دەروازە:مۆسیقا
مۆسیقا چییە؟
مۆسیقا پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە ئایینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە. گەڕان...ھەنووکە ١٬٣١٠ وتار لە دەروازەی مۆسیقادا ھەیە.
وتاری ھەڵبژێردراولودڤیگ ڤان بێتھۆڤن (بە ئەڵمانی: Ludwig van Beethoven • ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٠ – ٢٦ی ئازاری ١٨٢٧) پیانۆژەن و ئاوازدانەرێکی ئەڵمانی بوو. کەسایەتییەکی ناسراو و گرنگ بوو لە بەینی دەمەی کلاسیک و ڕۆمانتیک لە ھونەری مۆسیقی ڕۆژاوادا، ئەو ھێشتا وەک یەکێک لە کاریگەرترین و ناودارترین ئاوازدانەرەکان ماوەتەوە. ناسراوترین ئاوازەکانی پێکھاتوون لە ٩ سیمفۆنی، ٥ کنچێرتۆی پیانۆ، ١ کنچێرتۆی کەمان، ٣٢ سۆناتای پیانۆ، ١٦ پارچەی ئامێری ژێدار کە بە چوار ژەنیار دەژەنرێن، لەگەڵ یەک ئۆپێراش بە ناوی فیدیلیۆ. بێتھۆڤن لە شاری بۆن لەدایک بووە، کە پایتەختی کۆلنە و بەشێکە لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز، ئەو لە تەمەنێکی لاوێتیدا نمایشی توانا مۆسیقییەکانی کردووە و لەلایەن باوکییەوە، یۆھان ڤان بێتھۆڤن، و ئاوازدانەر و مایسترۆی مۆسیقیی کریستیان گادلۆب نییفەوە فێرکراوە و مەشقی پێ کراوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ئەو ڕۆیشت بۆ ڤیەننا و لەوێ دەستی کرد بە خوێندنی ئاوازدانان لەگەڵ یووسف ھایدن، دواتریش بە «پیانۆژەنی ڤێرتوسۆ» ناوی دەرکرد. ئەو لە ڤیەننا مایەوە تاکو کۆتایی تەمەنی. لە کۆتایییەکانی ٢٠ ساڵیدا و لەکاتی پێ نانە ناو ٣٠ ساڵییەوە، توانای بیستنی دەستی کرد بە کەمبوونەوە، لە کۆتا دەیەی ژیانیدا ئەو بەتەواوی بیستنی لەدەست دابوو. لە ساڵی ١٨١١ وازی لە مایسترۆایەتیکردن ھێنا، بەڵام ھێشتا بەردەوام بوو لەسەر ئاوازدانان. زۆرێک لە کارە ھەرە کاریگەرەکانی لە کۆتا ١٥ ساڵی ژیانیدا بەرھەمھێنراون. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ھەواڵەکانی مۆسیقالەم مانگەدائەلبومی ھەڵبژێردراوکەوتوو (بە ئینگلیزی: Fallen) یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی دێمۆیان بڵاوکردەوە، گرووپەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١ گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست. نووسینی گۆرانییەکانی ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکەدا ھەن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا ھەبوون و لە ئەسڵدا بۆ ئەو تۆمارە کۆنانە نووسرابوونەوە. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەکی جیاواز دەستیپێکرد، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە. کەوتوو لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپ و ئێپێکەوە. کەوتوو سەرکەوتووترین بەرھەمی گرووپەکەیە تاکو ئێستا، بە ٧ میلیۆن فرۆشەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتەنھا و زیاتر لە ١٧ میلیۆن لە جیھاندا. ئەلبومەکە لەسەر ژمارە ٧ی بیلبۆرد ٢٠٠ جێگەی بۆخۆی کردەوە دوای فرۆشتنی زیاتر لە ١٤١٫٠٠٠ دانەی لە یەکەم ھەفتەی بڵاوبوونەوەیدا، دواتر توانی بگاتە ژمارە سێ لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٣. کەوتوو توانی بەسەرکەوتووانە بگاتە ژمارە ١ لە زیاتر لە ١٠ وڵات. ئەلبومەکە ٧ بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکاوە. دەنگی ھەڵبژێردراوگۆرانی ھاوڕێکانم لە سەردەمی ڕێنێسانسدا بەرھەمھێنراوە. نووسەری کارەکە تۆماس لویس دی ڤیکتۆریایە.
پۆلەکانھیچ ژێرھاوپۆلێک نییە ویکیپرۆژەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |