ھارپسیکۆرد (بە ئینگلیزی: Harpsichord) پێکھاتووە لە ئامرێکی مۆسیقی کە بە تەختەکلیلی ھاوشێوەی ئەوانەی پیانۆیەک یان ئامێری تەختەکلیل دەژەنرێت. کاتێک ھارپسیکۆردژەنێک پەنجە بە یەک کلیل یان زیاتردا دەنێت، ڕاکێشەرێکی بچووک تەلەکانی ناوەوە ڕادەکێشێت بۆ دەرکردنی ئاواز. ھارپسیکۆرد بە فراوانی بەکاردەھێنرا لە دەمی ڕێنێسانسدا بۆ مۆسیقای بۆرۆک. لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٨ھەم، وردە وردە بەکارھێنانی کەم بۆوە و بەکارھێنانی لە مۆسیقادا زۆر کەم یان نەبوو. لە سەدەی ٢٠ەمدا ئەم ئامێرە دیسانەوە سەری ھەڵدایەوە و بەکار دەھێنرا بۆ ژەنینی مۆسیقای کۆن.

ئامێری ھارپسیکۆرد

سەرچاوەکان دەستکاری