شێرکۆ بابان

زمانناسی کورد

دکتۆر شێرکۆ بابان (١٩٥٣ – ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١) مامۆستای زانکۆ، نووسەر و زمانناسێکی کورد بوو. ئەندامی کۆڕی زانیاری کوردستان بوو.

شێرکۆ بابان
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣
چەمچەماڵ، عێراق
مردن١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١(٢٠٢١-٠٦-١٠) (٦٨ ساڵ ژیاوە)
زمانی زگماکیکوردی
پیشەزمانناس، نووسەر

ژیان دەستکاری

شێرکۆ عەبدولکەریم تەوفیق بابان، ساڵی ١٩٥٣ لە چەمچەماڵ لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی لە کەرکووک خوێندووە. ساڵی ١٩٧٦ لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدا دەرچووە. لە ١٩٨٠ چووە بۆ فەڕەنسا و لەوێ لە ١٩٨٥ دکتۆرای لە ئەندازیاریی میکانیکی وەرگرتووە. لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین مامۆستا بووە.

مردن دەستکاری

شێرکۆ بابان لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.[١]

بەرھەمەکان دەستکاری

  • ڕستەسازی و شیتەڵکاری زانستی، ١٩٩٦
  • میکانزمە بنەڕەتییەکانی ڕستەسازی، ١٩٩٧
  • داینامیزمی جێناوی لکاو لە ڕستەسازیدا، ١٩٩٧
  • نەخشەی ڕۆنانی ڕێژەی کار، ١٩٩٩
  • بەرەو ڕێزمانی کوردی، بەرەو نووسین، ٢٠٠٠
  • لە مۆرکە تایبەتییەکانی ڕێزمانی کوردی، ٢٠٠٠
  • شرۆڤەکاری ڕێزمانی لە زمانی نووسیندا، ٢٠٠٠
  • ڕێزمانی پاشگری دووپاتی «ەوە»، ٢٠٠١
  • ڕێزمانی کەسی سێیەمی تاک، ٢٠٠٤
  • زمانی نووسینی ڕێزماندار، ھەولێر، ٢٠٠٨

سەرچاوەکان دەستکاری

  • «دیمانە لەگەڵ شێرکۆ بابان»، گۆڤاری ڕامان