ھۆمەر دزەیی

گۆرانیبێژ و نووسەریی کورد

ھۆمەر دزەیی گۆرانیبێژ و سیاسەتمەداری باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی دووگردکان لە دەشتی ھەولێر لەدایکبووە.[١] ھۆمەر دزەیی زیاد لە ٥٠ ساڵی ژیانی لە ھەندەران ژیاوە و بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤیێنا بەدەستھێناوە. ماوەیەک لە بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێراق، جەلال تاڵەبانی.

ھۆمەر دزەیی
عومەر دزەیی
ھۆمەر دزەیی لە کۆنسێرتێکی ساڵی ٢٠١٢، سلێمانی
ھۆمەر دزەیی لە کۆنسێرتێکی ساڵی ٢٠١٢، سلێمانی
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٣٦
بنەچەھەولێر، کوردستان
چەشنەکانئیرۆتیکا، ھارمۆنیک
پیشە(کان)ھونەرمەند
ئامێرەکانڤایۆلین، پیانۆ
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٥-ئێستا

ھۆنراوەی گۆرانییەکانی ھۆمەر وێنەی ڕووت و ئیرۆتیکا دەخاتە بەردەم گوێگر، ھەربۆیە ھەندێک کەس بە پێشەوای ئەم بوارەی دادەنێن لە گۆرانی کوردی،[٢] لەبەرامبەردا لەلایەن کۆمەڵە کەسانی دیکەشەوە ڕەخنەی لێ گیراوە.[١] بەشێکی زۆر لە ئاوازی گۆرانییەکانی ھۆمەر دزەیی لە مۆسیقا ڕۆژاوایی یان بیانییەکان وەرگیراوە،[٢] ھۆمەر لە چاوپێکەوتنەکانی ناوی سەرچاوەی ئاوازەکانیشی ھێناوە.[٣]

ژیان دەستکاری

 
لە ڕاستەوە هۆمەر دزەیی، حاکم تەها بابان، جەمیل ڕۆژبەیانی نزیکانێک لە نەورۆزی ١٩٦٤، لە ماوەت، سلێمانی.

خوێندنی سەرەتایی لە ھەولێر دەست پێ دەکات و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کەرکووک و بەغدا. لە بەرئەوەی ئارەزووی لە ھونەر و گۆرانی بووە، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئاستەنگی دەخرێتە سەر ڕێگای، بەڵام ئەو کۆڵنادات. یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی ١٩٥٥ لە بەغدا تۆمار کردووە. لە ساڵی ١٩٥٦ دەچێتە ئەنقەرە بۆ خوێندن، بەڵام تەواوی ناکات ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو خەیاڵی ھەر لای ھونەر و گۆرانی گووتن بووە، بۆیە دوای ساڵێک ڕوو لە ڤیێنا دەکات. ئیدی بەو شێوەیە ئاشنایەتی لەگەڵ میوزیکزانان و گۆرانیبێژانی دەرەوەی کوردستان پەیدا دەکات.[٤]

لە ساڵی ١٩٦٦، دوو لە دیارترین گۆرانییەکانی خۆی کلیپ دەکات ئەوانیش باخچەی پاشا و قژکاڵی لێو ئاڵی، دواتر لە ساڵی ١٩٨٨، دەچێتە ئەمریکا بۆ ژیان، ماوەیەکی لە دەنگی ئەمریکا کاری کردووە.[٥]

ئەلبوومەکان دەستکاری

  1. گەڵا وەریوەکان

چاووگنامە دەستکاری

  1. ^ ئ ا ڤیدیۆ.. ھۆمەر دزەیی وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە کە لەسەر گۆرانییەکانی لێی گیراوە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی زەمەن، ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٠.
  2. ^ ئ ا چەند کورتە سەرنجێک لەسەر ئاواتە مەخمەلییەکانی ھۆمەر دزەیی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. ماڵپەڕی خەڵک، لەلایەن توانا حەمە نووسراوە، ڕۆژی ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ھۆمەر دزەیی، بەرنامەی بنار تۆک کەناڵی یوتیووبی توودەی مەگەزین، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/pencamor-08112019. Retrieved 2022-09-15. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  5. ^ "بۆچی "ھۆمەر دزەیی" نەبوو بە بالێۆزی عێراق ؟!!". CHRA.TV. 2012-08-03. Retrieved 2023-07-31.
  • چیرۆکی موزیکی کلاسیک، ھۆمەر دزەیی، ئەندێشە، سلێمانی، ٢٠١٥.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاراس عەبدوڵڵا (١٦ی ئابی ٢٠١٥). "ھۆمەر دزەیی لە ئەندێشە کتێبە نوێکەی خۆی بڵاوکردەوە". Sulyon. Retrieved 21ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.