ئاڵای نیووزیلاند (بە ئینگلیزی: Flag of New Zealand) بۆ یەکەمجار لە ٢٤ی ئازاری ١٩٠٢ ناسێندرا. بە ئاڵای نیشتمانی ناسراوە و ھەروەھا ڕێژەی ١:٢ی ھەیە.[١] ئەم ئاڵایە لە لای ڕاستەوە چوار ئەستێرەی ھەیە. ئاڵاکەی ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی نیووزلەندا داگیرکراوێکی بەریتانیا بووە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٦ خەڵکی نیووزلەندا لە ڕیفراندۆمێکدا بۆ ھەڵبژاردنی ئاڵای نوێ دەنگیان دا بە ھێشتنەوەی ئاڵای ئێستا.[٢] لەم ڕیفراندۆمەدا پرسیار لە خەڵک کرا کە ئایا ئاڵای ئێستا کە پێکھاتووە لە ئاڵای بەریتانیا کە چوار ئەستێرەی ھەیە، ئاڵایەکی نوێ بگۆڕدرێت کە ڕەنگی ڕەشەبای نیووزلەندی تێدابێت؟، ٥٦٫٦٪ی دەنگدەران ڕایان گەیاندووە، نابێت ئاڵای ئێستا بگۆڕدرێت و ٤٣٫١٪ دەنگیان بە گۆڕانکارییەکە داوە.[٣] لەم دەنگدانەدا ٢٫١ ملیۆن کەس بەشدارییان کردووە. جۆن کی، سەرۆکوەزیرانی نیووزلەندا، بانگەشەی بانگەشەی لە بەرژەوەندی ئاڵای نوێ کردبوو، بەڵام ڕای گەیاندبوو، پێویستە ھەمووان دەنگی خەڵک قبوڵ بکەن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Description and dimensions". Ministry for Culture and Heritage. Archived from the original on 30 January 2018. Retrieved 8 June 2018. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Jones, Anna (2016-03-24). "The tangled tale of New Zealand's flag debate". BBC News (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 31 May 2019. Retrieved 2019-06-12.
  3. ^ "New Zealand votes to keep current flag". BBC News. 24 March 2016. Archived from the original on 18 June 2018. Retrieved 2019-06-12.