بورھان گیزلەنمیش (مردووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ئامەد، تورکیا؛ بە کوردیی باکووری: Burhan Gîzlenmîş، بە تورکی: Burhan Gizlenmiş) وێنەگر و ڕۆژنامەوانێکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان بوو.

بورھان گیزلەنمیش لە ڕۆژانی پەڵاماردانی داعش بە کۆبانی بە ماوەی زۆرتر لە مانگێک لە کۆبانیدا بوو. ئەو بۆ خاتری وێنەکانی لە بەرخۆدانی کوردان لە کۆبانی لە شەڕی دژ بە داعش لە ساڵی ٢٠١٤ و ھەروەھا وێنەکانی لە بەرخۆدانی سووری ئامەد لە ساڵی ٢٠١٦ لە ئاستی جیھان ناسرابوو و وێنەکانی لە میدیای جیھان بڵاو کرا.[١][٢]

مردن دەستکاری

بورھان گیزلەنمیش لە ساڵانی کۆتایی ژیانی تۆشی شێرپەنجەی ئێسک بوو. ئەو لە ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ئامەد بەھۆی وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد. ئەو لەحاڵێکدا مرد کە بۆ دواھەمین ماڵاوایی لە شاری ئامەد بەو شارە سەفەر کردبوو. بورھان گیزلەنمیش لە شاری ئامەد بە خاک سپێردرا.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری