هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ناوی هێلی لەڤ (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨)،[١] گۆرانیبێژ، سەماکەر، کۆریۆگرافەر، خانمەکتەر، و نمایشکاری جلوبەرگی کوردە.[٢] سەرەتای گۆرانی وتنی بە بڵاوکردنەوەی کەڤەری گۆرانی لە سۆشیاڵ میدیاکانی وەک مایسپەیس و یووتیووب دەستپێکرد. بەهۆی تاکەگۆرانیی «Risk It All» لە ساڵی ٢٠١٣دا ناسرا، و ئێستا گرێبەستی لەگەڵ G2 Music Groupدا واژووکردووە.[٣][٤] لە ٢٠١٤دا، لە یەکەم فیلمیدا بە ناوی مەردان دەرکەوت.[٥]

هێلی لەڤ

هێلی پێش گۆرانی وتن بۆ شاژن ئێلیزابێتی دووەم، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٤
لەدایکبوون
هێلین عەبدوڵڵا

(١٩٨٨-١١-١٦) ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٦ ساڵ)
پیشە
  • گۆرانیبێژ
  • سەماکەر
  • نمایشکار
  • خانمەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٩–ئێستا
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
  • ئاڕ ئاند بی
  • پۆپ
  • وۆڵد
  • دانس
ئامێرەکاندەنگ
کۆمپانیاکان
  • G2 Music Group
وێبگەwww.hellyluv.com

ھێلی لەماوەی جەنگی کەنداو لە ورمێ لە دایک دەبێت، ھێلی و خێزانەکەی بەھۆی جەنگەوە بۆ سەلامەتی ڕو دەکەنە تورکیا، لەوێشەوە دەچن بۆ فینلاند. رێگەیان پێ دەدرێت تا لەوێ بژین وەک یەکەم خێزانی کۆچ نشینی کورد.[٦] ھێلی ئارەزوو لە گۆرانی گوتن دەکات و لەوێ دەست دەکات بە قوتابخانەی گۆرانی گوتن و سەما. بەڵام ھێلی زیاتر بایەخ بە سەما کردن دەدات و بەشداری لە پاڵەوانیەتی سەمای ئەوروپایی دەکات و بەڵێننامەیێکی واژوو کرد لەگەڵ .Nike, Inc.

گۆرانییە تاکەکان

دەستکاری
  • ڕیسک ئت ئاڵ "Risk It All" (٢٠١٣)[٧]
  • ڕیڤلیوشن "Revolution" (٢٠١٥)[٨]
  • داون ئۆن زە فلەوەر "Down on the Floor" (٢٠١٢)[٩]
  • گەن و ڕۆزس "GUNS & ROSES" (٢٠١٨)[١٠]
  • بۆی بای ”Boy-bye” (٢٠١٩)
  • گۆ گۆ ئالێ ئالێ ”Go Go Ale Ale” (٢٠٢٢)
  • یەڵلا حەبیبی ”Yalla Habibi ” (٢٠٢٣)
 
ھێلی لەڤ لەساتی سەردانیکردنی پێشمەرگە.

کارەکانی دیکە

دەستکاری

خێرخوازی

دەستکاری
 
هێلی لە بەردەم چەند سەربازێکی پێشمەرگە لە بنکەیەکی دهۆک لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٤

لە ٢٠١٤دا، ڕێکخراوەی ناحکومیی لەڤ هاوسی دامەزراند بۆ یارمەتیدانی خەڵک و ئاژەڵانی خاوەن پێویستی لە تەواوی کوردستاندا. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا، هێلی لەڤ و ڕێکخراوی مافی ئاژەڵان و تۆڕی نێودەوڵەتیی ئافرەتانی هەولێر و دکتۆر سلێمان تامیر و ڕێکخراوی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە مافی ئاژەڵان و شاجوانی کوردستان فێنک باخچەی ئاژەڵانی گێلکاند پارکیان لە کوردستان داخست، کە دووەم خراپترین باخچەی ئاژەڵان بوو لە جیهان.[١١][١٢]

فیلمەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kurdish singer Helly Luv dismisses threats over music video». The Guardian. February 20, 2014. لە August 12, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ https://www.sbs.com.au/language/english/audio/interview-pop-singer-helly-luv[بەستەری مردوو]
  3. ^ «HELLY LUV : LA SHAKIRA KURDE PART EN GUERRE». Grazia. August 12, 2014. لە August 13, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Brave Kurdish pop star unfazed by Muslim terrorists' death threats». New York Post. July 15, 2014. لە August 13, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ «Mardan». IMDb. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. ^ Encyclopedia of diasporas: immigrant and refugee cultures around the world ([Online-Ausg.]. ed.). Dordrecht, Netherlands: Kluwer Academic Publishers. 2004. ISBN 0-306-48321-1.
  7. ^ «Risk It All by Helly Luv». iTunes Store. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  8. ^ «Revolution». iTunes Store. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  9. ^ «HellyLuv – Down on the Floor». Mover.uz. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ «Helly Luv & Ardian Bujupi – GUNS & ROSES (prod. by Kostas K.)» – via YouTube.
  11. ^ «Iraq: Dante's hell for animals?». Global Post. May 22, 2010. لە August 5, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ «New Zoo to open in Erbil». Basnews. February 10, 2014. لە August 5, 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ «Mardan». IMDb. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  14. ^ «Flag Without A Country». IMDb. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری