خەبات (قەزا)
قەزای خەبات دەکەوێتە رۆژاوای ھەولێر لەسەر رێگای ھەولێر-موسڵ بە دووریی (٣٥) کم لە شاری ھەولێرەوە. ھەروەھا دەروازەی بەیەکەوە بەستنی ھەر دوو شاری موسڵ و دھۆکە بە پارێزگای ھەولێر. قەزای خەبات دەکەوێتە سەر زێی گەورە بە ناوچەیەکی کشتوکاڵی گرنگ و گەشتیاری ناسراوە لەبەر ئەوەی گەورەترین پڕۆژەی ئاودێریی ھەیە و ناوچەیەکی دارستانی بەرفروانی لێیە و سوودی گەشتیاریی ھەیە. رووبەری گشتی قەزای خەبات (٢٧٥١٣٧) دۆنمە و دەکاتە (٦٨٧) کم٢. جیا لە سەنتەری قەزا (٣) ناحیە بەناوەکانی ڕزگاری، کەورگۆسک، دارەشەکران و (٣) کۆمەڵگە و (٦٤) گوندی ھەیە. لە ساڵی ٢٠١٨دا، ژمارەی تێکرای دانیشتوانی قەزا (١١٧،٥٨٠) کەس و ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری قەزا زیاتر لە (٣٠،٠٠٠) کەس بووە. پاش بەقەزاکردنی خەبات دامودەزگای حکوومی لێیە و پێداویستی سەرەکی بۆ ئەو قەزایە دابینکردووە کە سیمای شارستانی بە ناوچەکە بەخشیوە.
دەستکاریلە ڕووی فەلەکییەوە
دەستکاریلە ڕووی فەلەکییەوە کەوتووەتە نێوان ھەردوو ھێڵی درێژی (ˉ٣٥: ٤٣˚) و (ˉ٠٧: ٤٤˚) ڕۆژھەلات و بازنەی پانی (ˉ٥٣: ٣٥˚) و (ˉ٣٤: ٣٦˚)ی باکور.
مێژووی قەزای خەبات
دەستکاریدوابەدوای رێکەوتنامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ ھنجیرۆک وەک سەنتەری ناحیە دەستنیشان کرا ناحیەکە ناوی لێنرا (خەبات). یەکەم بەڕێوەبەری ناحیە بەناوی (شێخ رەئوف فەخرەئەلدین) بووە. لە ھەمان کاتدا کۆمەڵگەی ھەنجیرۆک لە تەنیشت گوندی ھنجیرۆک دروستکراوە کە پێشتر تەنیا گووند بووە. (١٣) کەس ئەرکی بەڕێوەبەردنی ناحیەیان لە ئەستۆ بووە و لە رێکەوتی ١١/١٠/٢٠٠٤ بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی (٢٣٧١) کرا بە قەزا. یەکەم قائممەقامی ئەم قەزایە ڕزگار مستەفا محەممەد بووە و پاش بەقەزاکردنی خەبات، ئەو قەزایە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە. لە ڕووی چری دانیشتوان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتییەکان کە چەندین گەڕەک بە ناوەکانی (ھەنجیرۆک، ئاشتیی ١، ئاشتیی ٢، ڕزگاری، کانی مام سنج، کۆمەڵگەی ئیداری، کشتوکاڵ، باستام، سەروەران)
لەڕووی ئابووری
دەستکاریلە سنوورەکەدا چەندین پڕۆژەی ئابووری و پێشەسازی گرنگ ھەن کە لە ئاستی پایتەخت و ھەرێمی کوردستان سوودی لێ وەردەگیرێ وەک پاڵاوتگەی نەوت، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز کە ئاو بۆ بەشێکی زۆری ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر دابین دەکات، وێستگەی کارەبای هەڵمی لێیە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ، کارگەکانی (ئاسن و کۆکەکولاو، ئەمباری نەوت، کارگەی شیرەمەنی. پردی کۆنی خەبات کەوتووەتە سەر زێی گەورە کە خەبات بە ناحیەی کەلەک دەبەستێتەوە و مێژوی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی. دواتر لە سەردەمی ئینگلیز کۆمپانیا ھیندیەکان نۆژەنیان کردووەتەوە کە لە ڕووی بیناسازییەوە سیمایەکی مێژوویی بە دروستکردنییەوە دیارە.
لەڕووی خوێندن
دەستکاریلە قەزاى خەبات لە ساڵی ( ١٩٨١ ) کۆلێژى کشتوکالی لێ کرایەوە تاکو سالی ( ١٩٨٧) دواتر گواسترایەوە بۆ سەنتەرى شاری هەولێر, گرینکەیکى زۆری هەبوو لە رووى خوێندنی باڵا و کشتوکاڵی و ئابوورى بۆ ئەو ناوچەیە وە خەلێکى زۆریش لە کێلگەى کۆلێژ کاریان دەکرد, وە لە لە ساڵی ( ٢٠٠٩ ) پەیمانگەى تەکنیکى خەبات کرایەوە کە سەر بە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێرە.
لە ڕووی گەشتیاری
دەستکاریدارستانی خەبات لە ساڵی پەنجایەکان دروستکراوە کە زیاتر لە (٤٠٠) دۆنم زەوی بە دارستانی چر داپۆشیووە و ئێستا وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سوودی لێ وەردەگیرێت.
ڕاپەڕینی ئۆردووگای خەبات
دەستکاریھەرچەندە لە باشووری کوردستان ٥ی ئازاری ١٩٩١ بە ڕۆژی ڕاپەڕین تۆمار کراوە، چونکە لەم ڕۆژەدا بوو دانیشتوانی ڕانیە (قەزا) و دەوروبەری ڕاپەڕین و شارەکەیان ئازاد کرد، بەمەش بوون بە دەروازەی ڕاپەڕین، بەڵام دەکرێت بشڵێین ٤ی ئازاری ١٩٩١ ڕۆژی زەنگی ڕاپەڕین بوو، کە جەماوەر لە ئۆردووگای خەبات ڕاپەڕین و پەلاماری دامودەزگا دزێوەکانی ڕژێمی بەعسیان دایەوە. بەجۆرێک نیوەڕۆی ڕۆژی ٤ی ئازاری ١٩٩١ چەند پۆلیس و چەکدارێکی دەستەی تایبەت (مفرزە خاصە) لە گەڕەکی سەنگەسەرییەکان داوای ناسنامە لە چەند کەسێک دەکەن و یەکێکیان ناسنامەی پێ نابێت و ڕادەکات، دواتر چەکدارەکانی بەعس دوای دەکەون و بەمەش دانیشتوانی ناو ئۆردووگاکە دێنە وەڵام و بەرپەرچی چەکدارەکانی ڕژێم دەدەنەوە و سەرەنجام تەقە دەستپێدەکات و شێوە ڕاپەڕینێکی عەفەویانە لەخۆ دەگرێت، کە دەبێتە ھۆی بریندارکردنی پۆلیسێک بە ناوی (قەیس) و کوژرانی دوو چەکداری ھەرکی کوژران دوو ھاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئۆردوگاکە بە ناوەکانی (بەختیار عومەر ھوڕێوەیی و مەحەمەد فاروق گەڵاڵی)، بەڵام ھەر زوو ئەم ڕاپەڕینە کۆنتڕۆڵ کرا و کپ کرایەوە، چونکە نزیک بوو لە چەقی قورسایی و توانایی حکومەتی عێراق لە شاری کەرکوک و موسڵ و ھەولێر.
پێویستە بووترێت ئەم ڕاپەڕینە لە شێوەی ھەڵچوونێکی لە ناکاو ھاتە کایەوە و بێ بەرنامە بوو. ھەرچەندە لە کاتی ڕاپەڕینەکەش چەند کەسانێکی سەر بەڕێکخستنەکانی "شانە چەکدارەکانی بروسک" بەشدارییان تێدا کردبوو، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک سازدانی ئەم ڕاپەڕینە و خرۆشاندنی جەماوەر لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕێکخستنەکانی پارتە سیاسییەکانی کوردستاندا نەبوو.[١][٢]
ناحیەکان و گوندەکان
دەستکاریقەزای خەبات لە چوار ناحیە و ٦٤ گوند پێکھاتووە.[٣] [٤]
قەزا | ناحیە | ژینگە | ناوی گەڕەک/کەرت | ناوی گەڕەک /گوند |
خەبات | ناوەند | شارنشین | ھەنجیرۆک / ١ | گەڕەکی ٢٠٠ |
ھەنجیرۆک / ٢ | گەڕەکی ٢١٠ | |||
ئاشتی / ١ | گەڕەکی ٢٢٠ | |||
ئاشتی / ٢ | گەڕەکی ٢٣٠ | |||
ئازادی | گەڕەکی ٢٤٠ | |||
کۆمەڵگای ئیداری | گەڕەکی ٢٥٠ | |||
کادیران | گەڕەکی ٢٦٠ | |||
سەروەران | گەڕەکی ٢٨٠ | |||
رزگاری | گەڕەکی ٢٩٠ | |||
کشتوکاڵ | گەڕەکی ٣٠٠ | |||
بەیتەرە | گەڕەکی ٣١٠ | |||
گوندنشین | مەڵا عومەر | مەڵا عومەر | ||
چەمە دبس | چەمە دبس | |||
باستام | ||||
چەمە دبس | ||||
گوندک | ||||
دارەشەکران | شارنشین | قەرەقاجین | گەڕەکی ٣٠٠ | |
ئازادی | گەڕەکی ٣٠١ | |||
گوندنشین | شیوەلەک | شیوەلەک (چۆڵ) | ||
قەپەکیان | قەپەکیان | |||
زەرواو | زەرواو | |||
کێلەسپی | ||||
رەشوان نورۆ | رەشوان نورۆ | |||
گردی ماوان | گردی ماوان | |||
مام خاڵان | مام خاڵان | |||
رەشوان یوسف | رەشوان یوسف | |||
خاڵوان | خاڵوان | |||
گردی مامک | گردی مامک | |||
گۆپاڵ | گۆپاڵ | |||
وسومەلیانی | وسومەلیانی سەروو | |||
وسومەلیانی خوارو | ||||
گەروو دەڵاڵان | گەروو دەڵاڵان | |||
مەنداوە | مەنداوە | |||
چەمە بەگەز | چەمە بەگەز | |||
چرە | چرە | |||
توە | ||||
بانە | ||||
ھەبابان | ھەبابان | |||
کودەریان | کودەریان | |||
بیرکان | ||||
زەرگەزەی | زەرگەزەی | |||
چنارۆک | ||||
باوە خەڵان | باوە خەڵان | |||
کاوانیان | کاوانیان | |||
ترپەزەرد | ترپەزەرد (چۆڵ) | |||
کەورەسور | کەورەسور | |||
رزگاری | شارنشین | شەھیدان | گەڕەکی ٤٠٠ | |
ئاشتی | گەڕەکی ٤١٠ | |||
گوڵان | گەڕەکی ٤٢٠ | |||
برایەتی | گەڕەکی ٤٣٠ | |||
نەورۆز | گەڕەکی ٤٤٠ | |||
ئازادی | گەڕەکی ٤٥٠ | |||
راپەرین | گەڕەکی ٤٦٠ | |||
ھەڤاڵان | گەڕەکی ٤٧٠ | |||
شۆڕش | گەڕەکی ٤٨٠ | |||
کۆمەڵگەی سێبیران | ئازادی ٢٥٠ | |||
رزگاری ٢٦٠ | ||||
ئاشتی ٢٧٠ | ||||
گوڵان ٢٨٠ | ||||
کۆمەڵگەی کانی قرزالە | گوڵان ٢٩٠ | |||
ڕاپەرین ٣٠٠ | ||||
گوندنشین | سێبیرانی گەورە | سێبیرانی بچوک | ||
قەڵاتگە | ||||
قەریتاغ | قەریتاغی ھەرکی | |||
کانی قرزاڵە | کانی قرزاڵە | |||
سیخور | ||||
سەردەشت خەبات | ||||
جدیدە زاب | جدیدە زاب | |||
کۆمەڵگەی جدیدە زاب | کۆمەڵگەی جدیدە زاب | |||
ساتۆر | ساتۆر | |||
چالوکی گەورە | چالوکی گەورە | |||
چالوکی بچوک | چالوکی بچوک | |||
تۆبزاوە | تۆبزاوە | |||
سەرکەند (چۆڵ) | ||||
گردەرەشە زاب | گردەرەشە زاب | |||
کەو ڕەبەن | کەو ڕەبەن | |||
کەورگۆسک | شارنشین | ئەیلول (شیوەرەش) | گەڕەکی ١٠٠ | |
کەرکوک | گەڕەکی ١١٠ | |||
شەھیدان | گەڕەکی ١٢٠ | |||
رزگاری | گەڕەکی ١٣٠ | |||
گوڵان | گەڕەکی ١٤٠ | |||
سورچیان | گەڕەکی ١٥٠ | |||
شارەوانی | گەڕەکی ١٦٠ | |||
گوندنشین | خرابەدراو | خرابەدراو | ||
گاینج | گاینج گەورە | |||
گاینج گچکە | ||||
گاینجی راستی | ||||
ئاخوڵان | ئاخوڵان | |||
گردەشێر | گردەشێر | |||
سمایڵاوە | ||||
کەورگۆسک | کەورگوَسک | |||
شیوەڕەش | شیوەڕەش کاکەمین | |||
شیوەڕەش دیوان | ||||
شیوەڕەش | ||||
مامە لوک | ||||
ئیفراز کەمال | ئیفراز کەمال | |||
ئیفراز کەمال میران | ||||
ئیفراز کەمال ابراھیم |
ناحیەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ھۆشمەند عەلی مەحمو: ڕاپەڕینی شاری ھەولێر لە ساڵی ١٩٩١دا (توێژینەوەیەکی زانستی)، زانکۆیی کۆیە، ساڵی ٢٠٠٢[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ ئیبراھیم خەبات: ڕاپەڕینی ئۆردووگای خەبات، ڕێگای کوردستان (ڕۆژنامە)، ژمارەی ٤٤٣، ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠٠١، ل٢.
- ^ یەکەی کارگێڕی قەزای خەبات، ٢٠٠٩، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستەی ئاماری ھەرێم، ٢٠٢٠.
- ^ قەزای خەبات - ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای دھۆک بۆ سالی ٢٠١٠[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]، دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان