دوایین کۆکراوە (بەرھەمی ئێڤەنێسنس)

یەکێک لە بەرھەمە مۆسیقییەکانی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنس

دوایین کۆکراوە (ئینگلیزی: The Ultimate Collection) بەرھەمێکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ دەخرێتە بازاڕەکانەوە و نوێترین کاری گرووپەکەیە، ئەم بەرھەمە پێکھاتووە لە سندوقێکی ڤاینڵ کە ھەر چوار ئەلبومی فەرمی ستودیۆ ئۆریجن، فۆڵێن، دەرگا کراوەکە و ئێڤەنێسنس لەگەڵ دێمۆی بڵاونەکراوە چرپە ونبووەکان لەخۆ دەگرێت.[١] بەرھەمەکان ھەمووی لە سندوقێکدان کە پیتی یەکەمی گرووپەکە و لۆگۆکەیان (e) لەسەر ھەڵکەندراوە و لەتاریکیدا دەدرەوشێتەوە. وەک زیادە، بەرھەمەکە وێنە و نووسراوە دەستییەکانی گرووپەکە و چەند شتێکی نەبینراویتر لەخۆ دەگرێت، وە ھەروەھا گۆرانی ھەتا لە مردنیشدا کە بۆ یەکەمجار لە ئۆریجن بینراوە سەرلەنوێ تۆمارکراوەتە بەتایبەتی بۆ بەرھەمەکە.[٢]

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ «دوایین کۆکراوە». کۆنکۆرد بایسیکل. p. دەستپێک. لە ٧ی کانوونی یەکەم، ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  2. ^ شاد بۆار (١١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١٦). «ئێڤەنێسنس بۆ بڵاوکردنەوەی دوایین کۆکراوە». لە ٧ی کانوونی یەکەم، ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)