مێتالیکا
مێتالیکا (بە ئینگلیزی: Metallica) گرووپێکی مۆسیقیی ھێڤی مێتاڵی ئەمریکین کە لە سان رەفایلی لۆس ئانجلەس دامەزراوە لە ساڵی ١٩٨١ لەکاتێکدا کە گۆرانیبێژ/گیتارژەنی گرووپەکە وەڵامی ڕێکلامێکی دایەوە کە بڵاوکرابۆوە لەلایەن تەپڵژەنی گرووپەکە لارس ئەڵڕیچ. شێوازی مۆسیقا و تێمپۆ خێرا و بەھێزییەکەیان بە یەکێک لە «چوار گرووپە گەورەکە»ی ناساندوون لە دۆزینەوەی مۆسیقای سراش مێتاڵ، لە پاڵ ئەنتراکس، مێگادێت و سڵەیەر. گرووپەکە توانی بە خێرایی بچێتە دڵی مێتاڵھێدەکانەوە و گوێگرانی بەرە بەرە گەورەبوون لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکانیان و کۆنسێرت و نمایشە ڕاستەوخۆکانیان. سێھەم ئەلبومیان بەناوی ماستەر ئۆف پەپێتس (١٩٨٦) بە یەکێک لە ھەرە کاریگەرترین کارەکانیان ناسراوە لەسەر چەشنی سراش مێتاڵ. ئەوان توانیان لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو بن لە پیشەسازی مۆسیقادا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پێنجەم ئەلبومی خۆ-ناونراوی ستودیۆیان بە ناوی مێتالیکا (١٩٩١). لە ساڵی ٢٠٠٠دا مێتالیکا و چەند ھونەرمەندێکی تر یەکیان گرت بۆ ساڵاکردن لە ناپستەر بەھۆی بڵاوکردنەوەی کارەکانیان کە مافی بڵاوکردنەوەیان پارێزراوبووە، بەبێ پرسی ئەوان.
مێتالیکا | |
---|---|
زانیارییەکان | |
بنەچە | لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان. |
چەشنەکان | |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨١–ئێستا |
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان | |
وێبگە | metallica |
ئەندامان | |
ئەندامانی پێشوو |
ئەم گرووپە تاکو ئێستا ١٠ ئەلبومی ستودیۆ، ٤ ئەلبومی ڕاستەوخۆ، ٥ تۆماری درێژخایەن، ٢٦ ڤیدیۆ کلیپ و ٣٧ تاکەگۆرانییان ھەیە. ئەوان ھەروەھا ٨ خەڵاتی گرامییان وەرگرتووە و ٦ لە ئەلبومەکانییان گەیشتۆتە ژمارە یەکی بیلبۆرد ٢٠٠. ئەلبومی ١٩٩١ی گرووپەکە زیاتر لە ١٦ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە بەتەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. مێتالیکا بە یەکێک لە ھەرە سەرکەوتووترین گرووپەکان لە جیھاندا لە ڕووی فرۆشەوە و زیاتر لە ١١٠ ملیۆن تۆماریان فرۆشتووە لە مێژووی دامەزرانیانەوە تاکو ئێستا لە جیھاندا. مێتالیکا لەگەڵ دەرھێنەر باب ڕاک کاریان کردووە لە ١٩٩١ەوە تاکو ٢٠٠٣، ئەو چوار لە ئەلبومەکانی ئەوانی بەرھەم ھێناوە و ھەروەھا لەگەڵ گرووپەکەدا وەک بەیسژەنێکی کاتیی بینراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، ««Metallica»»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٨ نیسان ٢٠١٧.
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئەفریقا
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێتالیکا تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |