بەرھەمھێنەری تۆمار یاخود بەرھەمھێنەری مۆسیقا گۆرانی تۆمارکردن و بەرھەمھێنانی گرووپێک یاخود ھونەرمەندێکی مۆسیقی چاودێری دەکات و بەڕێوەی دەبات، کە لەوانەیە تەنھا کار لەسەر یەک تاکەگۆرانی بکات یاخود ئەلبومێکی تەواو بەرھەمبھێنێت. بەرھەمھێنەرەکان ڕۆڵی زۆر دەبینن لە تۆمارکردندا و ھەر یەکەو بەشێوازێک. ئەوان لەوانەیە بیرۆکەی نوێ بدۆزنەوە بۆ پڕۆژەکە و لەگەڵ ھونەرمەنداندا کاربکەن بۆ دۆزینەوەی کەڤەر ڤێرژن کە لەگەڵ دەنگ و شێوازی گرووپەکەدا بگونجێت، یاخود گۆرانی ڕەسەن بۆ ھونەرمەندەکان بەرھەم بھێنن، یانیش گۆرانی و شیعرەکانی گۆرانییەکان باشتر بکەن. بەرھەمھێنەران لەوانەشە ھەندێکجار ژەنیاری کاتی دیاری بکەن بۆئەوەی بەشێکی دیاریکراوی مۆسیقا یاخود گۆرانییەک بژەنن، بەتایبەتی ژەنیارانی ڕیتم، گۆڕانکاری لە گۆرانییەکاندا بکەن، گۆرانیبێژان و ژەنیاران لە ستودیۆ ھانبدەن بۆ ئەوەی کارێکی باشتر بکەن لەکاتی تۆمارکردندا.

زیاتر...