پێگە سەربازییەکانی وڵاتە بێگانەکان لە باشووری کوردستان
پێگە سەربازییەکانی وڵاتە بێگانەکان لە باشووری کوردستان بریتین لە پێگە سەربازییەکانی کە لە لایەن ھێزە سەربازییەکانی وڵاتانێک جگە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھێزە سەربازییەکانی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق، و ھەروەھا پارتە کوردییەکان لە ئاخی باشووری کوردستاندا دامەزراوەتەوە.[١][٢]
لە ئێستاکەدا سێ حکۆمەتی تورکیا، ئێران و ھەروەھا ئەمریکا پێگەی سەربازییان لە ئاخی باشووری کوردستاندا دامەزراندووەتوە.
لە ١٢ی ئایاری ٢٠٠٣ نوێنەرانی پەرلەمانی باشووری کوردستان یاسایان پەسەن کرد و حۆکمێکیان تۆمار کرد کە ھێزە سەربازییەکانی تورکیا لە باشووری کوردستان بڕۆن بۆ دەرەوە و پێگە سەربازییەکانیانیش ببەسترێتەوە[٣] کە ئەمە تا بە ئێستاکە ڕوو نەداوە.
تورکیا دەستکاری
تورکیا تا بەر لە ھەڵمەتھێنانەوە بۆ شاری کوردنشینی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان، خاوەنی ١٤ پێگەی سەربازی و ٤ پێگەی زانیاری لە باشووری کوردستان بوو. بەڵام بەدوای داگیرکردنی عەفرین، ھەڵمەتی خۆی لە ئاخی باشووریش زۆرتر کرد و ٧ پێگەیەکی دیکەی لە پارێزگای ھەولێر دامەزراند. ھەمووی ئەم ٢٥ پێگەی تورکیا لە دوو پارێزگای دھۆک و ھەولێرە.[١]
بەدر ئەلزیادی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ڕاگەیاند کە ئەرتەشی تورکیا تا ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ١٠ پێگەی سەربازی و ٢٥٠٠ سەربازی لە باشووری کوردستان بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ ژماری پێگە سەربازییەکانی خۆی گەیاندووە بە ٧٠ پێگە و ھێزە چەکدارەکانیشی گەیشتووە بە ١٠ ھەزار کەس. بە وتەی ئەلزیادی ھێزەکانی تورکیا لە قوولایی ٤٠ کیلۆمتر پێشڕەویان لە خاکی باشووری کوردستان کردووە.[٤]
لە دانیشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕۆژی ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ بۆ بڕیاردانەوە سەبارەت بە ھەڵمەتھێنانی تورکیا بۆ سەر عێراق کە بە ئامادەبوونی ٢٤٢ نوێنەر، وەزیرەکانی بەرگری و دەرەوەی عێراق و ھەروەھا سەرۆکی ئەرتەش و جێگری فەرماندەی ھاوبەشی ئەرتەشی عێراق بەڕێوەچوو، ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراق خوێندرا کە نیشان دەدا تورکیا ١٠٥ پێگەی بچۆک و مەزنی لە ھەرێمی کوردستان ساز کردووە و ٤ ھەزار سەرباز ھێناوەتە نێوی خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان و لەم پێگەیانە جێگر کردووە.[٥] لە ٢ی ئابی ٢٠٢٢ ڕاگەیاندرا ک ئەرتەشی تورکیا پێگەیەکی دیکە لە گوندی سێگرێی لە سنووری قەزای ئامێدی ساز کردووە و خەریکی گواستنەوەی کەرەستە و چەکی قورسی سەربازی بەو پێگەیەیە.[٦]
پێڕستی ئەو پێگەکان کە تا بە ئێستاکە زانراوە بریتیە لە:
پێگە زانیارییەکان دەستکاری
- پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ئامێدی، پارێزگای دھۆک
- پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ناوچەی باتۆفە، زاخۆ، پارێزگای دھۆک
- پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ناوی شاری دھۆک[١]
پێگە سەربازییەکان دەستکاری
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە شیلادزێ، پارێزگای دھۆک
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە شیرتی
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە زاخۆ
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە کانیماسی
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە بامێرنی
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە باتۆفە
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی کوێکی
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی سینکی
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە کۆمری
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە کۆکەی سپی
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە داری دەواتی
- پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە سەرزێڕی
- پێگەی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی تورکیا لە بامێرنی
- دوو پێگەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە زیلخام[١]
- بنکەی سەربازی بیلیچیان[٧]
ئەمریکا دەستکاری
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی ١٢ پێگەی سەربازی لە وڵاتی عێراقە کە ٢ دانەی لە ئاخی باشووری کوردستاندا داکەوتووە. ئەمریکا ھەروەھا پێگەیەکی سەربازیی لە ناوچەی کەرکووکدا ھەیە.[٨]
- پێگەی ھەوایی ئەمریکا لە ھەولێر[٩]
ئێران دەستکاری
دەگوترێت سپای پاسدارانی ئێران خاوەنی چەندین بنکەی سەربازییە لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئەو بنکانە لەسەر سنوورن یان لە دیوی ھەرێمی کوردستانن. دەگوترێت ئێران خاوەنی بنکەیەکی سەربازی لە قەزای پێنجوێنە و ھەروەھا بنکەیەکیشی لە قووڵاییی ٤٠ کیلۆمەتری ھەرێمی کوردستاندا کردووەتەوە.[١٠] لە ئێستادا باردۆخی بنکە سەربازیەکانی ئێران لە ھەرێمی کوردستاندا نادیارە.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا ب پ کوردپرێس: ژمارە و شوێنی پێگە سەربازییەکانی تورکیا لە ئاخی ھەرێمی کوردستان (بە فارسی)، نووسراو لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): تورکیا ٢٠ پێگەی سەربازیی لە کوردستانی عێراق دا ھەیە (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١١؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ ڕۆژنامەی دونیای ئیقتیساد: تورکیا ٢٠ پێگەی سەربازیی لە عێراق دا ھەیە (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١١؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ کوردپرێس: تورکیا لە ھەرێمی کوردستاندا چەند پێگە سەربازیی ھەیە؟ (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ کوردپرێس: ژماری پێگەکان و قووڵایی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراق (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢.
- ^ شارپرێس: تورکیا بنکەی سەربازیی نوێ لە ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت (بە کوردیی سۆرانی)، نووسراو لە ٢ی ئابی ٢٠٢٢؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢ی ئابی ٢٠٢٢.
- ^ "وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی بنکەیێکی سوپای وڵاتەكەی کرد لە ھەرێمی کوردستان". کوردپرێس. ٣ی ئایاری ٢٠٢١. Retrieved 3ی Mayی 2021.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ کوردپرێس: ئەمریکا چەند سەرباز و پێگەی سەربازیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوێندا ھەیە؟ (بە فارسی)، نووسراو لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ١٠ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ "ئەمریکییەکان پێگەی بەلەد بە جێدەھیلێن؛ ٥٠ کەس بۆ ئەمریکا ھەڵدەگەڕێنەوە و ٢٠ کەسیشیان دەچێت بۆ ھەولێر" (بە فارسی). کوردپرێس. ١٤ی ئایاری ٢٠٢١. Retrieved 14ی Mayئ 2021.
{{cite news}}
: Check date values in:|accessdate=
و|date=
(help) - ^ https://www.zamenpress.com/Details.aspx?jimare=16783 ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.