مەلا عەبدوڵڵا سووری
حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای سووری (١٣١٣- ١٣٧٤) لە دێھاتی ورچەک سەر بە شاری بانە لە دایک بوو. باوکی شێخ ئەحمەد کەسێکی خوا پەرەست و دین دار بووە. دایکی " گوڵێ " خەڵکی دێھاتی سنجەڵێ سەر بە شاری سلێمانی لە کوردستانی باشوور بووە.
مەلا عەبدوڵڵا بە چەندین پشت ئەگاتە شێخە سووری کڕێوە (شێخ ئیلیاس) کە لە ناوچەی بانە و سەردەشت و پیرانشار وەک کەسایەتییەکی ئایینی و پیرۆز ناوی لێ ئەبەن، نازناوی "سووری" لە ناوی ئەو شێخە پایە بەرزەوە وەرگیراوە.
مەلا عەبدوڵڵا سووری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٣١٣ کۆچی ھەتاوی |
مەرگ | ١٣٧٤ کۆچی ھەتاوی شاری سنە |
شوێنی گۆڕ | قەبرستانی سڵێمان بەگی بانە |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نوێنەری خەڵکی شارەکانی بانە و سەقز لە پارلەمانی ئێران لە ساڵانی ٦٣ تا ٦٥ کۆچی ھەتاوی - پێش نوێژی مزگەوتی گەورەی بانە - بەڕێوەبەری مانگی سووری بانە |
چالاکبوون | پێش رۆخانی حکوومەتی شای ئێران تا ساڵی ٧٤ کۆچی ھەتاوی |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | نەجیبە |
مناڵ(ەکان) | محەممەد ھادی- محەممەد زاھێد - عەتیە - محەممەد مەھدی - موسلم - موحسین - رەزا |
وێبگە |
فێربوونی زانستەکان
دەستکاریلە تەمەنی ١٢ ساڵانەوە دەستی بە خوێندنی قورئان کردووە و لە ماوەی ٣ مانگ دا خەتمی کردووە. لە دوای خوێندنی قورئان کتێب گەلێکی فارسی وەک گۆڵستان و (بووستان)ی سەعدی تەواو کردووە، لە پاشان دەستی بە خوێندنی کتێبی (تێریف زنجانی) و (عوامل جرجانی) بە زمانی عەرەبی کردووە، ئەو لای مامۆستایانی ئایینی گەورە وەک مەلا ئەحمەد سیسەری کە یەکەمین مامۆستای ئەو بووە دەرسی خوێندووە و ھەر وەھا لە خزمەت مامۆستایان مەلا عەبدولڕەحمان سەعیدی، مەلا ئەبووبەکر گیرەیی، مەنتق و تەفسیری و لە لای مەلا ساڵح ئەختەری،(عقائد عچدی) و فەلسەفەی خوێندووە.[١]
خوێندن لە کوردستانی باشوور
دەستکاریساڵەکانی گەنجی تەمەنی لە شارەکانی کوردستانی باشوور بە تایبەت سلێمانی بە خوێندن لە مزگەوتەکانی خانەقا و مزگەوتی ئەربیلی ناسراو بە مزگەوتی دوو درگای ئەسحابە سپی تێپەڕ کردووە و لە خزمەت مامۆستایانی ئەو سەردەمەدا فێری زانستەکانی پێویست بووە.
خوێندن لە کوردستانی باکوور و زیارەتی شێخ سەعید نوورسی
دەستکاریلە ساڵەکانی خوێندن و سەفەر کردنیان بە مەبەستی فێر بوونی زانستەکانی سەردەم سەردانی وەڵاتی تورکیە ئەکات و بە خزمەت شێخ سەعید نوورسی(بدیع الزمان) ئەگات و وەڵامی پرسیارە زانستیەکانی لێ وەر ئەگرێت. Said Nursî[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
وانە بێژی و پێش نوێژی
دەستکاریحاجی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا سوری یەکێک لە گەورەکان و شارەزاکانی بواری دین و زانستە ئایینیەکانە لە ناو زانایانی ئایینی کوردستانی رۆژھەڵات دا. کەسانێکی زۆر لە خزمەت ئەو دا " ئیجازەی مەلایەتی " یان وەرگرتوە. کەسانێک وەک شەھید مەلا رەحیم فەرجی[٢] مەلا ساڵح کەریمیان و... ھەروەھا لە ناوچە جیا جیا کانی کوردستان دا وانە و دەرسی دینی و زانستەکانی " فقە و لغت " و دیتری زانستەکانی وتۆتەوە. پێش نوێژی و رابەری خەڵکانێکی زۆری لە ناوچە کانی بانە و سەقز بە ئەستو گرتووە و ھەوڵی داوە جگە لە رێبەری ئایینی و ئاگا کردنی خەڵک لە ئایین، بابەت و راڤە کانی رامیاری رۆژیش فێری خەڵکی بکات و ھەستی نیشتمان پەروەری و بیر کردنەوەی سیاسی لەواندا زیندوو بکات. خەڵکانی ئەو ناوچانەی مامۆستا لێیان ژیاوە شایەت حاڵێکی زۆر زیندوو متمانە پێکراون بۆ ئەم تەوەرە.
چالاکی و پۆستەکان
دەستکاری- زانا و مامۆستای ئایینی و وانە بێژی فیقھی شافعی
- نوێنەری شارەکانی بانە و سەقز لە پەرلەمانی ئێران
- پێش نوێژی مزگەوتی گەورەی بانە
- ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی مانگی سووری بانە لە کاتی شەڕی ئێران-عێڕاق دا
- ئەندامی شۆڕای ھەڵمەتی فێرکاری خوێندەواری، (بە فارسی: نھچت سواد آموزی)
- بەرپرسی بنکەی خێرخوازی کومەیتەی ئیمدادی بانە
- بەرپرسی لیژنەی مامۆستایانی تێکۆشەری ئایینی بانە
- پێش نوێژ و رێبەری ئایینی دانیشتوانی دێھاتەکانی ئاڵە بلە، مازوان، گاوملان لە دەوری سەقز و دێھاتەکانی نژۆ، ورچەک، کیوەرۆ، کانی بەن و... ھتد لە بانە.[٣][٤]
چالاکی سیاسی
دەستکاری- بەشداری لە سێھەمین خولی دانیشتنەکانی سەربەخۆیی کوردستانی رۆژھەڵات لە شاری سنە و گوتار بێژی لە دوای مامۆستا مەلا محەممەد رەبیعی.
«مەلا شێخ عەبدوڵڵا سووری» داوای لە کاربەدەستان کرد رسەربەخۆیی کوردستانی رۆژھەڵات بە فەرمی بناسن.[٥][٦][٧]
- بەشداری لە پێنجەمین و شەشەمین خولی دانیشتنەکانی سەربەخۆیی کوردستانی رۆژھەڵات لە شاری سنە.
مامۆستا سووری لەگەڵ چەندین مامۆستای ئایینی تر لە بانەوە وەکوو مەلا شەریف جەوانبەخت و مەلا محەممەد جەلال حسێنی بەشدار بوو کە لەم دانیشتنە دا کەسانێک وەکوو ئەحمەد موفتی زادە لە سنەوە، محەممەد شەھید پیر خفران لە ھەورامان، عەبدولکەریم کەریمی لە بۆکانەوە. بەھائەدین رەبانی (یاساناس و مافپارێزی داد)، یوسف ئەردەڵان ئەندامی شۆڕای شاری سنە، [[ دکتۆر سەیدولشوھەدایی ]] وەکوو نوێنەری گروپێک لە شاری سنەوە، دکتۆر عەبدولکەریم سەردووشی لە مەریوانەوە بەشداریان کردبوو. لە کۆتاییدا لە دوای چەندین کاتژمێر باس و راوێژ و ئاخافتن، پلانی قبووڵ کراوی یەکەمین کۆنفڕانسی ھەڵسەنگاندنی سەربەخۆیی کوردستانی رۆژھەڵات لە ١٥ ماددە دا راگەیەندرا تا دیتری گرووپ و دەستەکانی کوردستانیش بیر و بۆچونی خۆیان دەر ببڕن.[٨]
- مامۆستا سوری لە مانگی ٧ی ساڵی ١٣٦٨ ی کۆچی ھەتاوی دا لەگەڵ زیاتر لە ١٥٠ کەس لە زانایان و مامۆستایانی ئایینی ناسراو و بە ناوبانگی سوونە لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا و کرماشانەوە نامەیەکی درێژیان واژە کرد سەبارەت بە ئازاد کردنی یەکێک لە زانایانی ئایینی سوونە بە ناوی ئەحمەد موفتی زادە.
دەقی نامەکە بەم شێوەیە:
ئێمە مامۆستایانی پێش نوێژ و وانە بێژی ئایینی سوونی لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا و کرماشانەوە ئەرکی سەرشانمانە لە بەرامبەر ئایینی ئیسلام و... ئەمانەوێ بابەتێکی گرینگ بە کاربەدەستانی حکوومەت رابگەیێنین. ئەو بابەتە گرینگە بریتیە لە ئازادی مامۆستای پایە بەرز و دڵسۆزی ئیسلام و شۆڕش بەڕێز ئەحمەد موفتی زادە، کە پێشینەی چالاکیکەکانی بەناوبانگەو خێرخوازی و نەسرەوتووی بۆ ھەموو خەڵکی سوونی کوردستان و ئێران و تا رادەیەکی زۆر ھەموو موسڵمانانی جیھان ناسراوە. توانایی و خواستی ھەرە زۆری بەڕێزیان بۆ بانگەشەی ئاینیی و سازکردنی ھەستی یەکبوون و یەکگرتن لە ناو موسڵمانان دا - بە تایبەت - لە بەینی برایانی شێعە و سوونی لە ئێران دا بۆ ھەمووان ئاشکرایە، بە ھیچ شێوەیەک کارێکی بە سوودی ئیسلام و حکوومەت و یەکگرتنی موسڵمانان نیە کە وا جەنابیان بەم شێوە لە زیندانا و دوور لە جومعە و جەماعەت بن و موسڵمانانی داخواز و دڵخوازی ئەو بەڕێزە چاوەڕان بمێنن.[٩]
لە پەرلەمان دا
دەستکاریئەو لە ساڵی ١٣٦١ ی کۆچی ھەتاوی دا لە ھەڵبژاردنەکانی "نێوان خۆل"ی پەرلەمان لە شارەکانی بانە و سەقز توانی بە زۆرترین دەنگ، (٤٥٦٩٧) دەنگ (٢/٧٣ لە سەدا) بۆ ئەندامیەتی پەرلەمان قبوڵ بکرێ.[١٠] لقی نوھەم لە پەرلەمانی ئێران بە سەرۆکایەتی سەید کازم ئەکرەمی لە کاتژمێر ١١ی سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ٨ ی رەشەمەی ساڵی ١٣٦١ ی کۆچی ھەتاوی (سکرتێری دانیشتنەکەعەلی ئاقا محەممەدی) دەستی بە دانیشتنەکە کرد و دوای وردبونەوە لە بابەتەکە لە مەڕ فایلی ھەڵبژاردنی عەبدوڵڵا سووری لە بەشی بانە و سەقز بە زۆرترین دەنگ ئەندامیەتی ئەو بە فەرمی ناسرا.[١١]
سەفەر بۆ بریتانیا
دەستکاریسەفەر بۆ لوبنان
دەستکاریسەفەر بۆ پاکستان
دەستکاریبریندار بوون لە بۆمبارانی بانە
دەستکاریلە ١٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٣ی کۆجی ھەتاوی دا فڕۆکەکانی رژێمی بەعس شاری بانە بە گشتی و پارکی شاریان بە تایبەتی بۆمباران کرد و پتر لە ٦٠٠ کەس گیانیان لە دەس دا، مەلا سووری لە پارکی شار کاتێک قسەی بۆ جەماوەری شار ئەکرد پاڕجەی بۆمبی بەرکەوت و بە خەستی بریندار بوو کە ناوی نرابوو شەھیدی زیندوو.
رووداوی حەجی ساڵی ٦٦
دەستکاریمامۆستا سووری لە ساڵی ١٣٦٦ی ھەتاوی کە سەر کاروانی حاجیەکانی بانە بوو بۆ عەرەبستان رۆشت و لە وێ لە رووداوی حەجی ئەو ساڵە دا کە حاجیە ئێرانیەکان لەگەڵ پۆلیسی سعوودی بەشەر ھاتبوون بریندار کرا.
بەرھەم
دەستکاریپتر لە سێسەد خوتبە بە زمانی عەرەبی و کوردی و شێعر بە زمانی فارسی و کوردی لە پاش بە جێ ماوە، ھەروەھا وەرگێڕدراو گەلێک لە عەرەبی بۆ کوردی لە سەر کەرامەت و ھەروەھا بۆچونی سوننەکان لە سەر کوژرانی حسێن کۆڕی عەلی کە ھیشیان لە چاپ نەدراون. گرینگترین بەرھەمی ئەو، تەفسیری قوڕعان بە زمانی عەرەبی بە ناوی البنان و البیان فی تفسیر القرآن ە کە ھێشتا لە چاپ نەدراوە و دەسنووسەکەی لای مناڵەکانی ماوەتەوە.
شێعر
دەستکارینموونەی شێعری کوردی
- ١
بە شمشێری برۆ و تیری موژانت | بە عەشقی خانەسووزی پڕ لە ژانت | |
بە دوو چاوی خومار و مەستی بێ مەی | بە زوڵفی توول و لوولی وەک موژانت | |
بە گوڵ غونچە نەپشکوتووی بەهارت | بە خاڵانی سیاهی تورک و تارت | |
بەڵێ قوربان ههتاکە بێ سەبووری | هەتاکە بێ هەلاکەت دەردی دووری | |
لەبەر چیمە بڕێژێ ئەشکی خوێنین | بە گریان و بە شیوەن چاوی سووری |
- ٢
ئە گەردوون چەپ گەرد، شێتی بەیتەشە | ڕەنگ تاڵی بێداد، دەم بە هەڕەشە | |
سەر کەش، بێ ئارام، تووڕەی پڕ ستەم | بێ ئاگا لە سۆز دڵی پڕ ئەلەم | |
چەن مێهر و دۆستیت دا بە بەر بادا | گەردی دڵداریت دا بە هەوادا | |
ڕۆشنی چرای ئەوینت کوژاند | چەن دڵی دوور و حەزینت شکاند | |
قەیست شێت نەکرد؟ فەرهادت نەکوشت | خوێنی کام شەیدات بە ناحەق نەرشت | |
یوسفت نەکرد بە زێر خەریدە | یەعقووبت نەکرد لە نووری دیدە | |
زڵێخات نەکرد بە دیلی ئەوەین | پڕ ئاوت نەکرد دوو دیدەی شیرین | |
نێزەت نەکێشا بۆ دڵی سووری | تا دڵت سووتاند بە دەردی دووری | |
بەسیە با بەس بێ تا کەی بێدادی | تا کەی شیوەن بێ لە جێگەی شادی |
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ (گۆڤاری مانگانەی تەبیان ژمارە ١٦-١٧ لاپەڕەی ٩٣)
- ^ (حەوتوو نامەی گۆڤاری سیروان، ژیان نامەی مەلا رەحیم فەرەجی)
- ^ (مانگنامەی تەبیان، ژمارە ١٦-١٧، لاپەڕەی ٩٥)
- ^ (رۆژنامەی کەیھان یەکشەممە ١٥ ی گەلاوێژی ١٣٧٤ کۆچی ھەتاویی - ژمارە ١٥٤١٢- لاپەڕەی ١٤)
- ^ (رۆژنامەی کەیھان، ٢٢/٣/١٣٥٨)
- ^ (مامۆستایانیئایینی و کوردستان، بێھزاد خۆشحاڵی)
- ^ (رۆژنامەی ئیتیلاعات,دووشەمە ٢١ی جۆزەردانی ١٣٥٨ی کۆچیھەتاوی، ژمارە ١٥٨٧٦)
- ^ (رۆژنامەی ئیتیلاعات، ٢٣/٣/١٣٥٨، لاپەڕەی ٣، پایگاە اگلاع رسانی جنگ ایران و عراق، کتاب دوم، جنگ نامە اول پیدایش نڤام جدید، وقایع روز ٢٢ خرداد سال ١٣٥٨)
- ^ (http://raabi.blogfa.com/post-٤٦.aspx[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] وبلاگ اھل سنت)
- ^ (http://rc.majlis.ir/fa/parliament_member/show/٧٦٢٦٢٥[بەستەری مردوو])
- ^ (رۆژنامەی فەرمی دانیشتنەکانی ئاشکرای پەرلەمانی ئێران، ژمارە ١١٠٨٦. لاپەڕەی ٣٠، ڕێکەوتی ٨/١٢/١٣٦١ کۆچی ھەتاوی)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ماڵپەڕی زانیاریەکانی شەڕی ئێران و عێڕاق، کتێبی دووھەم، جەنگ نامەی یەکەم سەرھەڵدانی سیستەمی نوێ، رووداوەکانی رۆژی ٢٢ ی مانگی "خرداد" ی ساڵی 1358 [بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی ئێران
- نوێنەرانی ٨ خولی پەرلەمانی ئێران، پارێزگای کوردستان
- پێرستی نوێنەرانی ٨ خولی پەرلەمانی ئێران لە ویکیپێدیا دا
ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Portal/images/ه' not found.