ویکیپرۆژە:ئێڤەنێسنس

بەخێربێیت بۆ ویکیپڕۆژەی ئێڤەنێسنس!
یارمەتیمان بدە لە پەرەپێدان و دروستکردنی بۆکسی بەکارھێنەران سەبارەت بە وتاری ئێڤەنێسنس.

ئێڤەنێسنس (وەرگێڕانی دەقاودەق: 'ونبوون'؛ بە ئینگلیزی: Evanescence؛ گۆکردن: /ˌɛv.ɪn.ˈɛs.ɛns/) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا. دوای تۆمارکردنی چەند ئەلبومێکی سەربەخۆ گرووپەکە یەکەم ئەلبومی درێژخایەنی ستودیۆیان بڵاوکردەوە بەناوی کەوتوو لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. کەوتوو زیاتر لە ١٧ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا یارمەتی گرووپەکەشی دا بۆ بردنەوەی ٢ خەڵاتی گرامی لە کۆی ٧ جار کاندیداکردن و ھەروەھا بەدەست ھێنانی ژمارە ٦ی باشترین ئەلبومە فرۆشراوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی سی بی ئێس. دوای ساڵێک ئێڤەنێسنس یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی بڵاوکردەوە بەناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە، کە زیاتر لە ١ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ھەموو جیھاندا. لە ٢٠٠٦دا گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردەوە بەناوی دەرگا کراوەکە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆنی لێ فرۆشرا.

ھۆکاری دروستکردنی ئەم ویکیپڕۆژەیە دەستکاری

  • بۆ باشترکردن و پەرەپێدان بە وتاری ئێڤەنێسنس لە ویکیپیدیای کوردی.
  • بۆ ئەوەی وتاری ئێڤەنێسنس و لێکچووەکان کە پەیوەندیان پێوەی ھەیە وەک "وتاری باش" دەربکەوێت.
  • گرنگترین بەشی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە وتاری ئێڤەنێسنس و پەیوەندیدارەکان بەھێز بکرێن تاکو لە "وتاری ھەڵبژێردراو"دا دەرکەوێت.

گرنگی وتارەکان دەستکاری

وتارەکان بەپێی گرنگی بۆ دەستکاریکردن ڕیزکراون. لێرەدا ئەوە فێردەبن کە لە کام وتارەوە دەست پێبکەن و کامە زۆر گرنگە.

  1. وتارە ھەڵبژێردراوەکان: ئەم وتارانە ھێمایەکی ئەستێرەی زێڕینیان لە پاڵدایە ( ) ئەوانە ئەو وتارانەن کە بوون بە وتاری ھەڵبژێردراو و لەوانەیە پێویست نەکات بەڕێژەی ئەوانی تر گرنگی پێ بدرێت چوونکە خۆی لە ئاستێکی نایابدایە.
  2. وتارە باشەکان: ئەمانە ھێمایەکی ئەستێرەی زیویان لە پاڵدایە ( )، ئەو وتارانە لە ویکیپیدیا وتاری باشن. وتارە باشەکان ھێندەی ھەڵبژێردراوەکان پوخت و بەسوود نین و لەوانەیە پێویست بکات کە گرنگی زیاتر پێ بدرێت لە چاو ئەواندا، بەڵام ھێشتا لە وتارە ئاساییەکان باشتر و بەسوودترن.
  3. وتارە ئاساییەکان: ئەمانە ھیچ ھێمایەکیان لە پاڵ نییە و تەنھا بەستەرێکی شینن کە ڕەوانەت دەکەن بۆ ناو وتارەکە. زۆربەی ئەو وتارانە کۆلکە و کورت و پێویستە درێژ بکرێنەوە و پەرەیان پێ بدرێت تا دەگەنە ئاستی وتاری باش یان ھەڵبژێردراو.

ئەو پەڕانەی دەتوانیت باشتریان بکەیت دەستکاری

وتاری سەرەکی
ئەندامان
ئەندامانی پێشوو
گۆرانیەکان
ئەلبومەکان

یارمەتی دروستکردنیان بدە دەستکاری

ئەم وتارانەی کە خەریکە دروستیان دەکەیت ھەمووی پێکھاتون لە گۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس، لە کاتێکدا کە وتارەکەت دروست کرد پێویستە ئەم پۆلە دابنێیت تاکو بە ئاسانی بدۆزرێتەوە و بچێتە لیستی گۆرانییەکانەوە.

گۆرانییەکان دەستکاری

  •  لیسیوم (ئەم وتارە کۆلکەیە، پێویستی بە پەرەپێدان و باشترکردنە)
  •  گود ئینەف (ئەم وتارە کۆلکەیە، پێویستی بە پەرەپێدان و باشترکردنە)
  •  ونبوو لە بەھەشت (ئەم وتارە کۆلکەیە، پێویستی بە پەرەپێدان و باشترکردنە)
  •  کێشی جیھان (ئەم وتارە کۆلکەیە، پێویستی بە پەرەپێدان و باشترکردنە)
  •  ئۆقیانووسەکان (ئەم وتارە کۆلکەیە، پێویستی بە پەرەپێدان و باشترکردنە)

دەروازەی ئێڤەنێسنس دەستکاری

وتارەکان سەبارەت بە ئێڤەنێسنس بە شێوەیەکی فراوان لە ویکیپیدیای کوردیدا دەبیندرێن. ئێستا کاتێکی شیاوە بۆ دروستکردنی دەروازەیەکی تایبەتی.

پەراوێزەکان دەستکاری

پەراوێزەکان بەشێکی گرنگی وتارەکانی ویکیپیدیان، بەداخەوە وادیارە لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی گوێیەکی زۆری پێ نادرێ، بەڵام ھەریەکێک لە ئێمە ئەبێت ھەوڵ بدەین وتاری ئێڤەنێسنس و ھاوشێوەکانی ناوازە بکەین و تاکو لە وتارەکانی تری ویکیپیدیا جیابکرێنەوە و جێی متمانە بێت. ویکیپیدیا نوسینی خۆوەکی لەخۆناگرێت، واتە قسەی کەسانی ئاسیی و بێ سەرچاوە دەسڕدرێنەوە. ئەگەر ئێمە ھەوڵ بدەین پەڕاوێزەکان زیاد بکەین، ئەوە وتارەکانیش ناوازە دەردەچن و ھەڵدەبژێردرێن بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی. پەراوێزەکان بۆ ئەم وتارانەی خوارەوە زیاد بکە.

بەسەریاندا بچۆرەوە و نوێیان بکەرەوە دەستکاری

یارمەتی نوێکردنەوە و پەرەپێدان ئەم وتارانەی خوارەوە بدە، بە گشتی ھەموو وتارەکان لەبارەی ئەندامەکانەوە کۆڵکەن و کورتە وتارن.

نوێکردنەوەی ناڤبۆکس دەستکاری

پۆلەکان سەبارەت بە ئێڤەنێسنس دەستکاری

داواکردنی یارمەتی دەستکاری

دەتوانیت داوای یارمەتی بکەیت لەو کەسانەی کە دەستکارییەکیان لە وتاری ئێڤەنێسنس کرد بۆ ئەوەی ھەوڵ بدەن وتارەکانی تر باشتر بکەن بە دانانی ئەم بۆکسانەی خوارەوە لە پەڕەی وتووێژەکەیاندا. بەڵام ئاگاداربە کە نەبیتە ھۆی بێزارکردن و لەسەر ھەموو پەڕەی وتووێژێک داینەنێیت!

ئاگاداربە کە نابێت بچیت ویکیپڕۆژەیەکی تر دروست بکەیت بە ناوی بێن موودی یاخود تێری باڵسامۆ، بۆ؟ چونکە ئەوانیش بەشێکن (بوون) لە ئێڤەنێسنس و ھەموویان لە یەک ویکیپڕۆژەدا کۆکراونەتەوە. بە کورتی: ھەرچییەک پەیوەندی ھەبێت بە ئێڤەنێسنسەوە، ئێستا یان ڕابردوو، لەم پەڕەیەدا دیاریکراوە.

ئەم داڕێژەیە لەسەر پەڕەی وتووێژ/لێدوانەکەیاندا دابنێ: {{بەکارھێنەر بەشداری ویکیپڕۆژەی ئێڤەنێسنس}} بۆ بەدەستھێنانی:

   
سڵاو، زۆر سوپاس بۆ دەستکارییە بەنرخەکەت لەسەر وتاری ئێڤەنێسنس لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی. دەتوانیت یارمەتیمان بدەیت لە فراوانکردنی جیھانی ئێڤەنێسنس بە سەردانکردنی ویکیپڕۆژەی ئێڤەنێسنس، لەوێ گشت زانیارییەکان کۆکراونەتەوە و دەتوانیت یارمەتی بدەیت لە پەرەپێدان بەو وتارەی خۆت بەدڵتە، بەھیوای دەستکاریکردنێکی باش!

یانیش ئەم داڕێژەیە لەسەر پەڕەی وتووێژ/لێدوانەکەیاندا دابنێ: {{بەکارھێنەر بەشداری ویکیپڕۆژەی ئێڤەنێسنس ٢}} بۆ بەدەستھێنانی:

  سڵاو!
زۆر سوپاس بۆ دەستکارییە بەنرخەکانت لە وتاری ئێڤەنێسنس دا! ئێمە پێویستمان بە کەسانی وەک تۆ دەبێت بۆ باشترکردن و پەرەپێدان بە وتارەکە، ئەگەر ئارەزووت کرد یارمەتیمان بدەیت، تکایە سەردانی ویکیپڕۆژەی ئێڤەنێسنس بکە، لەوێ ھەموو زانیارییەکان سەبارەت بە ئێڤەنێسنس و وتارە پەیوەندیدارەکان کۆکراونەتەوە.

بەکارھێنەران دەستکاری

 ئەم بەکارھێنەرە ئەندامی ویکیپرۆژەی ئێڤەنێسێنسە.
 ئەم بەکارھێنەرە لەژێر کاریگەری گۆرانییەکانی ئەیمی لی دایە.
 ئەم بەکارھێنەرە لەلایەن ئێڤەنێسنسەوە لە دوای مەرگ ھێنراوەتەوە بۆ ژیان.

ئەگەر تۆ یەکێکیت لە خۆبەخشەکان و دەتەوێت یارمەتی بدەیت لە باشترکردنی وتاری ئێڤەنێسنس لە ویکیپیدیا و لەڕێگەی ویکیپرۆژەوە، دەتوانیت ئەم بۆکسی بەکارھێنەرە لە پەڕەکەت دابنێیت، ئەمە شتێکی پێویست نییە بیکەیت، ئەتوانیت بە شاردراوەی کاربکەیت بەڵام ئەمە شتێکی باشە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە ھەمان ئامانجیان ھەیە. بۆ دانانی بۆکسی بەکارھێنەرەکە تەنھا بنوسە {{بەکارھێنەر ویکیپرۆژەی ئێڤەنێسنس}} لەسەر پەڕەی تایبەت بەخۆت. بۆ دانانی بۆکسی گوێگری ئەیمی لی، لە پەڕەی بەکارھێنەرەکەت بنووسە {{بەکارھێنەر گوێگری ئەیمی لی}} بۆ دانانی بۆکسی گوێگری ئێڤەنێسنس، لە پەڕەی بەکارھێنەرەکەت بنووسە {{بەکارھێنەر گوێگری ئێڤەنێسنس}}

تێبینی: ئەگەر کەوانەکان دانەنێیت {{}} ھەر وەکو نوسینێکی ئاسایی دەردەکەوێت لەسەر پەڕەکەت، بۆیە پێویستە دایبنێیت. وە دەبێت نووسینەکەی ناوی ڕاست بێت و وەک خۆی نوسرابێت. ئەگینا بۆکسەکە دەرناکەوێت. دەتوانیت کۆپی/پەیست بەکاربھێنیت، ئەگەر ناش دەبێت بە تەختەکلیل "کیبۆرد"ی ستاندارد بنوسیت.

سندووقی گەڕانی ئێڤەنێسنس دەستکاری

ئەمە پێی دەوترێت "ناڤیگەیشیناڵ بۆکس"، بە کورتی بۆکسی زانیارییە دەربارەی ئێڤەنێسنس، ئەندامانی، گۆرانی و ئەلبومەکانیشیان. ئەم بۆکسە لەسەر ھەموو وتارە مەزنەکان و سەرەکییەکانی ئێڤەنێسنس بەکاردێت. بۆ زانیاری لەسەر چۆنیەتی بەکارھێنانی کرتە لەسەر پیتی ب بکە لەسەر بەشی سەرەوەی لای ڕاستی بۆکسەکە، ئەگەر پرسیارێکت ھەبوو کرتە لەسەر پیتی و بکەو لە پەڕەی وتووێژدا پرسیارەکەت بکە. بۆ دانانی ئەم بۆکسەی خوارەوە تەنھا {{ئێڤەنێسنس}} بنوسە لە کۆتایی وتارەکاندا.