فرانسیسکۆ تارێگا (بەئیسپانی: Francisco de Asís Tárrega y Eixea، ٢١ ی تشرینی دووەم ١٨٥٢- ١٥ ی کانوونی یەکەم ١٩٠٩)، یەکێک بوو لە ئاوازدانەر و گیتارژەنە ئیسپانییە کارتێکەرەکان.

Francisco Tárrega

لەدایکبوون٢١/١١/١٨٥٢
ڤیاریاڵ، کاستێلۆن، ئیسپانیا
مەرگ
پیشەگیتارژەن، ئاوازدانەر ، مامۆستا

ژیاننامە دەستکاری

تارێگا لە ٢١ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٥٢ لەدایک بووە، لە فیاریاڵ، کاستێلۆن، ئیسپانیا. ھەندێک دەڵێن گوایە باوکی تارێگا ففلامێنکۆی ژەنیوە لەگەڵ ژمارەیەکی تر لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی تری گیتار، کاتێک باوکی رۆیشتووە بۆ کارەکەی، کە لەوکاتەدا پاسەوان/چاودێر بــووە لە شوێنێک لە San Pascual، تارێگا منداڵبووە و ویستوییەتی گیتارەکەی باوکی بگرێت/دەستلێبدات و ھەوڵبدات کۆمەڵێک دەنگی خۆشی لێوە دەستبکەوێت. نازناوی تارێگا بە منداڵی بریتی بووە لە "Quiquet".

تارێگا بۆ ھەمیشەیی تووشی چاوکزی و تێکچوونی ھەستی بینین بو و کاتێک لەگەڵ خێزانەکەی جوڵان بۆ شاری کاستێلۆن، ھەر بەو منداڵییە ناوییان تۆمارکرد بۆ پۆلی مۆسیک تا فێری مۆسیک بێت. ھەردوو یەکەمین مامۆستایانی مۆسیکی تارێگا کە Eugeni Ruiz و Manuel González بوون، نابینابوون!

لە ساڵی ١٨٦٢، Julián Arcas ی کۆنسێرت گیتار، لەئاھەنگێکدا لە کاستێلۆن بینیی فرانسێسکۆ(کەلەوکاتەدا گەنج بوو) گیتار دەژەنێت، بۆیە داوای لە باوکی فرانسێسکۆ کرد کە رێگەی پێبدات کە فرانسێسکۆ لەگەڵ خۆی ببات بۆ بەرشەلۆنە و لەوێ پێکەوە گیتار بخوێنن. باوکی فرانسێسکۆ تارێگا رازی بوو، بەڵام سوور بوو لەسەر ئەوەی کە پێویستە کوڕەکەی وانەی پیانۆش وەربگرێت و بخوێنێت. لەوکاتەدا گیتار وەک ئامێرێک دانرابوو کە دەبوو بەدوای گۆرانیبێژدا بھاتەیە و بڕۆیشایە، لەکاتێکدا کە پیانۆ مەبەستی ھەموو ئەوروپا بوو و زۆر گرنگ بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، تارێگا وانەکانی زوو راوەستان لەدوای ئەوەی کە Arcas بۆ گەشتێکی مۆسیکی رۆیشت و تارێگای بەجێھێشت. لەکاتێکدا کە تارێگا ھێشتا تەمەنی تەنھا ١٠ ساڵ دەبوو، رای دەکرد و ھەوڵیدەدا کە ژیانی مۆسیکی خۆی دەستپێبکات و بخاتەگەڕ بەدەستکردن بە ژەنین لە کافێکان و خواردنگەکانی بەرشەلۆنە. ئەویش بەخێرایی بەئامانجی دەگەیشت و بەرەبەرەش گەشەی دەکرد و گەورەتر دەبوو پاشان گەڕایەوە بۆ لای ئەو باوکەی کە قوربانییەکی زۆریدا لەپێناو ئەوەی کوڕەکەی بگەیەنێتە پەروەردەیەکی مۆسیکی درووست و پێشکەوتوو.

پاش سێ ساڵ، لە ١٨٥٦، دووبارە رایکردەوە، ئەمجارەیان بۆ ڤالێنسیا کە لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی قەرەجدا لەوێ بەشداری کرد. باوکی بۆی دەگەڕا و توانی بیدۆزێتەوە و بیگەڕێنێتەوە لەگەڵ خۆی، بەڵام تارێگا بۆ جاری سێیەم، رایکردەوە/ھەڵھات، دووبارە بۆ ڤالێنسیا، لەسەرەتای ھەرزەکارییدا تارێگا تەواو شارەزا و لێھاتوو بوو لەھەردوو پیانۆ و گیتار.

کارە باوەکان دەستکاری