جەیمز ھێتفیڵد
مۆسیقاژەنێکی ئەمریکی
جەیمز ئاڵن ھێتفیڵد (بە ئینگلیزی: James Alan Hetfield؛ لەدایکبووی ٣ی ئابی ١٩٦٣) مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە. گۆرانیبێژی سەرەکی، گیتارژەنی ڕیتم، ھاودامەزرێنەر و گۆرانینیووسی سەرەکیی گرووپی ھێڤی مێتاڵی مێتاڵیکایە. جەیمز مێتاڵیکای لەگەڵ لارس ئولریک لە تشرینی یەکەمی ١٩٨١دا دامەزراند. مێتاڵیکا نۆ خەڵاتی گرامی بردووەتەوە و ١١ ئەلبومی ستۆدیۆیی، سێ ئەلبومی ڕاستەوخۆ، چوار تۆماری درێژخایەن و ٢٤ تاکەگۆرانی بڵاو کردووەتەوە. زۆرجار جەیمز بە یەکێک لە مەزنترین گیتارژەنانی ڕیتمی ھێڤی مێتاڵی ھەموو سەردەمەکان دادەنرێت.[١]
جەیمز ھێتفیڵد | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | جەیمز ئاڵن ھێتفیڵد |
لەدایکبووی | داونی، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان. | ٣ی ئابی ١٩٦٣
چەشنەکان | |
پیشە(کان) |
|
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٨–ئێستا |
ھاوسەر(ەکان) | فرانچێسکا تۆماسی (ھاوسەرگیری ١٩٩٧؛ جیابوونەوە ٢٠٢٢) |
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریجەیمز لە ٣ی ئابی ١٩٦٣، لە داونی، کالیفۆرنیا لە دایک بووە، کوڕی سینتیا باسێت، گۆرانیبێژێکی ئۆپێرا، و ڤێرجڵ لی ھێتفیڵدە، لێخوڕێکی لۆری. بە ڕەچەڵەک ئینگلیز، ئەڵمانی، ئیری و سکۆتلەندییە.[٢][٣] دوو زڕبرا و خوشکێکی ھەیە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Best Rhythm Guitarists». The Top Tens. لە ٢٠٢٣-١٠-١٥ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «James Hetfield, Metallica». Spoki (بە لێتۆنی). ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Erel، Eray (١١ی تەممووزی ٢٠١٩). «Who is Metallica's James Hetfield? | James Hetfield's Life in ٩ Items». MetalCastle - All about Rock and Metal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیمز ھێتفیڵد تێدایە. |
- جەیمز ھێتفیڵد لە ئۆڵمیوزیک
- جەیمز ھێتفیڵد لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- دیسکۆگرافیی جەیمز ھێتفیڵد لە میوزیک بڕەینز