چەشنی مۆسیقا

پۆلێک بۆ جیاکردنەوەی جۆرەکانی مۆسیقا

چەشنی مۆسیقا (به‌ ئینگلیزی Music genre) پێکھاتووە لە پۆلێک بۆ جیاکردنەوە و ڕێکخستنی جۆرە جیاوازەکانی مۆسیقا، کە ھەریەکەیان تایبەتییەکیان ھەیە و زۆربەیجار تایبەتن بە نەتەوەیەک. بە گشتی، ھەموو چەشنەکانی مۆسیقا دەکەونە ژێر سێ پۆلەوە کە پێکھاتوون لە:

چەشنی مۆسیقای بەناوبانگ دەستکاری

ھەریەکێک لەو چەشنانە دەگرێتەوە کە بەشێوەیەکی بەرچاو و فراوان بەناوبانگ بوون (ھەندێکجار بۆ ماوەیەکی کەم)

چەشنی مۆسیقای کرۆسۆڤەر دەستکاری

بە جۆرە مۆسیقاییەکی نوێ دەوترێت کە دروست بووە لە تێکەڵکردنی دوو جۆرە چەشن یاخود سەرچەشنی مۆسیقای تر (بەتایبەتی بەناوبانگەکان) بە مەبەستی ئەوەی سەرنجی گوێگران ڕابکێشێت، یاخود بۆ مەبەستی ھونەری.

چەشنی مۆسیقای دەربڕی دەستکاری

پێکھاتووە لە دەربڕینی تایبەتی کەسێک یاخود گرووپێک، باشترین نموونە لەسەر ئەمە گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنسە کە کێشە ھەیە لە دیاریکردنیاندا لە پۆلێکی تایبەتدا و دەنگەکەیان بە درێژایی کات گۆڕاوە.

چەشنەکان دەستکاری