عەبدوڵڵا خەیات
ئەکتەرێکی کورد
عەبدوڵڵا حەمەساڵح حەمەئەمین ناسراو بە عەبدوڵڵا خەیات (لەدایکبووی ١٩٦٤ لە ھەڵەبجە، عێراق – مردووی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سلێمانی، عێراق) ئەکتەرێکی کورد بوو،[١] کە لە شاری ھەڵەبجە لەدایک بووە و لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواو کردووە، و لە سلێمانی خوێندنی ئامادەییی پیشەییی تەواو کردووە.[٢] لە ساڵی ١٩٧٩، لە یەکەم کاری ھونەری بەناوی شانۆی ڕێژنە دەرکەوت و ھاوکات خاوەنی ٣٠ کاری شانۆیی بوو، و بەشداریی چەندین فیلم و دراماشی کردووە.[٣]بەرۆڵبینینی لە درامای "وەسێتنامە" لەناو خەڵکیدا بە کەسایەتی (جەمال) یان گوڵی بامێ ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.[٤]
عەبدوڵڵا خەیات | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٤ |
مەرگ | ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ | (٥٦–٥٧ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | کۆڤید-١٩ |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٧٩–٢٠٢١ |
مردن
دەستکاریعەبدوڵڵا دوای ١٨ ڕۆژ لە تووشبوونی بە کۆڤید-١٩ و ٨ ڕۆژ مانەوەی لەژێر ئامێری ھەناسەدان، لە ڕۆژی شەممەی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییی کرد.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ھونەرمەند عەبدوڵڵا خەیات پەیامێک بڵاودەکاتەوە». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ خەبات، ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە، لە 2021-09-06 ھێنراوە
{{citation}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ «ھونەرمەند بەھادین ھەڵەبجەیی: ماڵئاوایی عەبدوڵای خەیات کارەساتێکی قورسە». www.xendan.org. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ھونەرمەند عەبدوڵای خەیات کۆچی دوایی کرد». www.nrttv.com. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ھونەرمەند عەبدوڵڵا خەیات پەیامێک بڵاودەکاتەوە
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |