سەلام قادر محەممەد ناسراو بە سەلام کۆیی (لەدایکبووی ١٩٥٥ لە ھەولێر، عێراق – مردووی ١٧ی ئابی ٢٠٢١ لە ھەولێر) ئەکتەرێکی کورد بوو. لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە، و نزیکەی ٥٠ ساڵ لە بواری نواندندا کار و بەرھەمی ھەبووە.[١] لە دیارترین ئەو درامایانەی ڕۆڵی تێدا گێڕاوە ئەمانەن: ھەبوو نەبوو، مەمی ئالان، ڕەجەب و تاپۆ حەقی چییە. دوایین کاری لە فیلمی دوانەی ئازادی بوو کە ڕۆڵی کەسایەتیی سەرەکیی بەرجەستە کردووە.[٢]

سەلام کۆیی

لەدایکبوون١٩٥٥
ھەولێر
مەرگ١٧ی ئابی ٢٠٢١ (٦٦ ساڵ ژیاوە)
ھەولێر
ھۆکاری مەرگجەڵتەی مێشک
نەتەوەکورد
پیشەئەکتەر

ژیاننامە دەستکاری

سەلام کۆیی لە ١٩٥٥ لە گەڕەکی سەعدوناوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە.[٣] دەرچووی ئامادەییی بەشی ژمێریارییە. لە ٢٠ی شوباتی ١٩٦٩ بە شانۆگەریی چارەڕەش دێتە دونیای ھونەر، ھاتنە ناو دونیای ھونەری لەگەڵ ھونەرمەندان «فەیسەڵ محەممەد ساڵح، جەلال بەیار، عەلی ئەحمەد و سوبحی کۆیی» بووە. ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ ھونەرمەند ئیبراھیم حەکیم بەرنامەی «ئاوێنە»یان پێشکەش کردووە. سەلام کۆیی لە ھەر کارێک بە شتێک ناسراوە بۆ نموونە، لە ھەبوو نەبوو بە «عەزە قۆڵبڕ»، لە تاپۆ حەقی چییە بە «حاجی یادگار» ناسرابوو.[٤]

بەرھەمەکان دەستکاری

  • چارەڕەش (١٩٦٩)
  • مەسەلەی شارێک (١٩٧٣)
  • ئاگر و چڵی زەیتون (١٩٧٦)
  • دوا فیشەک
  • گەشتێک بەناو سێ ڕۆژگاردا (١٩٧٩)
  • ئەو فریشتەیەی لە بابل ھاتە خوارێ
  • تەرازوو (١٩٧٩)
  • ھەبوو نەبوو (١٩٨٠)[٥]
  • گوندەکەم جێناھێڵم
  • مالەی سەرگردەکە (١٩٨١)
  • تاپۆ حەقی چییە؟ (١٩٨٤)[٦]
  • ڕاوچی (١٩٨٦)
  • نرخی ئازادی
  • حەمەدۆک (١٩٨٧)
  • بەرەو خۆر (١٩٩٧)
  • پیلان (١٩٩٧)
  • مەمی ئالان (٢٠٠٢)
  • سەلیم بەگ
  • تاریکستان (٢٠٠٧)
  • قازی محەممەد (بەڵگەفیلم، ٢٠٠٧)
  • شارەکەم (٢٠٠٧)
  • تاوان (٢٠٠٨)
  • کەواتە چاوەڕێ بە (فیلمی سینەمایی، ٢٠٠٩)
  • دوا شەو (دراما)[٧]

مردن دەستکاری

سەلام لەم ساڵانەی دوایی تووشی چەند نەخۆشییەک بووبوو لەوانەش نەخۆشیی شەکرە، و لە ٢٠١٩، نەشتەرگەریی دڵی بۆ کرابوو. سەلام لە کاتژمێر ٩ی ١٦ی ئابی ٢٠٢١ تووشی جەڵتەی مێشک بوو و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆژاوای ھەولێر کرا.[٨] لە بەرەبەیانی ١٧ی ئابی ٢٠٢١، سەلام لە ھەمان نەخۆشخانە کۆچی دواییی کرد.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دواییکرد. www.awene.com. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠٢١.
  2. ^ ھونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد. www.nrttv.com. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ ئابی ٢٠٢١.
  3. ^ ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد. www.kurdistan24.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ ئابی ٢٠٢١.
  4. ^ ھونەرمەند سەلام کۆیی بە جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد. kirkuktv.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ ئابی ٢٠٢١.
  5. ^ ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد. www.wishe.net.
  6. ^ سەلام کۆیی کۆچی دواییکرد. xelk.org.
  7. ^ ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد. www.zamenpress.com. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ ئابی ٢٠٢١.
  8. ^ ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد. www.rudaw.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠٢١.
  9. ^ ھونەرمەند (سەلام کۆیی) کۆچی دواییکرد. speemedia.com. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ ئابی ٢٠٢١.