ویکیپرۆژە:جوگرافیای کوردستان

جوگرافیای کوردستان بە داخەوە تا ئێستا بوارێکی کز و کەم بەرھەم بووە. ناوی شار و گوندەکانی کوردستان لە لایەن نەتەوە دەسەڵاتبەدەستەکانی عەرەب و فارس و تورکەوە گۆڕدراون و ھەوڵیش بۆ پاراستن و ژیانەوەی ئەو ناوانە زۆر کەم دراوە. بۆ نموونە شارێکی کوردستانی وەک سنە لە ھەموو کاتێک لە دەق و نەخشە نێونەتەوەیییەکاندا بە «سەنەندەج» - ئەو ناوە فارس بۆیان داناوە - ناوی لێدەبدرێت. یان «ھەولێر و ئەربیل» و «دێرسم و تونجەلی» و سەدان نموونەی دیکە. ئەوەی ئاشکرایە کۆکردنەوەی ئەم زانیارییە دروستانە لە ئێستادا بە دەستی یەک کەس ناکرێ. ویکیپیدیا دەتوانێ شوێنی کۆکردنەوەی ھەموو ئەو زانیارییانە بێت.

زانیارییە پێویستەکان دەستکاری

  • ناوی ڕەسەن و خۆماڵیی شوێنەکان لەگەڵ ناوی بەکارھێنراوە فارسی یان عەرەبی یان تورکییەکان.
  • دۆزینەوەی شوێن و ھەڵکەوتەی جوگرافیایی و ھەڵکەوتەی لە یەکە ئیداری و سیاسییەکاندا.
  • کۆ کردنەوەی ئامارەکانی ژمارەی دانیشتووان.
  • زمان و شێوەزار و ئایین.
  • دروستکردنی نەخشەی کوردیی ئازاد لەسەر بنەمای زانیارە دروستەکان.


نموونەی کارەکان دەستکاری

  • کۆکردنەوەی زانیاری و دانانی وتار بۆ ناوی گوندەکان:

ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، ناوچەی مەریوان، ناوچەی دیواندەرە، ناوچەی سەوڵاوا، ناوچەی مەھاباد، ناوچەی بانە، شارستانی ورمێ

  • دروستکردنی نەخشەی کوردی:

بەشداربووانی پرۆژەکە دەستکاری