کۆمەڵکوژیی قۆنیە (٢٠٢١)
کۆمەڵکوژیی قۆنیە ھێرشێکی ڕەگەزپەرستانە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ لە ناوچەی مێرامی قۆنیە، تورکیا بوو کە لە لایەن کەسێکی تورک بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا، خانووەکە و ئەو شوێنەی خێزانەکە تێیدا دەژیا، سووتێنران،[٢] و ھەر حەوت ئەندامی خێزانەکە، کە لە چوار پیاو و سێ ژن پێکھاتبوون بە دەستڕێژی گوللە کوژران. ناوی ئەم خێزانە کوردە دەدەئۆغوڵڵاری بوو کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ بوو لە قۆنیە دەژیان. ھەروەھا ئەم کارەساتە وەکوو «کۆمەڵکوژی» ناوی لێدەبرێت.[١] ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ گرووپێکی تووندڕەو هێرشیان کردە سەر ھەمان خێزان و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان بریندار کرد. ئەوکات بەشێک لەو گرووپە تووندڕەوە دەستگیرکران و دواتر پێنج کەسیان ئازادکران.[٣] ئەو گرووپە لە دوای ھێرش و کوشتنی ئەو بنەماڵە کوردە، ئاگریان لە تەرم و خانووەکەیان بەردا.[٤][٥][٦]
ھێرشی سەر خێزانی کورد لە قۆنیە | |
---|---|
شوێن | ناوچەی مێرام، قۆنیە، تورکیا |
ڕێکەوت | ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ |
ئامانج | کوشتنی خێزانێکی حەوت کەسەی کورد |
جۆری ھێرش | کۆمەڵکوژی[١] |
چەکوچۆڵ(ەکان) | دەمانچە |
قوربانی | ٧ کەس |
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبار | محەممەد ئاڵتوون |
ژمارەی بەشداربووان | ١ کەسی چەکدار |
کوژراوەکان
دەستکاریبەپێی ئەو ھێرشە حەوت کەس لە خێزانی دەدەئۆغوڵڵاری، بە ناوەکانی یاشار، باڕش، سەرپیل، سێراپ، ئیپەک، مەتین و سیبەل دەدەئۆغوڵڵاری گیانیان لەدەستدا. ئەو خێزانە کوردە ٢٤ ساڵ بوو لەو ناوچەیەی قۆنیە دەژیان و ئەو ماڵەی ئەوکات ھێرشیان کردبووە سەر خێزانە کوردەکە، دراوسێی خۆیان بوون.[٣]
تۆمەتبارەکان
دەستکاریبەرپرسانی تورکیا گەرچی پێیان وابوو کە ئەم ھێرشە لەبەر ھۆکاری نەژادی ڕووینەداوە، بەڵام ڕایانگەیاند کە ١٠ کەس لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرکراون[٧] و خراونە ناو بەندیخانە.[٨] چەند ڕۆژ دوای ڕووداوەکە دادگای کۆماری لە کۆنیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوژرانی خێزانێکی حەوت کەسی، بکوژی خێزانەکە کە کەسێکە بە ناوی محەممەد ئاڵتوون، لە نزیک گوندی ئووچپنارلەری سەر بە ناوچەی بۆزکر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.[٩] دواتر محمەممەد ئاڵتوون لە ٥ی ئابی ٢٠٢١ لە دادگای قۆنیەدا دادگایی کرا و خرایە ناو بەندیخانە.[١٠]
ناشتن
دەستکاریلە دوای تەواوبوونی کاری توێکاری بۆ تەرمەکان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ تەرمەکان وەرگیرانەوە و ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە. بە ئامادەبوونی سەدان کەسیش، نوێژی مردوویان لەسەرکرا و سەرئەنجام تەرمی ھەر حەوتیان لە گۆڕستانی سەراجئۆغڵووی قۆنیا ناشتران. ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و پەرلەمانتارانی ھەدەپە، جەھەپە و ژمارەیەک لایەنی سیاسی و خەڵکی ناوچەکە بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنیان.[١١][١٢][١٣][١٤]
کاردانەوەکان
دەستکاریلە ھەندێک شار و ناوچەی تورکیا و کوردستان وەکوو مەخموور،[١٥] وان،[١٦][١٧] ئێلح،[١٧] ڕحا،[١٧] ئەنتاکیا،[١٧] ئەسکەندەروون[١٧] و ئادانا[١٧] خەڵکی کورد خۆپیشاندانیان لە دژی ئەم کارەساتە ئەنجامدا.
- ھەدەپە لە ڕاگەیەندراوێک بڵاویکردەوە: «پارتەکەمان، لەبارەی ئەو کۆمەڵکوژییە ترسناک و دڕندانەیەی لە قۆنیە ڕوویداوە، لە ھەموو ڕەھەندێکەوە بەدواداچوونی وردی بۆ دەکات. دەستەی ڕاپەڕاندنی لقی رێکخستنەکانی پارتەکەمان لە قۆنیە و تەواوی دامەزراوەکانی پارتەکەمان تاوەکوو زانینی ھۆکارە سەرەکییەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە و کۆکردنەوەی زانیارییەکان، لەسەر ھێڵ دەبن.» ھاوکات لە ھەژماری فەرمیی ھەدەپە لە توویتەر، لەبارەی ھەمان ڕووداوەوە، توویتێک بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە و تێیدا ھاتووە: «لە قۆنیە جارێکی دیکە ڕووی تاریکپەرستان و دڕندانەی خوێنمژەکان دەرکەوتەوە. ئەو فاشیزمانەی کە ھێز و بوێری لە دەوڵەت وەردەگرن، ھێرشیان کردە سەر خێزانێکی دیکەی کورد و حەوت کەسیان کوشت. ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین، ھەرگیز مایەی قبووڵکردن نییە.»
- ھەرێمی کوردستان
- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە توویتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: «سەرکۆنەی ھێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، ھاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێھۆیە دەبێت ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.»[١٨][١٩]
- مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاراستەی کەسوکاری کوژراوەکان کرد و ڕایگەیاند: «چاوەڕوان دەکەم ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بە تەواوی سزابدرێن.»[٢٠][٢١]
- تورکیا
- سولەیمان سۆیلوو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە بارەی کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە قۆنیە ڕایگەیاند: «ڕووداوەکە ھیچ پەیوەندییەکی بە پرسی کورد و تورکەوە نییە، دوژمنایەتییەکی نزیکەی ١١ ساڵەیە، هاوڕێیانمان لە نزیکترین کاتدا دەتوانن ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستبەسەر بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ھێزە ئەمنییەکانمان کەوتوونەتەخۆ و بەم نزیکانە ڕادەستی یاسا دەکرێن.»[٢٢][٢٣][٢٤]
- داواکاری گشتیی قۆنیە ڕایگەیاند کە ١٠ کەس لەسەر کوشتنی خێزانە کوردەکە دەستگیرکراون و ھەروەھا ئاماژەی بەوەی کرد: «ھۆکاری ڕووداوەکە دوژمندارییەکی ١١ ساڵە بووە و ھیچ سەرداوێک نییە بیسەلمێنێت ھۆکاری نەژادی لە پشت شەڕەکەوە بووە، ھەربۆیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانە دەستیپێکردوە کە ویستویانە ڕووداوەکە بەلاڕێداببەن.»[٧][٢٥][٢٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «خێزانێكی كورد لە شارێكی توركیا كۆمەڵكوژ كران». ڕۆژنیوز. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Konya massacre: 'Turkey must confront racist hatred'» (بە ئینگلیزی). Rudaw. ٢ی ئابی ٢٠٢١. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا «لە شاری کۆنیا ھێرشکرایە سەر خێزانێکی کورد و حەوت کەسیان کوژران». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «قتل عام خانواده کرد ساکن قونیه توسط ترک های ملی گرا» (بە فارسی). کوردپرێس. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «حەوت کەسی یەک خێزان لە کۆنیای تورکیا دەکوژرێن». دەنگی ئەمریکا. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «بەوێنە؛ خێزانێکی کوردی حەوت کەسی کۆمەڵکوژ کران». ناس نیوز. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «داواکاری گشتیی کۆنیا: ١٠ کەس لەسەر کوشتنی خێزانە کوردەکە دەستگیرکراون». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «١٠ لە تۆمەتبارانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی کۆنیا خرانە گرتووخانەوە». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ «بکوژی خێزانە کوردەکەی شاری کۆنیای تورکیا دەستگیرکرا». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ «محەممەد ئاڵتوون بکوژی خێزانە حەوت کەسییە کوردەکەی شاری کۆنیای تورکیا بە بڕیاری دادگا خرایە زیندانەوە». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٥ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ «تەرمی حەوت کوردە کوژراوەکەی کۆنیا بە خاک دەسپێردرێت». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی ئەو خێزانە کوردەی لە کۆنیا کوژران». دەنگی ئەمریکا. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «ئەو خێزانە کوردەی لە كۆنیا کۆمەڵکوژکران بە خاک دەسپێردرێن». ڕۆژنیوز. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.[بەستەری مردوو]
- ^ «ئەو خێزانە حەوت کەسییەی دوێنێ لە کۆنیای تورکیا کوژران بەخاکسپێردران». شارپرێس. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «خەڵکی مەخموور کۆمەڵکوژی کۆنیای شەرمەزار کرد». ڕۆژنیوز. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.[بەستەری مردوو]
- ^ «لە وان پۆلیس ھێرش دەکاتە سەر چالاکوانان». دەنگی ئەمریکا. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ ئ ا ب پ ت ج «کۆمەڵکوژییەکەی کۆنیا لە زۆر شار شەرمەزار کرا». ڕۆژنیوز. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکات». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «سەرۆكایەتیی ھەرێم لەسەر كوژرانی حەوت كوردەكەی توركیا ھاتەدەنگ». شارپرێس. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «مەسرور بارزانی: چاوەڕێی سزادانی بکوژانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکەم». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «مهسروور بارزانی لهسهر كوژرانی خێزانه كوردهكهی توركیا پهیامێكی بڵاوكردهوه». کوردستان٢٤. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «کوژرانی ئەندامانی خێزانە کوردەکە پەیوەندیی بە پرسی کورد و تورکە نییە». کوردپرێس. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «ڕوونکردنەوەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لەسەر کوژرانی حەوت کەس لە کۆنیا». ئاژانسی ئانادۆڵۆ. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «وەزیرى ناوخۆى توركیا له بارهی كوژرانی خێزانێكی حهوت كهسی ڕوونكردنهوه دهدات». کوردستان تیڤی. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆنیا لەربارەی ڕووداوی کوشتنی حەوت کەسەکە». ئاژانسی ئانادۆڵۆ. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «داواکاری گشتیی کۆنیا لەبارەى کوژرانی خێزانە کوردەکە: کێشەیەکی ١١ ساڵە». ناس نیوز. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- ڕۆژنیوز: گرتەی ڤیدیۆیی کۆمەڵکوژییەکەی کۆنیا بڵاوکرایەوە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.