ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)


دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی وێنەی پێویست بۆ کاتی ڕووداوەکان


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە



گۆڕینی فۆنتی نووسینی بابەتی کوردی سۆرانی لە ویکەپیدیادا

بۆ هەموو ئەدمنەکانی ویکەپێدیا سڵاو.. من تێبینی ئەوەم کردووە هەڵبژاردنی جۆری فۆنتی دیاری کراو بۆ نووسینی بابەتەکانی (کوردی سۆرانی) جۆرێک لە بێ هێزی و سستی وخاوی وبێ توانایی پێوە دیارە ئەمە لە لایەن دەروونیەوە کاریگەریەکی زۆری هەیە وە وەکو ئەو فۆنتانە نیە کە بۆ زمانەکانی تر بەکار هێنراوە گەر تێبینیتان کردبێ هی ئینگلیزی و عەرەبی وەکو نمونە جۆرێک لە هێزو سەرکردایەتی بەخۆوە دەبینێ، بۆیە دەبێ ئەو فۆنتەی بۆ نوسینەوە بەکار دەهێنین بگۆڕدرێت بکرێتە دانەیەک کە (بۆلد- تۆخ بێ، وە فۆنتێکی تر کە سەختی پێوە دیار بێ، هیوادارم کارێکی بە کارایی بۆ بکرێت و پشت گوێ نەکرێت. وە گەر دەتوانن ڕاوێژی کەسانی دەروونناسی بکەن. وە ڕێزم. Sako Nanakli (لێدوان) ‏٢٣:١٠، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sako Nanakli: سەرەتا لەوە تێنەگەشتم کە وتت ئینگلیزی و عەرەبییەکە جۆرێک لە هێزو سەرکردایەتی بەخۆوە دەبینێ. گەر بکرێت، تکایە ڕوونی بکەرەوە. سەبارەت بە ئەو فۆنتەی ئێستای ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی، ئەوەیان فۆنتی سیستمە. گەر تێبینیت کردبێ، دەتوانیت سێ فۆنتی تر کە دابین کراون و ھەڵبژێریت. دەتوانیت لەڕێگەی ئامرازی ڕێکخستنەکانی زمان بیدۆزیتەوە و فۆنتەکە بگۆڕیت. وا بزانم فۆنتی ئەمیریت بە دڵ دەبێت کە لە چاو ئەوانی تر تۆخترە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٥، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو چۆن فۆنتی سیستمی ویکەپێدیا بگۆرم بۆ ئەو سێ فۆنتانەی پێشنیارت کردووە، سوپاس. (Sako Nanakli (لێدوان) ‏٢٣:٣٧، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC))وەڵامدانەوە
@Sako Nanakli: لە دەقەی ٣:٠٠ تا دەقەی ٤:٠٠ سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە. تکایە واژووەکەت لە دوای لێدوانەکانت بکە نەک لە سەرەتای لێدوان. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٨، ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

جیاکاری و نادادپەروەری بەرامبەر ویکیپیدیای سۆرانی

لە ماوەی چاودێریکردنی وتارە نوێیەکان و مامەڵە کردن لەگەڵ بەکارھێنەرە نوێییەکان شتێکم تەواو بۆ ڕوون بۆتەوە، ئەویش لەکاتی وتار درووستکردن یان مامەڵە کردن لەگەڵ ویکیپیدیای سۆرانی بە شێوەییەکی جدی و بەتەواوی سەیری بابەتەکە ناکەن، بۆ نموونە لەکاتی سەرچاوە زیادکردن بۆم ڕوون بۆتەوە گەر بۆ نموونە وتارێک لە ھەر سێ زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بنووسن لە ئینگلیزی و عەرەبییەکە ئامادەکارییەکی جدی بۆ وتارەکە دەکەن و ڕێکخستنێکی زۆر باشی و کوالێتییەکی تەواوی بۆ دابین دەکەن، بەڵام کە ھەمان وتار لێرە دەبینم ھەمان شت نییە و کەمتەرخەمییەکی زۆر باش لە ئاماژە بە سەرچاوە تا دەگات بە ڕێکخستن و دابین کردنی کوالێیتی بۆ وتار

وە ئەوەندەی بیرمە پێشووتر بڕیارمان دابوو چیتر وتاری بێسەرچاوە پەسەند نەکەین، ئەمە جگە لەو کێشەیەی کەوا وەرگێڕی مەکینە بەکاردێنن و ئەمەش کوالێتی وتارەکە زۆر خراپ دەکات ھەرچۆنێک پێشووتر باسمان لەسەر ئەو کێشەیە کردووە و سیاسەتێکیشمان بۆ درووستکرد لەژێر بەشی گشتی پێوەری ژمارە ١٥ کە قەدەغەی دەکات چیتر بەکارھێنەر وەرگێڕی مەکینە بکاتە ئامانجی سەرەکی لە وتارەکانی،

داوا دەکەم پشتگیریم بکەن بۆ ئەوەی ئەم کارەساتە ڕابگرین کە دەبێتە ھۆی تێکچوونی کوالێتی وتارەکانی ویکیپیدیای سۆرانی، بۆیە پێویستە ھەوڵێکی جدی بدرێت بۆ ئەوەی بە ھەموو شێوەیەک ئەو وتارانە بوەستێنین کە تەنھا ناویان لێنراوە وتار چونکە دەکەونە ژێر بۆشایی ناوی وتار گەرنا ناوەڕۆکەکەی لە وتارێکی ویکیپیدیا ناچێت ھەوڵەکە دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

  • ئامادەکاری بۆ سڕینەوە دوای ماوەیەکی کەم لەدوای ئاگادارکردنەوە (گەر درووستکەر داوای مۆڵەتی کرد مۆڵەتێکی کورتی پێدەدرێت).
  • گواستنەوەی وتار بۆ ژێرناوی درووستکەر (Draftifying)
  • پاراستنی وتارەکە لە دووبارە درووستبوونەوە (Salting)

سپاس بۆ پشتگیریتان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٥، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: بەکورتی و بە ڕای من گەر زانیت وتارێک تەنیا بە کۆپی پەیستی مەکینە کراوە و خەمساردانە دروست کراوە، تاگی پێشنیاری سڕینەوەی لێ بدەیت باشە چونکە دوای زیادکردنی کوردیی سۆرانی بۆ گووگڵ تڕانزلەیت، بەکارھێنەری زۆر نوێ زیاد بوونە و بە یەک دەستکاری وتارێکی پڕ لە نووسین بڵاودەکەنەوە. بەشێکیان (ھەموویان نا) زۆر کەمتەرخانە بڵاویان دەکەنەوە. ھەشە (بۆ نموونە ئایزک ھێرزۆگ بە کەمێک دەستکارییەوە) کۆپی پەیستی وەرگێڕەکەی گووگڵی کردووە، بەڵام کە خوێندمەوە یەک ڕستەی بێماناشی تێدا نەبوو و سەرچاوە و پەڕگە و شتەکانی تری بەڕێکوپێکی بۆی زیاد کردبوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤١، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ئێمە پێشتر تەنانەت دانانی سەرچاوەمان بۆ وتارەکان کرد بە پڕۆژە ، بۆ ئەو وتارانەی کە سەرچاوەیان نییە ، وەقسەی ئەوەشمان کرد کە پێویستە وتارە نوێیەکان بێ سەرچاوە نەبن ، منیش هەمان بۆچوونم هەیە ئەگەر زانرا وتارەکە بێ ماناییەکی زۆری پێوەدیارە باشترە کە تاگی سڕینەوەی لێ بدرێت وە دروستکەری لێ ئاگاداربکرێتەوە، ناکرێت وەرگێرانی گوگڵ بەبێ پێداچووونەوە کۆپی پێیست بکرێت و دابنرێت لێرە .من پشتگیری ڕاگرتنی ئەو کارانەت لێ دەکەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٢:٠٦، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: منیش وەک خۆم دەمەوێت پشگیریت بکەم بۆ ئەم باسە چونکە شتیکی زۆر ناشریینە کە بەو شێوەیەی لێبکرێت بە بەکارهێنانی وەرگێری خۆگەر، هەرچەندە من کارم هەر لە وەرگێڕاندایە وە هەرکەسێ کە دەیکات بەدڵناییەوە بەباشی دەیکات،بەڵام بەهۆی زۆر پێچوونی وەرگێڕانی دەستی بۆیە دەبێت بە ناچاری بییەین لە گۆگڵ ترانسلەیت، بەڵام ئەگەر یەکسەر بیخەنە ناو ویکیپیدیا، منیش پشگیریت دەکەم خاتوون، بەهەرشێوەیەک بێت، من پشتگیریەکی باشت دەکەم، و یارمەتیت دەدەم لەسەر ئیزنی خۆت، بە شێوەی خۆت.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٢٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس بۆ ھەمووتان بەڕێزان لەوانەیە داواکارییەکە بەپێی کات نوێ بکەمەوە و پێشنیاری زیاتری بۆ زیاد بکەین بەپێی ئەو ئاستەنگانەی دەکەوێتە بەردەممان ھەرچۆنێک بێت سپاس بۆ ئەم پشتگیریانەی نووسیوتانە بۆم بەرزی دەنرخێنم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

وێنەی پێویست بۆ کاتی ڕووداوەکان

وابزانم ئێمە ئەگەر لەگەڵ کەسانێک قسەبکەین کە پیشەیان وێنەگری هەواڵی بێت زۆر باش ئەبێت کە بانگێشتیان بکەین بۆ ئەوەی بەشێک لە وێنەی ڕووداوەکان لە ویکیمیدیا کۆمنز دابنێت ،من پێشنیارم ئەوەیە بەڕێوبەران بۆ ئەمکارە دەتوانن زیاتر کاریگەربن. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٤٩، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاکە @Kurd2021: زۆر دەمێکە ئەم داوایەتم بینیوە، بەس چاوەڕێم کرد تا برادەرانی تر قسەی تێدا بکەن چونکە بەڕاستی پێم خۆش نەبوو من بێمە ناو ئەم باسەوە. کاک @Kushared: و کاک @Serchia: زیاتر لەم بوارە شارەزاترن و ھیوادارم قسەی خۆیان لەم بارەوە بکەن. ئێوە خۆتان بیرۆکەتان چییە؟ یان بە ڕای تۆ بەڕێوەبەران دەتوانن چی بکەن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٥، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram سڵاو لە بەڕێزیشت، بیرۆکەی من ئەوەیە، کە دەکرێت بەڕێوبەران لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان یاخود ئامێرەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو میدیایانەی کە ڕووماڵی زۆربەی ڕووداو و پێشهاتەکان دەکەن قسە بکرێت وەک ویکیپیدیای کوردی بۆ ئەوەی وتارەکان بێ وێتە نەبن بێگومان دەشکرێ ڕاستەوحۆ لەگەڵ کەسی وێنەگری هەواڵی قسەبکرێت ئەگەر زانرا ئەوە ئەرکییەتی لەو میدیایە.وە دەشکرێت ئێوە ئەو داوایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دابنێن، لەگەڵ ئەو فێرکرارییەی پێشتر دروستکراوە سەبارەت بەچۆنییەتی بارکردنی وێنە بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانەشی بە موبایل وێنەدەگرن هاوکار بن.لینکی وێنەکەشی دەکرێ بنێرت بۆ مەنسنجەری فەیسبوکی ویکیپیدیا. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت، بەڵام ڕاستییەکەی من لە تۆڕەکان چالاک نیم. داوای لێبووردنم ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٠، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەکرێت ڕێنمایی بدرێت لەسەر چۆنیەتی بارکردنی وێنەکان و گرنگیی پرۆژەکە، بەڵام ئەوەی بەردەوام کارێک بکەن، پێم وانییە کەس ئامادە بێت، بەتایبەت کە بەخۆڕایییە و وێنەکانیش بە مۆڵەتی ئازاد بڵاودەبنەوە. شتێک کە ئەوان دەتوانن بیکەن ئەوەیە وێنەکانیان بە مۆڵەتی ئازاد بڵاوبکەنەوە، دواتر بە بۆتێک هەموو ئەو وێنانە باربکرێن. سەرچیا‏١٧:٤٧، ٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سیاسەت و کاری ویکیپیدیا و نیشانەکان

ئێمە هەر هەموومان ئەگەر بۆ یەک جاریش بێت یاریمان کردووە ئیتر هەر یارییەک بێت، لە یارییەکەدا وشەیەک نوسراوە بەناوی (mission) کەبریتییە (کارەکان) کە دەیکەینەوە نوسراوە ئەو کارە بکە و خەڵاتێکی لە بەرامبەردا وەرگرین، بۆیە منیش داوا دەکەم کە پڕۆژەیەک بۆ ویکیپیدیا دروستکەن و بە چەند کاریکی زۆر و نیشانەی زۆر ئێمە دەتوانیین هەم نیشانەکان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە بەکارهێنەرەکان بەکاری بهێنین، هەم باشترکردنی وتارەکان

کارەکان دەتوانیین بە باشترین کار دایبنێن و بەشێوەیەک کە دڵنیام هەمووتان ھەی دەی تان کردووە، کە ئەویش کاری هەیە کە دانەیەک تەواو دەکەیت ئەوە دەچێتە کاریکی زەحمەتر کە هەر هەمان یاسایە

وەک: تەواوکردنی ١٠ سندوقی زانیاری. کە ئەم کارە تەواو کرا ببێت بە تەواو کردنی ١٠٠ سندوقی زانیاری.

ئەمەش لەسەر دەنگی بەڕێوبەران

بۆ خراپکاریش ئەو بەکارهێنەرانەی خراپکاریان پێکرد ئەوا دەتوانن ئێوەی بەڕێوبەران سەربەستیان بکەن، زۆر سوپاسئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٨:٤١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتریش ئەم وتانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد بەم شێوەیە بەڕیوە دەچێت

  • دەبێت بەکارهێنەر نیشانەی سەرەکی هەبێت
  • دەبێت هەر بەکارهێنەرێک پەڕیەکی تایبەت بە (mission)ی بۆ دابنرێت ئەمەش لەسەر شێوەی ڕۆبۆتی
  • دەبێت بە سێ بەشەوە ئەنجام بدرێت کە بریتییە لە بۆ هەر (mission)نێک بریتی بێت لە سەرەتای ناوەندی زەحمەت، کە ئەمانە بەدوای یەکدا دێن لەدوای جێبەجێکردنی ئاسان دوای ناوەندی دوای زەحمەت.
  • دەبێت ئەو (mission)نەی کە بۆی نوسراوە بە چاکی بیکات، نەوەک بە تێکچووی
  • دەبێت لەسەر هەر (mission)ێک ئەو کارانەی بەکارهێنەری تێدابێت، وەک ئەوەی یەکسەر لەپەڕەکەی بەشێوەیەکی ڕۆبۆتی بۆی بنوسرێت.

هەرچەندە ئەم کارانە لە سەروو پلەی خۆمەوەیە بەڵام دەبێت ئێوەی بەکارهێنەرانی بەئەزموون یارمەتیم بدەن بەهۆی تواناو لێهاتوویتانەوە،

بەڵام من دەموێت لەسەرەتادا ١٠ بەکارهێنەری شارەزا بانگێشت بکەم بۆ ئەم پڕۆژەیە

@Sako Nanakli: @Sakura emad: @Aram: @Épine: @Calak: @Gyan333: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: دەموێت بڵێم لە هەرکاتێکدا دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت ئەوە بە تێکڕای دەنگ دەکرێت و هەرکەسێک بیەوێت دەنگ بدات ئەوا دەبێت بەژداربێت لەم پڕۆژەیەدا. سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەرێز @ئارۆ سالار محمود: بیرۆکەکەت جوانە ئەوەندەی لە مەبەستەکەت تێگەیشتم "دەتەوێت وەک پێشبڕکێیەک کارەکان بکرێت و پلەبەندی بۆ ھەر کارێک دابنرێت و ھەر بەکارھێنەرێک بەپێی ئاستی خۆی کارێک یان چەن کارێکی پێبدرێت و ئیتر بەپێی کارەکانی ئاستی بەرز بێتەوە و ئەرکەکانی زیاتر و زەحمەت تر بن، بۆ ھەر کارێکیش کە ئەنجامی دەدات خەڵاتی لە بەرامبەردا پێ بدرێت بەڵام خەڵاتەکە کێ دەیدات وە چییە؟" و ھەندێک لەوانەی تاگت کردوون ھیچ بەشداریان نەماوە یان ناتوانن بەچالاکی بەشداری بکەن لە ویکیپیدیا بۆ نموونە @Gyan333:، بەکارھێنەر:Épine. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارۆ سالار محمود: سڵاو ، دیارە ئەوەندەی تێگەیشتبێتم ئەتەوێت پشبڕکێیەک لە نێوان بەکارهێنەران دروستبکەیت بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین سندوقی زانیاری وەڕبگێڕن، ئەگەر ئاوایە و مەبەستەکەت ئەوە بۆ ئەم قۆناغەی ئێمە کەمێک ئاسان نییە، بەتایبەت بەبێ پشتیوانی و خەڵات . پێشتر قەرارمان دەبوو پێشبڕکێەک ڕێکبخەین بۆ دانانی سەرچاوە بۆ ئەو وتارانەی بێ سەرچاوەن بە پشتیوانی ویکیمیدیا بەڵام وابزانم بەهۆی نەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەر لە ویکیپیدیای کوردی کارەکە نەکرا .بۆیە هەر کارێک بەتایبەت لەو شێوەی جەنابت باسی دەکەیت ئاسان نییە بەتایبەت ئەم مەرجانەی تێدابێت قورس و گرانی و مامناوەن ، ئامانجی بەشی زۆری ئەوانەی لێرەن هەوڵدانە بۆ ئەوەی لانیکەم ژمارەی وتارەکان بگەیینە ئاستێکی زۆر باشە لەگەڵ بوونی ناوەڕۆکێکی باش .ئەمەش کەم کەس بە خۆبەخشی و بێ بێ چاوەڕوانی هیچ پاداشتێک ئەنجامی دەدات.لەگەڵ ئەوەش بوونی پڕۆژەی جیاواز لە نیشانەکانی پێشکەوتنی ویکیپیدیای کوردیدایە و لە قازانجیەتی ئەنجامیان بدات هەرچەند تا ئێستا چەن پڕۆژەیەک ئەنجام دراون ئێستاش پڕۆژەی شارەکانی ئێران لە بواری تەواوبووندایە.جا ئەگەر وادەزانی هەڵە تێگەیشتووم دەتوانی ڕوونکردنەوەی زیاتر بنوسی ، لەگەڵ ڕێزدا .Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێزان ڕاست دەکەن ئەمە ئەرکێکی قورسەو جێبەجێکیردنی کاتی دەوێت، بەڵام ئێمە دەتوانین وتارێکی ویکی لە سەرەتادا بۆ دروست بکەین، و دەتوانین بە چەند شێوەیەک کار دروستبکەین، ئەوەش حەزدەکەم یەکم کار ئێوە بینوسن، و دەزانین نیشانەکان زۆر لەمەوبەر دیاری کراوە، بەڵام نەخراوەتە بەرچاوی بەکارهێنەر و ئێمە دەتوانین بڵاویبکەینەوە لە پەڕەیەکدا، و بۆ کارەکان دەبێت لەیەکەو دوور بن

وەک دروستکردنی (چ ژمارەیە) وتارێک کە پێکهاتبێت لە ئەونە (ژمارە. سەردێڕ، ژمارە. ژێرسەردێڕ). یاخود بڵێن دروستکردنی ژمارە. وتاری (وەرزشی، هونەری، موسیقا)، ئیتر دەکەوێتە سەر ئەوەی چی بکەین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەنجامدانی چاکسازی گروپات

بەڕێزانی ویکیپیدیای کوردی @Sako Nanakli: @Aram: @Calak: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: @-Haryad: ڕاستە گەر ناوی هەندێ بەکارهێنەر لەم پەڕەیەدا نەبێت دەتوانێت بەژداریبکات بەبێ هیچ موشکیلەیەک دەبێت گروپێک بۆ ویکیپیدیا دروست بکرێت بە شێوەی بەژداریکردن بە گروپ (هەرەوەزی)، کە ئەمە دەبێتە هۆی باشترکردنی وتارەکان بۆ ویکیپیدیا. سیاسەتەکانی بریتین لە :

  • و دەبێت مافێک بەڕێوبەری بۆ دابنرێت، ئەمەش وەرگرتنی لە سەرەتادا بۆ بەڕێوەچوونی.
  • دەبێت خاوەن داواکری وتار بۆ گروپ پێشنیارێک دابنێت و دەبێت لەلایەن بەڕێوبەرانەوە بڕیار بدرێت، و دەبێت خاوەن داواکار کورتەیەک لەسەر پێشنیارەکەی بنوسێ، و بەپێی زەحمەتی وتار بریاری لەسەر دەدرێ نمونەی داواکری بۆ وتار ویکیپیدیای کوردی، بەڵام ئەم شیوەیەی من دەیخەمە ڕوو باشتردەکرێت

نمونە:

ویکیپیدیای کوردی

دواکاری ئیمزای خۆگەر=🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC) نمونەوەڵامدانەوە

  • | ئەنجامدانی گروپ (چی لێدەکەیت)؟  : وەریدەگێڕیت لە ویکی (ئینگلیزی، بەڵام ئەگەر لە ئینگلیزی نەبوو ئەوا دەتوانین بڕۆین بۆ زمانەکانی تر) یان گروپ خودی خۆی دەینوسێت(بەشێوازی گروپی خۆی لەسەر ئەقڵی)
  • | هۆکار  : گەیاندنی وتار بۆ ئاستێکی باش، یان وتارەکە پێویستە بۆ ویکیپیدیا و دەبێت باشتربکرێت
  • | بۆچونی بەڕێوبەر  : کرا یان نەکرا (ئەمە تەنها لە سەرەتادا ئەنجام دەدرێت)
  • |بۆچونی بەڕێوبەر بۆ ژمارەکانی بەکارهێنەر: دەکەوێتەوە سەر بڕیاردان
  • کەسی دروستکەری وتار یان هەر کەسێک دەتوانێت لەم پڕۆژەیە بەژداری بکات.

و دەبێت ئەمە لە دوو بەش پێکبێت یەکمیان داواکاری گروپات گەر کرا ئەوا لەلایەن بەڕێوبەر دەگوازرێتەوە بۆ بەژداریکردنی گروپات

و ئەمە گەر قبوڵ بکرێت ئەوا چاکسازی تێدا دەکرێت و دەمەوێت ڕاستە من ئەم داواکارییەم پێشنیار کردووە بەڵام من نابمە سەرۆکایەتی و دەمەوێت هەموو تان بە هەر کەسێکەوە لەم دیوەخانە بەژداری بکەن — ئەم لێدوانە لەلایەن ئارۆ سالار محمود واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢١:٤٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC).🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٢:١١، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود پێشنیارەکەم خوێندەوە بەڵام نازانم مەبەستتان چییە لە گرووپ. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٥، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

خاتوو @Sakura emad: مەبەستم لەوەیە کارکردن بە کۆمەڵ، وەکو نمونە:کاتیک سەیری فیلمێکی ژێرنوس دەکەیت نوسراوە وەرگێڕان فلان و فلان و فلان،ئەمەش هەمان شێوەیە واتا هەرەوەزی تا کۆتای، کارکردن بە کۆمەڵ، یان وەک دروستکردنی خانوویەک لەلایەن ١٠کرێکارەوە بەو شێوەیە.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٩:٢٦، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود: ئێمە لێرە شتێکمان ھەیە کە کۆمەڵە کەسێک بە حەز و خولیا و ئامانجی ھاوبەش کۆدەکاتەوە ئەویش پێی دەوترێت ویکیپڕۆژە لەوانەیە مەبەستت ئەمە بێت، گەر ئەمەیە لەمێژەیە ئەمەمان ھەیە بۆ نموونە بڕوانە ویکیپڕۆژەی ژنە ڕوو سوورەکان کە ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە ژنانی بەناوبانگی دونیا کۆبکاتەوە و وتاریان لەسەر درووست بکات و تا ئێستاش پڕۆژەکە بە شێوەیەکی جیھانی ھەزارەھا وتاری درووست کردووە. و لە ویکی سۆرانیش دەیەھا بۆ سەدەھا وتار. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕاست دەکەیت خاتوو @Sakura emad: بەس وتارەکانی ئێرە بە تایبەتی هی فیلم و دراما و کارەکتەرەکان بەڵام وتارەکانی ئێرە لە ئەوپەڕی باسیدانییە بۆ نمونە: بلاک ویندۆس،. تۆڵەسەنەرەوەکان هەموو و چەندەهای تریش هەمان شێوەن بۆیە پێویستمان پێیەتی و ڕاموایە وەک دیوەخان دروستبکرێت و بەکارهێنرەکان ناوی خۆیان بنوسن و دەستپێبکەن بە چاکسازی گەورەی وتارەکان.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٩:٤٩، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە