یۆھانس برامز (بە ئاڵمانی: Johannes Brahms، ٧ی ئایاری ١٨٣٣ - ٣ی ئەپڕیلی ١٨٩٧ئاوازدانەرو پیانۆژەنی ئاڵمانی بوو، لە پێشڕەوەکانی "سەردەمی رۆمانتیک" بوو. گرنگترین شت کە لەسەری وترابێت ئەوەیە کە بەردەوامبوونیک بووە بۆ بیتھۆڤن یاخود ئەتوانین بڵێین کە "سیمفۆنیا"ی یەکەمی برامز، سیمفۆنیای دەیەمی بیتھۆڤنە. ھەروەھا برامز وەک رۆمانتیکییەکانی تر نەبوو، ئەو لەوە دەترسا کە ژن دووری بخاتەوە لە ھونەرەکەی.

بۆهانس برامز

لەدایکبوون٧ی مایسی ١٨٣٣
مەرگ٣ی ئایاری ١٨٩٧
نەتەوەئاڵمانی

ژیان دەستکاری

یۆھان برامز لە شاری ھامبورگ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، باوکی ژەنیاری ئامێری کۆنترباس بوو لە ئۆرکێسترای ئۆپرا. لەمنداڵییەوە فێری ژەنینی پیانۆ بوو، لەگەنجێتیشیدا وەک یارمەتی بۆ خێزانەکەی، لە قاوەخانەکان و ئاھەنگەکاندا دەیژەنی بەڵام دانەبڕاوە لە خوێندنەوەی تیۆرەکان و زانستەکانی مۆزیک. کاتێک بوو بە بیست ساڵ، بەھرەکەی وەک ژەنیاری پیانۆ کامڵ بووبوو، بۆیە بڕیاریدا کە گەشتێک ئەنجام بدات بۆ زۆربەی شارەکانی ئەوروپا تاوەکو بەتەنھا بژەنێت لە ئاھەنگەکاندا.
لە ساڵی ١٨٥٩، یەکەمین پیانۆ کۆنسێرتۆی خۆی پێشکەش کرد و بیروڕایەکی زۆر لەسەری کۆبۆوە. پاش ماوەیەک روویکردە سویسرا و دوو ساڵ لەوێ نیشەجێ بوو، لەوێ گەلێک کەسی دی کە حەزیان بە ئاوازەکانی دەکرد. لەساڵی ١٨٦٢، گەڕایەوە بۆ ڤیێنا تا بۆ ھەمیشەیی تێیدا جێگیر بێت پاش ئەوەی گەلێک پێش کەوت لە کارەکانیدا و ئاستی مۆزیکیی بەرز بۆوە. برامز مرۆڤیکی سادە بوو، ھەوڵی ریکلامکردن بۆخۆ و کارەکانی و ناوبانگی نەدەدا، سروشتی خۆشدەویست و حەزی بە تێکەڵبوون و دانیشتن لەگەڵ ھاوڕێکانی دەکرد بەڵام بەمەرجێ کە کاتی نەگرن لە تێڕامان و بیرکردنەوە لەوەی کە دەینووسێت. پاشان لە ساڵی ١٨٩٧ برامز بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی جەرگەوە کۆچی دوایی کرد، لەپاش پێکدادانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەدا.

کارەکان دەستکاری

کارەکانی برامز لەو جۆرەیە کە لەیەکەم جارەوە سەرسامت ناکات، بەڵام لەو جۆرەیەی کە چەند زۆرتر گوێی لێ بگیرێت، تێگەیشتن لێی و سەرسام بوون پێی زۆرتر دەبێت. گرنگترین کارەکانی، کارەکانی بۆ کۆراڵ و کارە تەنھاکان و کارەکانی بۆ ئۆرکێسترا ئەگرێتەوە کە لەسەر شیعر و سەیدەکانی گۆتێ و شیللێر نووسیوویەتی، ھەروەھا چوار سیمفۆنیا و دوو کۆنسێرتۆ بۆ پیانۆ و ئۆرکێسترای نووسیوە لەگەڵ ١٩٠ گۆرانی و حەوت بوخچە لە گۆرانی نەتەوەیی ئەڵمانیی کە دووبارە دایڕشتۆتەوە. بەڵام کارە زۆر ناسراوەکانی برامز بریتیین لە ٢١ دانسی ھەنگاریی کە بە جیا جیا کۆیکردونەتەوە لە کەلەپووری میللی ھەنگاریی، بەناوبانگترینی ئەو ئاوازانەش، ھەنگارییان دانسی یەک و دو و پێنجە، کە لە فیلمە کارتۆنییەکان و فیلمەکانی چارلی چاپلین دا بەکارھاتووە.