دەروازە:مۆسیقا/زانیاری/١
- ھیچ کامێک لە ئەندامانی بیتڵز نەیاندەتوانی نۆتەی مۆسیقا بخوێننەوە
- ئەو جۆرە مۆسیقایەی کە گوێبیستی دەبیت کاردەکاتە سەر شێوازی بینینی ژیان لەلای تۆوە
- مێتالیکا یەکەم و تەنھا گرووپن کە لەسەر ھەموو کیشوەرەکان کۆنسێرتیان کردبێت
- ئینیا یەکێکە لە باشترین ھونەرمەندان لە جیھاندا لەڕووی فرۆشەوە، ئەو ١٠٠ ملیۆن ئەلبومی فرۆشت، بەڵام ھەرگیز گەشتی نەکرد بۆ پرۆمۆتکردنی
- مۆسیقا دەتوانێت یارمەتی نەخۆشانی لەبیرچوونەوە بدات یادگاریان بێتەوە بیر
دەروازە:مۆسیقا/زانیاری/٢
- وشەی «میوزیک» لە وشەی «میوزیس» وەرگیراوە، کە خواوەندی ھونەرە لە ئەفسانە گریکیدا
- ئەو جۆرە مۆسیقایەی گوێی لێدەگریت دەتوانێت زۆر لەبارەی کەسایەتیتەوە بڵێت بە دەورووبەرت
- لە زۆربەی باڕەکاندا گۆرانی و مۆسیقای خێرا و بەرز لێدەدرێت چونکە ئەو جۆرانە وات لێدەکات زیاتر شلە بخۆیتەوە، ئەمەش یارمەتیان دەدات خواردنەوەی زیاتر بفرۆشن
- گۆرانیوتن وەک وەرزشێک وایە بۆ دڵ و یارمەتی سییەکان دەدات بکرێنەوە و گەورەتر ببن، ئەمەش وادەکات کە بتوانیت زیاتر ھەناسەت بگریت، وە ھەروەھا دەبێتە ھۆی ڕژانی ئیندۆرفین کە دڵت خۆشدەکات
- ئەمریکی-ئەفریقییەکان کاریگەریان ھەبووە لەسەر مۆسیقای ڕۆک
- ئەلبەرت ئاینشتاین ڤایۆلینژەن بووە