لە خەوتوو دەچێت

تۆمارێکی درێژخایەنی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسێنس

لە خەوتوو دەچێت (بە ئینگلیزی: Sound Asleep • ھەروەھا ناسراوە بە چرپە) تۆمارێکی درێژخایەنی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە، ئەلبومەکە لە ساڵی ١٩٩٩ تۆمارکراوە لە تۆمارگەی بیگویگ ئینتەرپرایسس. یەکەم تۆماری ناسراوی ئێڤەنێسنس بە ناوی چرپە لەم ئی پییەدا بەدی دەکرێت و چوار مۆسیقای ئامێریی تریش لە خۆ دەگرێت کە بە مۆسیقای پێش-فۆڵێن ناسراون. تۆمارەکە ھەروەھا دوو وەشانی لە گۆرانی تێگەیشتن لە خۆ گرتووە، کە پێشووتر بووەتە ھۆی بەناوبانگ بوونی گرووپە لە ناوخۆدا. ئەم تۆمارە تەنھا ٥٠ دانەی لێ دروست کراوە و دووبارە بڵاو نەکراوەتەوە. ئەلبومەکە ھیچ وێنەیەکی نییە و تەنھا سیدییەکی سادەیە کە بە ڕەسەنی بۆ خێزان و ھاندەرە ناوخۆییەکانی لیتل ڕاک، ئارکنساس بەرھەم ھێنراوە. وەشانی فەرمی ئەم سیدییە زۆر دەگمەنە و زۆربەی ئەو سیدییانەی کە بانگەشەی ئەوەیان بۆ دەکرێت ڕەسەنن لەسەر ئینتەرنێت بۆ فرۆشتن ساختەن و ھەڵە لە ڕێکخستنەکانی تراکەکانی سیدییەکاندا بەدی کراوە.

لە خەوتوو دەچێت
تۆماری درێژخایەن لە لایەن ئێڤەنێسنس
بڵاوبوونەوەئابی ١٩٩٩
تۆماربوون١٩٩٩
ماوە٣٣:١١
بڵاوکەرەوەبیگویگ ئینتەرپرایسس
کاتزانیی ئێڤەنێسنس
ئێڤەنێسنس
(١٩٩٨)
لە خەوتوو دەچێت
(١٩٩٩)
ئۆریجن
(٢٠٠٠)

سەرچاوەکان دەستکاری