نەمام غەفووری

پزیشکی کوردی-سویدی (١٩٦٨-٢٠٢١)

نەمام مەحموود ئاغای کاکە زیاد ناسراو بە نەمام غەفووری[١] (لە دایکبووی ١٩٦٨ – مردووی ١ی نیسانی ٢٠٢١)[٢] کەسایەتی پزیشک و چاکەکاری کوردی عێراقی-سوێدی بوو. ئەو ماوەی ٣٥ ساڵ لە سوێد ژیا، دواتر بۆ کارە ڕێکخراوەیییەکان و ھاوکاریکردنی ئێزدییەکان گەڕاوەتەوە کوردستان.[٣][٤]

نەمام سەرۆکی ڕێکخراوەی ھاریکاریی ھاوبەش بۆ کوردستان بوو، لەڕێی ئەو ھاوکارییانەی لە دەرەوە بەدەستی دەھێنا ئەوا لە ھاوکاریکردنی ئاوارە ئێزدییەکان بەکاری دەھێنا وەک لە دابینکردنی دەرمان، پڕۆسەی خوێندن و فێربوونی زمانی ئینگلیزی.[٥]

لە ڕۆژی ١ی نیسانی ٢٠٢١، بەھۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەمام لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا لە ستۆکھۆڵم کۆچی دوایی کرد.[٦][٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Zahir, Saman (2021-04-02). "دکتۆر نەمام محمود ئاغای کاکە زیاد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد،". دەزگای سەتەلایتی کوردستان (بە کوردی). Retrieved 2021-04-02. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Kurdish activist Dr. Nemam Ghafouri dies from COVID-19 in Sweden". www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-02.
  3. ^ Arraf, Jane (2021-03-12). "ISIS Forced Them Into Sexual Slavery. Finally, They've Reunited With Their Children". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-04-02.
  4. ^ "نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دکتۆر نەمام غەفووری دەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2021-04-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ kewan. "بڕیارەکانی بەغدا ژیانی ئاوارە ئێزدییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سەختتر کردووە". www.hawler.in. Retrieved 2021-04-02. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Dr. Nemam Ghafouri, activist who helped Yazidis in Iraq, Syria dead at 52". The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-02.
  7. ^ "Kurdish-Swedish humanitarian Neman Ghafouri dies from Covid-19 in Stockholm". The National (بە ئینگلیزی). 2021-04-02. Retrieved 2021-04-02.