ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)/ئەرشیڤی ٥


سەری داتابۆکس

سڵاو @Aram ، @Agent aro ، @Gejeluk ، @Sakura emad ، @Kurd2021 ، وە ئەوانی تریش. پێم باشە کە سەری داتابۆکس ڕەنگی لەسەر نەمێنێت، و بەشێوەیەکی ساددە دەربکەوێت، ئاوا جوانییەکی زۆرتر بە وتارەکە دەدات بەڕای من. ڕای ئێوە چییە لەسەری لادانی ڕەنگەکە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:١٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tesslaئەو رەنگەی سەر ناونیشانی وتارەکە پێم وایە خراپ نییە و جوانە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: دەزانم خراپ نییە، بەڵام نازانم وک بڵێی جوانترە بۆکسی زانیاریدان هەموویان یەک بن، نەک هەنێکی ڕەنگی نەبێت و هەنێکی هەیبێت. بۆیە دەڵێم هەمووی ساددە بن جوانترە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٥٨، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla خۆی ناوەکە دەکەوێتە ناو چوارچێوەکەوە بۆیە جوانیەکەی پێی دەبەخشێت ئەگەر بچێتە دەرەوەی چوارچێوەکە لەوەیە جوان نەبێت،بەلام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر هەمویان یەک بن ئەوە خراپ نییە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: گەر بزانم ناوەکە دەچێتە دەرەوەی چوارچێوەکە، ئەوا منیش پێم جوان نەدەبوو، بەڵام هەڵە نەبم لە چوارچێوەکە دەرناچێت. ئەوەیان کاک ئارام دەیزانێت، و ڕەنگە دواتر لێدوانی خۆی بدات. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla داتا بۆکسەکان، ئەوانەی ڕەنگیان لەسەرە هی ویکیدراوە، گەر بۆلسی ویکیدراو نەهێڵرێت، ئەوا ئەو کێشەیە نامێنێت Agent aro (لێدوان) ‏١٧:١٨، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla بەس وەڵای زۆر جوانە، هەقە هەر بیکەین بە یاسا بۆ سندوقی هەموو وتارێک دابنرێت Agent aro (لێدوان) ‏١٧:٢٠، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: لە قسەکەی سەرەوەت تێنەگەیشتم ڕاستییەکەی. بەس نابێت بکرێت بە یاسا، چونکە بۆ وتاری باش و وتاری هەڵبژێردراو نابێت داتابۆکس بەکاربەرین، شتێکی جوان نابێت بۆ کێش و باڵی وتارەکە. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٢٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆزگە ئەم باسانە لە جێگەی دروستی خۆیان (وتووێژی داڕێژە:Databox) دەکران. گەر ویستتان ڕەنگەکە لادەن، بانگم بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٢، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla گەر ئەوەی تۆ دەیڵێیت گەر بۆ داتا بۆکس بێت لەگەڵتم، بەڵام گەر بۆ بۆکسی زانیاری بێت من ڕازی نیم Agent aro (لێدوان) ‏٢٠:٢٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: ئەوەی من دەیڵێم پەیوەندی تەنھا بە داتابۆکس هەیە، نەک بۆکسەکانی تر. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣١، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پشتگیەیت دەکەم @Tessla، هەندێک جاریش وشە ڕەنگ کراوەکان لە ناوەڕاستدا ناوەستێت دێتە لای دەستە ڕاست، تکایە ئەوەش چاک بکەن Agent aro (لێدوان) ‏٢٢:١١، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ لێدوانەکان، ئەوانە کاک ئارام دەیزانیت. @Aram: کاکە ئەوە Kurd2021یش دەڵێت شتێکی خراپ نییە، واتا پێی باشە، هەروەها Aroش دەڵێت لەگەڵتانم. جا ئەگەر بتوانیت ڕەنگەکە لابدەیت باشەبێت. لەشت ساغ. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٣٥، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥١، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ڕێنماییی کاتی بارکردنی پەڕگە لە ویکیمیدیا کۆمنز

سڵاو لە @Calak، Kushared، Pirehelokan، Tessla، Sakura emad، و Serchia:، و لە @-Haryad: و @Épine: کە تاکە دوو بەکارھێنەرن بەشدارییان لە بەکوردیکردنی پەڕگە:Licensing tutorial ckb.jpg کردووە. ویستم بڵێم کە ئەمڕۆ ڕێنمایییەکانی جادووگەری بارکردنی کۆمنزم دانا و ئێستا کاتێک لە ئێرە پەڕگەیەک بار دەکەیت، ڕێنمایییەکان بە کوردی پیشان دەدرێت. پەڕگە:Licensing tutorial ckb.svg پەڕگە نوێیەکەیە. ئێوەم تەنیا بۆ ئەوە بانگ کرد تا پێم بڵێن کە دەتانەوێ چی بە چی بگۆڕین چونکە ھەر من پەڕگەکەم بە پاشگری ai لایە و بەداخەوەش ناتوانین لە کۆمنز دای نێین. ئەوەتان لەبیر نەچێت کە دەقەکانی نێو پەڕگەکە دەستکاری ناکرێ (مەگەر لە سەرەتاوە دەستکاریی بکەیتەوە) چونکە لەبەر کێشەی ڕێندەرکردن دەبایە ئیللا و بیللا دەقەکانم بکردایەتە شەیپ. ئەم کێشەیە لە عەرەبی و فارسییەکەش ھەیە. بۆ ئێستا شێوازی ئەمیریمان داناوە کە بەڕاستی زۆر بچووکە و ئاسان ناخوێنرێتەوە. بیکەین بە چی؟ وەرگێڕانەکان ھەر ئەوانەی پەڕگە کۆنەکەیە، بەس یەک تۆز گۆڕانکاریی بچووکم تێیدا کردووە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Halbast1: تۆش سێ ساڵ پێش ئێستا لەسەر پەڕەی لێدوانەکەم و لێرە داوای ھەمان شتت کرد. باوەڕ بکە لەو کاتەوە وێنەکە لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەم بووە، بەس ئەمڕۆ توانیومە خەریکی بم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٣٨، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، دەست خۆش ئارام. پەڕگەکە جوانە. دوو شت. یەک، بڕێک وشە وەک نەرمامێرەکان، کۆمیکەکان، تەلەڤزیۆنییەکان و... وەھا دیارە دەڵێی مەودایەک کەوتووەتە نێوان ە و کانەکە (کۆمیکە کان، نەرمامێرە کان و...). ئیتر نازانم ئەوە فۆنتەکە وەھای لێ دەکا یان سپەیسە. دوو، لە سەرەتای نووسراوەکەدا نووسراوە بە ھاوبەشیپێکردنی ئیشەکانت... ناکرێ ھەر بنووسین بە ھاوبەشکردنی ئیشەکانت؟ ھەر ئەو مەعنایە نادات؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٤٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: زۆر سپاس! بۆ یەکەم تێبینیت، دروستە و بگرە ئەو وشانەشی کە بە «کە» دەست پێ دەکەن، وا دیارن کە دوو سێ بۆشایییان لە بەردەم بێ، بەس وەڵا ئەو کێشەیە ھینی ئەمیری خۆیەتی و زیاتر لە یەک بۆشاییم دانەناوە. بۆ دووەمیش بەرێوەڵا، بۆ ناکرێ، بەسەر چاو و دەیگۆڕم. بۆ فۆنتەکە بەڕاستی دەبێ بیگۆڕین. پێشنیاری چی دەکەن؟ بە ڕای من شتێ باشە کە پێچاوپێچ بە نووسینەکان نەکات و شتێکی گۆشە ڕێک بێت تا بتوانرێ بخوێنرێتەوە و بێجگە لەوەش دەبێ مۆڵەتەکەی ئازاد بێ تا بتوانین بەکاری بێنین. نازانم، من خۆم Adobe Arabic یان Noto Kufi Arabic پێشنیار دەکەم. ئێوە چی دەڵێن؟ ئینجا سپاسیش بۆ گرنگیدانتان بەم باسە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram وابزانم فۆنتەکانی گووگڵ فۆنتس ھەموویان ئازادن. ئەتوانین ئەوانە بەکاربھێنین. —ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan و Halbast1: پەڕگەکەم نوێ کردەوە و لەمەیان کەڵکمان لە «Noto Kufi Arabic» وەرگرت. بزانن چۆنە. وەک پێشتر وتمان ناتوانرێت پەڕگەکە دەستکاری بکرێت بەڵام ئەوەی پێی خۆش بێت دەتوانێت پەرگەکە بە پاشگری «ai» لە گووگڵ دڕایڤ داگرێ و دەستکاریی بکات. ھەمووان دەتوانن دەستکاریی بکەن، بەڵام تکایە دوای ئەوەی پەڕگەی نوێتان بار کرد، بە ناونیشانی «Licensing tutorial ckb 2.ai»، بە بەستەری گووگڵ دڕایڤەکەشی زیاد بکەن، بەڵام تکایە ھیچ مەسڕنەوە. ھەمان ئەمانەم لە وەسفی پەڕگەکە نووسیوە (گەر نەسڕدرێتەوە). سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٢، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram، دەست خۆش بێت زۆر جوانە، دواتریش ئەتوانین بۆ پەڕگەی تریش (ئەگەر بەکوردی بکرێت) سوود لەو فۆنتە ببینین؟ ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٧:٤٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @-Haryad: بەڵێ و پێم وایە فۆنتەکانی گووگڵ ئازادن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٨، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر بکرێت وەکو فۆنتی ئەمیری، بۆ ڕووکاری ویکیپیدیا زیای بکەیت زۆر چاک ئەبێت. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٧:٣٥، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@-Haryad: بۆ ئەوە دەبێت کۆمەڵگە یەکدەنگ بن لەسەری. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٠٦، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]