مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە

مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٥ی جۆری خایاڵی بەرزە. فیلمەکە هاوبەشی وڵاتانی بەریتانیا، ئەمریکایە. فیلمەکە لە دەرهێنانی (ئەندریو ئادەمسۆن)ە و لە بەرهەمهێنانی (ماڕک جۆهنسۆن، فیلیپ ستیور)ە.

مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە
پۆستەری فیلەکە لە بەریتانیا
دەرھێنەرئەندریو ئادەمسۆن
بەرھەمھێنەرماڕک جۆهنسۆن
فیلیپ ستیور
شانۆنامە
  • ئان پیاکۆک
  • ئەندرێو ئادامسۆن
  • کریستۆڤەرمارکوس & کریستۆڤەر مارکۆس
    ستیڤێن مکفلێی
لەسەر بنەمایمێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە  
لە لایەن سی. ئێس لیویس
ئەکتەران
  • جۆرج هێنلی
  • سکاندار کێینیس
  • ویلیام مۆسیلی
  • ئانا پۆپلیویل
  • تیلدا سوینتۆن
  • جایمس مک ئاڤۆی
  • جیم بڕۆد بێنت
  • لیام نیسن
مۆسیقاهاری گریگسۆن-ویلیامس
وێنەگری سینەماییدۆناڵد مک ئەلپینی
مۆنتاژسیم ئەڤان-جۆنێس
جیم مەی
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
واڵت دیزنی پیکچەرز
واڵدێن میدیا
بڵاوکردنەوەبوینا ڤیستا پیکجەرز
دەرچوون
  • ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ (2005-12-08) (شانشینی یەکگرتوو)
  • ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ (2005-12-09) (ویلایەتە یەکگرتوەکان)
ماوەی فیلم145 خوولەک
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون$180 میلیۆن[١]
داھات$745 میلیۆن[١]

دەرهێنان دەستکاری

بیرۆکەی دروستکردنی فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠ کاتێک هەریەکە لە بەرهەمهێنەران (فڕانک ماڕشاڵ، کاسلین کێنێدی) بیرۆکەی تۆمارکدنی فیلمەکەیان هەبوو بەڵام بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو لەگەڵ چیرۆک و فیلمەکە. دەرهێنانی فیلمەکە دواکەوت بۆ (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤) کە دەستکرا بەدرووستکردنی فیلمەکە، لە وڵاتی نیوزلەندا.

مۆسیقا دەستکاری

گۆرانیەکە لە ڕێکخستنی (هاری گریگسۆن)ە،کەخۆی پێشتر لەگەڵ دەرهێنەر (ئەندریو ئادەمسۆن) کاری کردووە لە فیلمەکانی شڕێک (٢٠٠١) و شڕێک ٢ (٢٠٠٢). فیلمەکە چەند گۆرانیێکی تێدا دانراووە. و هەروەها یەکێک لە گۆرانیەکانی ئەیمی لی کە گۆرانیبێژ و ئەندامی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسێنسەوە وترابوو بەڵام نەخرایە نێو فیلمەکە بەھۆی تاریکییەکەیەوە.

بڵاوکردنەوە دەستکاری

فیلمەکە لە ڕێکەوتی ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار لە شاری لەندەن پیشاندرا. وەدواتر بەشێوەی گشتی لە شوێنەکانی تر بڵاوکرایەووە، وەلە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار فرۆشرا و بڵاوکرایەوە. وەلە ٩ی هەمان مانگ لە باککوری ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا دەستکرا بە فرۆشتنی فیلمەکە.

بۆکس ئۆفیس دەستکاری

فیلمەکە لەسەرانسەری جیهاندا بڕی 745,013,115 دۆلاری بەدەستهێناووە، کەلە پلەی (٥٥ەمین بەرزترین داهات)ە لە جیهاندا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "The Chronicles of Narnia: The Lion, the Witch and the Wardrobe (2005)". Box Office Mojo. Retrieved 2009-02-05.

پەراوێزەکان دەستکاری