کوردستان لە ٢٠٢٢ ئەو ڕووداو و لەدایکبوون و مردنانەی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ لە کوردستان ڕوویان داوە بە تایبەت ئەوانەی دەنگدانەوە و کاریگەری زۆری لەسەر کوردستان ھەبووە پێڕست دەکات.

ڕووداوەکان دەستکاری

حوزەیران دەستکاری

  • ٢٨ی حوزەیران: لە شاری ھەولێر قوتابییەک ھێرشی کردە سەر بەشی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین و لە ئەنجامدا دوو مامۆستا کوژران.[١][٢]
  • ٢٠ی حوزەیران: ١٠ مامۆستای ڕۆژھەڵاتی کوردستان پاش دەستبەسەرکردن و گرتنیان لە لایەن ئێرانەوا مانیان لە خوردان ڕاگەیاند، ئەنجومەنی ھاوئاھەنگیی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی مامۆستایانی ئێران ئەوەی ڕاگەیاند ئەو ١٠ مامۆستایە خەڵکی شاری سەقزن، بەھۆی جێبەجێ نەکردنی داواکانیان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە گرتنیان مانیان لە خواردن گرتووە.[٣]
  • ١٧ی حوزەیران: لە نزیک سایلۆی کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ کرایە ئامانج و چوارکەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوون. دژە تیرۆری کوردستان ڕای گەیاند ھێرشەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە بووە ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج گەریلای پەکەکە بوون.[٤][٥][٦]
  • ١٦ی حوزەیران:٤٠ مامۆستا لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەھۆی بەشداریکردنیان لە خۆپێشاندانی مامۆستایان دەستبەسەرکران. لە پارێزگای سنە ١٨ کەس لەو مامۆستایانە ھێشتا لە زینداندان.
  • ١٥ی حوزەیران: درۆنێکی تورکیا بارەگای ئەنجومەنی گەلی سنوونێی بۆردوومان کرد. کوژراوێک و ١٠ بریندار ھەن.[٧]
  • ١١ی حوزەیران: وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکەم حاڵەتی مردن بە پەتایی تایی خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.[٨]
  • ٩ی حوزەیران:بەھۆی تەقینەوەی گاز، باڵەخانەیەک لە شاری نەوسوود ڕووخا و ٨کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.[٩]
  • ٦ی حوزەیران: لەئەنجامی لکاندنی بۆمبێکی موگناتیزی بە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی سازمانی خەبات لەشاری ھەولێر بریندار دەبێت.[١٠][١١]
  • عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێری کوردستان لەتەمەنی ٧٥ ساڵی، بەھۆی سستبوونی گورچیلە کۆچی دوای دەکات.[١٢]

ئایار دەستکاری

  • ٢٦ی ئایار: پێنج حیزبی ھەرێمی کوردستان لەسەر بانگێشتی جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بۆ قسەکردن سەبارەت بە ڕەوشی دامەزراوەکان و بارودۆخی سیاسی و ھەڵبژاردنی ٢٠٢٢ی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لە نوسنیگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر. فازڵ میرانی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەڵاحەددین بابەکر نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی دادگەری کوردستان، عومەر سەید عەلی نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان و بەدریە ڕەشید نوێنەری جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداربوون.[١٣][١٤]
  • ٢٣ی ئایار: شەپولێکی خۆڵبارین عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەھۆی کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە ٢٢ی ئایار مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانیی حکوومەت جگەلە کەرتی تەندروستی و ھێزە ئەمنییەکان ڕابگەیەنرێت. حکوومەتی ھەرێم ھیچ پشوویەکی ڕانەگەیاند، بەھۆی خۆڵبارینەوە لە شارەجیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان دۆخی بەشێک لە ھاووڵاتیان تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.[١٥][١٦] گەشتی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی ڕاگیران.[١٧][١٨] ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ کردە پشوو،[١٩] ھەروەھا پارێزگای ھەڵبجە ھەر بەھۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە پشووی فەرمی ڕاگەیاند بۆ ٢٤ی ئایار لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری پارێزگاکەیان.[٢٠]
  • ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم قۆناغی نۆی بنەڕەتی لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندار.
  • ژمارەیەک چەکداری داعش لەنێوان ھەردوو شارۆچکەی ڕەشاد و بەشیر لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە ھێرشێکدا شەش کەسیان کوشت کە جووتیار و پۆلیسی فیدڕاڵی بوون.[٢١]
  • ٢١ی ئایار: پێنج کەس بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تورکیا لە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کوژران، ھێرشەکە بۆ سەر پێگەیەکی پەکەکە بووە. دوان لە کوژراوەکان مەدەنی بوون.[٢٢]
  • ٢ی ئایار: لە بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان چوار کەس لە ئەندامانی یەک خێزان لەلایەن زاوەیەکیانەوە کوژران و دووکەسی دیکەش بیرندارکران.[٢٣] جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند، لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی ناحیەی شۆرشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ چوار کەس کوژراون و کەسێک بریندارە کە ژنێکی تەمەن ٦٨ ساڵانە. کوژراوەکان دوو خوشک و برایەک و نەوەیەک بووە. ھۆکاری کوشتنەکە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی گەڕێندرایەوە.[٢٤] مەریوان ئەحمەد حوسێن کە دەکاتە برای سێ لە کوژراوەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا گوتی «تەقەکەر و بکوژ کە چوار کەسی خێزانەکەمانی کوشتووە ئەفسەرە بە پلەی نەقیب لە بەرگریی و فریاکەوتن، پێشتر لەسەر کێشە لەگەڵ خوشکەکەم سکاڵامان لەسەری تۆمارکردووە، بەڵام کەسێک بەناوی ڕەمەزان دێکۆنی داڵدەی داوە و ڕادەستی یاسای نەکردووە.»[٢٥] بەرگری فریاکەوتن و لیوای سێ وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە لە دڵدەدانی تاوانبار ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە ڕایان گەیاند، ئەوان تۆمەتبار نەقیب حسین احمد صالح-یان لە کارەکەی دورخستووەتەو وەک ھەڵھاتوویەک دانراوە.[٢٦][٢٧]قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوای لە ھێزە ئەمنییەکانی پارێزکای سلێمانی کرد بە ھەر شێوەیەک بووبێت تاوانباری ڕووداوەکە دەستگیر بکرێت، ھەروەھا ھەڕەشی لەو کەسانەش کرد کە داڵدەی تاوانبار دەکەن وەک بەشدار لە ڕووداوەکە تۆمەتبار دەکرێن و دەستگیردەکرێن.[٢٨] پاش ماوەیەک لە بڕیاری جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، ئاسایشی ڕۆژاوای سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارەکەی ڕاگەیاند.[٢٩]
  • ١ی ئایار: شەوی یەکشەمە چەند مووشەکێکی کاتیۆشا لە قەزای خەبات و ناحیە ڕزگاری کەوتنە خوارەوە، یەکێک لە موشەکی کاتیۆشەکان بەر پاڵاوگەی کار کەوت. ئەمەش کاردانەوەی حکوومەت و پارێزگای ھەولێر و وەزارەتی پێشمەرگە[٣٠]و خەڵکی ھەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە. عیسام بەھنام مەتی، قایمقامی قەزای حەمدانییە لە سنووری پارێزگای نەینەوا ڕای گەیاند «ئەو مووشەکانەی ئەمشەو ئاڕاستەی قەزای خەبات کراون لە سنووری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی نێوان قەزای حەمدانییە و گوندی مەنارەی شەبەکی تەقێندراون»[٣١].[٣٢][٣٣] سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەپەیامێکدا داوای لە حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرد سنوورێک بۆ ئەو مووشەک بارانکردنە دابنرێت، وتی "سەرکۆنەکردنی ئەم ھێرشانە بە تەنیا بەس نین، دووبارەبوونەوەیان ھەڕەشەی جددین و ئارامی و ئاسایش دەخەنە مەترسییەوە. حکوومەتی فیداڵیی عیراق بەرپرسە لەوەی خێرا، بە کردەیی و جددیتر لەسەر ئەم دوژمنکارییانە بوەستێت ".[٣٤] ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکدا ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بەم ھێرشانە دەربڕی و ڕای گەیاند «ئەم ھێرشانە، چیتر نابێت بەردەوام بن و پێویستە ھەڵوێستی جدی ھەبێت و ڕێکاری کردەیی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بەم دەستدرێژیانە.».[٣٥] ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان داوای لە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی عێراق کرد ئەو ناوچەیەی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ھێرشکردنە سەر ھەرێم کۆنتڕۆڵبکرێت کە دەکەوێتە نێوان بارەگای فەوجی مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و بارەگای چەکدارانی عەسائب لە بەرتەلە و بارەگای لیوای ٣٠ی حەشدی شەبەک.[٣٦]

نیسان دەستکاری

  • ٣٠ی نیسان: وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی دووی ئەیاری وەک یەک ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد.
  • ١٧ی نیسان: ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئۆپەڕاسیۆنێکی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ناوی لێناوە چنگی کلیل و تێیدا ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشینی بە چڕی بۆردوومان کرد. ئەم ئۆپراسیۆنە دژی ھێزەکانی پەکەکە لەو ناوچانە ئەنجامدران، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا.[٣٧]
  • ٧ی نیسان: شەپۆلێکی چری خۆڵبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.[٣٨]
  • ٤ی نیسان: سێ مووشەک لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوتی کۆمپانیای کار کەوتوونەتە خوارەوە بەڵام بێ زیانی گیانی و مادی بوون.[٣٩]
  • ٢ی نیسان: ڕۆژی شەمە لە ھەرێمی کوردستان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیارکرا، شیعەکان ٢ی نیسانیان وەک درێژکراوەی مانگی ڕەجەب دیارکرد و ڕۆژی ٣ی نیسانیان کردە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.[٤٠][٤١]
  • تەرمی ھەڵکەوت نوری و دەروون ڕەئوف و کۆسار نەوزاد پاش گەڕان و پشکنینێکی زۆر توانرا بدۆزرێنەوە کە لە ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ لە چەمی قاشان-ماوەت خنکا بوون.[٤٢][٤٣][٤٤]

ئازار دەستکاری

  • ٢١ی ئازار: لە ئێوارەی یەکەم ڕۆژی بەھار، سێ گەنج کە بەمەبەستی وێنەگرتن چووبوونە سەر چەمی قەشان – ماوەت ڕاگەیەندرا خنکاون، کە دوونیان بران و ئەوەی دیکەش زاوایانە و تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵ دایە. ھەڵکەوت نوری و دەروون ڕەئوف و کۆسار نەوزاد، خەڵکی ناوچەی شارباژێر بوون و خزمی یەکتربوون و بەمەبەستی گەشتیاری چووبوونە نزیک چەمەکە و پاش ئەوەی یەکێکیان کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە دووانەکەی تر بەمەبەستی ڕزگارکردنی چوونەتە ناو ئاوەکەوە و ھەرسێکیان خنکاون. دوای گەڕان و پشکنینێکی زۆر نەتوانرا تەرمەکان بدۆزرێنەوە.[٤٥]
  • ١٨ی ئازار: لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پێژۆ و پراید لە سەڕ ڕێگای مەھاباد-بۆکان ھەشت کەس مردن. دووکەسی دیکە بریندار بوون. لە سەرەتای ڕووداوەکە پێنج کەس لە سەرنشینان مردن و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون بەڵام ڕۆژی ١٩ی ئازار ڕاگەیەندرا سێ کەسی دیکە لە برینداران لە ئەنجامی سەختی برینەکانیان گیانیان لە دەستداوە.[٤٦][٤٧] بەگوێرەی ئاماری ناوەندی زانیاری و کۆنتڕۆڵی ترافیکی پۆلیسی ئێران لە ماوەی سێ ڕۆژدا ١٠٧ کەس بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ لە ئێراندا گیانیان لەدەستداوە.[٤٧]
  • ١٣ی ئازار: ھێرشی مووشەکی کرایە سەر کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر،[٤٨] کە بەھۆیەوە باڵەخانەی کوردستان ٢٤ و خانووەکانی دەوروبەر زیانیان پێگەیشت.[٤٩][٥٠] سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی خۆی لە ھێرشەکە ڕاگەیاند، و ئامانجی ھێرشەکەیان بۆ بۆردوومانکردنی چەند بنکەیەکی نھێنیی ئیسرائیل لە فڕۆکەخانە گەڕاندەوە، بەڵام پارێزگاری ھەولێر ڕەتی کردەوە ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە خاکی ھەرێم ھەبێت.[٥١][٥٢] ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی کرد.[٥٣]
  • ٩ی ئازار: لە شاری کەرکووک بکوژانی ماریا سامی لەلایەن پۆلیسی شاری کەرکووک دەستگیرکران.[٥٤]
  • ٦ی ئازار: ئیمان سامی مەغدید، کچە چالاکوانی کورد کە بە ماریا ناسراو بوو کاتژمێر ١١ی شەو لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری ھەولێر لەلایەن براکەیەوە لە تەمەنی ٢٠ ساڵی بە دەمانچە کوژرا. کوشتنەکەی کاردانەوەی گشتی خەڵکی لێکەوتەوە.[٥٥][٥٦]
  • بەڵێن عبدوڵڵا بۆ جارێکی دیکە بە سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە،[٥٧] لە کۆنگرەی ١١ی حیزبەکەیدا.[٥٨]
  • ٥ی ئازار: محەممەد حاجی مەحموود جارێکی دیکە بە سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە و عەبدوڵڵا حاجی مەحموودی برایشی دوای کشانەوەی ڕکابەرەکانی بە جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا. لەم کۆنگرەیەدا ناوی حیزب کرا بە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.[٥٩][٦٠]
  • ٤ی ئازار: ڕێکخراوەی ئایزۆ بە فەرمی ھەرێمی کوردستانی ناساند و بەپێی ئەو بڕیارەوە ئاڵای کوردستان بە ئیمۆجییەکان زیاد دەکرێت.[٦١]
  • ١ی ئازار: مەرسومی بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی ماوەی زیندانی کردنی سزادراوانی بادینان چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.[٦٢]

شوبات دەستکاری

  • ٢٨ی شوبات: ھەرچوار سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دژایەتی خۆیان بۆ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان دەڕبڕی و ڕایان گەیاند "بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق پێچەوانەی دەق و گیان و بنەما راستەقینەکانی سیستمی فیدراڵییە و پێشێلکردنێکی زەق و ئاشکرای ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستانە."[٦٣][٦٤]
  • ٢٧ی شوبات: لە درێژەی کاردانەکانی دژی بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا لە ھەرێمی کوردستان بەشێک لە ھاووڵاتیانی ئوکرانی لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر خۆپیشاندانێکیان بە دروشمی نا بۆ شەڕ نا، ئاشتی بۆ ئوکراینا ئەنجام دا.[٦٥]
  • ٢٤ی شوبات: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان واژوو کرد و بڕیاری دا ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھەڵبژاردن بکرێت.[٦٦]
  • ١٩ی شوبات: دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی ڕێگری کرد لە ئەنجامدانی ئاھەنگی ھاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کە بە مەبەستی یادکردنەوەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئاشکراکردنی کۆمەڵە کە بە ڕۆژی کۆمەڵە ناسراوە. ئەمە یەکمجارە دوای ١٥ ساڵ لە جیابوونەوە بڕیاری بەڕێوەبردنی ئاھەنگێکی ھاوبەش درا لە نێوان ئەم دوولایەنە.[٦٧]
  • ١٥ی شوباتدادگای باڵای فێدراڵی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە. ئەمەش کاردانەوەی حکوومەت و بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.[٦٨][٦٩]
  • ١٣ی شوبات: شیاووبوونی ھۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە لایەن دەدگای فیدڕاڵی عێراق ڕەتکرایەوە.[٧٠]
  • ١٢ی شوبات: دوای ٥٣ ڕۆژ تەرمی دانەر نەبەز لە گوندی سۆربەش کاکەڵای سەر بە ناحیەی شەمامک لە قەزای قوشتەپە دۆزرایەوە، کە بەھۆی لافاوەکەی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئاوبردی و بێ سەروشوێن بوو.[٧١][٧٢][٧٣]
  • ١١ی شوبات: یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دژایەتی خۆیان بۆ سووکایەتی کردن بە ئایینی ئیسلام و پیرۆزییەکانی دەربڕی و داوایان لە ھونەرمەند ناسر ڕەزازی کرد بەھۆی سووکایەتی کردن بە ئایینی ئیسلام داوای لێبووردن بکات.[٧٤]
  • ٩ی شوبات: سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان پشتوانی خۆیان بۆ ناسری ڕەزازی دەربڕی و داوایان کرد سووکایەتیکردن خەڵک بەم ھونەرمەندە ڕابوەستێت و خەبات و تێکۆشانی لە خزمەت نەتەوەکەی بەھەند وەربگیرێت.[٧٥][٧٦]
  • ٦ی شوبات: گرتەیەکی دەنگی دزەپێکراوی ناسر ڕەزازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، لەو فایلە دەنگییەدا ئاماژە بەوەدەکات ئایینی خۆی کردووە بەیارسان و ڕەخنەی لە ئایینی ئیسلام گرت، ئەم فایلە دەنگییە ڕووبەڕووی کاردانەوای مامۆستایانی ئایینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوووەوە. لە بەرامبەر ئەو ڕخنە و سووکایەتیانە ناسری ڕەزای ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی لەو ھێرش و سووکایەتیانە دەربڕی.[٧٧]
  • ٥ی شوبات: بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شەری ھەولێر بە بەشداری ٦٠٠ کەس دەستی پێکرد. ماوەی کۆنگرەکە لە یەک ڕۆژ تەواو دەبێت، دوای ئەوەی کامیل حاجی علی تاکە کاندید بۆ پۆستی ڕابەری گشتی نەیتوانی دەنگی پێویست بھێنێت ، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بۆ جاری سێیەم بە ڕابەری بزووتنەوەکە مایەوە.[٧٨][٧٩]
  • فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕاگەیێندراوێکدا مۆڵەتی کارکردنی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕاگرت.[٨٠]

کانوونی دووەم دەستکاری

ھەرھەمان ڕۆژ باران محەممەد بەڕێوبەری پەروەردەی پێنجوێن لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی وتی «بەھۆی دۆخی کەشوھەواوە، پشوومان لە تەواوی قوتابخانەکانی سنوورەکە بۆ سبەینێ ڕاگەیاند، کە لە قوتابیانی پۆلی یەک تاوەکو پۆلی ١٢ دەگرێتەوە». ھەروەھا بەڕێوبەری پەروەردەی چەمچەماڵیش ڕای گەیاندن کە قۆناغەکانی بازنەی یەکەمی بنەڕەتی بۆ ڕۆژی دووشەمە پشوو دەبن، دەوامی قۆناغەکانی دیکە ئاسایی دەبن، پەروەردەی شارباژێڕیش دەوامی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی لە سنووری پەروەردەکەیان کردە پشوو.[٩٣]

  • ١٧ی کانوونی دووەم: بەھۆی شەپۆلی سەرما و سۆڵ و بەفربارینەوە لە پێنج پارێزگای ڕۆژھەڵاتی کوردستان کرایە پشوو، ڕێگایی چەند گوند و ناوچەیەک گیرا[٩٤]
  • ١٩ی کانوونی یەکەم: لە سنووری پارێزگایی ھەولێر بەھۆی شەپۆلی بەفروسەرماوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕۆژی پێنج شەمە ٢٠ی کانوونی دووەم کرایە لەلایەن پارێزگاری ھەولێر کرایە پشووی فەرمی.[٩٥]
  • ٢١ی کانوونی یەکەم: چەکدارانی ڕێکخراوەی داعش، ھێرشیانکردە سەر بەندیخانەی غوێران لە نزیک شاری حەسیچە،[٩٦][٩٧] بۆئەو مەبەستە سەیارەیەکی بۆمڕێژکراویان لە نزیک گرتوخانەکە تەقاندەوە، ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە زیندانەکە یاخی بوون و ھەوڵی ھەڵھاتنیان دا، ژمارەیەک لە زیندانییەکان توانیان ڕابکەن. لە ئەنجامی پێکدادانەکان ژمارەیەک لە پاسەوانانی زیندانەکە بریندار بوون.[٩٨] لە کۆتایی ڕۆژەکە وتەبێژی ھێزەکانی ھەسەدە فەرھاد شامی ڕای گەیاند ٨٩ زیندانییان دەستگیرکردووەتەوە، ھەروەھا ئاماری کوژرانی ٧ شەڕڤان و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکەی لە ھێزەکانیان دا. کوژرانی ٢٥ لە ئەندامە ڕاکردووەکانی داعشی ڕاگەیاند.[٩٩]
  • ٢٢ی کانوونی دووەم: قەزای پێنجوێن بە ساردترین ناوچەی ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا کە ٢٤- پلە ژێرسفر بوو.[١٠٠]
  • ٢٦ی کانوونی دووەم: ھێزەکانی سووریای دیموکراتی شکستی داعشی لە شەڕی حەسیچە ڕاگەیاند.[١٠١]
  • ٢٩ی کانوونی یەکەم: ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ ،١٠ خاڵی وەک مەرج بە کاندیدەکانی یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنرانسێکی ڕۆژنامەانیدا لە ڕێگای شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەکە ڕاگەیاند.[١٠٢]
  • ٣١ی کانوونی دووەم: نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆی پێکھێنانی حکوومەتی عێراق لەگەڵ موقتەدا سەدر لە شاری نەجەف کۆبوونەوە.[١٠٣]
  • لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان گردبوونەوەی مامۆستایان دەستی پێکرد، ھەڕەشی بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندن و نەچوونە ھۆڵەکانی قوتابخانە ڕاگەیاند لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکانیان بۆ باشتر کردنی مووچە و ژیانیان.[١٠٤]
  • لاوێک لە شاری دھۆک لەلایەن براکەیەوە کوژرا بەھۆی گۆڕینی ڕەگەزەوە لە نێرەوە بۆ مێ.[١٠٥]

لەدایکبوونە دیارەکان دەستکاری

مردنەکان دەستکاری

٦ی ئازار: ئیمان سامی مەغدید ناسراو بە ماریا، ٢٠ ساڵ، چالاکوانی مافەکانی ژنان و تیکتۆر، کوشتن بە دەمانچە.[١١١]

  • ٢٩ی کانوونی دووەم: خاڵس جەواد مارف بەرزنجی، ٩٢ ساڵ، یەکەم بەڕێوبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر، ھۆکاری مردن زۆری تەمەنی بووە.[١١٢]
  • ٢٥ی کانوونی دووەم: پەرتەو کرماشانی، ٩٠، شاعیری کوردی کرماشان، بەساڵاچوویی.[١١٣]
  • ١٥ی کانوونی دووەم :مارف عومەرگوڵ ،٦٦ ساڵ، نووسەر و شاعیر، یاساناس، بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.[١١٤]
  • ١٨ی کانوونی دووەم: شامۆ شێخ نەعمۆ، ٥٦ ساڵ، سیاسەتوان، سەرۆکی بنکەی ڕۆشنبیری لالش، بەڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.[١١٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Corporation, Nalia. "دوای بریندارکردنی؛ ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین گیانیلەدەستدا". nrttv.com. Retrieved 2022-06-28.
  2. ^ "پارێزگاری هەولێر: ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین گیانی لەدەستدا". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-28.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "10 مامۆستای رۆژهەڵاتی کوردستان مان لە خواردن دەگرن". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "لە کەلار درۆنێک ئۆتۆمبێلێک دەکاتە ئامانج و چوار کەس دەکوژرێن". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-17.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ Corporation, Nalia. "لە تەقینەوەیەکدا لە کەلار سێ کەس گیانیانلەدەستدا". nrttv.com. Retrieved 2022-06-17.
  6. ^ Corporation, Nalia. "دژە تیرۆری هەرێم: هێرشەکەی کەلار لەلایەن تورکیاوە بووە". nrttv.com. Retrieved 2022-06-17.
  7. ^ "درۆنێکی تورکیا بارەگایەکی سەر بە یەبەشە لە سنوونێ بۆردوومان دەکات؛ 'کوژراو و بریندار' هەن". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-15.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "وەزارەتی تەندروستی: یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-11.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "ڕووخانی باڵەخانەیەک لە نەوسوود کوژراو و برینداری لێکەوتەوە". کوردستان و کورد. 2022-06-09. Retrieved 2022-06-11.
  10. ^ "ڕاگەێندراوی ناوەندی ئەمنییەت و دژی ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە كردەوەیەكی ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندی". ڕاگەێندراوی ناوەندی ئەمنییەت و دژی ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە كردەوەیەكی ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندی. Retrieved 2022-06-11.
  11. ^ "کۆمیتەی ئەندامانی سازمانی خەبات لە هەولێر: ئەندامانمان دەبێت زیاتر خۆیان چاودێریی خۆیان بکەن". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-11.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ "د. عەزیز گەردی کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-06.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ "ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و لایەنە کوردستانییەکان". کوردستان تیڤی (kurdistantv.net) (بە کوردی). 2022-05-26. Retrieved 2022-05-30.
  14. ^ "ئەنجامی کۆبوونەوەی یونامی و حیزبە سیاسییەکان چی بوو؟". www.rudaw.net. Retrieved 2022-05-30.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ "چەمچەماڵ؛ بەهۆی خۆڵبارینەوە 40 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە". www.xendan.org. Retrieved 2022-05-23.
  16. ^ "سلێمانی؛ 80 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە". www.xendan.org. Retrieved 2022-05-23.
  17. ^ "جارێکی دیکە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران". www.rudaw.net. Retrieved 2022-05-23.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  18. ^ "گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕاده‌گیرێن". www.xendan.org. Retrieved 2022-05-23.
  19. ^ "لە گەرمیان بەهۆی خۆڵبارین دەوامی فەرمانگەکان راگیرا". www.xendan.org. Retrieved 2022-05-23.
  20. ^ Corporation, Nalia. "بەهۆی خۆڵبارینەوە؛ یەکەم پارێزگای هەرێم دەوامی راگرت". nrttv.com. Retrieved 2022-05-23.
  21. ^ "لە هێرشێکی داعشدا شەش کەس لە کەرکووک دەکوژرێن". www.rudaw.net. Retrieved 2022-05-23.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  22. ^ Corporation, Nalia. "لە بۆردومانەکەی سەر چەمچەماڵ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا". nrttv.com. Retrieved 2022-05-21.
  23. ^ "پیاوێک ٤ کەس لە خیزانی مالی هاوسەرەکەی دەکوژێت". speemedia.com. Retrieved 2022-05-02.
  24. ^ Corporation, Nalia. "وردەکاری ڕووداوی کوشتنەکەی کاتژمێرەکانی سەرەتای جەژن ئاشکرا کرا". nrttv.com. Retrieved 2022-05-02.
  25. ^ "لە چەمچەماڵ پیاوێک ژنەکەی خۆی و سێ کەسی ماڵی خەزووری دەکوژێت". www.rudaw.net. Retrieved 2022-05-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  26. ^ Corporation, Nalia. "بەرگری و فریاکەوتن و کەسوکاری کوژراوەکان لێدوانی جیاواز دەدەن". nrttv.com. Retrieved 2022-05-02.
  27. ^ "کەسێک لە چەمچەماڵ هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی کوشت".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  28. ^ "قوباد تاڵەبانی: هەموو هێزە ئەمنییەکانم ڕاسپاردووە بە زووترین کات بکوژی ئەندامانی خێزانەکەی چەمچەماڵ دەستگیربكەن". www.gksat.tv. Retrieved 2022-05-02.
  29. ^ "بكوژی خێزانەكەی چەمچەماڵ دەستگیركرا". speemedia.com. Retrieved 2022-05-02.
  30. ^ "وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمە چەندەمین جارە موشەک ئاراستەی قەزای خەبات دەکرێن". www.xendan.org. Retrieved 2022-05-02.
  31. ^ "پارێزگاری هەولێر: مووشەکبارانەکە زیانی گیانی نەبووە 12 کاژێر له‌مه‌وپێش". www.rudaw.net. Retrieved 2022-05-02. {{cite web}}: line feed character in |title= at position 52 (help)CS1 maint: url-status (link)
  32. ^ Corporation, Nalia. "وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی هێرشە موشەکییەکانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە". nrttv.com. Retrieved 2022-05-02.
  33. ^ Corporation, Nalia. "ئێن ئاڕ تی زانیاری نوێ لە سەر هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوەی سەر ناحیەی ڕزگاری ئاشکرا دەکات". nrttv.com. Retrieved 2022-05-02.
  34. ^ "په‌یامێک له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه". www.kdp.info. Retrieved 2022-05-02.
  35. ^ "پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە". www.kdp.info. Retrieved 2022-05-02.
  36. ^ "راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانه‌وه". www.kdp.info. Retrieved 2022-05-02.
  37. ^ Corporation, Nalia. "وردەکاری هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی تورکیا". nrttv.com. Retrieved 2022-04-18.
  38. ^ "تەندروستی هەولێر: بەهۆى خۆڵبارینەوە زیاترلە ٢٠٠ کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە". www.peyam.net. Retrieved 2022-04-09.[بەستەری مردوو]
  39. ^ "دژە تیرۆری کوردستان: "سێ مووشەک ئاراستەی شاری هەولێر کران"". www.aa.com.tr. Retrieved 2022-04-09.
  40. ^ "شیعەکان بە فەرمی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانیان دیاریکرد". Mewda Media. Retrieved 2022-04-09.
  41. ^ "پەیامی پیرۆزبایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانەوە". حکومەتی هەرێمی كوردستان (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-09.
  42. ^ "تەرمی یەکێک لە گەنجە خنکاوەکانی ماوەت دۆزرایەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-04-09.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  43. ^ "تەرمی یەکێکی دیکە لەو گەنجانەی لە ماوەت خنکابوون، دۆزرایەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-04-09.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  44. ^ "سێیەم تەرمی ئەو گەنجانەی لە ماوەت خنکابوون، دۆزرایەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-04-09.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  45. ^ Corporation, Nalia. "لە سنووری قەزای ماوەت سێ گەنج خنکان". nrttv.com. Retrieved 2022-04-09.
  46. ^ "لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە مهاباد هەشت کەس گیانیان لەدەستدا". www.rudaw.net. Retrieved 2022-03-19.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  47. ^ ئ ا "روداوێکی ھاتوچۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان مردنی 8 کەسی لێکەوتەوە". www.xendan.org. Retrieved 2022-03-19.
  48. ^ "'چند موشک به کنسولگری آمریکا در اربیل برخورد کرد'". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2022-03-13.
  49. ^ Corporation, Nalia. "وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردوو پەیامێکی بڵاوکردەوە". nrttv.com. Retrieved 2022-03-13.
  50. ^ "بەهۆی بۆردومانی مووشەکی زیان بەر بینای کوردستان24 کەوت". www.kurdistan24.net. Retrieved 2022-03-13.
  51. ^ "سوپای پاسداران بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی هەولێری لەئەستۆگرت". Esta Media Network. 2022-03-13. Retrieved 2022-03-13.
  52. ^ "پارێزگاری هەولێر: هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەولێر نییە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-03-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  53. ^ "آمریکا «حمله‌ ظالمانه و نمایش خشونت» در اربیل را محکوم کرد؛ موشک‌های بالستیک «از ایران شلیک شده است»". صدای آمریکا (بە فارسی). Retrieved 2022-03-13.
  54. ^ Kurdi, Kurdiu. "تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوژرانی". www.kurdiu.org. Retrieved 2022-03-12.
  55. ^ "هاوڕێیەکی ئەو ژنەی لە هەولێر کوژرا: تەمەنی 20 ساڵ بوو، لە 12 ساڵی دراوەتە شوو". www.rudaw.net. Retrieved 2022-03-12.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  56. ^ "تەرمی ژنێك لە شەقامێكی هەولێر دۆزرایەوە". www.radionawa.com. Retrieved 2022-03-12.
  57. ^ "بەڵێن عەبدوڵڵا بە سکرتێرى حيزبى زەحمەتکێشان هەڵبژێردرایەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-03-12.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  58. ^ "حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان یازدەیەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت". کوردی - RojNews.News. 2022-03-03. Retrieved 2022-03-12. ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  59. ^ "محەممەد حاجی مەحموود بە سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-03-12.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  60. ^ "محەممەدی حاجی مەحموود بە سکرتێری پارتی سۆسیالیست هەڵبژێردرایەوە". Peyama Kurd (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-12.
  61. ^ "هەرێمی کوردستان بە فەرمی لە ڕێکخراوی ئایسۆ (ISO) ناسێندرا". www.rudaw.net. Retrieved 2022-03-04.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  62. ^ "بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە حوکمدراوانی بادینان چووە واری جێبەجێکردنەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-03-12.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  63. ^ "چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان: بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق قبووڵکراو نییە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-03-04.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  64. ^ "ھەر چوار سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان: "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدرالی قبووڵکراو نییە"". www.aa.com.tr. Retrieved 2022-03-04. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  65. ^ Kurdi, Kurdiu. "لە هەولێر دژی هێرشەكانی ڕووسیا بۆ ئۆكرانیا، خۆپیشاندان دەستیپێكرد". www.kurdiu.org. Retrieved 2022-03-04.
  66. ^ "نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2022-02-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  67. ^ "دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگە نادەن 'ڕۆژی کۆمەڵە' لە هۆتێلێکی شارەکە بکرێتەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-02-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  68. ^ Corporation, Nalia. "دادگای فیدڕاڵی: فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نادەستورییە". nrttv.com. Retrieved 2022-02-18.
  69. ^ Corporation, Nalia. "وەڵامێک لە حکوومەتی هەرێمەوە بۆ دادگای فیدڕاڵی". nrttv.com. Retrieved 2022-02-18.
  70. ^ Corporation, Nalia. "دادگای باڵای فیدڕاڵی بریاریدا بە دوورخستنەوەی ھۆشیار زێباری لە کاندیدی سەرۆک کۆمار". nrttv.com. Retrieved 2022-02-13.
  71. ^ Corporation, Nalia. "وێنە.. ١٣ ساڵ بەر لە ئێستا؛ لە هەمان ڕۆژی دانەردا برایەکی گیانی لەدەستداوە". nrttv.com. Retrieved 2022-02-12.
  72. ^ Corporation, Nalia. "تەرمی دانەری ١٠ مانگ دۆزرایەوە". nrttv.com. Retrieved 2022-02-12.
  73. ^ گه‌ردی, خوبه‌یب. "ته‌رمى دانه‌رى ته‌مه‌ن 10 مانگى دۆزرایه‌وه". speda.net. Retrieved 2022-02-12.
  74. ^ "یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان". www.zanayan.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-12.
  75. ^ "سەندیكای هونەرمەندانی پشتیوانی ناسر ڕەزازی دەكات". www.dabran.org. Retrieved 2022-02-12. ١٢ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  76. ^ "سەندیكای هونەرمەندان: ناسر ڕەزازی پارێزەری سرودە نیشتمانییەکانە و پشتیوانی دەکەین". www.xendan.org. Retrieved 2022-02-12.
  77. ^ "ناسڕ ڕەزازی: من خزمەتی کوردم کردووە". www.awene.com. Retrieved 2022-02-12.
  78. ^ "کۆنگرەی ١٢هه‌مینی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان دەستیپێکرد". www.aa.com.tr. Retrieved 2022-02-05.
  79. ^ "عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وەکو ڕابەری بزووتنەوە لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-02-05.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  80. ^ "رووداو: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تاوانێك بەرامبەر ئازادیی كاری ڕاگەیاندن ئەنجامدەدات". www.rudaw.net. Retrieved 2022-02-05.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  81. ^ "دادگای سنە داوا لە زارا محەممەدی دەکات خۆی ڕادەست بکات". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-03.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  82. ^ "حوکمی زیندانی کردنی زارا محەممەدی پەسەند کرا". asoyroj.com. Retrieved 2022-01-03.
  83. ^ "اولین مورد مبتلا به اومیکرون در سنندج شناسایی شد". kurdpress.com. Retrieved 2022-01-06.
  84. ^ "سەبارەت بە سووتاندنی کتێبخانەی پیرەمەگرون، وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە". www.kurdsatnews.com. Retrieved 2022-01-05.
  85. ^ "ئاسایشی سلێمانی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی پیره‌مه‌گروونیان گۆڕی ده‌ستگیر كران". www.kurdistan24.net. Retrieved 2022-01-05.
  86. ^ "پارێزگای هەولێر: تەرمی ئەو شوانە دۆزرایەوە کە لافاو بردبووی". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-06.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  87. ^ Corporation, Nalia. "تەرمی ئەو شوانەی لە لافاوەکەی هەولێردا خنکا دۆزرایەوە". nrttv.com. Retrieved 2022-01-06.
  88. ^ "وەزیری تەندروستی: لەهەرێمی کوردستان پێنج تووشبوی ئۆمیکرۆن تۆمارکران". www.xendan.org. Retrieved 2022-01-06.
  89. ^ Corporation, Nalia. "وێنە.. زیانی بوومەلەرزەکەی ئەمشەو". nrttv.com. Retrieved 2022-01-10.
  90. ^ Corporation, Nalia. "جارێکی دیکە لە هەولێر لافاو دروستبوو". nrttv.com. Retrieved 2022-01-13.
  91. ^ "ه‌فر ڕێگەی هه‌زار و 892 گوندی لە هەشت پارێزگای باکووری کوردستان داخستووه". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-15.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  92. ^ "پەروەردەی سلێمانی: سبەی دەوامی باخچەی ساوایان و قوتابییانی پۆلەکانی 1 تاوەکو 3ی بنەڕەتی پشووە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-19.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  93. ^ "دەوامی قوتابخانە لە پێنجوێن ڕاگیرا و لە چەند ناوچەیەکی دیکەش هەندێک قۆناخ کرایە پشوو". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-19.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  94. ^ "بەفر ڕێگەی سەتان گوند لە رۆژهەڵاتی کوردستان دادەخات". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-19.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  95. ^ "ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر". www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-19.
  96. ^ "وردەکاری هێرشەکەی داعش بۆ سەر گرتووخانەی حەسەکە". www.dengiamerika.com. Retrieved 2022-01-21.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  97. ^ "هەسەدە زانیاری لەبارەی دروستبوونی پشێوی لە گرتووخانەیەکی حەسەکە بڵاودەکاتەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-21.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  98. ^ Corporation, Nalia. "ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردە سەر زیندانێک لەحەسەکە و ژمارەیەک زیندانى هەڵاتوون". nrttv.com. Retrieved 2022-01-21.
  99. ^ "هەسەدە: 89 ئەندامی هەڵاتووی داعشمان دەستگیرکردووەتەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  100. ^ "نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراو لە بەشەکانی کوردستان". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  101. ^ Corporation, Nalia. "پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى: هێزەکانى سوریاى دیموکرات گرتوخانەى غوێرانیان کۆنترۆڵ کردەوە". nrttv.com. Retrieved 2022-01-29.
  102. ^ "نەوەی نوێ 10 مەرج بۆ دەنگدان بە یەکێک لە بەربژێرانی سەرۆککۆمار دادەنێت". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-29.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  103. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/310120225. Retrieved 2022-01-31. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  104. ^ "مامۆستایانی ناڕازیی ئێران: تاوەکو کۆتایی هەفتە وەڵام نەدرێینەوە بایکۆت رادەگەیێنین". www.rudaw.net. Retrieved 2022-01-31.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  105. ^ Corporation, Nalia. "بەبیانووی ئەوەی ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە؛ کوڕێک لە دهۆک کوژرا". nrttv.com. Retrieved 2022-01-31.
  106. ^ https://www.kurdistan24.net/kmr/story/59249-Elî-Qazî-koça-dawiyê-kir
  107. ^ "محەممەد ئه‌ربیلی کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-20.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  108. ^ "د. عەزیز گەردی کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-06.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  109. ^ "هونەرمەند قادر سەیاحی كۆچی دوایی كرد". pukmedia.com. Retrieved 2022-04-18.
  110. ^ "هاوتا ئەسعەد لە تەمەنی 61 ساڵی کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2022-04-07.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  111. ^ Corporation, Nalia. "لە ئێن ئاڕ تییەوە زانیاری نوێ لەبارەی دۆسیەی کوژرانی ماریا". nrttv.com. Retrieved 2022-03-12.
  112. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/290120222. Retrieved 2022-01-29. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  113. ^ ھەواڵدەریی خویندکارانی ئێران (ئیسنا): پەرتەوی کرماشانی کۆچی دوایی کرد، نووسراو لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.
  114. ^ Corporation, Nalia. "شاعیرێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد". nrttv.com. Retrieved 2022-01-15.
  115. ^ Group, Pro-Kurd Software. "شێخ شامۆ شێخ نەعەمۆ گیانى لەدەستدا". نووچە نێت | ڕاستگۆیی بێ لایەنی (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-19.