بیتڵز
بیتڵز (بەئینگلیزیی: The Beatles، داتاشراوە لە beat و beetles ـەوە)، گرووپێکی بەریتانی مۆزیکی لەجۆری رۆک بوو، لە لیڤەرپووڵ درووست بوو لەساڵی ١٩٦٠، دواتری بوو بە ناسراوترین و سەرکەوتووترین گرووپی مۆزیکی لەمێژووی مۆزیکدا. بیتڵز، پێک ھاتبوو لە جۆن لینۆن (گیتار، ریتم، گۆرانیی گووتن)، پۆڵ مککارتنی (باس گیتار، گۆرانی گووتن)، جۆرج ھاریسن (گیتاری سەرەکی، گۆرانی گووتن) و رینگۆ ستار (تەپڵ، گۆرانی گووتن). ناوبانگی بیتڵز لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە دیاردەی "بیتڵمانیا (Beatlemania)" یان (ھۆس دە بیتڵز) دەرکەوت، کە وای کرد کاریگەریی بیتڵز نەک ھەر لەسەر ئاستێکی میللی و ناوخۆیی بێت، بەڵکو بووە ھۆی سەرھەڵدانی چەندین شۆڕشی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی لە شەستەکاندا.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |