دەستەی ھەڵەچنی ویکیپیدیا
دەستەی ھەڵەچن پرۆژەیەکی ویکیپیدیایە کە بەدوای ھەڵە ڕێنووسییەکانی وشەکان و شێوازە ناستانداردەکانی وشەکان دەگەڕێت و شێوازە دروستەکەی بۆ دەدۆزێتەوە و (بە کەمترین زیان) دای دەنێت. ئەم دەستەیە بە ئامانجی پوختەکردن و ڕێکخستنی ئاستی وتارەکانی ویکیپیدیا دروست بووە.
میکانیزم
دەستەی ھەڵەچن بە پلەی یەکەم کار بە ڕیگیولار ئێکسپرێشن دەکات، و لەگەڵ ھەر ئامرازێک کە بگونجێت دای دەنێت. بۆ نموونە ئامرازەکانی تووڵامراز، ئوب و وپکلینر سێ لەوانەن.
لێرەدا پێویست بە سێ دەستە لە بەکارھێنەران ھەیە کە ئەمانەن:
- بەکارھێنەرانی تەکنیککار (کە ناوکی دەستەکەن)
- بەکارھێنەرانی زمانەوان (کە بەبێ ئەمان دەستەکە کەمیی زۆری دەبێت)
- بەکارھێنەرانی ھەواڵدەر (کە ھەواڵ لە ھەڵە ڕێنووسییەکان دەدەن) ئەمەیان دەشێ ھەر کام لە بەکارھێنەرانی سەرەوە بێت یان بەپێچەوانەوە ئەوانەی سەرەوە ئەمانە بن.
ئامانجەکان
- ڕاستکردنەوەی ڕێنووسە ھەڵەکان و باشترکردنی ئاستی وتارەکان.
- پاشەکەوتکردنی کات بۆ بەکارھێنەران و ماندوونەبوونیان بە ڕاستکردنەوەی ئەو جۆرە ھەڵانە.
- نوێکردنەوەی ناوی پەڕەکان (گەر لە توانادا بێت).
- نوێکردنەوەی دەستبەجێی ئەو وشانە (گەر لە توانادا بێت).
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
- پیتە بزوێنە دوای یەکەکانی نێو وتارەکان خاوێن بکەرەوە (دوایین ئەنجام، ١٬٧٦٠)
- پیتە بزوێنە دوای یەکەکانی ناونیشانی وتارەکان خاوێن بکەرەوە (دوایین ئەنجام، ٥٢)
ئامرازە دەرەکییەکان
- regex101.com
- ھەڵەچنی ئاسۆ بەخێرایی پێداچوونەوە بۆ ھەڵە ڕێنووسی و خاڵبەندییەکان دەکات و، پێشنیاری وشەی دروستت بەجێی ھەڵە بۆ دەکات کە تایبەتە بە دەقی کوردی.
|