یۆھان سباستیان باخ (بە ئەڵمانی: Johann Sebastian Bach؛ لەدایکبووی ٣١ی ئازار ١٦٥٨ – مردووی ٢٨ی تەممووز ١٧٥٠) ئاوازدانەر و ئۆرگانژەن و ھارپسیکۆردژەن و ڤایۆلنژەن و ڤیۆلاژەنێکی ئەڵمانیی بوو لەسەردەمی بارۆکدا. باخ توانیی ستایڵە مۆزیکییەکانی ئەو کاتە ئەڵمانیا بەپێز تر بکات لەڕێگەی ئەو توانا مۆزیکییەی کە ھەیبوو لە کاونتەرپۆینت، ھارمۆنیک، مۆتیڤیکدا و ھەروەھا بەوەی کە کۆمەڵێک کێش و فۆڕم و شێوازی بیانیی ھێنایە ناو مۆزیکی ئەڵمانییەوە، بەتایبەتی لە ئیتاڵیی و فەڕەنسییەوە. ئاوازەکانی ئاخ بریتیین لە کۆنشێرتۆکانی براندنبێرگ، ماس لە سیی بچووکدا، Das Wohltemperierte Klavier، دوو پاشن، کارەکانی کیبۆرد و زۆرتر لە ٣٠٠ کانتاتا، کە نزیکەی ١٠٠ دانەیان لەدوای مردنییەوە بزر بوون. مۆزیکی باخ گرنگییەکی تایبەتی ھەیە بەھۆی قووڵیی ڕووناکبیریی و بەھێزی تەکنیک و جوانیی ھوونەری مۆزیکەکەیەوە.

یۆھان سباستیان باخ
لەدایکبوون
یۆھان سباستیان باخ

٣١ی ئازاری ١٦٨٥
ئایزاخ، ساکسی-ئایزانخ
مەرگ٢٨ی تەممووزی ١٧٥٠
ناسراوە بەئاوازدانەر، ئۆرگانژەن، کەمانژەن، ڤیۆلاژەن،
بزاڤسەردەمی وێنەی شێوازی ناڕێک

باخ لە ئایزناخ، ساکسی-ئایزناخ لە خێزانێکی مەزنی مۆزیکیناس لەدایک بووە؛ باوکی، یۆھان ئەمبرۆزیس باخ، بەڕێوەبەری مۆزیکناسەکانی شارۆچکەکە بووە، ھەموو مامەکانیشی مۆزیکناسی سەرکەوتوو و لێزان بوون. دەشێت باوکی فێری ژەنینی ڤایۆلن و ھارپسکۆردیی کردبێت، و براکەشی، یۆھان کریستۆف باخ، فێری کڵاڤیکۆردی کردبێت و ھێنابێتییە نێو مۆزیکی ھاوچەرخ. .

ژیان دەستکاری

منداڵی (١٦٨٥–١٧٠٣) دەستکاری

یۆھان سباستیان باخ لە ئایزناخ، ساکس-ئایزاخ لەدایکبووە لە ٣١ی ئازاری ١٦٨٥. باوکی باخ یۆھان ئامبرۆزیس باخ بوو، کە بەرپرسیی مۆزیسیانەکانی شارۆچکەکە بوو، و ھەروەھا دایکیشی ماریا ئیلیزابێت لامەرھیرت بوو. باخ ھەشتەمین منداڵی خێزانەکەی بوو (کووڕە گەورەکەیان لەکاتی لەدایکبوونی باخدا تەمەنی ١٤ ساڵ بوو). پێدەچێت باخ لەلایەن باوکییەوە بنەما تیۆرییەکانی مۆزیک و ڤیۆلین فێر کرا بێت. مامەکانی باخ ھەموو مۆزیسیانی پڕۆڤێشناڵ بوون، کە پۆستی ئۆرگانژەنی کڵێسا، مۆزیسیان لە چامبەری ماڵی شاھانە، و ھەروەھا ئاوازدانەریش بوون. یەکێک لەمامەکانی کە ناوی یۆھان کرۆیستۆف باخ (١٦٤٥–٩٣) بوو، باخی بە ئۆرگان ناساند و ھەروەھا خزمێکی لەخۆی گەورەتری، کە ناوی یۆھان لودڤیگ باخ (١٦٧٧–١٧٣١) بوو، ئاوازدانەر و ڤیۆلینژەنێکی ناسراو بوو. باخ لەدەوروبەری ساڵی ١٧٣٥ ڕەگەناسیی خێزانەکەی خۆی نووسییەوە لەژێر ناوی «بنەچەی خێزانی مۆزیسیانی باخ».

دایکی باخ لە ١٦٩٤دا کۆچی دوایی کرد، باوکیشی ھەشت مانگ دواتر. باخی تەمەن ١٠ ساڵان، لەگەڵ برا گەورەکەیدا، یۆھان کریستۆف باخ (١٦٧١–١٧٢١)، کە ئۆرگانژەن بوو لە مایکڵسکیرچە لە ئۆدورف، کۆچیان کرد بۆ ساکس-گۆتا-ئەڵتێنبێرگ. لەوێ لێکۆڵینەوەی لەسەر مۆزیک کردووە و دەست کردووە بە ژەنین و ھەروەھا کاریشی لەبەرگرتۆتەوە، بە کارەکانی براکەشییەوە، ئەگەرچی ئەو ڕێگەپێدراو نەبوو وا بکات چونکە نۆتەکان گەلێک بەبەھا و تایبەتی بوون و لەو جۆرە وەرەقانەش گرانبەھابوون.

کارەکان دەستکاری

باخ لە ھەموو جۆر و شێوازە ناسراوەکانی مۆسیقای ئەوسەردەمەی خۆی ھەڵچنیوە، تەنھا ئۆپێرا نەبێت. مەزھەبی باخ بریتی بوو لە مەزھەبیی پرۆتێستانتی ئەڵمانی کە بۆ زۆربەی کارەکانی کاری پێدەکرد و بۆی دەگەڕایەوە و بناغەی ھەندێکیان بوو. باخ بە سەدان کاری جۆراوجۆر و بەشێوەی جیاوازی ھەیە. باخ گرنگییەکی تایبەتی بە ئۆرگان دەدا، بەشێوەیەک کەزۆری ئاواز بۆ ئەو ئامێرە داناوە لەجۆرەکانی (فانتازی و پرەڵیود و سۆناتا و ھتد…). ھەروەھا باخ گرنگی داوە بە کۆنشێرتۆ و کۆمەڵێک کۆنشێرتۆی نووسیوە کەژمارەیان حەوت دانەیە و گرنگترین و بەناوبانگترینیان بریتییە لە کۆنشێرتۆی ژمارە یەک و کۆنشێرتۆی ژمارە حەوت.

مۆسیقا و کارەکانی باخ لە سەدەی ھەژدەھەمدا بە ئاڵۆز و کۆن دادەنرا بەجیاوازی لەگەڵ شێوە مۆسیقا نوێیەکانی ئەوانی تر. بەڵام درووستی و باشی کار ئەگەڕێتەوە بۆ مێندڵسن کە ساڵی ١٨٢٩ زیرەکی بێ پایانی باخی دۆزییەوە لە نووسراوی (دەوڵەتان وەک خۆی لەلای پایەبەرز مەتتا) کە پێش سەدەیەک لەوکاتەوە نووسرابوو. ھەربۆیە و لێرەوە ھەموو مۆسیقارەکان بەرزنرخاندیان و بوو بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک کۆمەڵگەی مۆزیکی دابمەزرێت لەوانە دامەزراوەی باخ لە لەندەن لە ساڵی ١٨٧٠.