات کراوانە بەڵێ یەک کانیسێو هەیە و یەک کانیسێف و یەک بڕوێشکانی بەڵام دوو کانیسوور هەیە. هۆکەشی ئەوەیە بانە سێ بەشی بوو کە دوای کرا بە چوار بەش هەندێک دێ لە ئامارا لە هەردوو بەشی"ئاڵۆت" و "نمەشیر"دا هاتووە کە ئەم دوو بەشە بەیەکەوە نووساون . سپاس بۆ ئەو کارە جوانە ، ئیشەڵڵا بە پێزتر کاریان لەسەر ئەکەم ، بۆ نموونە وێنەی زۆربەیان بە کامێرای خۆم ئەگرم و دایان ئەنێم ، سپاس جارێکی تر -- بزاڤ (وتووێژ) ٢١:٥٥, ١٠ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
کاکە گیان لەبەرت مرم ئەم داڕێژە داڕێژە:گوندەکانی شارستانی بانە بۆ ئەو گوندانە زیا بکە، با لە لاپەڕەی هەموویانا ببێت شتێکی بەسوودو جوانە ، بزاڤ (وتووێژ) ٢٢:٢١, ١٠ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
پێشبینین
دەستکاریکاک ڕەزا تکایە پێش پاشەکەوتکردن دوگمەی «پێشبینین نیشانبدە» لێبدە و گۆڕانکارییەکانت ببینە. ئەگەر بە دڵت بوو ئەو کاتە پاشەکەوتی یکە. با ئەو کەسانە خەریکی چاودێرین بە تەماشکردنی یەک پەڕە، زوو بزانن چیت کردووە. ھەروەھا ھەموو پیاچوونەویەک لە داتابەیسەکەدا دەمێنێتەوە و قەبارەکەی گەورە دەکاتەوە. ئەگەر ھەموو کەسێک ھەمیشە وا بکات، قەبارەی داتابەیسەکە لە download.wikimedia.org زۆر قورس ئەبێتەوە.سپاس --ئاسۆ (talk) ٢٠:٣١, ١ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
بەستەرکردن بۆ وشەی "دڵدار"
دەستکاری- ئەزیزم، دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ نووسینی ئەو وتارە جوانانە. لە وتاری لەشفرۆشی دا، بەستەرێکت داوە بە وشەی "دڵدار"، بەڵام ئەو بەستەرە کاتێک کرتەی لەسەر دەکەیت دەتباتە سەر دڵداری هۆنراوەنووس.
بەکورتی، پەیوەندی بەوەوە هەیە کە وتارێکمان هەیە بەناوی "دڵدار" ـەوە و ئەو وتارە لەسەر هۆنراوەنووس دڵدار نووسراوە، بەڵام مەبەستی وشەی دڵدار لە وتاری لەشفرۆشیدا؛ دڵداری هۆنراوەنووس نییە. جا ئەگەر ئەو دڵدارەی تۆ مەبەستتە شتێکی دیاریکراوە، تکایە وتارێکی لەسەر بنووسە بەناوێکی ترەوە وەکوو "دڵدار (مرۆڤ)" یان شتێکی لەو جۆرە، پاشان لە وتاری لەشفرۆشی بەستەرەکەی دابنێ. بژی --برووسک (وتووێژ) ٠٠:٠٨, ٥ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
ناوی وتار
دەستکاریسڵاو کاک ڕەزا، ئەم کاتەت باش. بەڕێز ئەگەر ناوی وتارێک کەوانەی تێدا بێ ئەوە لە نێوان ناوەکە و کەوانەکە دەبێ کاراکتێرێک بۆشایی (فاصلە) ھەبێ. بۆ وێنە:
دروست: لەیلا (ئەلبۆم) - نادروست: لەیلا(ئەلبۆم)
لەگەڵ ڕێزم.--:]
چالاکوتووێژ ١٨:٢٩, ٥ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
پەراوێز وسەرچاوە
دەستکاریسڵاو کاک ڕەزا ماندوو نەبیت. بەڕێز چاوم لە دەستکارییەکانت لە وتاری توێکاری کرد. پەراوێز و سەرچاوە جیاوازییان زۆرە. ئەم شتانەی ئێوە لە پەراوێزدا نووسیوتانە دەبێ لە سەرچاوەدا بنووسرێن. بۆ زانیاری زیاتر چاو لێرە بکە، بە تایبەت بەشی «جیاوازییەکانی بەشی ئاماژە بە سەرچاوە و بەشی پەراوێزەکان». بژیت!--چالاکوتووێژ ١٠:٥٩, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
- بەرێز چالاک ئەو پەراوێزانە لە جێی خۆیانان، من ئەو پەراوێزانە بە سەرچاوە نازانم، سەرچاوەی من ویکیپێدیای فارسییە، من تەنیا بۆ وەرگێڕانی وشەکان تا ئەندازەیەک لە پەراوێەکان کەڵکم وەرگرتووە ، بە داخەوە کتێبێکی وا باشم لەسەر توێکاری لە کوردیا نەدیوە جگە لە یەک فەرهەنگ کە هیچ بەکار نایات. تەنیا ئەو لینکە ئینگلیسییە وەک سەرچاوەیەک ئاکرێ قبووڵ بکرێ . بزاڤ (وتووێژ) ١١:٠٩, ٩ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
وتار
دەستکاریسڵاو کاک ڕەزا. بەڕێز پەیامێکم لە لاپەڕەی لێدوانی کاک ئازادا نووسیوە کە بەشێکی ئاڕاستەی ئێوەیە. بەڵام پێش ئەوەی کە ئەم باسە بێتە پێش، دەمەویست بڵیم جنابت ژمارێک وتاری بەسوودت لێرەدا نووسیوە کە زۆر شیاون بە لاتینیش لە ویکی کوردیدا بڵاو ببنەوە. وتم ئەگەر ڕازی بی ئەوە لەوێش ئەم وتارانە بڵاو بکەینەوە جا ئەگەر بۆخۆت حەوسەڵەت بێ چ باشتر دەنا من حازرم (ھەڵبەت بە ناوی خۆت) بڵاویان بکەمەوە. ئەگەریش ڕازی نەبی ئەوە ھیچ. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکوتووێژ ٢٠:١٢, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
- کاک چالاکی ئازیز رازی بوونی منی ناوێ ، من گیان و دڵم بۆ ئەوە ئەدەم کە وتارێک زیا ببێ بە کوردی جا چ لەم ویکی چ لەو ویکی ، زۆرم پێخۆشە، من زۆر شارەزای ویکی لاتین نیم تۆ دەستیان بەرێ من وردە وردە تماشات ئەکەم و فێر ئەبم ، بەڵام ئەو وتارانە کاریان ماوە واتە ناتەواون، ئەمەوێ بەشی پزیشکی و گەزندە کۆمەڵایەتیەکان وردە وردە پوختە تر کەم . من لەگەڵتام بۆ هەر چەشنە نووسینێکی بەسوود .بزاڤ (وتووێژ) ٢٠:١٥, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
- سپاس بۆ ئەم ھەست و بیروڕایە جوانەت. منیش لەم کارانەی کە لەوێ دەیکەم ئاگادارت دەکەمەوە. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ٢٠:٢١, ١٦ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو کاک ڕەزا، دەمێکە دیار نی. بەڕێز ئەم دوو pdfـانەم چاو پێکەوت، وتم لەوانەیە بە کارت بێت:
ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ٢١:٠٠, ٣ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو! مام ڕەزا بە خوا بیرم ئەکردی! چۆنی کاکە؟--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٣:١٤, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مام ڕەزا گیان ئەوانە ھەموو کتێبی وشەنامەی پزیشکیی کوردین. لەوانەیە بە کەڵکت بێ. منیش ئەوەندەم لە دەست دێت بۆ وەڵام دانەوەی ھەموو زەحمەتەکانت. دیار نەبووی ھەر بیرم دەکردی. دەستخۆش بۆ ھەموو زەحمەتەکانت.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٣:٢٤, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
- کاک ڕەزا گیان ئێستا کە چالاک بوویتەوە وتم ئەمە ببینی، داوای جنابت بوو ئەگەر لە بیرت بێ، بەینەکە دروستم کردووە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ٠١:٤٣, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬١٨١ وتار و ١٨٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
دیاکۆ ماد ٠٧:٥١، ١٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.
وتاری "بابا تاھیری ھەمەدانی"
دەستکاریسڵاو کاکی هاوشاریم :)
لە وتووێژی وتاریبابا تاھیری ھەمەدانیدا بابەتێکم داناوە کە دەڵێت شێعرەکانی باباتاهیر لە ڕاستیدا سەر بە زمانی کوردی و شێوەزاری لەکین. تکایە ئەوە وەخوێنە و ڕای جەنابت دەربارەی ئەوە کە باباتایر وەک کورد یان فارسێک بناسێنین. دەرببڕە. بە سپاسەوە Eyubm (لێدوان) ١٦:٠٠، ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ (UTC)
Share your experience and feedback as a Wikimedian in this global survey
دەستکاریHello! The Wikimedia Foundation is asking for your feedback in a survey. We want to know how well we are supporting your work on and off wiki, and how we can change or improve things in the future.[survey ١] The opinions you share will directly affect the current and future work of the Wikimedia Foundation. You have been randomly selected to take this survey as we would like to hear from your Wikimedia community. To say thank you for your time, we are giving away 20 Wikimedia T-shirts to randomly selected people who take the survey.[survey ٢] The survey is available in various languages and will take between 20 and 40 minutes.
You can find more information about this project. This survey is hosted by a third-party service and governed by this privacy statement. Please visit our frequently asked questions page to find more information about this survey. If you need additional help, or if you wish to opt-out of future communications about this survey, send an email to surveys@wikimedia.org.
Thank you! --EGalvez (WMF) (talk) ٢٠:٤٧، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
- ^ This survey is primarily meant to get feedback on the Wikimedia Foundation's current work, not long-term strategy.
- ^ Legal stuff: No purchase necessary. Must be the age of majority to participate. Sponsored by the Wikimedia Foundation located at 149 New Montgomery, San Francisco, CA, USA, 94105. Ends January 31, 2017. Void where prohibited. Click here for contest rules.
Your feedback matters: Final reminder to take the global Wikimedia survey
دەستکاریHello! This is a final reminder that the Wikimedia Foundation survey will close on 28 February, 2017 (23:59 UTC). The survey is available in various languages and will take between 20 and 40 minutes. Take the survey now.
If you already took the survey - thank you! We won't bother you again.
About this survey: You can find more information about this project here or you can read the frequently asked questions. This survey is hosted by a third-party service and governed by this privacy statement. If you need additional help, or if you wish to opt-out of future communications about this survey, send an email through EmailUser function to User:EGalvez (WMF). About the Wikimedia Foundation: The Wikimedia Foundation supports you by working on the software and technology to keep the sites fast, secure, and accessible, as well as supports Wikimedia programs and initiatives to expand access and support free knowledge globally. Thank you! --EGalvez (WMF) (talk) ١٩:٢٥، ٢١ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)