کوردستان لە ٢٠٢١ تایبەتە بەو ڕووداو و لەدایکبوون و مردنانەی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ز لە کوردستان ڕوویانداوە بە تایبەت ئەوانەی دەنگدانەوە و کاریگەری زۆری لەسەر کوردستان ھەبووە.

ڕووداوەکان دەستکاری

 
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر
 
لاهور شێخ جەنگی
  • کێشە ناوخۆییەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان : لە ٨ی تەممووز یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵیک کێشەی ناوخۆیی بووە پاش ئەوەی هەواڵی ژاهراویکردنی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکیتی لەلایەن لاهور شێخ جەنگی ئامۆزا و هاوسەرۆکی دووەمی یەکیتی بڵاوکرایەوە ئەم ڕووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەت کاتێک هەوالی ژەهراویکردنی مەلا بەختیار ئەندامی لێژنەی بالای بەرژەوەندییەکانی یەکیتی[١٠] و وەستا ڕەسوول بەرێوبەری پێشووتری ئاسایشی سلێمانی بڵاوبوونەوە . لە پاش ئەم ڕووداوە کۆمەلێک گۆرانکاری لە پۆستی سەرۆکی دەزگای زانیاری و دەگازگای دژە تیرۆر ئەنجام دران . لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی ، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەمەد و ئاراس شێخ جەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دورخرانەوە [١١][١٢]
 
وێنەی ھەندێک کەس کە کاتێک تەرمی خێزانە کوردەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەی پزیشکی یاسایی بووە، چوونەتە نەخۆشخانە.
  • ھێرشی سەر خێزانی کورد لە قۆنیە: لە ٣٠ی تەممووز لە ناوچەی مارمارەی قۆنیە، تورکیا ھێرشێکی ڕەگەزپەرستانە لە لایەن گرووپێکی فاشیزمی تورک بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا حەوت ئەندامی خێزانەکە، کە لە چوار پیاو و سێ ژن پێکدەھاتن بە دەستڕێژی گوللە گیانیان لەدەستدا. ناوی ئەم خێزانە کوردە دەدەئۆغوڵڵاری بوو کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ بوو کە لە قۆنیە دەژیان. ھەروەھا ئەم کارەساتە وەکوو «کۆمەڵکوژی» ناوی لێدەبرێت.[١٣]
  • هەشتەمین خوولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک: ڕۆژی دووشەمە ١٥ی تشرینی دووەم هەشتەمین خوولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بە بەشداری ٩٤ فلیم لە ٣٠ ولاتی جیاواز لە شاری دهۆک دەستی پێکرد .[١٤] لە فێستیڤاڵەکە دا ٤٩ فلیمی بیانی و ٤٥ فلیمی کوردی پیشاندران .ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١خەلات بەسەر فلیمە سەرکەوتووەکان دابەش کرا کە هەشت خەلات بۆ فلیمە کوردیەکان بوون و چوار خەلاتیش بۆ فلیمە بیانییەکان بوو .[١٥]
 
خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان
  • خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک خۆپیشاندان بوو کە لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەم ھەتا ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن خوێندکارانەوە بە ئامانجی گەڕانەوەی دەرماڵەکانی خوێندن ئەنجامدرا.[١٦][١٧] ھێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی بە ئامانجی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسکڕێژ و ئۆتۆمۆبیلی ئاوڕێژیان بەکاھێنا و بەھۆیەوە دۆخی تەندروستی بەشێکی خوێندکاران تێکچوو.[١٨]
  • لافاوەکەی پارێزگای هەولێر: ڕۆژی هەینی ١٧ی کانوونی یەکەم بەهۆی باران بارینێکی بەخوور لافاو لە چەند گەڕەک و ناحییەیەکی سەر بە پاریزگای هەولێر دروست بوو , ئەم لافاوە بووە هۆی مردنی ١٢ کەس ، لەگەڵ ئەوەشدا ٢٥٠٠ ماڵ تووشی زیانی مادی زۆر بوونەوە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت . تەرمی دوو لە مردووەکان کە یەکیان منداڵیکی تەمەن ١٠ مانگە و ئەوی دیکەیان شوانێکی تەمەن ٢٠ ساڵە هێشتا نەدۆزراوەتەوە . زیانە مادییەکان بە ٢١ ملیار دیناری عێراق مەزەندە کرا .
    پەڕگە:Heydar Qurbani.jpg
    حەیدەر قوربانی
    پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی : فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی فیستیڤاڵێکی فیلمە کە لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت ,ڕۆژی هەینی ١٧ی کانوونی یەکەم پێنجەمین خولی خۆی بە بەشداری١٤٣ فلیم دەستی پێکرد لە ٢٤ی کانوونی یەکەم کۆتایی هات .
  • لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی : لە ١٩ی کانوونی یەکەم بەندکراوی سیاسی حەیدەر قوربانی بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک، ھاوکاری لە کوشتنی سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران ھەروەھا ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،دوای ئەوەی کاتژمێر ١١ی شەوی ١٨ی کانوونی یەکەم گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ، لە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.[١٩]ھەروەھا، تەرمەکەی لە شاری سنە بە خاک سپێردرا و ھێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بنەماڵەکەی نەدا بۆ ئاخرین جار تەرمەکەی ببینن.[٢٠] لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی ناڕەزایەتی زۆری بنەماڵە و خەڵک و ڕێکحراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە .
  • گەڕانەوەی تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان :لە ٢٦ی کانوونی یەکەم تەرمی ژمارەیەک لە کۆچبەرە کوردە خنکاوەکانی کوردستان کە لە نۆکەندی ئینگلیز بەهۆی نقومبوونی کەشتییەکەیان خنکابوون گەرانەوە کوردستان ، لە ڕێورەسمێکدا تەرمەکان ئەسپاردەی خاک کران ٤کەسیان ئەندامی خێزانیکی خەڵکی دەربەندیخان بوون ، ٨ کەسی دیکەیان خەڵکی ناوچەکانی سەر بە ڕاپەرین بوون . [٢١].
  • شاری سنە پایتەختی کتێب : لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی یەکەم شاری سنە وەک حەفتەمین پایتەختی کتێب لە ئێران هەڵبژێردرا ئەمەش بەهۆی ئەو کاروچالاکی و پێشانگایانەی بەمەبەستی پەرەپێدان بە خوێندنەوە لەو شارە ئەنجام دراون .[٢٢]

لەدایکبوونە دیارەکان دەستکاری

مردنەکان دەستکاری

 
عوسمان ئۆجەلان
 
مووسا باباخانی
 
ڕۆژ نووری شاوەیس

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sorani, Basnews. "ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وردەکاریی نوێی لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر ڕاگەیاند". www.basnews.com. Retrieved 16ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ "ئەو گرووپەی دەڵێت ھێرشی کردووەتە سەر ھەولێر: ئێمە لەناو خاکی ھەرێمی کوردستانین". www.rudaw.net. Retrieved 16ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "پاپا: زۆر دەمێك بوو دەمویست سەردانی هەرێمی كوردستان بكەم". www.wishe.net. Retrieved 2021-12-30.
  4. ^ "پاپای ڤاتیكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد". www.gksat.tv. Retrieved 2021-12-30.
  5. ^ "في ثالث أيام زيارته للعراق.. بابا الفاتيكان يحل ضيفاً على أربيل ونينوى". www.rudaw.net. Retrieved 2021-12-30.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "پەنابەرێکی کورد لە بەردەم UN ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا". www.xebatmedia.com. Retrieved 2021-05-18.
  7. ^ "پەناخوازێکی خەڵکی ڕۆژھەڵات لە ھەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2021-05-18.[بەستەری مردوو]
  8. ^ "کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر بەرێوەچوو". www.sazmanixebat.com. Retrieved 2021-05-20.
  9. ^ Kurdi, Kurdiu. "هەورامان دەچێتە لیستی کەلەپووری جیهانی یوونسکۆوە". www.kurdiu.org. Retrieved 2021-08-01.
  10. ^ "بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی ناگەڕێتەوە بۆ پێش هەشتی تەموز.. دەزگای زانیاری، بەش هەبووە لە دەزگای زانیاری کە کاری کردووە لەسەر ئەخلاقی خەڵک لە ناو حیزبەکە." speemedia.com. Retrieved 2021-12-31.
  11. ^ "لاھور شێخ جەنگی و چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی لە یەکێتی دووردەخرێنەوە". پەرەگراف (بە کوردی). Retrieved 2021-12-31.
  12. ^ "بافڵ تاڵەبانی: لاهور تەواو بوو". سنور میدیا. Retrieved 2021-12-31. ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ خێزانێكی كورد لە شارێكی توركیا كۆمەڵكوژ كران. ڕۆژنیوز (لە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١).
  14. ^ "فیستیڤاڵی فیلمی دهۆک بە بەشداریی 94 فیلم دەست پێ دەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2021-12-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ "خەڵاتەکانی هەشتەم فیستیڤاڵی فلیمی دهۆک دابەشدەکرێن". www.rudaw.net. Retrieved 2021-12-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ لە هەولێر ناڕەزایەتی خویندکاران بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان بەردەوامە. دەنگی ئەمریکا (لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١).
  17. ^ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی جارێکی دیکە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە. ڕۆژنیوز. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  18. ^ بۆ دووەم جار؛ هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک رێژ دەگرنە خوێندکارانی سلێمانی. ئێن ئاڕ تی (لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١).
  19. ^ Corporation, Nalia. "زیندانییەکی سیاسی کورد بە نهێنی لە سێدارە دراوە". nrttv.com. Retrieved 2021-12-31.
  20. ^ "سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بە نهێنی جێبەجێ کرا". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2021-12-31.
  21. ^ "گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی کۆچبه‌ره‌ خنکاوه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان". VOA (بە کوردی). Retrieved 2021-12-31.
  22. ^ 908 (2021-12-27). "سنندج هفتمین پایتخت کتاب ایران شد". ایرنا (بە فارسی). Retrieved 2021-12-30.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)
  23. ^ سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بە نهێنی جێبەجێ کرا. ھەنگاو (لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١).
  24. ^ میدیای یەکێتی: موراد کانی کوردەیی کوژراوە. تۆڕی میدیاییی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  25. ^ "عوسمان ئۆجەلان کۆچی دوایی کرد". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-11-15.
  26. ^ میدیا کوریدورۆ: وێنەگر بورھان گیزلەنمیش بە ھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، نووسراو لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  27. ^ ئەندامێکی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە سلێمانی کوژرا. تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  28. ^ خەبات, ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد, retrieved 2021-09-06 ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ کوردستان٢٤. پرۆفیسۆر "نادر نادرۆڤ" كۆچی دوایی كرد.
  30. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: قەسەدە: شەھیدکردنی فەرماندە و شەروانانی ئێمە بە بێ وەڵام نامینێتەوە (بە کورمانجی)، نووسراوی ٢٠ی ئابی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢١.
  31. ^ ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد. www.rudaw.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠٢١.
  32. ^ ھەواڵنێریی کوردپرێس: مەزلووم کۆبانی سەرەخۆشیی کۆچی دوایی مامۆستا کنیەز ئیبراھیم میرزایێف کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١.
  33. ^ حیزبی دیموکراتی کوردستان کوژرانی بەرپرسێکیان لە ھەولێر ڕادەگەیێنێت. تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  34. ^ ئاژانسی ھەواڵی کوردپرێس: ھونەرمەندی گەورەی کورد قوربانیی یەکەمین ڕووداوی ھاتوچووی ڕێگا تازەکەی سنە-مەریوان بوو (بە فارسی)، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١.
  35. ^ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: چالاکی سیاسیی کورد ڕێبین ڕەحیمی لە سلێمانی بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا (بە کوردی)، نووسراو لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١.
  36. ^ https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=131752&babet=1&relat=1024
  37. ^ "ڕاگەیەندراوی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهادەتی كاك بێهزادی مەحمودی". xebatmedia.com. Retrieved 2021-05-24.
  38. ^ "شاھۆ گۆران کوڕی شاعیری ناوداری کورد گۆران کۆچی دوایی کرد". ڕۆژنیوز. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. Retrieved 2ی Mayی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ "السيرة الذاتية للأستاذ الدكتور مصطفى مسلم - جامعة الزهراء". جامعة الزهراء (بە عەرەبی). Retrieved 2021-04-18. ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ "شاعیر و نوسەرى کورد ئەحمەد دڵزار کۆچى دوایى کرد". www.knnc.net. Retrieved 10ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  41. ^ "د. ڕۆژ نووری شاوەیس کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2021-02-15.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  42. ^ "د. کەمال مەزھەر". بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ :: Gelawej (بە کوردی). Retrieved 2021-03-16.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  43. ^ "تەرمی قەدری یڵدرم بەخاک سپێردرا". ڕۆژنیوز. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ "Kurdish activist Dr. Nemam Ghafouri dies from COVID-19 in Sweden". www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-02.
  45. ^ جەعفەری خانقاھ, مەھدی (٢٢ی شوباتی ٢٠١٤). "مێژووی چاپەمەنییەکانی پارێزگای کرماشان" (بە فارسی). وەزارەتی چاند و ئیرشادی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران. Retrieved 9ی Aprilی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.