ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا

(لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیاەوە ڕەوانە کراوە)

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا ھەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسپانیایە و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سەرپەرشتی دەکرێت و ڕاھێنەری ئێستای ھەڵبژاردەکە لویس ئینریکییە، ئیسپانییەکان بە لارۆخا بەناوبانگن.

ئیسپانیا
Shirt badge/Association crest
نازناوەکان
  • La Furia Roja (The Red Fury)[١][٢]
  • La Furia (The Fury)
  • La Roja (The Red [One])
یەکێتیReal Federación Española de Fútbol (RFEF)
Confederationیەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (ئەورووپا)
ڕاھێنەری سەرەکیئیسپانیا لویس ئینریکی
ڕاھێنەری یاریدەدەرخیسوس کاساس
کاپتنسێرجیۆ ڕامۆس
زۆرترین بەشداربووسێرجیۆ ڕامۆس (١٧٠)[٣]
باشترین گۆڵکارداڤید ڤییا (٥٩)
یاریگای سەرەکیVarious
کۆدی فیفاESP
پلەی فیفا١٠ decrease ٢ (٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨)
بەرزترین پلەی فیفا١ (تەممووزی ٢٠٠٨ – حوزەیرانی ٢٠٠٩، تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ – ئازاری ٢٠١٠، تەممووزی ٢٠١٠ – تەممووزی ٢٠١١، تشرینی یەکەمی ٢٠١١ – تەممووزی ٢٠١٤)
نزمترین پلەی فیفا٢٥ (ئازاری ١٩٩٨)
پلەی Elo٣ decrease ١ (٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨)
بەرزترین پلەی Elo١ (ئەیلوولی ١٩٢٠ – ئایاری ١٩٢٤، ئەیلوول – کانوونی یەکەمی ١٩٢٥، حوزەیرانی ٢٠٠٨ – حوزەیرانی ٢٠٠٩، تەممووزی ٢٠١٠ – حوزەیرانی ٢٠١٣)
نزمترین پلەی Elo١٩ (حوزەیران–تشرینی یەکەمی ١٩٦٩، تشرینی دووەمی ١٩٩١)
جلی یەکەم
جلی دووەم
یەکەم یاریی نێونەتەوەیی
 ئیسپانیا ١–٠ دانمارک 
(بروکسێل، بەلجیکا؛ ٢٨ ئابی ١٩٢٠)
گەورەترین بردنەوە
 ئیسپانیا ١٣–٠ بولگاریا 
(مەدرید، ئیسپانیا؛ ٢١ی ئایاری ١٩٣٣)
گەورەترین دۆڕاندن
 ئیسپانیا ١–٧ ئیتاڵیا 
(ئەمستەردام، ھۆڵەندا؛ ٤ی حوزەیرانی ١٩٢٨)
 ئینگلتەرا ٧–١ ئیسپانیا 
(لەندەن، ئینگلتەرا؛ ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣١)
جامی جیھانی
جاری بەشداربوون١٦ (یەکەم لە 1934)
باشترین ئاکامپاڵەوانیەتیی (٢٠١٠)
پاڵەوانیەتیی ئەورووپی
جاری بەشداربوون١٠ (یەکەم لە ١٩٦٤)
باشترین ئاکامپاڵەوانیەتییەکانی (١٩٦٤، ٢٠٠٨، ٢٠١٢)
Confederations Cup
جاری بەشداربوون٢ (یەکەم لە ٢٠٠٩)
باشترین ئاکامRunners-up، ٢٠١٣

ئیسپانیا تاکە ھەڵبژاردەی ئەوروپییە کە توانیویەتی سێ پاڵەوانیەتی یەک لەدوای یەک بباتەوە کە یۆرۆی ٢٠٠٨ و جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ و یۆرۆی ٢٠١٢ن. بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا لە تەممووزی ٢٠٠٨ ئیسپانیا پلەی یەکەمی ڕیزبەندی جیھانی فیفای گرت. لەنێوان تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ تا حوزەیرانی ٢٠٠٩ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد بە ھۆی ئەوەی ٣٥ یاری یەک لەدوای یەکی بردەوە و ھەتا لەبەرامبەر ویلایەتە یەکگرتووەکان یارییەکی دانا و بوو بە سێیەمی جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩ و پێشتریش بەرازیل لە ١٥ یەک لەدوای یەک تامی دۆڕانی نەکردبوو.

مێژوو دەستکاری

ساڵەکانی سەرەتا و کاریگەری جەنگ دەستکاری

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەساڵی ١٩٠٩ دامەزرا و لەساڵی ١٩١٣ بوو بە ئەندام لە یەکێتی تۆپی پێی جیھانی. ھەرچۆنیەک بێت ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ھیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی ئەنجام نەدا تاوەکو ئەوەی لەساڵی ١٩٢٠ لەیارییەکانی ئۆڵۆمپی یەکەم ڕووبەڕووبوونەوە و سەرکەوتنی نێودەوڵەتی تۆمارکرد دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لەدانیمارکی بردەوە. یەکەم دەرکەوتنی لەیارییە کۆتاییەکان بۆ جامی جیھانی فیفای ١٩٣٤ دەگەڕێتەوە دوای سەرکەوتنی بەسەر پورتوگال بە ئەنجامی ٩ – ٠ و ٢ – ١ لەقۆناغی پاڵاوتن. لەگەڕی یەکەمدا لەسەر ھەژماری بەرازیل ٣ – ١ براوە بوو پێش دۆڕانی ١ – ٠ لە کۆتاییەکانی خوولەکە لە فلۆرینسی ئیتاڵیا. لە ٣ی ئایاری ١٩٣٦ لە بێرن ٢ – ٠ سویسرا دۆڕا و ھەتا کۆتایی ھاتنی جەنگی مەدەنی ئیسپانی ١٩٤١ ھەڵبژاردەکە ھیچ یارییەکی نەکرد. تەنھا لەگەڵ وڵاتە ھاوپەیمانەکانی یان سویسرا و ئێرلەندا و پورتوگال، و لەماوەی جەنگی جیھانی دووەمدا ئیسپانیا لە پێشبڕکێی دووبارە چوونە ناوەوەی فیفا لەبەرامبەر بەلجیکا بە گۆڵێک بەرامبەربوو.

لەپەنجاکاندا دەستکاری

جەنگی مەدەنی ئیسپانی و جەنگی جیھانی دووەم ڕێگربوون لەبەشداریکردنی لە پێشبڕکێی یارییەکانی نێوان جامی جیھانی ١٩٣٤ و پاڵاوتنی جامی جیھانی ١٩٥٠، دواتر بانگھێشتنامەیەکیان پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەکانی ئایبیری و لەبەرامبەر پورتوگال ٥ – ١ سەرکەوت و ٢ – ٢ بەرامبەربوو. لە کۆتاییەکانی جامی جیھانی فیفای ١٩٥٠ لەبەرازیل، لەگەڵ ئینگلتەرا و ویلایەتە یەکگرتووەکان و چیلی پێشبڕکێیان بۆ یاری کۆتایی دەکرد. بۆ یەکەمجار لە مێژووی جامی جیھانی فیفای بڕیاردرا کەدەبێت چوار ھەڵبژاردە لەشێوەی کۆمەڵەیەک بەشداربن لەکێبڕکێیەکانی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە. بەرازیل و ئۆرۆگوای و سوید و ئیسپانیا پێکھاتەی کۆمەڵی کۆتایی بوون. ئیسپانیا لەبردنەوەیەکیش سەرنەکەوت بە دەستکەوتی ھیچ بردنەوەیەک و بەرامبەرێک و دوو دۆڕان پلەی چوارەمی گرت. ھەتا ساڵی ٢٠١٠ و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی ببێتە پاڵەوان و نازناوی جامی جیھانی ٢٠١٠ بەرز بکاتەوە و نازناوی "ژێر سەرکەوتووان"ی وەرگرت.
لەژێر ڕاھێنەرایەتی ڕاھێنەری فەڕەنسی – ئەرجەنتینی ھێلینیۆ ھێریرا و یاریدەری ئیتاڵی دانیال نیولان ئیسپانیا لەقۆناغی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ١٩٦٠ سەرکەوت. ئیسپانیا ٧ – ٢ لە پۆڵەندای بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی. ئیسپانیا لەقۆناغی چارەکی کۆتایی ڕووبەڕووی یەکێتی سۆڤیەت بوو بەڵام بەھۆی ناکۆکی لەنێوان دیکتاتۆری ئیسپانیا فرانکۆ و سۆڤیەتییەکانەوە ئیسپانیا ئامادەنەبوو ڕووبەڕووی یەکێتی سۆڤیەت ببێتەوە.

جامی جیھانی ١٩٨٢ لە ئیسپانیا دەستکاری

لە ١٩٧٦ ئیسپانیا دیاریکرا بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانی فیفای ١٩٨٢. بۆ یەکەمجاریش بوو کە ٢٤ ھەڵبژاردە بەشداری بکەن لە جامی جیھانی. ھەموو پێشبینییەکان لەبەرژەوەندی ئیسپانیا بوون و ئەوکات ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لەژێر ڕاھێنەرایەتی خۆزیە سانتاماریا بەشداری لەپاڵەوانیەتیەکە کرد و کەوتە کۆمەڵەی ٥ و بەرامبەر ھیندۆراس و یۆگسلاڤیا و ئێرلەندای باکوور یاری دەکرد لە قۆناغی کۆمەڵەکان و بە ئەنجامی گۆڵێک لەبەرامبەر ھیندۆراس بەرامبەربوون و ٢ – ١ بەسەر یۆگسلاڤیا سەرکەوت و ١ – ٠ لەبەرامبەر ئێرلەندای باکوور دۆڕا. بەم ئەنجامە سەرکەوت بۆ گەڕی دووەم لەبەرامبەر گڕووبی ٢ یاریکرد و لەبەرامبەر ئەڵمانیای ڕۆژاوا دۆڕا و لەگەڵ ئینگلتەرا بەرامبەر بوو، بەم ئەنجامەش ماڵئاوایی لەپاڵەوانیەتیەکە کرد و سانتاماریا وازی ھێنا.

١٩٨٤ بۆ ١٩٨٨ دەستکاری

ئیسپانیا لەژێر ڕاھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید میشێل مونۆز کارەکانی بەڕێوە دەچوو، بەشێوەیەکی کاتی لەساڵی ١٩٦٩ مەشقی بەھەڵبژاردەکە کردبوو. لە پاڵاوتنی یۆرۆی ١٩٨٤ لەگەڵ ھۆڵەندا و ئێرلەندا و ئایسلاند لەکۆمەڵەی ٧ بوون، بۆ دەرکردنی ھۆڵەندا لەیەکەمی گرووپەکەی پێویست بوو کەمتر لە ١١ گۆڵ لەبەرامبەر ماڵتا تۆمار بکات، و گێمی یەکەم ٣ – ١ براوە بوو و لەگێمی دووەمدا توانی ٩ گۆڵ تۆمار بکات و بەمەش گەیشتە خەونەکەی و ١٢ – ١ کۆتایی بەیارییەکە ھات و بوو بەیەکەمی گرووپەکەی. و لەکاتی پاڵەوانیەتیەکە لەگەڵ ڕۆمانیا و پورتوگال و ئەڵمانیای ڕۆژاوا لەکۆمەڵەی ٢ بوون. لە دوو یاری سەرەتادا ١ – ١ بەرامبەربوو و دوای سەرکەوتنی بەسەر ئەڵمانیای ڕۆژاوا بە ئەنجامی ١ – ٠ لەپێشەنگی گرووپەکەی مایەوە. لەیارییەکانی پێش کۆتایی ئیسپانیا دانیمارکی بینی و ١ – ١ بەرامبەربوون لەدوای کاتی زیادکراویش و ئیسپانیا ٥ – ٤ لەلێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتوو بوو. لەیاری کۆتاییدا فەڕەنسا لەگێمی یەکەمدا ٢ – ٠ ئیسپانیای شکاند.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفای ١٩٨٦ لەگەڵ سکۆتلەندا و وێڵز و ئایسلەندا لەکۆمەڵەی ٧ بوون. لەسەرەتای کۆمەڵەکەدا بە دوو دۆڕان دەستی بەیاریکردن کرد بۆ بەڕازیل ١ – ٠، بەڵام لەبەرامبەر ئێرلەندای باکوور ٢ – ١ و لەبەرامبەر جەزائیر ٣ – ٠ سەرکەوت.
لەگەڕی دووەمدا ئیسپانیا سەرکەوت بەسەر دانیمارک بەئەنجامی ٥ – ١ و ئیملیۆ بوترەیگینۆ چوار گۆڵی تۆمارکرد. بەڵام لەیارییەکانی چارەکی کۆتایی ئیسپانیا لەگەڵ بەلجیکا ١ – ١ بەرامبەربوو و بەلجیکا ٥ – ٤ لەلێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوت.
مونۆز ڕاھێنەرایەتی ھەڵبژاردەکەی کرد بۆ یۆرۆی ١٩٨٨. ئیسپانیا و نەمسا و ڕۆمانیا و ئەلبانیا لەکۆمەڵەیەک بوون. ئیسپانیا ٣ – ٢ بەسەر دانیمارک سەرکەوت و ٢ – ٠ لەبەرامبەر ئیتاڵیا و ١ – ٠ لەبەرامبەر ئەڵمانیای ڕۆژاوا دۆڕا.

١٩٩٠ بۆ ١٩٩٢ دەستکاری

بۆ جامی جیھانی فیفای ١٩٩٠ی ئیتاڵیا، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا لەژێر ڕاھێنەرایەتی لویس سوارێز بوو. ئیسپانیا لەکۆمەڵەیەکدا بوو لەگەڵ ئێرلەندا و ھەنگاریا و ئێرلەندای باکوور و ماڵتا لەپاڵاوتندا، لە کۆتاییەکانی پاڵەوانیەتیەکە لەکۆمەڵەی پێنجەم بوو لەگەڵ ئۆرۆگوای و کۆریای باشوور و بەلجیکادا، لەبەرامبەر ئۆرۆگوایدا ٠ – ٠ تووشی بەرامبەربوونێکی نەرێنی بوو، بەڵام لەبەرامبەر کۆریای باشوور ٣ – ١ و بەلجیکا ٢ – ١ سەرکەوت، بەڵام لەگەڕی دووەمدا لەبەرامبەر یۆگسلاڤیا ٢ – ١ دۆڕا.
ڤیسنیتی میرا ڕاھێنەرایەتی ئیسپانیای کرد بۆ یۆرۆی ١٩٩٢، ئیسپانیا بەلێھاتوویی کۆتایی ھێنا بە یۆرۆی ١٩٩٢ بەگرتنی پلەی سێیەم لەداوی فەڕەنسا چیکۆسلۆڤاکیا. میرا مەدالیای ئاڵتوونی بۆ ئیسپانیا بەدەست خست لەیارییەکانی ئۆڵۆمپی ١٩٩٢ی بەرشلۆنە.

سەردەمی کلێمینت لە ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٨ دەستکاری

جاڤیار کلێمینت ڕاھێنەرایەتی ئیسپانیای کرد لەساڵی ١٩٩٢، بەلێھاتوویی بەشداری لەجامی جیھانی فیفای ١٩٩٤ کرد و لەکۆی ١٢ یارییدا ٨ بردنەوەی لەبەرامبەر دۆڕانێک بەدەستھێنا. لەپاڵەوانیەتیەکەدا لەکۆمەڵەی سێیەم بوو، لەبەرامبەر کۆماری کۆریا ٢ – ٢ و ئەڵمانیا ١ – ١ بەرامبەربوو، دواتر ٣ – ١ بەسەر بۆلیڤیا سەرکەوت. ئیسپانیا لەگەڕی دووەمدا بەسەر سویسرا بەئەنجامی ٣ – ٠ سەرکەوت، لەچارەکی کۆتاییدا لەبەرامبەر ئیتاڵیا ٢ – ١ شکستی ھێنا.
ئیسپانیا بۆ پاڵاوتنی یۆرۆی ١٩٩٦ بەشداریکرد و لەگەڵ دانیمارک و بەلجیکا و قوبرس و مەقدۆنیا ئەرمینیا لەکۆمەڵەیەک بوون. لەکاتی پاڵەوانیەتیەکە ئیسپانیا لەگەڵ بولگاریا و فەڕەنسا و ڕۆمانیا لەکۆمەڵەیەک بوون. لە دوو یاری سەرەتادا ١ – ١ بەرامبەربوو، بەڵام ٢ – ١ بەسەر ڕۆمانیا سەرکەوت و جێگای خۆی لەقۆناغی چارەکی کۆتایی جێگیر کرد. لەبەرامبەر ئینگلتەرا شکستی ھێنا بەئەنجامی ٤ – ٢ و ماڵئاوایی کرد.
ھەروەھا لەجامی جیھانی فیفای ١٩٩٨ ڕاھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئیسپانیای کردووە. ئیسپانیا لەقۆناغی پاڵاوتندا لەبەرامبەر یۆگسلاڤیا و چیک نەدۆڕاوە و سەرکەوت بۆ پاڵەوانیەتیەکە. ئیسپانیا بەھاوشانی ١٦ ھەڵبژاردەی ئەوروپی بەشدارییان لەپاڵەوانیەتیەکە کرد و بۆیەکەمجاریش بوو کە ٣٢ ھەڵبژاردە بەشداری جامی جیھانی بکەن. لەکۆمەڵەیەکدا بوو کە پێکھاتبوو لە نایجیریا و پاراگوای و بولگاریا. لەبەرامبەر نایجیریا دۆڕا و لەبەرامبەر پاراگوای بەرامبەربوو و لەبەرامبەر بولگاریا سەرکەوت.

جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٠ دەستکاری

دوای دۆڕانی ئیسپانیا لەبەرامبەر قوبرس ٣ – ٢ لەقۆناغی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٠٠، کلێمینت دەستی لەکارکێشایەوە، پۆستی ڕاھێنەرایەتی درا بە خۆزیە ئەنتۆنیۆ کەماشۆ. ئیسپانیا لەقۆناغی پاڵاوتن سەرکەوت و لە کۆمەڵەی سێیەمدا یاریدەکرد. لەبەرامبەر نەرویج ١ – ٠ دۆڕا و بەسەر سلۆڤینیا ٢ – ١ و یۆگسلاڤیا ٤ – ٣ سەرکەوت. لەقۆناغی چارەکی کۆتایی ڕووبەڕووی پاڵەوانی جامی جیھانی فیفای ١٩٩٨ بووە و فەڕەنسا ٢ – ١ سەرکەوت.

جامی جیھانی فیفای ٢٠٠٢ دەستکاری

لەپاڵاوتنی جامی جیھانی فیفای ٢٠٠٢ لەکۆمەڵەیەکدا بوو کەپێکھاتبوو لە نەمسا و ئیسرائیل و بۆسنەو ھەرسک و لێختنشتاین. لەپاڵەوانیەتیەکە ئیسپانیا لەکۆمەڵەی دووەمدا بوو و ھەر سێ یارییەکەی لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێھێنا، لەبەرامبەر سلۆڤینیا و پاراگوای ٣ – ١ و لەبەرامبەر ئەفریقای باشوور ٣ – ٢ سەرکەوت. لەگەڕی دووەمدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئێرلەندا بووە و ئەنجامی یاری ١ – ١ کۆتایی ھات بەکاتی زیادکراویشە و لەلێدانی یەکلاکەرەوەدا ٣ – ٢ لەبەرژەوەندی لاڕۆخا کۆتایی ھات. لەچارەکی کۆتاییدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی کۆماری کۆریا بووە و لەلێدانی یەکلاکەرەوە ٣ – ٢ شکستی ھێنا.

جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٤ دەستکاری

لەیۆرۆی ٢٠٠٤ی پورتوگالدا ئیسپانیا لەکۆمەڵەی یەکەمدا لەگەڵ پورتوگال و ڕووسیا و یۆنان بوو. ڕووسیای شکاند بەئەنجامی ١ – ٠ و لەگەڵ یۆنان بەرامبەربوو بە ئەنجامی ١ – ١ و لەبەرامبەربوون لەگەڵ پورتوگال شکستی ھێنا و دەرچوو لەپاڵەوانیەتیەکە. ئیناکی سایزی ڕاھێنەری وازی لەڕاھێنەرایەتی ھێنا و لویس ئەراگۆنێس جێگای گرتەوە.

جامی جیھانی فیفای ٢٠٠٦ دەستکاری

ئیسپانیا لەکۆمەڵەی حەوتەمی قۆناغی پاڵاوتنی پاڵەوانیەتیەکە بوو کەپێکھاتبوو لە بۆسنەو ھەرسک و بەلجیکا و لیتوانیا و سان مارینۆ. ئیسپانیا سەرکەوت بۆ پاڵەوانیەتیەکە و لەکۆمەڵەی ھەشتەم لەگەڵ ئوکراینا و تونس و سعودیە لەکۆمەڵەیەک بوون، ئیسپانیا لەقۆناغی کۆمەڵەکان ٩ خاڵی بەدەستھێنا و سەرکەوتنی لەبەرامبەر ئوکراینا ٤ – ٠ و تونس ٣ – ١ و سعودیە ١ – ٠ و بۆ قۆناغی دواتر سەرکەوت.
لەگەڕی دووەمدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی فەڕەنسا بووە و شکستی ھێنا بەئەنجامی ٣ – ١ و خەڵاتی پاکترین یاریکردنی لەجامی جیھانی فیفای ٢٠٠٦ وەرگرت.

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠٠٨ دەستکاری

پێکھاتەی ئیسپانیا بۆ یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠٠٨.

لەپاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠٠٨دا ئیسپانیا لەکۆمەڵەی شەشەم بوو لەگەڵ سوید و ئیرلەندای باکوور و لاتیڤیا و ئایسلەندا و لیشتنشتاین. ئیسپانیا لەبەرامبەر لیشتنشتاین سەرکەوتنێکی تۆمارکرد و لەبەرامبەر ئێرلەندای باکوور و سوید شکا و بەو ھۆیەوە ئاراگۆنێسی ڕاھێنەر رائولی لەپێکھاتەکە دوور خستەوە و دووبارە بە ئەنجامی ٢ – ١ بەسەر دانیمارک سەرکەوت و چوونە نێو پاڵەوانیەتیەکەی مسۆگەر کرد.
ئیسپانیا کەوتە دواکۆمەڵەی پاڵەوانیەتیەکە لەگەڵ سوید و یۆنان و ڕووسیا بوو.
لەیەکەم یاریدا ڕووبەڕووی ڕووسیا بووە و سەرکەوتنی تۆمارکرد بەئەنجامی ٤ – ١ و داڤید ڤیا باشترین یاریزانی یارییەکە بوو. لەبەرامبەر سویدیش سەرکەوتنی تۆمارکرد بەئەنجامی ٢ – ١ و بۆ دووەمجاریش ڤیا بوو بە باشترین یاریزانی یارییەکە. ئاراگۆنێسی ڕاھێنەر بڕیاریدا بە پێکھاتەی یەدەگ بەشداری یارییەکەی بەرامبەر یۆنان بکات و ٢ – ١ سەرکەوت بەسەر یۆناندا چابی ئالۆنسۆ باشترین یاریزانی یارییەکە بوو.
لەقۆناغی چارەکی کۆتاییدا ئیسپانیا ڕووبەڕووی پاڵەوانی جیھان ئیتاڵیا بووە و لەکاتی ئاسایی و زیادکراودا بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات. لەلێدانی یەکلاکەرەوەدا ٤ – ٢ ئیسپانیا سەرکەوتنی تۆمارکرد و ئیکەر کاسیاس باشترین یاریزان بوو.
لەیارییەکانی پێش کۆتاییدا دووبارە ئیسپانیا ڕووبەڕووی ڕووسیا بووە و سەرکەوتنی مسۆگەر کرد بەئەنجامی ٣ گۆڵی بێ بەرامبەر و ئەندرێس ئینێستا باشترین یاریزان بوو.
لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٨دا ئیسپانیا ڕووبەڕووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بووە و بەگۆڵەکانی فێرناندۆ تۆرێس لە خوولەکی ٣٣دا ئیسپانیا بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا و بۆ دووەمجار جامی نەتەوەکانی ئەوروپای بەرزکردەوە لەدوای ٤٤ ساڵ لەبەدەستھێنانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ١٩٦٤.
ئیسپانیا ١٢ گۆڵی تۆمارکرد و داڤید ڤیاش بوو بەباشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەکە و ٩ یاریزانی ئیسپانی ناویان لەپێکھاتەی نموونەیی پاڵەوانیەتیەکە ھەبووە.

جامی کیشوەرەکان ٢٠٠٩ دەستکاری

دوای سەرکەوتنی لەیۆرۆی ٢٠٠٨دا لویس ئاراگۆنێس ڕاھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا جێھێشت و ڤیسینتی دێل بۆسکی جێگای گرتەوە.
ئیسپانیا لە جامی کیشوەرەکان ٢٠٠٩ بەشداریکرد و لەھەر سێ یارییەکەیدا سەرکەوت. لەبەرامبەر نیوزلەندا بە ٥ و عێراق بە ١ و ئەفریقای باشوور بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوت.
لەیارییەکانی پێش کۆتاییدا ئیسپانیا لەبەرمبەر ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر شکستی ھێنا و ئەمە یەکەم شکانی ئیسپانیا بوو لە ٢٠٠٦ەوە. بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەم ئیسپانیا ئەفریقای باشووری بینیەوە و ٣ – ٢ سەرکەوتنی بەسەریدا تۆمارکرد و پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەی گرتەوە.

جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ دەستکاری

ئیسپانیا لە کۆمەڵەی ھەشتەمی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ بوو لەگەڵ سویسرا و ھیندۆڕاس و چیللی بوو. لەبەرامبەر سویسرا شکستی ھێنا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر. لەبەرامبەر ھیندۆڕاسدا بە ٢ گۆڵی داڤید ڤیا و بەبێ وەڵام ئیسپانیا سەرکەوت. لەبەرامبەر چیللی ٢ – ١ سەرکەوت.لەیارییەکانی گەڕی ١٦ھەمدا ئیسپانیا و پورتوگال بەیەکگەیشتن و پورتوگالی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکاند.لەچارەکی کۆتاییدا بەپاراگوای گەیشت و بەگۆڵێکی بێبەرامبەر شکاندی.لەیاری پێش کۆتاییدا بە ئەڵمانیای پاڵێوراوی یەکەم بۆ بەدەستھێنانی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ بەیەکگەیشتن بە گۆڵێکی پویۆڵ و بەبێ وەڵام گەیشتە یاری کۆتایی.ھۆڵەندای لەیاری کۆتایی بینی و بەگۆڵێکی ئینێستا و بەبێ وەڵام سەرکەوت و بوو بە پاڵەوانی جیھان.بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ دەستکاری

ئیسپانیا لەکۆمەڵەی سێیەمی یۆرۆی ٢٠١٢دا بوو لەگەڵ ئیتاڵیا و ئێرلەندا و کرواتیا بوو. لەبەرامبەر ئیتاڵیا ١ – ١ بەرامبەر بوو. لەبەرامبەر ئێرلەندا ٤ – ٠ سەرکەوت. لەبەرامبەر کرواتیا ٢ – ٠ سەرکەوت. لەقۆناغی چارەکی کۆتایی لەبەرامبەر فەڕەنسا ١ – ٠ سەرکەوت. لەقۆناغی پێش کۆتایی بە پورتوگال گەیشت و لەکاتی ئاسایی و زیادکراو بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون و لەلێدانی یەکلاکەرەوەدا ئیسپانیا ٤ – ٢ سەرکەوت. لەیاری کۆتاییدا ئیتاڵیای پێگەیشت و بەگۆڵەکانی داڤید سیلڤا و جۆردی ئالبا و فێرناندۆ تۆرێس و خوان ماتا و بەبێ وەڵام بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا.
کاسیاس باشترین گۆڵچی بوو و تۆرێس بە ٣ گۆڵ بوو بە گۆڵکار و ئینێستا باشترین یاریزان بووە.

جامی جیھانی ٢٠١٤ دەستکاری

لەقۆناغی پاڵاوتنی کیشوەری ئەورووپا بۆ گەیشتن جامی جیھانی ٢٠١٤ی بەرازیل، ئیسپانیا لەکۆمەڵەی ٩ دابوو و لەگەڵ فەڕەنسا و بیلاڕووس و جۆرجیا و فینلەندا ململانێ دەکرد.

هەڵگری نازناوەکە و پاڵەوانی جامی جیهانی ٢٠١٠ لە جامی جیهانی ٢٠١٤ لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە کۆمەڵەی دووەم بوو لەگەڵ هەریەک لە هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا، چیلی، و ئوسترالیا. بەڵام ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد و لە کۆی ٣ یاری تەنها ١ یاری بردەوە بەمەش پلەی سێیەمی گرت و نەیتوانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی ١٦.


جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠١٦

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠١٦ بەردەوام بوو لەسەر ئاستە خراپەکەی جامی جیهانی ڕابردوو، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی لە کۆمەڵەی چوارەم بوو شانبەشانی هەریەک لە هەڵبژاردەکانی کڕواتیا، تورکیا، و چیک. بە بردنەوەی ٢ یاری لە کۆی ٣ یاری توانی پلەی دووەم بگرێت و سەربکەوێت بۆ قۆناغی ١٦.

لە قۆناغی ١٦ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووەوە و بە ئەنجامی ٢-٠ شکستی هێنا و بەمەش لە قۆناغی ١٦ هەر بە زووی کرایە دەرەوە.


جامی جیهانی فیفای ٢٠١٨

دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانی ٢٠١٨ـی ڕووسیا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاش ماوەیەک دابڕان لە کێبڕکێ کردن لەسەر نازناوەکان دووبارە چاوڕوانی ئاستێکی باشی لێ دەکرا. بەڵام بەر لە هەفتەیەک لە دەستپێکردنی جامی جیهانی بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یولیان لۆپێتیگی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئیسپانیا دوورخرایەوە هەر بۆیە بە شێوەیەکی کاتی فێرنان هێیرۆ وەک ڕاهێنەری ئیسپانیا دەستنیشان کرا.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە کۆمەڵەی دووەم بوو، لەگەڵ هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی پورتوگال، ئێران، و مەغریب. ئیسپانیا لە کۆی ٣ یاری توانی تەنها ١ یاری بباتەوە و ٢ یەکسان بوونیشی بە دەستهێنا. بەم شێوەیە بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦. لە قۆناغی ١٦ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕووبەرووی هەڵبژاردەی ڕووسیای خانەخوێی جامی جیهانی بووەوە کاتی ئاسایی یاریەکە بە یەکسان بوون و بە ئەنجامی ١-١ کۆتای هات بەم شێوەیە پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە، بە ئەنجامی ٤-٣ لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان هەڵبژاردەی ڕووسیا توانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکاتە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە. دووبارە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە زووی لەم پاڵەوانێتییەش کرایە دەرەوە.

دەستەی مەشقپێکردن دەستکاری

 
ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە فڕۆکەخانەی مەدرید-باراجاس، ماوەیەکی کەم پێش بەجێھێشتنی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢.
شوێن ناو
ڕاھێنەری سەرەکی لویس ئینریکی
ڕاھێنەری یاریدەدەر   Albert Celades
ڕاھێنەری یاریدەدەر   Carlos Marchena
ڕاھێنەری یاریدەدەر   Julián Calero
ڕاھێنەری گۆڵپارێزی   José Manuel Ochotorena
ڕاھێنەری لەشجوانی   Juan Carlos Martinez

یاریزانەکان دەستکاری

ئەنجامەکان و جێگیرکراوەکان دەستکاری

بۆ گشت ئەنجامی یارییەکانی ڕابردووی ھەڵبژاردەکە، بڕوانە وتارەکانی تاک–وەرز و پەڕەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردەکە

گەمەکانی خوارەوە ئەنجامدراون یان خراونەتە بەرنامەوە تا لە وەرزەکانی ئێستا یان داھاتوودا لەلایەن ھەڵبژاردەکە ئەنجام بدرێن.

٢٠١٧ دەستکاری

٢٠١٨ دەستکاری

تۆماری پێشبڕکێیی دەستکاری

بۆ تەواوی تۆماری ھەڵبژاردەکە بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی ھەڵبژاردەکان، بڕوانە لاپەڕەی تەواوی تۆماری ھەڵبژاردەکە.

جامی جیھانیی فیفا دەستکاری

     پاڵەوانیەتییەکان       Runners-up       Third place       Fourth place  

کۆتا تۆمارەکانی جامی جیھانیی فیفا FIFA World Cup qualification record
ساڵ خول شوێن گئد ب ی * د گک گخ گئد ب ی د گک گخ
  ١٩٣٠ Did not enter
  ١٩٣٤ چارەکەکانی کۆتایی پێنجەم ٣ ١ ١ ١ ٤ ٣ ٢ ٢ ٠ ٠ ١١ ١
  ١٩٣٨ Withdrew Withdrew
  ١٩٥٠ Fourth place چوارەم ٦ ٣ ١ ٢ ١٠ ١٢ ٢ ٢ ٠ ٠ ٧ ٣
  ١٩٥٤ Did not qualify ٣ ١ ١ ١ ٦ ٣
  ١٩٥٨ ٤ ٢ ١ ١ ١٢ ٨
  ١٩٦٢ قۆناغی گرووپ سیانزەیەم ٣ ١ ٠ ٢ ٢ ٣ ٤ ٣ ١ ٠ ٧ ٤
  ١٩٦٦ دەیەم ٣ ١ ٠ ٢ ٤ ٥ ٣ ٢ ٠ ١ ٥ ٢
  ١٩٧٠ Did not qualify ٦ ٢ ٢ ٢ ١٠ ٦
  ١٩٧٤ ٥ ٢ ٢ ١ ٨ ٥
  ١٩٧٨ قۆناغی گرووپ دەیەم ٣ ١ ١ ١ ٢ ٢ ٤ ٣ ٠ ١ ٤ ١
  ١٩٨٢ Round 2 دوانزەیەم ٥ ١ ٢ ٢ ٤ ٥ Qualified as host
  ١٩٨٦ چارەکەکانی کۆتایی حەوتەم ٥ ٣ ١ ١ ١١ ٤ ٦ ٤ ٠ ٢ ٩ ٨
  ١٩٩٠ خولی ١٦ دەیەم ٤ ٢ ١ ١ ٦ ٤ ٨ ٦ ١ ١ ٢٠ ٣
  ١٩٩٤ چارەکەکانی کۆتایی ھەشتەم ٥ ٢ ٢ ١ ١٠ ٦ ١٢ ٨ ٣ ١ ٢٧ ٤
  ١٩٩٨ قۆناغی گرووپ حەڤدەیەم ٣ ١ ١ ١ ٨ ٤ ١٠ ٨ ٢ ٠ ٢٦ ٦
    ٢٠٠٢ چارەکەکانی کۆتایی پێنجەم ٥ ٣ ٢ ٠ ١٠ ٥ ٨ ٦ ٢ ٠ ٢١ ٤
  ٢٠٠٦ خولی ١٦ نۆیەم ٤ ٣ ٠ ١ ٩ ٤ ١٢ ٦ ٦ ٠ ٢٥ ٥
  ٢٠١٠ Champions یەکەم ٧ ٦ ٠ ١ ٨ ٢ ١٠ ١٠ ٠ ٠ ٢٨ ٥
  ٢٠١٤ قۆناغی گرووپ بیست و سێیەم ٣ ١ ٠ ٢ ٤ ٧ ٨ ٦ ٢ ٠ ١٤ ٣
  ٢٠١٨ گەمە دەکرێت ٢ ١ ١ ٠ ٤ ٣ ١٠ ٩ ١ ٠ ٣٦ ٣
  ٢٠٢٢ To be determined
    ٢٠٢٦ To be determined
سەرجەم 1 Title ١٥/٢١ ٦١ ٣٠ ١٣ ١٨ ٩٦ ٦٩ ١١٧ ٨٢ ٢٤ ١١ ٢٧٦ ٧٤

جامی کیشوەرەکانی فیفا دەستکاری

تۆماری جامی کیشوەرەکانی فیفا
ساڵ خول شوێن گئد ب ی * د گک گخ دەستە
  ١٩٩٢ UEFA did not participate
  ١٩٩٥ Did not qualify
  ١٩٩٧
  ١٩٩٩
    ٢٠٠١
  ٢٠٠٣
  ٢٠٠٥
  ٢٠٠٩ Third place سێیەم ٥ ٤ ٠ ١ ١١ ٤ Squad
  ٢٠١٣ Runners-up دووەم ٥ ٣ ١ ١ ١٥ ٤ Squad
  ٢٠١٧ Did not qualify
سەرجەم Second place ٢/١٠ ١٠ ٧ ١ ٢ ٢٦ ٨

جامی نەتەوەکانی ئەورووپا دەستکاری

تۆماری جامی نەتەوەکانی ئەورووپا Qualification record
ساڵ ئەنجام شوێن گئد ب ی* د گک گخ گئد ب ی* د گک گخ
  ١٩٦٠ Did not qualify [ئ] ٢ ٢ ٠ ٠ ٧ ٢
  ١٩٦٤ Champions یەکەم ٢ ٢ ٠ ٠ ٤ ٢ ٦ ٤ ١ ١ ١٦ ٥
  ١٩٦٨ Did not qualify ٨ ٣ ٢ ٣ ٧ ٥
  ١٩٧٢ ٦ ٣ ٢ ١ ١٤ ٣
  ١٩٧٦ ٨ ٣ ٤ ١ ١١ ٩
  ١٩٨٠ قۆناغی گرووپ حەوتەم ٣ ٠ ١ ٢ ٢ ٤ ٦ ٤ ١ ١ ١٣ ٥
  ١٩٨٤ Runners-up دووەم ٥ ١ ٣ ١ ٤ ٥ ٨ ٦ ١ ١ ٢٤ ٨
  ١٩٨٨ قۆناغی گرووپ شەشەم ٣ ١ ٠ ٢ ٣ ٥ ٦ ٥ ٠ ١ ١٤ ٨
  ١٩٩٢ Did not qualify ٧ ٣ ٠ ٤ ١٧ ١٢
  ١٩٩٦ چارەکەکانی کۆتایی شەشەم ٤ ١ ٣ ٠ ٤ ٣ ١٠ ٨ ٢ ٠ ٢٥ ٤
    ٢٠٠٠ چارەکەکانی کۆتایی پێنجەم ٤ ٢ ٠ ٢ ٧ ٧ ٨ ٧ ٠ ١ ٤٢ ٥
  ٢٠٠٤ قۆناغی گرووپ دەیەم ٣ ١ ١ ١ ٢ ٢ ١٠ ٧ ٢ ١ ٢١ ٥
    ٢٠٠٨ Champions یەکەم ٦ ٥ ١ ٠ ١٢ ٣ ١٢ ٩ ١ ٢ ٢٣ ٨
    ٢٠١٢ Champions یەکەم ٦ ٤ ٢ ٠ ١٢ ١ ٨ ٨ ٠ ٠ ٢٦ ٦
  ٢٠١٦ خولی ١٦ دەیەم ٤ ٢ ٠ ٢ ٥ ٤ ١٠ ٩ ٠ ١ ٢٣ ٣
  ٢٠٢٠ To Be Determined
سەرجەم 3 Titles ١٠/١٥ ٤٠ ١٩ ١١ ١٠ ٥٥ ٣٦ ١١٨ ٨٤ ١٦ ١٨ ٢٩٥ ٨٩

UEFA Nations League دەستکاری

UEFA Nations League record
ساڵ Division گرووپ خول شوێن گئد ب ی د گک گخ
٢٠١٨–١٩ A ٤ To be determined
سەرجەم ٠/١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠

Summer Olympics دەستکاری

Summer Olympics record
ساڵ خول شوێن گئد ب ی * د گک گخ
  ١٩٢٠ Runners-up دووەم ٥ ٤ ٠ ١ ٩ ٥
  ١٩٢٤ Round 1 حەڤدەیەم ١ ٠ ٠ ١ ٠ ١
  ١٩٢٨ چارەکەکانی کۆتایی شەشەم ٣ ١ ١ ١ ٩ ٩
  ١٩٣٦ Withdrew
  ١٩٤٨ Did not qualify
  ١٩٥٢
  ١٩٥٦
  ١٩٦٠
  ١٩٦٤
  ١٩٦٨ چارەکەکانی کۆتایی پێنجەم ٤ ٢ ١ ١ ٤ ٢
  ١٩٧٢ Did not qualify
  ١٩٧٦ قۆناغی گرووپ سیانزەیەم ٢ ٠ ٠ ٢ ١ ٣
  ١٩٨٠ قۆناغی گرووپ دەیەم ٣ ٠ ٣ ٠ ٢ ٢
 ١٩٨٤ Did not qualify
  ١٩٨٨
  ١٩٩٢ Champions یەکەم ٦ ٦ ٠ ٠ ١٤ ٢
  ١٩٩٦ چارەکەکانی کۆتایی شەشەم ٤ ٢ ١ ١ ٥ ٧
  ٢٠٠٠ Runners-up دووەم ٦ ٤ ١ ١ ١٢ ٦
  ٢٠٠٤ Did not qualify
  ٢٠٠٨
  ٢٠١٢ قۆناغی گرووپ چواردەیەم ٣ ٠ ١ ٢ ٠ ٢
  ٢٠١٦ Did not qualify
سەرجەم 1 Gold Medal ١٠/٢١ ٣٧ ١٩ ٧ ١٠ ٥٦ ٣٩
  • Denotes draws including knockout matches decided on penalty kicks.

Since 1968, Spain has sent its amateur national team. Since 1992, Spain has sent its under 23 national team.

Mediterranean Games دەستکاری

From 1991 Youth teams , spain compete for B team from 1955 to 1967.

Mediterranean Games record
ساڵ خول شوێن گئد ب ی * د گک گخ
  ١٩٥١ Did not qualify
  ١٩٥٥ Runners-up دووەم ٣ ٢ ١ ٠ ٦ ٢
  ١٩٥٩ Did not qualify
  ١٩٦٣ Third place سێیەم ٥ ٣ ٢ ٠ ١٥ ٥
  ١٩٦٧ Third place سێیەم ٥ ٢ ٢ ١ ٧ ٥
  ١٩٧١ Did not enter
  ١٩٧٥
  ١٩٧٩
  ١٩٨٣
  ١٩٨٧
  ١٩٩١
  ١٩٩٣
  ١٩٩٧ Fourth place چوارەم ٤ ١ ١ ٢ ٢ ٤
  ٢٠٠١ Did not qualify
  ٢٠٠٥ پاڵەوانیەتییەکان یەکەم ٤ ٣ ١ ٠ ٩ ١
  ٢٠٠٩ پاڵەوانیەتییەکان یەکەم ٤ ٣ ١ ٠ ٩ ٤
  ٢٠١٣ Did not enter
  ٢٠١٨ Qualified
سەرجەم 2 Titles ٧/١٩ ٢٥ ١٤ ٨ ٣ ٧٢ ٢٧

Source:[٥]

پێشانگا دەستکاری

تێبینییەکان دەستکاری


پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ ""La Roja" from Miguel, Spain". 17 حوزەیرانی ٢٠١٠. Retrieved 30 Juneی 2010. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ "La Roja lean to the left". FIFA. 16 حوزەیرانی ٢٠٠٩. Retrieved 4 January 2012. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help) ١٢ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Most-capped players نەدراوە
  4. ^ ئ ا Since 1992, squads for Football at the Summer Olympics have been restricted to three players over the age of 23, which Javier will play in 2016. The achievements of such teams are not usually included in the statistics of the international team.
  5. ^ "Mediterranean Cup and Mediterranean Games – Overview". Rec.Sport.Soccer Statistics Foundation.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی
  • ویکیپیدیای عەرەبی

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found