دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو

وتاری ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/١

ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) کە بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە؛ گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و پیانۆژەنێکی کلاسیکی ئەمریکییە. لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی تریش دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنیا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە و نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیشە.

بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنسدا، بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بووکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی ھەروەھا کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە، بڕێک لەو ھونەرمەندانە بریتین لە دەیڤد ھاجێز، سیزەر و کۆرن. جگە لەمانە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشووەکەی ئێڤەنێسنسدا، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسییەوە کە بریتی بوون لە چیرۆکی شەڕ (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر.
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

مەروون ٥ لە ٢٠١١
چەپ بۆ ڕاست: میکی مادن، ئادەم لەڤین، جەیمس ڤاڵێنتاین، جێسی کارمایکڵ،
پیجەی مۆرتن و مات فڵین.

مەروون ٥ - مەروون فایڤ (ئینگلیزی: Maroon 5) گرووپێکی پاپ ڕۆکی ئەمریکییە کە لە لۆس ئانجلەسی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوە. لە ئێستادا گرووپەکە پێکھاتووە لە گۆرانیبێژی سەرەکی ئادەم لەڤین، گیتارژەنی سەرەکی جەیمس ڤاڵێنتاین، کیبۆردژەن و گیتارژەنی ڕیتم جێسی کارمایکڵ، بەیسژەن میکی مادن، تەپڵژەن مات فڵین و کیبۆردژەن پیجەی مۆرتن. پێش ئەوەی وەک ئەم گرووپەی ئێستا دابمەزرێن، چوار ئەندامی سەرەکەی گرووپەکە، لاڤین، کارمایکڵ لەگەڵ مادن و دۆسیک گرووپێکیان دروستکرد بە ناوی کاراس فڵاوەرس (کوردی: گوڵەکانی کارا) لە ساڵی ١٩٩٤، کاتێک کە ئەوان ھێشتا لە قوتابخانە بوون. گرووپەکە ئەلبومێکی بڵاوکردەوە بەناوی وی لایک دیگین؟ (کوردی: ئێمە حەزمان لە ھەڵکەندنە؟) دوای ئەوە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی تۆمارکراوەکانی ڕیپرایس و ئەلبومێکیان بڵاوکردەوە بەناوی جیھانی چوارەم لە ساڵی ١٩٩٧. دوای ئەوەی ئەلبومەکە ھیچ سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست نەھێنا، لە کۆمپانیای تۆمارکردنەکە جوودابوونەوە و دەستیانکرد بە خوێندن لە زانکۆ.
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

بەرھەمھێنەری تۆمار یاخود بەرھەمھێنەری مۆسیقا گۆرانی تۆمارکردن و بەرھەمھێنانی گرووپێک یاخود ھونەرمەندێکی مۆسیقی چاودێری دەکات و بەڕێوەی دەبات، کە لەوانەیە تەنھا کار لەسەر یەک تاکەگۆرانی بکات یاخود ئەلبومێکی تەواو بەرھەمبھێنێت. بەرھەمھێنەرەکان ڕۆڵی زۆر دەبینن لە تۆمارکردندا و ھەر یەکەو بەشێوازێک. ئەوان لەوانەیە بیرۆکەی نوێ بدۆزنەوە بۆ پڕۆژەکە و لەگەڵ ھونەرمەنداندا کاربکەن بۆ دۆزینەوەی کەڤەر ڤێرژن کە لەگەڵ دەنگ و شێوازی گرووپەکەدا بگونجێت، یاخود گۆرانی ڕەسەن بۆ ھونەرمەندەکان بەرھەم بھێنن، یانیش گۆرانی و شیعرەکانی گۆرانییەکان باشتر بکەن. بەرھەمھێنەران لەوانەشە ھەندێکجار ژەنیاری کاتی دیاری بکەن بۆئەوەی بەشێکی دیاریکراوی مۆسیقا یاخود گۆرانییەک بژەنن، بەتایبەتی ژەنیارانی ڕیتم، گۆڕانکاری لە گۆرانییەکاندا بکەن، گۆرانیبێژان و ژەنیاران لە ستودیۆ ھانبدەن بۆ ئەوەی کارێکی باشتر بکەن لەکاتی تۆمارکردندا.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

گۆرانیبێژی (لەگەڵ گۆرانیبێژ تێکەڵ نەکرێت) پێکھاتووە لە کرداری دەکردنی دەنگ و مۆسیقا لەڕێگەی بەکارھێنانی کۆردەکانی دەنگەوە، لەگەڵ بەکارھێنانی ڕیتم و ئاواز. ئەو کەسەی کە گۆرانی دەڵێت پێیدەوترێت گۆرانیبێژ. گۆرانیبێژی دەکرێت لەگەڵ ئامێری مۆسیقادا بکرێت و بەبێ مۆسیقاش (ئەکاپێلا) ھەمان شت دەکرێت، وە زۆرجار کۆمەڵێک گۆرانیبێژ کۆدەبنەوە و کۆرۆسێک یاخود گرووپێک پێکدێنێت. گۆرانیبێژی دەتوانرێت بکرێت ھەر لەگەڵ ئامێرێکی سادەوە وەک تەنھا پیانۆیەک (وەک لە ھەندێک گۆرانی جازدا ڕوودەدات) تاکو کۆمەڵە ئامێرێکی زۆر و ئۆرکێسترا و ئۆپێرا. ھەر چەشنێکی مۆسیقا گۆرانیبێژێکی تایبەتی ھەیە و دەبێت دەنگی گۆرانیبێژان بۆ چەشنەکە بگونجێت، لەم چەشنانە ڕۆک، پۆپ، جاز، ڕیتم و بلووز و چەند چەشنێکی تریشمان ھەیە. بۆ ئەوەی کەسێک بە فەرمی بە گۆرانیبێژ ناو ببرێت پێویستە زانیاری ھەبێت لە بوارەکە و مەشقی دەنگی پێکرابێت.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/٥

نۆتەی مۆسیقا بە نووسینێکی نووسراو یاخود چاپکراو دەوترێت کە چەند ھێمایەک لەخۆ دەگرێت، یاخود بۆ گۆرانیبێژی بەکاردێت یاخود بۆ ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا. ھەر ئامێرێکی مۆسیقا شێوازێکی ھەیە بۆ نووسینەوەی نۆتەکان و ھەندێکجار جیاوازی کەلتووریش کاردەکاتە سەر نووسینەوەیان. ئەگەر کەسێک توانای خوێندنەوەی نۆتەکانی مۆسیقای ھەبێت، ئەوا دەتوانێت مۆسیقایەک بژەنێت کە لەلایەن ھونەرمەندێکەوە نووسرابێتەوە. شەرت نییە کە تەنھا ڕێگە بۆ فێربوونی مۆسیقایەک لەڕێگەی نۆتەوە بێت، ھەندێک کەس دەتوانن بە گوێگرتن دەنگی نۆتەکان بناسنەوە و جیایان بکەنەوە و بیژەنن، ھەندێکیش لە بەناوبانگترین ژەنیارانی مۆسیقا توانای خوێندنەوەی نۆتەکانیان نەبووە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٦

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/٦

سیمفۆنیک مێتاڵ جۆرێکە لە مۆسیقا و چەشنێکی مۆسیقای مێتاڵە و ھەموو ئەو کوالیتیانە پێکەوە کۆدەکاتەوە کە لە چەند لقێکی مێتاڵ دا بەکارھاتوون لەگەڵ مۆسیقای کلاسیکی. پێک دێت لە بەکارھێنانی تەپڵ و گیتاری کارەبایی لەگەڵ ئامێری مۆسیقای سیمفۆنی (چێلۆ، کەمان، پیانۆ، ھارپ تاد.) و گۆرانیبێژی ئۆپێرای تێدا بەکاردێت لەگەڵ ئۆرکێسترا، و ھەروەھا کیبۆرد و پیانۆ بەکاردەھێنن (کە زۆرجار لە پاوەر مێتاڵدا بەکاردێت) و زۆربەی گرووپە سیمفۆنییەکانیش گۆرانیبێژی ئافرەت بەکاردەھێنن کە بە شێوەیەکی کلاسیکی ڕاھێنانیان پێ کراوە (ھەروەھا گۆرانیبێژی نێرینەش ھەیە کە گۆرانیبێژی سەرەکی ئەو جۆرە گرووپانەیە وەک کامیڵۆت)، شتێکی دەگمەنیش نییە کە دوو گۆرانی بێژیان ھەبن ئەو جۆرە گرووپانە، ھەندێک جار پیاوەکان بە کرێ دەگیرێن یاخود ھەر ئەندامی گرووپەکەن بۆ وتنی بەشی نەڕەی گۆرانییەکە. بەناوبانگترین گروپە سیمفۆنییەکان پێکھاتوون لە ئێپیکا، نایتویش و ویتن تێمپتەیشن

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٧

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/٧

ڤۆڵفگانگ ئامادیوس مۆتسارت (بە ئەڵمانی: Wolfgang Amadeus Mozart – ھەروەھا ناسراوە بە مۆزارتئای پی ئەی: /ˈvɔlfɡaŋ amaˈde:ʊs ˈmo:tsaʁt/؛ ناوی سەرەکی: moht-sart) ئاوازدانەر، پیانۆژەن و کەمانژەنێکی کاریگەری دەمی کلاسیک بووە و گەلێک بەرھەمی دوای خۆی بەجێ ھێشتووە. مۆتسارت لە ساڵزبێرگ لەدایکبووە و ھەر لە سەرەتاکانی مناڵییەوە توانا مەزنەکانی لە مۆسیقادا دەرکەوتوون. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا توانیوێتی ھەردوو ئامێری پیانۆ و کەمان بژەنێت و ھەروەھا ئاوازی خۆی داناوە و لە پێش پاشایەتی ئەورووپادا نمایشی کردووە. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، وەک ژەنیارێک کاری دەکرد بۆ پاشا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەم کارە بێزار بوو. ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی کە کۆچ بکات و بەدوای کاری نوێدا بگەڕێت. لەکاتی سەردانی ڤیەننادا لە ساڵی ١٧٨١دا، موتسارت لە کارەکەی لە ساڵزبێرگ دەرکرا. ئەو بڕیاری دا کە لە پایتەخت بمێنێتەوە. لەوێش ناوبانگی دەرکرد، بەڵام لە ڕووی داراییەوە بووژانەوەیەکی بە خۆیەوە نەبینی. ناودارترین و ناسراوترین کارەکانی مۆتسارت وەک کنچێرتۆ، سیمفۆنی و ئۆپێراکانی لەگەڵ بەشێک لە مۆسیقای مردوو ناشتنەکەی، کە بە تەواونەکراوی بەجێ ما بەھۆی مردنیەوە، لە کۆتاییەکانی تەمەنی لە ڤیەننادا بەرھەمھێنراون.

ھۆکاری مردنەکەی بە تەواوی نەزانراوە و کراوە بە چیرۆک و خەیاڵ. ئەو لە دوای خۆی، خێزانەکەی بە ناوی کۆستانز مۆتسارت، لەگەڵ دوو منداڵی کوڕی بەجێھێشت.

موتسارت زیادتر لە ٦٠٠ کاری نووسیوە و بەرھەمھێناوە و، زۆربەی کارەکانی بە پایەی مۆسیقای سیمفۆنی، کنچێرتۆ، چامبەر، ئۆپێرا و کۆراڵ ناسراون. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ژەنیار و ئاوازدانەرە کلاسیکییەکان و کاریگەرییەکی مەزنی کردووەتە سەر ھونەری ڕۆژئاوایی. لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن چەندین کاری خۆی لە ژێر سێبەری مۆتسارتدا نووسیوەتەوە و یۆسێف ھایدنیش لەبارەی مۆتسارتەوە نووسیوێتی: «نەوەکانی دواڕۆژ ھەرگیز بەھرەیەکی وا نابیننەوە تاکو ١٠٠ ساڵی تریش.»
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٨

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/٨ لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن (بە ئەڵمانی: Ludwig van Beethoven • ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٠ – ٢٦ی ئازاری ١٨٢٧) پیانۆژەن و ئاوازدانەرێکی ئەڵمانی بوو. کەسایەتییەکی ناسراو و گرنگ بوو لە بەینی دەمەی کلاسیک و ڕۆمانتیک لە ھونەری مۆسیقی ڕۆژاوادا، ئەو ھێشتا وەک یەکێک لە کاریگەرترین و ناودارترین ئاوازدانەرەکان ماوەتەوە. ناسراوترین ئاوازەکانی پێکھاتوون لە ٩ سیمفۆنی، ٥ کنچێرتۆی پیانۆ، ١ کنچێرتۆی کەمان، ٣٢ سۆناتای پیانۆ، ١٦ پارچەی ئامێری ژێدار کە بە چوار ژەنیار دەژەنرێن، لەگەڵ یەک ئۆپێراش بە ناوی فیدیلیۆ.

بێتھۆڤن لە شاری بۆن لەدایک بووە، کە پایتەختی کۆلنە و بەشێکە لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز، ئەو لە تەمەنێکی لاوێتیدا نمایشی توانا مۆسیقییەکانی کردووە و لەلایەن باوکییەوە، یۆھان ڤان بێتھۆڤن، و ئاوازدانەر و مایسترۆی مۆسیقیی کریستیان گادلۆب نییفەوە فێرکراوە و مەشقی پێ کراوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ئەو ڕۆیشت بۆ ڤیەننا و لەوێ دەستی کرد بە خوێندنی ئاوازدانان لەگەڵ یووسف ھایدن، دواتریش بە «پیانۆژەنی ڤێرتوسۆ» ناوی دەرکرد. ئەو لە ڤیەننا مایەوە تاکو کۆتایی تەمەنی. لە کۆتایییەکانی ٢٠ ساڵیدا و لەکاتی پێ نانە ناو ٣٠ ساڵییەوە، توانای بیستنی دەستی کرد بە کەمبوونەوە، لە کۆتا دەیەی ژیانیدا ئەو بەتەواوی بیستنی لەدەست دابوو. لە ساڵی ١٨١١ وازی لە مایسترۆایەتیکردن ھێنا، بەڵام ھێشتا بەردەوام بوو لەسەر ئاوازدانان. زۆرێک لە کارە ھەرە کاریگەرەکانی لە کۆتا ١٥ ساڵی ژیانیدا بەرھەمھێنراون.
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٩

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/٩

پیانۆ ئامێرێکی بیستۆکی ژێدارە کە لە ١٧٠٠کاندا لە ئیتالیا لە لایەن بارتۆلۆمیۆ کریستۆفۆری داھێنراوە. ئەم ئامێرە چەند چەکوشێکی تایبەتی ھەیە کە دەکێشرێت بە تەلەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ؛ چەکوشەکانیش لە ڕێگەی فشار خستنە سەر کلیلەکانی سەر پیانۆکەوە دەخرێنە جووڵە. ئەم کلیلانە لە چەند دەنگێکی سەرەکی پێکھاتوون بە پەردەی جیاواز (بەرز و نزم)؛ لەکاتی ژەنینی پیانۆدا، پیانۆژەن پەنجەکانی دەنێت بە کلیلە دیاریکراوەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ و مۆسیقا. دروستبوونی پەردە و دەنگی گڕ و بەرز بە ھۆی توندکردن و شلکردنەوەی تەلەکانەوە دروست دەبێت، لەگەڵ ھێزی پیاکێشان بە کلیلەکاندا. وشەی پیانۆ کورتکراوە فۆرتپیانۆیە، کە ناوی ڕەسەنی ئامێرەکە بوو بۆ یەکەمین وەشانەکانی لە ١٧٠٠کاندا، کە فۆرتپیانۆیشی لێوە دروست بووە. لە زمانی ئیتالیدا، فۆرت و پیانۆ بە واتای «نەرم» و «بەرز» دێن، کە ئاماژەیەکە بۆ ڤۆلیومی ئامێرەکە. ژمارەیەکی زۆر لە مۆسیقییەکان بۆ فێربوونی ئەم ئامێرە مەشقیان کردووە و یەکێکە لە ناسراوترین ئامێرەکان لە ڕۆژاوا. یەکەمین فۆرتپیانۆکانی ١٧٠٠کان دەنگێکی کزتریان ھەبووە بەراورد بە پیانۆکان لەمڕۆدا.

پیانۆکان بە گشتی زۆرجار بەرگێکی دارییان بەسەرەوەیە کە دەوری تەختەی دەنگ و تەلەکانی داوە بۆ پارستنیان. تەلەکانی پیانۆکە بە بەھێزی پەستانیان دەخرێتە سەر لەسەر چوارچێوەیەکی ئاسنینی قورس. کاتێک پەنجە دەنرێت بە کلیلێک یان زیاتردا لەسەر تەختەکلیلی پیانۆکە، بەو ھێزەی پەنجە نراوە بە کلیلەکاندا، وا لە چەکوشە ناوەکییەکانی پیانۆکە دەکات کە بجوڵێنەوە و لە تەلەکانی ناوی بدەن. کاتێک چەکوشەکان لە تەلەکان جیا دەبنەوە، تەلەکان ھێشتا لە لەرەلەر بەردەوام دەبن بۆ ماوەیەکی دیاری کراو. دواتر، ئەم لەرینەوانە لە ڕێی پردێکەوە دەگوازرێنەوە بۆ تەختەی دەنگی ئامێرەکە، کە دەبێتە ھۆی دووھێندەکردنی دەنگەکەی و گواستنەوەی بۆ ناو ھەوا، دواتریش ھەوا دەیگوازێتەوە بۆ گوێکان. دوای ئەوەی پەستان لەسەر کلیلەکان لابرا، خامۆشکەرێک لەرەی تەلەکان دەوەستێنێت، کە دەبێتە ھۆی کۆتایی ھاتنی دەنگەکە. بەھەرحاڵ، ڕێگەیەک ھەیە بۆ ڕاگرتنی خامۆشکەرەکە و ڕێپێدان بە تەلەکان بلەرنەوە، ئەویش بە بەکارھێنانی پەیدانەکان کە لە ژێر پیانۆکەدا دیاری کراون. پەیدانەکانی ڕاگرتن یارمەتی پیانۆژەنان دەدەن کە مۆسیقای وا بنووسنەوە یان بژەنن کە بە بێ ئەو پەیدانانە ژەنینیان ئەستەم بێت. بۆ نموونە: کاتێک پیانۆژەنێک پەیدانی ڕاگرتن بەکاردەبا، دەتوانێت ئەو نۆتانەی کە ژەنیوێتی بە پێی بگرێت و بە خێرایی دەستەکانی بگوازێتەوە بۆ ناوچەیەکی تر بۆ ژەنینی ئاوازی تر بەسەر نۆتە ڕاگیراوەکاندا. بە پێچەوانەی ئۆرگنی بۆری و ھارپسیکۆردەوە، کە دوو ئامێری زۆر بەناوبانگ بوون پێش سەرھەڵدانی پیانۆ، پیانۆکان بەپێی ئەو ھێزەی خراوەتە سەر کلیلەکان ڕێگە بە کزی و بەرزی دەنگ دەدەن.
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ١٠

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/١٠ لەکریمۆسا (بە ئینگلیزی: Lacrymosa) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نووسراوەتە. گۆرانییەکە نووسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک ڕۆک و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی ڕێی بچووک نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ میی بچووک تاکوو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت.

گۆرانییەکە بە کۆمەڵێک ڕەخنەی تێکەڵ پێشوازی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقا، ھەندێک لەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە گۆرانییەکە یەکێکە لە ھەرە باشترین گۆرانییەکانی سەر دەرگا کراوەکە، دەنگە پشتێنەییەکەی کۆرسەکانیشیان بە ھۆکارێک دادەنا، ھەندێکیش بە خراپترین گۆرانیی سەر ئەلبومەکە ناویان دەبرد لەبەر ھەمان ھۆکار. بەپێی لی، لەکریمۆسا بە ڕەسەنی بۆ ساوندتراکی فیلمێک نووسرابووەوە بە ناوی «مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە»، بەڵام ڕەتکرایەوە لەلایەن دەرھێنەرەکانەوە بەھۆی تاریکییەکەیەوە. دەرھێنەرەکانی فیلمەکە لەبارەی ئەمەوە وتیان کە «ئەم زانیارییە ھەواڵە بۆ ئێمە» و وتیشیان کە «ھیچ گۆرانییەکی ئێڤەنێسنس بیری لێ نەکراوەتەوە بۆ خستنە ناو فیلمەکە.» ئەم گۆرانییە لە لیستی گۆرانییەکانی گەشتی دەرگا کراوەکەدا ھەبوو.

ئەم گۆرانییە دووبارە تۆمارکراوەتەوە بۆ ئەلبومی سینتسز لە ساڵی ٢٠١٧دا.
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ١١

دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/١١

فرێدریک فرانسوا شۆپان (بە فەڕەنسی: Frédéric François Chopin; [ʃɔpɛ̃] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن); ئینگلیزی: /ˈʃoʊpæ̃/; پۆڵەندی: [ˈʂɔpɛn]؛ ١ی ئازاری ١٨١٠–١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩) ئاوازدانەرێک و پیانۆژەنێکی داھێنەریی پۆڵەندیی سەردەمی ڕۆمانتیک بوو کە بە شێوەیەکی سەرەکی مۆسیقای بۆ ئامێری پیانۆ دەنووسییەوە. بەھۆی مۆسیقاکەیەوە، شۆپان لە سەرانسەری جیھاندا ناوبانگی دەرکردووە و بە نوێنەری مۆسیقاژەنانی کاتی خۆی ناودەبرێت. شۆپان بە بلیمەتێکی مۆسیقی، کە تەکنیکەکەی بۆ نەوەکەی خۆی بێبەراورد بووە، ناوی دەرکردووە.

شۆپان لە باوکی، نێکۆلاس شۆپان، و دایکی، یۆستینا شۆپان، لە گوندی ژێلازۆڤا ڤۆلا لەدایک بووە و لە شاری وارساو گەورە بووە، کە دواتر لە ساڵی ١٨١٥ بووە بەشێک لە کۆنگرەی پۆڵەندا. ئەو مناڵێکی بلیمەت بووە و پەروەردە مۆسیقییەکەی و زۆرینەی کارە سەرەتایییەکانی لە وارساو تەواو کردووە پێش بەجێھێشتنی پۆڵەندا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێ بوو. لە ماوەی کۆتا ١٨ ساڵی ژیانیدا، تەنیا ٣٠ نمایشی ڕاستەوخۆی پێشکەش کرد، چونکە حەزی بە کەشە ڕۆمانتیکەکانی ساڵۆنەکان دەکرد بەراورد بە کەشی شانۆ. شۆپان بە فرۆشتنی کارە مۆسیقییەکانی و پێدانی وانەی پیانۆ داھاتی دەست دەکەوت، کە خواستێکی زۆر لەسەر ھەردووکیان ھەبوو. شۆپان پەیوەندییەکی ھاوڕێیەتی لەگەڵ فرانز لیست دروست کردبوو و زۆرێک لە مۆسیقاژەنانی تری نەوەی خۆی، وەک ڕۆبێرت شومان، ئەویان خۆشدەویست.
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ١٢

وتاری ھەڵبژێردراو ١٣

وتاری ھەڵبژێردراو ١٤

وتاری ھەڵبژێردراو ١٥

وتاری ھەڵبژێردراو ١٦

وتاری ھەڵبژێردراو ١٧

وتاری ھەڵبژێردراو ١٨

وتاری ھەڵبژێردراو ١٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٢١

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٣١

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٤١

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٥١

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٦١

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٧١

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٨١

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٩١

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٩