قەدری یڵدرم (بە کوردیی باکووری: Qedrî Yildirim، بە تورکی: Kadri Yıldırım؛ ٥ی شوباتی ١٩٥٩ لە لجێ، ئامەد - ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ لە ئامەد) مامۆستای زانکۆ، نووسەر و نوێنەری پەرلەمانی کوردی باکووری کوردستان بوو.

قەدری یڵدرم

قەدری یڵدرم لە ٥ی شوباتی ١٩٥٩ لە ناوچەی لیجەی پارێزگای دیاربەکر لە دایک بوو. ناوی باوکی مەعسووم و ناوی دایکی خانم بوو. قەدری یڵدرم جگە لە ھەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردی بە زمانەکانی تورکی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی شارەزا بوو.[١]

قەدری یڵدرم لە کۆلێژی خواناسی لە زانستگای حەڕان وانەی خوێند. بەدوای ١٣ ساڵ وەکوو مامۆستا لە قوتابخانەکان خەریکی وانەدانەوە بوو. ئەو دواتر بوو بە مامۆستای زانستگاکانی دیجلەی ئامەد و ئارتۆکلۆی مێردین.[١][٢]

قەدری یڵدرم ١٤ پەرتووکی نووسیوە کە زۆربەی ئەوانە سەبارەت بە زمان، مێژوو و وێژەی کوردییە.[١][٢]

قەدری یڵدرم لە ڕۆژی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١دا بەھۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە چوو بۆ نەخۆشخانە و لە ڕۆژی ٢٦ی ٢٠٢١دا کۆچی دوایی کرد.[٣] پۆلیسی حکوومەتی تورکیا ھەوڵیدا تا ئاڵای کوردستان لەسەر تەرمی قەدری یڵدرم دانەنرێت، بەڵام بە پێداگریی خێزان و ھۆگرانی لە ئاکامدا ئاڵای کوردستان لەسەر تەرمەکەی دانرا.[٣]

سیاسەت

دەستکاری

قەدری یڵدرم ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان بوو و لەو پارتییە وەکوو نوێنەری خەڵکی شاری سیرت چوو بۆ پەرلەمانی تورکیا.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب «قەدری یڵدرم». پەرلەمانی مەزنی خەڵکی تورکیا (بە تورکی). لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپە کۆچی دوایی کرد». ئاژانسی ھەواڵی فرات. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب «تەرمی قەدری یڵدرم بەخاک سپێردرا». ڕۆژنیوز. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)