کۆرد (مۆسیقا)
کۆرد (ئینگلیزی: Chord) پێکھاتووە لە ٣ نۆت (یان زیاتر)ی مۆسیقا کە بەسەر یەکەوە لێدەدرێن بۆ دەرکردنی ئاواز و مێلۆدی، بەھەرحاڵ، مەرج نییە کۆردەکان بەسەریەکەوە لێبدرێن، ھەندێک جار کۆردی شکاو ھەیە، کە نۆتەکان یەک لەدوای یەک لێدەدرێن، ئەمە یان بۆ مەبەستی مەشق کردن بەکاردێت یاخود ھەندێک جار لە پارچەی مۆسیقی و سۆناتادا بەکاردێت. کاتێک مۆسیقییەک سێ نۆت یان زیاتر بەسەریەکەوە لێدەدات، ئەمە پێی دەوترێت کۆرد. کۆرد لە مۆسیقای پاپ، مۆسیقای ڕۆک و مۆسیقای کلاسیک بەڕێژەیەکی زۆر دەبیسترێت. کۆرد لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەناوبانگە، لەکاتێکدا لە گۆرانی ڕۆژھەڵاتدا کەمتر دەبیسترێت.
ئامێرە میوزیکیە گونجاوەکان بۆی
دەستکاری- نۆتی کۆرد زیاتر بۆ پیانۆ بەکاردێت
- نۆتی کۆرد بۆ کەمانچەش بەکاردێت بەڵام دەکەویتە سەر لێهاتوی ژەنیار وە بەکارهێنانی لەسەر تەلەکانی (١ می ، ٢ لا، (٣ ڕێ ، ٤ سۆڵ) وە گرتنی داری کەمانەکە بە گۆشەی ١٥٠ ـ ١٣٥
- دەتوانین بۆ ئامێری میوزیکی تر بەکاری بهێنین بەلام دەکەوێتە سەر لێهاتووی ژەنیارەکە بەڵام زۆر بەکارناهینرێت بۆ ئامێرە فودارەکان لە جیاتی ئەوە لە ئۆکێسترایا ژەنیاری زۆرتری بۆ دادەنین
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کۆرد (مۆسیقا) تێدایە.