کنچێرتۆی پیانۆ (بە ئینگلیزی: Piano concerto) جۆرێکە لە کنچێرتۆ، لە مۆسیقای کلاسیکی دا، پێکھاتووە لە پارچە مۆسیقایەک کە نووسراوەتەوە بۆ پیانۆ تاکو پیانۆژەنێک بیژەنێت، زۆربەی جار لەگەڵ ئۆرکێسترایەک یان گرووپی گەورەی تر. ئەو کەسەی کە کنچێرتۆی پیانۆ دەژەنێت پێویستە شارەزاییەکی زۆر باشی ھەبێت لە ئامێرەکە، دەنا ناتوانێت بیژەنێت بەھۆی خێرایی ئەو جووڵەی دەستەی کە پێویستە بۆ لێدانی نۆتەکان و کۆردەکان و ڕێکخستنی ئاواز و ڕیتم و مانەوە لەسەر تێمپۆ. لەکاتی پێشکەشکاری کنچێرتۆیەکی پیانۆ لەلایەن پیانۆژەنێکی پرۆفیشناڵەوە، ئەوان زۆربەی کات گراند پیانۆیەکی گەورە بەکاردەھێنن، چونکە تۆنێک و کلیلێکی درێژتر و بەھێزتری ھەیە. کنچێرتۆی پیانۆکان لەسەر نۆتە دەنووسرێنەوە، کە زمانی سەرەکی مۆسیقایە. ژەنیارەکان زۆربەی کات ئەم نۆتانە لەبەردەکەن تاکو لەکاتی پێشکەشکارییەکەدا پێویستییان پێی نەبێت و تیشک بخەنە سەر ژەنینی ئامێرەکە. بە ھەمان شێوە ئاواز دەنووسرێتەوە بۆ ئۆرکێسترا و سۆلۆژەنەکان و یەک پەڕەی نۆتەش دەدرێت بە ڕێنیشاندەری مۆسیقاکە.

لەکاتی پێشکەشکاری کنچێرتۆی پیانۆ پێویستە ئامێری پیانۆ و گرووپی ئۆرکێسترا ئامادەبن

سەرچاوەکان دەستکاری