نیوزیلاند

دوورگەی نەتەوەیی لە باشووری ئارام
(ڕەوانەکراوە لە نیوزلەنداەوە)

پۆتانەکان: 42°S 174°E / 42°S 174°E / -42; 174 نیوزیلاند (بە ئینگلیزی: New Zealand) وڵاتێکە لە ئۆقیانووسیا و لە چەند دوورگە پێکھاتووە. پایتەختەکەی ویلینگتۆنە.

زانیاری گشتیدەستکاری

پایتەخت: ویلنگتون
رێژەی دانیشتوان:٤٫٣ملێون کەس
روبەر:٢٦٨٬٦٨٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە
سەربەخۆیی:١٩٠٧
زمان:ئینگلیزی ومائوری
ئایین :مەسیحی
ناوەندی تەمەن: ٧٨ ساڵ پیاوان و٨١ ساڵ ژنان
داھاتی سەرانە:٣٠٢٣٤
دراو:دۆلاری نیوزلاند
ھێمای ئەنتەرنێت:nz
کۆدی تەلەفون:٦٤+

جوگرافیادەستکاری

ئەم وڵاتە پێکھاتوە لە دو دورگەی گەورەو و چەندین دورگەی بچوک و ھەروەھا چەندین ناوچەی ئۆتۆنۆم لەوانە:نیو دورگەکانی کۆک، نیو کاڵدۆنیا مەودایەکی زۆر لە نێوان نیوزلاند و وشکانیەکانی دیکەی گۆی زەوی ھەیە، دو ھەزار کیلۆمەتر لە نێوان ئەم وڵاتە و نزیکترین دراوسێی کە وڵاتی ئوستورالیایە مەودا ھەیە، دەریای تاسمان دەکەوێتە نێوانیان. دوای ئوستورالیا نزیکترین دراوسێکانی لە باکورەوە دورگەکانی تونگا و فیجی و پۆلۆنێزیەکانن.

دانیشتواندەستکاری

زۆرینەی دانیشتوانی نیوزلاند کۆچبەرە ئەوروپیەکانن بە تایبەتی بەریتانی و ئیرلەندی. گرنگترین کەمەنەتەوەی رەنگین پێست مائوریەکانن کە دانیشتوی رەسەنی ئەو وڵاتەن و بە ھەزاران ساڵە لەوێ ژیاون. کەمەنەتەوەی دیکە ئاسیایی و پۆلۆنێزیەکانن کە زۆرتر لە شارەگەورەکان نیشتەجێن. ٧٢٪ی دانیشتوانی نیوزلاند نیشتەجێی ١٦ شاری ئەم وڵاتەن. نیوەی ئەم رێژەیە لە چوارشاری سەرەکی:ئوکلاند، ولینگتۆن، ھامیلتۆن وچراست چێرچ دەژین.

مێژوودەستکاری

لە ساڵی ١٦٤٩دا دەریاوان «ئابڵ جانسۆن تاسمان» یەکەم ئەوروپی بو کە پێی نایە کەنارەکانی نیوزلاند. بە ھۆی کۆژرانی چەندین مەلەوانی پاپۆرەکەی جانسۆن بە دەستی مائوریەکان بۆ ماوەیەکی زۆر چیدی ئەوروپیەکان بەم دورگەدا نەھاتنەوە ١٢٠ ساڵ پاش ھاتنی دەریاوان جانسۆن لە ساڵی ١٧٦٩ دەریاوانی بەریتانی «جەیمز کۆک» رێی کەوتە ئەم دورگەیە و لەم رێکەوتە بەدواوە پێوەندی ئەوروپی و مائوریەکان دەستی پێکرد. لە سەدەی نۆزدە کۆچکردنی ئەوروپیەکان بۆ نیوزلاند دەستی پێکرد. ئەمانە زۆرتر گروپ گەلێکی ئاینی بون کە لە سکۆتلاند و بەریتانیاوە ھاتبون. بە پێی رێکەوتنی حکومەتی بەریتانیا و مائوریەکان لە ساڵی ١٨٤٠ ئەم وڵاتە بوە بەشێک لە ئیمپراتوَریەتی بەریتانیا. لە ساڵی ١٨٥٦ یەکەم حکومەتی ئۆتۆنۆم لەم وڵاتەدا پێکھات و لە ساڵی ١٨٧٦ دەسەڵاتی ناوەندی دەستی بە سەرانسەری ئەم وڵاتەداگرت. نیوزلاند لە ساڵی ١٩٠٧ سەربەخۆیی راگەیاند بەڵام پۆستی رەمزی سەرۆکی حکومەتی بۆ شاژنی بەریتانیا ھێشتەوە. جێگری شاژن لەو وڵاتە سەرفەرمانداری گشتییە کە بە پێشنیاری سەرۆک وەزیر و بە دەنگی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێ.

سەرۆکایەتیدەستکاری

سەرۆکی ئەو وڵاتە «شاژن ئیلیزابێتی دووھەمە» و سەر فەرمانداری گشتی لە لایەن پەڕلەمانی وڵاتەوە ھەڵدەبژێردرێت و وبەرپرسیارەتی واژۆکردنی یاساکانی لە ئەستۆیە. دەسەڵاتی شاژن و سەرفەرماندار رەمزیە و پەرلەمان کە لە لایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردراوە دەسەڵاتی سەرەکیە. سەرۆکی حکومەت واتە سەرۆکی دەزگای بەرێوەبەر لە لایەن پەڕلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێت.

زماندەستکاری

لە ٩٥٪ ی خەڵکی نیوزلاد بە زمانی ئینگلیزی قسەدەکەن و ھەر ئەم زمانەش زمانی رەسمی وڵاتە.

دەسەڵات و سیاسەتدەستکاری

جۆری دەسەڵاتی سیاسی نیوزلاند پاشایەتی سنوردارە و دیموکراسیەکی پەرلەمانی ھەیە. باڵاترین پۆست لەم وڵاتە مەلیکەی بەریتانیا واتە ئەلیزابێتی دوھەمە. کە بە پێی یاسای ١٩٧٤ وەک مەلیکەی نیوزلاند و سەرۆک وڵات دەناسرێ. سەرفەرماندار نوێنەری مەلیکەیە لە نیوزلاندو کەسی یەکەمی وڵاتە. ئێستا کە (ئاناند ساتیاناند) ئەم پۆستەی لە ئەستۆیە. ئەم وڵاتەش وەک بەریتانیا یاسای بنەرەتی نوسراوەی نیە، بەڵام یاسای مەرجدارکردنی ساڵی ١٩٨٦ یاسا ورێساکانی ئەم دەوڵەتەی رونکردوەتەوە. سەرۆک وەزیر سەرۆکی حکومەتە و لە لایەن پەرلەمانەوە ھەڵدەبژێردرێت، سەرۆک وەزیری ئێستای نیوزلاند ھێلێن کلارکی سەرۆکی پارتی کاری نیوزلاندە. لە ھەڵبژاردنی گشتی کە سێ ساڵ جارێک بەرێوە دەچێت ،١٢٠ نوێنەری پارلەمان ھەڵدەبژێردرێن. لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٥ پارتی کار بە سەرۆکایەتی «جیم ئەندێتۆن» زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست ھێنا. (جان کەی) سکرتێری پارتی گەل سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنە. پارتی سەوز و پارتی «داھاتوی یەکگرتو» دو پارتی گرنگی دیکەی ئەم وڵاتەن. پارتی مائوری و پارتی یاساش بەشێکن لە ئۆپۆزسیۆن. لە مارسی ٢٠٠٥ تا ئوکتوبەری ٢٠٠٦ نیوزلاند تەنیا وڵات بوو لەجیھاندا کە سەرۆکی وڵات و سەرۆکی ھەرسێ دەزگا سەرەکیەکانی وڵات واتە دەزگای بەرێوەبەر و دەزگای یاسادانان و دەزگای داد، ژن بون
مەلیکە ئەلیزابت
سەرفەرمانداری گشتی:سیلڤیا کارترایت
سەرۆک وەزیران:ھێلێن کلارک
سەرۆکی دەزگای داد:سییان ئێلیاس
سەرۆکی پارلەمان:مارگارێت ڤیلسۆن
جێی ئاماژەیە بەرێوبەری گشتی گەورەترین کۆمپانیای ئەم وڵاتەش خاتوو «ترێزا گاتۆنگ» ە
لە مێژوودا نیوزلاند پێشەنگی نەھێشتنی جیاوزای رەگەزی بووە. ئەم وڵاتە یەکەم وڵاتی جیھان بووە کە مافی دەنگدانی ژنانی بە رەسمی ناسیوە، بەڵام تا ساڵی ١٩١٩ ژنانی ئەم وڵاتە نەیانتوانی خۆیان بۆ پەرلەمان بپاڵێون.

ئابووریدەستکاری

ئابوری نیوزلاند پێشکەوتووە و روو لە گەشەیە. رێژەی بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٧ ١٢٨٫١ میلیارد دۆلار بوە و داھاتی سەرانەشی لەم ساڵەدا ٣٠٢٣٤ دۆلار بوە. کە بەم پێیە بیست و ھەشتەمین وڵاتی جیھانە.

پلەو پێگەی نیوزلانددەستکاری

پلەو پێگەی نیوزلاند لە روی پێوانە جیھانیەکانی گەشەکردن و پێشکەوتن، بە پشت بەستن بە چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی ئەمانەن:
پێوانی گەشەکردنی مرۆیی- سندوقی گەشەی ئابوری-کۆمەڵایەتی unساڵی ٢٠٠٦ –پلەی ١٩ ی جیھان بووە
ئاستی ژیان- گۆڤاری ئێکۆنۆمیست ساڵی ٢٠٠٦-پلەی ١٥ دایە
دڵخۆش بون بە ژیان ئەنیستیتۆ لیاتۆم ساڵی٢٠٠٧- پلەی یەکەم
ئاستی بەختەوەری وخۆشگوزەرانی گشتی- ئەنیستیتۆ لێگاتۆم ساڵی ٢٠٠٧-پلەی ٥
ھەڵسەنگاندنی ئاستی ژیان –دامەزراوەی مێرسێر ساڵی ٢٠٠٧-ئۆکلەند پێنجەمین و ولینگتۆن پلەی پانزەھەمی شارە لەبارەکانی جیھان بۆ ژیان بەسەر بردن. پێوەری ئاشتی جیھانی-پلەی ٤
ئازادی کاری راگەیاندن-رێکخراوەی ھەواڵنێرانی بێ سنور-پلەی ١٥
پێوەری گەندەڵی ئابوری-یەکێکە لەو سێ وڵاتەی کەمترین رێژەی گەندەڵی ئابوری تیایە.

ڕێبەراندەستکاری

سەرۆکی وڵات:مەلیکە ئەلیزابێت
سەرفەرمانداری گشتی:ئاناند ساتیاناند
سەرۆک وەزیر:ھێلێن کلارک

سەرچاوەکاندەستکاری

نەوا[١]

  1. ^ http://ku.radionawa.com/Detail.aspx?id=1807&LinkID=71[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]