حەیدەر قوربانی
حەیدەر قوربانی (لەدایکبووی ٣١ی ئایاری ١٩٧٣ لە کامیاران – ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سنە) بەندکراوی سیاسیی کورد بوو کە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا. ئەو تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک، ھاوکاری لە کوشتنی سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران و، ھەروەھا ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەسەر بوو. پارێزەری قوربانی ئەوی بە بێتاوان ناساند. ھەروەھا، چوار مانگ پێش لەسێدارەدانی، سەدان کەس لە دانیشتووانی کامیاران و ھەورامان لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاند، حەیدەر بێ تاوان سزا دراوە و داوایان کرد بڕیاری لەسێدارانەکەی ھەڵبوەشێندرێتەوە.[١] [٢] [٣]
حەیدەر قوربانی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
مەرگ | ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ | (٤٨ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕ | سنە |
نەتەوە | کورد |
پیشە | دووکاندار |
وەکیل | محەممەدساڵح نیکبەخت |
بەرامبەر(ەکان) | کۆماری ئیسلامیی ئێران |
ئایین | ئیسلام (سوننە) |
تۆمەتی تاوانباری | دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک، ھاوکاری لە کوشتنی سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران، ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
سزای تاوانباری | سێدارە |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
باوان |
|
خێزان | حەسەن (برا) |
ژیاننامە
دەستکاریقوربانی لە ٣١ی ئایاری ١٩٧٣ لە دێی بزوەش، ناوچەی ناوەندیی شارستانی کامیاران لە دایک ببوو. باوکی بە ناوی عەلی قوربانی، پێشمەرگە بوو کە لە ساڵی ١٩٨٠ لە شەڕێک لەگەڵ ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا. ئەو پێش دەستبەسەرکردنی لە شاری کامیاران دووکاندار بووە.[٤]
گرتن
دەستکاریحەیدەر قوربانی کە ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (٢٥ی ڕەزبەری ٢٧١٦) لەگەڵ ژنبرایەکی بە ناوی مەحموود سادقی لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرابوون، چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا و بە وتەی کەسە نزیکەکانیان لە ژێر توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیدا بوون و لە ئاکامدا حەیدەر قوربانییان ناچار کرد کە لە کاناڵی ئینگلیزیی زمانی پرێس تیڤی بە زۆرەملی دان بە تۆمەتەکانیدا بنێت.
حەیدەر قوربانی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (ڕێبەندانی ٢٧١٩) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک و ھاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سزای سێدارەی بە سەردا سەپا و ئەم سزایە ٢٨ی کانوونی دووەمی ھەمان ساڵ (٨ی ڕێبەندان) بە فەرمی بە ناوبراو لە بەندیخانەی سنە ڕاگەیەندرا.
سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ (١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠)، لەلایەن لقی ٢٧ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کرا و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاندبوو.[٤]
مردن
دەستکاریحوکمی لەسێدارەدانی قوربانی سەرەنجام بەنھێنی جێبەجێ کرا. ناوبراو کاتژمێر ١١ی شەوی ١٨ی کانوونی یەکەم گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و لە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.[٥] ھەروەھا، تەرمەکەی لە شاری سنە بە خاک سپێردرا و ھێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بنەماڵەکەی نەدا بۆ ئاخرین جار تەرمەکەی ببینن.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «لە سنە زیندانیی سیاسیی کورد حەیدەر قوربانی لە سێدارە درا». تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
- ^ «زیندانی سیاسی کورد «حەیدەر قوربانی» لە سێدارە درا». زاگرۆس پۆست. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
- ^ «ئێران حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی کوردی له سێدارهدا». کوردستان تی ڤی. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا ب «سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بە نهێنی جێبەجێ کرا». ھەنگاو. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
- ^ «زیندانییەکی سیاسی کورد بە نهێنی لە سێدارە دراوە». ئێن ئاڕ تی. ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)