دەبەنگی ھەمووان
گۆرانییەکی گرووپی ئێڤەنێسێنس
دەبەنگی ھەمووان (ئینگلیزی: Everybody's Fool) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە، تۆمارکراوەکانی وایند-ئەپ گۆرانییەکەی لە ٧ی جونی ٢٠٠٤ بڵاوکردەوە وەک چوارەم و کۆتا تاکی ئەلبومی فۆڵێن. گۆرانییەکە لەلایەن ئەیمی لی و بێن موودییەوە نوسراوەتەوە بە سەرپەرشتی دەرھێنەر دەیڤ فۆرتمان. بە پێی لی گۆرانییەکە باس لە ھونەرمەندی وەک بریتنی سپیرس و کریستینا ئاگویلێرا دەکات، کە لە کلیپ و سەر ستەیج خۆیان ڕوت دەکەن. لی ئەم گۆرانییەی پێنج ساڵ پێش بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە نوسیوەتەوە.
"دەبەنگی ھەمووان" | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
تاکەگۆرانی لە لایەن ئێڤەنێسنس | ||||||
لە ئەلبومی فۆڵێن | ||||||
بڵاوبوونەوە | ٧ی جونی ٢٠٠٤ (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) | |||||
جۆر | تاکی سیدی | |||||
تۆماربوون | ٢٠٠٣ | |||||
چەشن | نیو مێتاڵ | |||||
ماوە | ٣:١٥ | |||||
بڵاوکەرەوە | وایند-ئەپ | |||||
نووسەر(ان) | ئەیمی لی، بێن موودی، دەیڤد ھاجێز | |||||
بەرھەمھێنەر(ان) | دەیڤ فۆرتمان | |||||
کاتزانیی تاکەگۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس | ||||||
| ||||||
|
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |