لە زاراوەی مۆسیقیدا، تێمپۆ (بە ئیتالی: Tempo بە واتای کات دێت) پێکھاتووە لە خێرایی پارچەیەکی مۆسیقی. تێمپۆ زۆرجار بە لێدان لە خولەکێکدا ھەژمار دەکرێت (BPM)، واتە چەندە لێدان لە خولەکێکدا ھەبوو، تێمپۆکەی پارچەکە ئەوەندەیە. بۆ دۆزینەوەی تێمپۆی گۆرانییەک، دەتوانرێت ژمارەی لێدانی تەپڵ و درەمەکان بژمێردرێت لە خولەکێکدا. ئەگەر ٧٨ لێدان بوو بۆ نموونە، تێمپۆکەش ئەوەندەیە. دەتوانرێت ھەروەھا پشت ببەسترێت بە ئامێری سەرەکی بۆ دۆزینەوەی تێمپۆ.

سەرچاوەکان دەستکاری